|
وه‌رگێڕدراوی به‌شێک له وتاری دوور و درێژی "کۆمه‌ڵناسی
زمان" له نووسینی د.محه‌مه‌د ڕه‌زا باتنی، به
هه‌ندێک گۆڕانکارییه‌وه
وه‌رگێڕانی: ئارام شه‌کیبایی- پاوه
aram.hawrami@gmail.com
به ڕای زۆرینه‌ی خه‌ڵک، دانیشتووانی هه‌ر وڵاتێک
هه‌موویان هاوزمانن، بۆ نموونه هه‌موو دانیشتووانی
وڵاتی هێند به زمانی هێندی قسه ده‌که‌ن. له
به‌ریتانیا زمانی ئنگلیزی و له وڵاتی کۆنگۆدا زمانی
کۆنگۆیی بڵاوه؛ که ئه‌مه باوه‌ڕێکی هه‌ڵه‌یه. سنووری
جووگرافیایی وڵاته‌کان شتێکی سیاسییه و ده‌توانێت
تووشی گۆڕانکاری بێت. به‌ڵام سنووری زمانی شتێکی
فه‌رهه‌نگی - مێژوییه. سنووره زمانییه‌کان له
به‌رانبه‌ر سنووره سیاسییه‌کان به ته‌واوی ڕوون و
ده‌ست نیشانکراو نین و به ئاسانیش تووشی گۆڕانکاری
نابن. بۆ نموونه له کاتی دابه‌ش بوونی ئا‌ڵمانیا و
دووکۆت بوونی شاری به‌رلین یان پێک هاتنی کوریای
باکوور و باشوور که گۆڕانکارییه‌ک له سنووری سیاسی
بوون، زمانه‌کانی ئاڵمانی و کوریایی گۆڕانکارییان
به‌سه‌رنه‌هات. واته زمانی کوریای باشوور و کوریای
باکوور جیانه‌بوونه‌وه. که واته سنووره
زمانییه‌کان جیاوازن له سنووره سیاسییه‌کان و زمانێک
په‌یدا ده‌بێت که سنووری چه‌ند وڵات له خۆ ده‌گرێت
(وه‌ک زمانی فڕه‌نسی و عه‌ره‌بی) و له‌به‌رانبه‌ردا
وڵاتێک په‌یدا ده‌بێت که دانیشتووانی له
ئاخاوینه‌رانی چه‌ند زمان پێک دێن (وه‌ک هێندووستان)،
هه‌ر وه‌ها وڵاتێک هه‌یه که زمانێکی تایبه‌ت به خۆی
نه‌بێت(وه‌ک ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا)،
له به‌رانبه‌ردا وڵاتێکیش په‌یدا ده‌کرێت که زمانی
تایبه‌ت به خۆی هه‌بێت (که له‌م وڵاته‌شه‌دا
یه‌کپارچه‌یی زمانی ته‌واو نییه، چوون له زۆربه‌ی
کومه‌ڵگاکان‌دا که‌مینه‌یه‌ک هه‌یه که زمانیان
جیاوازه له زمانی زۆرینه). واته بابه‌تی "وڵاتێک و
زمانێک" زۆر که‌م ده‌چێته نێو ڕاستییه‌کان.
یه‌کسان نه‌بوونی سنووره زمانی و سیاسییه‌کان زۆرجار
بووه‌ته هۆی کێشه و ئاڵۆزی. یه‌کێک له‌و کێشانه کاتێک
هاتووه‌ته ئاراوه که ده‌سه‌ڵاتێک ده‌ستی به‌سه‌ر
ناوچه‌یه‌ک گرتووه که دانیشتووانی زمانیان جیاوازبووه
له زمانی داگیرکه‌ران. داگیرکه‌ر تێ‌کۆشاوه بۆ گۆڕینی
زمانی شکست خواردووه‌کان. و مه‌به‌ستیان له‌م کاره
ئه‌وه‌یه که ئه‌و خه‌ڵکه له نێو فه‌رهه‌نگ و
نه‌ته‌وه‌ی خۆیان بتوێننه‌وه تا هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و
سه‌ربه‌خۆبوونیان نه‌مێنێ و خۆیان به به‌شێک له
وڵاتی داگیرکه‌ر بزانن. مێژوو چه‌ندین جار هه‌ڵه
بوونی ئه‌م باوه‌ڕ و مه‌به‌سته‌ی نیشان داوه. له‌به‌ر
ئه‌وه که هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی ته‌نها له زمان و
هاوزمانی نییه و چه‌ندین شتی ده‌روونی، کۆمه‌ڵگایی،
مێژویی، ئابووری و فه‌رهه‌نگی ئاسه‌واریان هه‌یه.
به‌ڵام به داخه‌وه یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی
هێز و ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌یه که له ڕخنه و
سه‌رنجه‌کان پێشوازی ناکات. له‌م بواره‌ش‌دا چه‌ندین
ڕووداوی دڵته‌زێن و کۆمه‌ڵکۆژی ئه‌نجام دراون. ڕۆبرت
هاڵ له‌م باره‌وه ده‌نووسێت: "یه‌کێک له نموونه‌کانی
ئێمپراتووری ئوتریش - مه‌جاریا بووه، که هه‌ردوو
به‌شه‌که‌ی پێش له ساڵی 1914 له پێناو ئاڵمانی و
مه‌جاری کردنی زمانی دانیشتووانی سنووری خۆیان
هه‌وڵیان دا و خه‌ڵکیان به زۆر هانده‌دا بۆ قسه کردن
به‌و دوو زمانه. ئا‌ڵمانیا به‌ر له ساڵی 1914 له
هه‌ۆڵدان بۆ له‌نێو بردنی زمانی که‌مینه‌کان وه‌ک
پۆڵه‌ندایی و ده‌نه‌مارکییه‌کان دڵڕه‌قییه‌کی زۆری
نواند. پێویست به‌م کۆشش و هه‌ۆڵه نابه‌جێیانه
نه‌بوو که ده‌سکه‌وتێکی به‌رچاویشیان نه‌بوو. ئه‌م
کارانه ته‌نها نیشانده‌ری زۆربێژی و داگیرکه‌ری
نامرۆڤانه‌ی گه‌لێک له‌به‌رانبه‌ر گه‌لێک‌تر بوو. له
به‌رانبه‌ردا هه‌ستی نه‌ته‌وه‌په‌رستی و ئه‌وینداری
زمانی خۆیان له که‌مینه‌کان فراوانتر بوو. له دوای
شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی له ساڵی 1918 وڵاتانێک له
لایه‌ن ئه‌و نه‌ته‌وه ژێرده‌ستانه سه‌ربه‌خۆییان
په‌یداکرد وه‌ک پۆڵه‌ندا، چێکێسلۆڤاکیا، یووگسلاڤیا،
ڕۆمانیا که هه‌وڵیان ده‌دا بۆ دژایه‌تی کردن له‌گه‌ڵ
زمانی داگیرکه‌ران. ئه‌م دژایه‌تی کردنانه بوونه هۆی
گیرساندنه‌وه‌ی هه‌ستی ئا‌ڵمانیا و مه‌جاریا بۆ
تووڵه‌سه‌ندنه‌وه و دووباره داگیرکردنه‌وه و یه‌کێک
له هۆ سه‌رکییه‌کانی شه‌ڕی دووه‌می جیهانی
بوو".(هاڵ.لا 264)
یه‌کێک‌تر له بابه‌ته‌کانی بواری سنووری زمانی
هه‌ڵبژاردنی زمانی فه‌رمی بۆ وڵاتێکی چه‌ند زمانیه
(مه‌به‌ست له وڵاتی چه‌ند زمانه، وڵاتێکه که
دانیشتووانه‌که‌ی به چه‌ند زمانی جیا له یه‌کی دایکی
ئاخاوتن بکه‌ن). ئه‌م کێشه‌یه له هه‌ر وڵاتێک به
شێوازێک چاره‌سه‌ر ده‌کرێت. له هه‌ندێ وڵات زمانێک
که له ڕابردوو وێژه‌یه‌کی به‌هێزی بووه ده‌کرێت به
زمانی فه‌رمی. له هه‌ندێ وڵاتی‌تر زمانێک که ژماری
ئاخاوێنه‌رانی زۆرتر بێت ده‌کرێته زمانی فه‌رمی.
له هه‌ندێ وڵات پتر له یه‌ک زمانی فه‌رمی ده‌ست
نیشان ده‌کرێن. (عه‌راق، سویسرا).
له هه‌ندێ وڵاتی تازه سه‌ربه‌خۆ، هه‌ڵبژاردنی زمانی
فه‌رمی کێشه‌ی زۆری به‌دواوه بووه و له بڕێک وڵات
زمانی داگیرکه‌ران هه‌ر به زمانی فه‌رمی ده‌ناسرێت
دوای ئه‌وه که دانیشتووانی ڕێک نه‌که‌وتن له
هه‌ڵبژاردنی یه‌کێک له زمانه‌کانی خۆیان. کاتێک که
بێژه‌رانی دوو زمان له زمانێکتر که‌ڵک وه‌ر ده‌گرن بۆ
په‌یوه‌ندی ئه‌وا ده‌وترێت له زمانی ناوجی که‌ڵکیان
وه‌ر گرتووه.
|