|
عه‌بدولموته‌لیب عه‌بدوڵلاَ
(سوسێر) زمان به كارێكی كۆمه‌لاَیه‌تی ده‌زانێت،
هه‌ر له یاسا گشتییه‌كانی زمانیش ئاخاوتن دێته
به‌رهه‌م، به‌لاَم ئاخاوتن به به‌رهه‌مێكی فه‌ردی
داده‌نێت، به‌و مانایه‌ش ئاخاوتن بریتییه له
په‌یڕه‌وكردنی كرده‌یانه‌ی یاساكانی زمان و به
ناوكی زمان ده‌ژمێردرێت.
كه‌چی له كتێبی (بۆشایی ده‌ق،سه‌فه‌ره‌كانی
مانا-ی ئیبراهیم مه‌حموود)
ئاخاوتن به ساته‌وه‌ختی رووتبوونه‌وه‌ی له
ناكاو دێته ژماردن، یان ده‌ست بردن بۆ میوه‌ی
حه‌رام، بۆ سه‌لامه‌تی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ش ده‌بێت
به‌ڵگه‌ی لۆژیكیمان له‌به‌ر ده‌ست دابێت، ده‌شێ
به‌ڵگه‌ی لۆژیكی ته‌عبیر له ره‌فتارگه‌لێك بكات كه
ئاخاوتن رووتییه‌تی خۆی پێده‌شارێته‌وه، هه‌ندێكجار
ئه‌و ره‌فتارگه‌له راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به مه‌كان
و زه‌مانه‌وه هه‌یه، چونكه وه‌ك ده‌ڵێن هه‌موو
شوێنێك ئاخاوتنی خۆی هه‌یه، هه‌موو گوتنێكیش پشت
به باكگراوه‌ندی گوتن ده‌به‌ستێت، باكگراوه‌ندی
گوتن ئه‌و فه‌زایه‌یه كه به ره‌هه‌ندی مانا‌و
ده‌لاله‌ت و ره‌مز و خه‌یاڵی گوتنه‌وه بارگاوییه،
له رێگه‌ی ئه‌و فه‌زایه ئه‌ویدیكه سه‌رمه‌ستی
خۆی ده‌كات . به‌لاَم مه‌رج نییه هه‌موو قسه‌كردنێك
له (خود)ه‌وه بێت، هه‌ندێك له قسه‌كردن هه‌یه كه
(ئاره‌زوو) پێی هه‌ڵده‌سێت، له‌و حاڵه‌ته‌شدا خود
ده‌خرێته لاوه، یان ون ده‌بێت، (ئیبراهیم مه‌حموود)
له كتێبی ناوبراودا ئه‌و جۆره له قسه‌كردن
له رێگه‌ی فیعلی (حكی) عه‌ره‌بییه‌وه ته‌فسیر
ده‌كات و پێیوایه ئه‌و جۆره قسه‌كردنه له زمانی
عه‌ره‌بیدا هیچ فیكر‌و مه‌به‌ستێكی له پشته‌وه
نییه، وه‌ك چۆن ناتوانێت له رێگه‌ی گوتنه‌وه
فه‌زایه‌ك بۆ بیركردنه‌وه‌و سه‌رمه‌ستكردنی
ئه‌ویدیكه دابمه‌زرێنێت، به‌ڵكو هه‌ر ته‌نها
قسه‌كردنه له پێناو قسه‌كردن، به‌و مانایه‌ش كاری
(حكی) قسه‌كردنێكی غائبه، نه‌ك ئاماده، هه‌ر
له‌وێشه‌وه له (كلام) به مانا (سوسێر)ییه‌كه‌ی جیا
ده‌بێته‌وه.
كاتێك ئاره‌زوو به قسه‌كردن هه‌ڵده‌سێت، ده‌چێته نێو
(ستایش) و (به‌دگۆیی)ه‌وه، هه‌ر له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه
خود داده‌پۆشێت.
له زۆربه‌ی كات داپۆشینی خود به هۆی
قسه‌كردنه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی قسه‌كه‌ر ته‌واو
ده‌بێت، چونكه به هۆی داپۆشینی خوده‌وه چه‌ندان
ده‌رفه‌ت بۆ قسه‌كه‌ر ده‌ره‌خسێت، به‌مجۆره قسه
ده‌فرۆشرێت تا هه‌ندێك شت، هه‌ندێك قه‌ناعه‌تی پێ
وه‌ده‌ست بهێنرێت. به وه‌ده‌ستهێنانی ئه‌و
سه‌رمایه‌شه‌وه ئاره‌زوو سه‌ركه‌وتنی خۆی به سه‌ر
خود راده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر له رێگه‌ی وه‌ده‌ستهێنانی
مه‌تریالییه‌وه نه‌ك له‌نێوبردنی خود زۆرجار
ده‌بێته شتێكی ئاسایی، به‌ڵكو كۆی ئه‌و فه‌زایه‌ش
وه‌دواده‌خات كه فیكر‌و مه‌عریفه ده‌وروژینێت. له
سه‌ر ئه‌و بنه‌ڕه‌ته‌ش (قسه‌كردن- حكی) ده‌كه‌وێته
ده‌ره‌وه‌ی خود‌و هه‌ر له‌وێشه‌وه له‌گه‌ڵ خه‌یاڵ دژ
ده‌كه‌وێته‌وه، كه‌واته رسته‌ی (خه‌یاڵكردن واته
مماره‌سه‌كردنی خود، وه‌ك چۆن حه‌ز ده‌كه‌ین)
رسته‌یه‌كه چه‌مكی خه‌یاڵ له چه‌مكی واقیع جیا
ده‌كاته‌وه. به‌و مانایه خه‌یاڵ ده‌بێته ده‌رچوون
له واقیعی باو، وه‌ك ده‌زانین هه‌موو ده‌رچوونێكیش
له واقیعی باو راسته‌وخۆ به گوناهه‌وه
په‌یوه‌ستمان ده‌كاَت.
به‌مجۆره ئه‌گه‌ر باكگراوه‌ندی خه‌یاڵ ده‌رچوون بێت
له واقیعی باو، ئه‌وه باكگراوه‌ندی زمان نووسینه،
له نێوان نووسه‌ر و نووسین خه‌یاڵ هه‌بوویه‌كه سه‌ر
به دنیای وێنه‌كان، به‌لاََم خه‌یاڵ لای قسه‌كه‌ر
(متكلم) له فه‌زای گوتن به‌رجه‌سته ده‌بێت. له
نێوان خه‌یاڵ وه‌ك فه‌زای گوتن و خه‌یاڵ وه‌ك
به‌رجه‌سته‌بوونی وێنه‌كان، چه‌ندان جیاوازی
وه‌ستاوه یه‌كێك له‌و جیاوازییانه ئه‌وه‌یه: خه‌یاڵ
له نووسین یان به‌رجه‌سته‌كردنی وێنه‌كان ته‌عبیر
له رۆشنكردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه ده‌كات كه عه‌قڵ
(واقیع-لۆژیك) هه‌وڵی داپۆشینی ده‌دات، به‌لاَم
خه‌یاڵ له كاتی ئاخاوتن جۆرێك له سه‌رمه‌ستبوونی
پێیه، له هه‌مان كاتدا جۆرێك له لێڵیشی له‌خۆ
گرتووه. ئه‌گه‌ر یه‌كه‌میان به دواندنی
وسبه‌لێكراوه‌كان په‌یوه‌ست بكه‌ین، ئه‌وه دووه‌میان
ئه‌و رۆشناییه بنه‌ڕه‌تیه‌یه كه راسته‌وخۆ رۆڵی
سه‌ره‌كی له كرده‌ی خه‌ڵقكردنی فه‌ردانیه‌تدا
ده‌بینێت، هه‌روه‌ها زمانی نووسین هه‌ڵگری
گرانییه‌كه، به پێچه‌وانه‌ی زمانی ئاخاوتن كه
هه‌موو گرانییه‌ك جۆرێك له ته‌گه‌ره ده‌خاته‌وه...
ده‌شێ لای (نووسه‌ر) به مانا (بارت)یه‌كه‌ی
خه‌یاڵ كار له‌سه‌ر كراوه بێت، به‌لاَم لای
(دانه‌ر) و له ئاخاوتن كارایه، له نووسین به‌و
مانایه‌ی كه (نووسه‌ر)ی (بارت)ی پێی هه‌ڵده‌سێت
ماوه‌ی نێوان خه‌یاڵ و پرۆسه‌ی نووسین خاوه، له
ئاخاوتن له‌پڕو ساته‌وه‌ختییه. به‌مجۆره تێگه‌یشتن
بۆ چه‌مكی خه‌یاڵ ده‌كه‌وێته نێوان درككردن و
ئیبداعه‌وه، له نێوان گوناح و بۆشاییه‌وه، هه‌ر
له‌وێشه‌وه دنیا له په‌یوه‌ندیگه‌لێكی
گه‌شه‌كردووی (كار)و (بابه‌ت) خۆی هه‌ڵده‌گرێته‌وه.
نووسه‌ر به مانا ئیبداعییه‌كه‌ی یان دانه‌ر،
ده‌توانێت وشه وه‌ك خۆی چۆن ده‌یه‌وێت خه‌یاڵ بكات،
خه‌یاڵی نووسه‌ر هیچ سانسۆرێكی له‌سه‌ر نییه، جگه
له سانسۆری خودی نووسه‌ر نه‌بێت. نووسه‌ر ئه‌وه
ناخوێنێته‌وه كه خه‌یاڵی ده‌كات، به‌ڵكو به‌رده‌وام
له پرۆسه‌ی خه‌ڵقكردندا ده‌ژیت و هه‌ر له رێگه‌ی
ئه‌و خه‌یاڵه‌شه‌وه ده‌شێ مماره‌سه‌ی
بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆی بكات.
له جیاكردنه‌وه‌ی (زمان-لغه) و (ئاخاوتن-كلام)
گرفتی زۆر هه‌یه، به‌شێك له‌و گرفتانه وه‌ك
له‌مه‌وپێش دیمان به چه‌مكی (زمان و ئاخاوتن) و
(نووسه‌ر و دانه‌ر)ه‌وه به‌نده. هه‌ر به‌و مانایه‌ش
ده‌شێ ناونانی (نووسه‌ر) و (دانه‌ر) به مانا
(بارت)ییه‌كه‌ی راسته‌وخۆ له تێگه‌یشتنی (زمان) و
(ئاخاوتن)ی (سوسێر)ه‌وه نزیك بكه‌ینه‌وه. لێره‌دا
داهێنان وه‌ك چۆن لای (بارت) به دانه‌ره‌وه
به‌نده، ئه‌وه لای (سوسێر)یش به قسه‌كه‌ره‌وه
ده‌لكێ، به‌لاَم وه‌ك ده‌زانرێت له زمانی كوردی
به شێوه‌یه‌كی گشتی له بری وشه‌ی دانه‌ر وشه‌ی
نووسه‌ر، یان نووسه‌ری ئه‌ده‌بی به‌كار ده‌بردرێت،
من بۆ زێتر ته‌ئكید كردن له داهێنانی ئه‌ده‌بی له
پاڵ ئه‌و وشه‌یه، وشه‌ی ئه‌ده‌ب یان داهێنه‌ر به‌كار
ده‌هێنم، ئه‌گه‌رچی ئه‌و وشه‌یه‌ش گرفتی زۆری
به‌دواوه‌یه به‌لاَم له‌مه‌ودوا كه وشه‌ی
نووسه‌رتان دیت ئه‌وه مه‌به‌ست له نووسه‌ری
(بارت)ی نییه، به‌ڵكو مه‌به‌ست له دانه‌ری
(بارت)ییه، هه‌ر له سه‌ر ئه‌و بنه‌ڕه‌ته‌ش ده‌مه‌وێت
زمانی داهێنه‌ر به مانا ئیبداعییه‌كه‌ی له چه‌مكی
ئاخاوتنی (سوسێر) نزیك بكه‌مه‌وه، به‌لاَم ئاخاوتنێك
كه خود پێی هه‌ڵده‌سێت نه‌ك ئاره‌زوو.
وه‌ك ده‌زانین هه‌ر له (ئه‌فلاتوون)ه‌وه ئاخاوتن
وه‌ك وێنه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی و به‌رایی
ته‌ماشا ده‌كرێت، چونكه راسته‌وخۆ مه‌به‌ست و
بیركردنه‌وه‌ی قسه‌كه‌ر به شێوه‌یه‌كی ئاماده له
كاتی قسه‌كردن و سه‌رمه‌ستبوون به قسه‌كردنه‌وه
ده‌گه‌یه‌نێت، به‌و مانایه ئه‌و وێنه‌یه‌ی قسه‌كه‌ر
ده‌یدا راسته‌وخۆ ده‌كه‌وێته نێوان درككردن و
ئیبداعه‌وه، نێوان گوناح و بۆشاییه‌وه.
به كورتی
ده‌مه‌وێت بڵێم له نێوان (زمان) و (ئاخاوتن)
نێوه‌ندیارێك هه‌یه پێی ده‌ڵێن خه‌یاڵ، ئیبداعی
ئه‌ده‌بی به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان سه‌ر به‌و
خه‌یاڵه‌یه، به‌لاَم له لایه‌كی دیكه هه‌بوونی
خه‌یاڵ نه سه‌ر به نووسه‌ره‌و نه سه‌ر به نووسین،
وه‌ك چۆن هه‌وڵێكیش نییه بۆ قه‌ناعه‌ت پێكردن، به‌ڵكو
توانای رۆشنكردنی وێڵگه‌كانی له‌خۆدا هه‌ڵگرتووه،
ئه‌و وێڵگانه‌ی كه به ناوهێنانیان ترس و نیگه‌رانی
دامانده‌گرێت، ترس و نیگه‌رانیه‌ك كه دواجار له
رێگه‌ی ده‌ست بۆ بردنی نووسه‌ری داهێنه‌ره‌وه یان
به مانایه‌كی دیكه له رێگه‌ی سیحری وه‌شاندنی
نووسه‌ری ئه‌ده‌بییه‌وه ده‌مانباته‌وه دنیای چێژ‌و
سه‌رسامی، كه‌واته خه‌یاڵ وه‌ك هه‌وڵێََك
ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی هه‌ستیاری و قوڵكردنه‌وه‌ی
هۆشیاری له‌خۆدا هه‌ڵگرتووه، و ده‌كه‌وێته پێش
هه‌موو له دایكبوونێكی فیكری و ئیبداعییه‌وه.
لێره‌دا رسته‌ی سه‌ره‌تا خه‌یاڵ هه‌بوو، ته‌عبیر له‌و
وزه‌و هێزه ده‌كات كه مرۆڤی سه‌ره‌تایی له
رێگه‌یه‌وه هه‌وڵیدا دنیایه‌ك بۆ خۆی خه‌ڵق بكات،
دنیایه‌ك له‌گه‌ڵیدا بگونجێت و بتوانێت تێیدا
بحه‌وێته‌وه، كه‌واته خه‌یاڵ ئه‌و كاراكته‌ره
سه‌ره‌كییه‌یه كه له ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی فیكری
مرۆڤ پێشڕه‌وی ده‌كات.
(ئێمه له زه‌مه‌نێكدا ده‌ژین كه به مانا
"پرۆست"ییه‌كه‌ی ونبووه. ئێمه له چاوه‌ڕوانی
زه‌مه‌نێكداین كه به مانا "بیكت"یه‌كه‌ی قابیلی
چاوه‌ڕوانی نییه) هه‌ڵبه‌ته به‌شێكی زۆر له
وزه‌ی ئه‌و دوو رسته‌یه ده‌شێ له‌وێوه له
خه‌یاڵه‌وه نزیك بێته‌وه كه ده‌كه‌وێته
ده‌ره‌وه‌ی واقیعی باو، یان بۆشاییه‌وه، بێگومان
ئه‌و دیوو واقیع گوتارێك نییه بۆ حه‌قیقه‌ت،جگه له
زمانی خه‌یاڵ نه‌بێت، به‌و مانایه‌ش له هه‌ر كوێ
ئه‌و دیوو واقیع ئاماده بێت، خه‌یاڵیش ئاماده‌یه،
له هه‌ر كوێ بۆشایی ئاماده بێت خه‌یاڵیش
ئاماده‌یه.
ئه‌گه‌ر
خه‌یاڵ له واقیع جیا بێت و ئیبداعیش له رێگه‌ی ئه‌و
جیاوازییه‌وه په‌یوه‌ندی به خه‌یاڵه‌وه بكات،
ئه‌وه ده‌توانین بڵێین هه‌رچه‌نده ماوه‌ی نێوان
نووسه‌ری ئه‌ده‌بی و خه‌یاڵ به‌رته‌سك بێته‌وه،
ئه‌وه‌نده رووبه‌ری ئیبداع به‌رفره‌وانتر ده‌بێت.
وه‌ك دیاره ئه‌و هه‌ڵگرتنه‌وه‌یه راسته‌وخۆ له
ده‌سته‌واژه به‌ناوبانگه‌كه‌ی (نیفه‌ری)یه‌وه
وه‌رگیراوه كه ده‌ڵێت: تا مه‌ودای رووانین
به‌رفره‌وانتر بێت، رووبه‌ری گوزارشتكردن به‌رته‌سك
ده‌بێته‌وه.
ده‌شێ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته قسه له شیعره
ئیبداعیه‌كانی (رامبۆ) بكه‌ین، چونكه (رامبۆ) له
كورتكردنه‌وه‌ی ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه ده‌كه‌وێته
نێوان ساته‌وه‌ختی نووسین و خه‌یاڵ زۆر جوان
ده‌بینرێت، هه‌ر له‌وێشه‌وه شیعری رامبۆ ئه‌وه‌نده
به خه‌یاڵ و پێشبینیكردنه‌وه پشت ئه‌ستووره كه
ته‌واوی سنووره‌كانی نێوان من و ئێمه، من و
بوون...ده‌سرٍِێته‌وه، هه‌ر له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش
شیعر تا دوا ئاسۆی ئاڵۆزی ده‌بات، یان به
مانایه‌كی دیكه ئه‌زموونێك ده‌خاته‌وه كه ته‌واو
له‌گه‌ڵ واقیعی باو جیاواز ده‌كه‌وێته‌وه.
له لایه‌كی دیكه (ئیبن عه‌ره‌بی) یه‌كێك بوو
له‌وانه‌ی كه به‌رده‌وام بانگه‌شه‌ی له باو
ده‌رچوونی به‌رز ده‌كرده‌وه، هه‌ر له‌وێشه‌وه خۆی
به فره خودییه‌وه په‌یوه‌ست ده‌كرد، واته به
شێوه‌ی كۆ ده‌هاته مه‌یدانه‌وه، ئه‌و سۆفییه
هه‌ڵگری زیاد له خه‌سڵه‌تێك بوو، و پسپۆری له
تاكه بابه‌تێك ره‌ت ده‌كرده‌وه‌و به‌رده‌وام وه‌ك
ئه‌وه‌ی له نێو مرۆڤایه‌تییه‌وه نیشته‌جێیه خۆی
ده‌خسته روو، بێ ئه‌وه‌ی جیاوازی له نێوان كه‌سێك
و ئه‌ویدیكه‌دا بكات، به‌و مانایه‌ش له كرانه‌وه به
سه‌ر ئه‌ویدیكه‌دا به‌ها گه‌وره‌كانی مرۆڤایه‌تی
پرۆسیسه ده‌كرد، بێ ئه‌وه‌ی ئایین و ره‌گه‌ز و زمان
و ره‌نگ و.... بێته ته‌گه‌ره بۆ ئه‌و پرۆسیسه‌كردنه
.
كه‌واته ئه‌گه‌ر خه‌یاڵ له واقیع جیاواز بێت و
رۆشنكردنی وێڵگه‌كانی له‌خۆدا هه‌ڵگرتبێت، ئه‌و
وێڵگانه‌ش به ناوهێنانیان ترس و نیگه‌رانی
بخاته‌وه، ئه‌وه ده‌شێ بڵێن (شه‌یتان) ئه‌و له
واقیع ده‌رچووه‌یه كه به یه‌كه‌م به‌رهه‌مهێنه‌ری
خه‌یاڵ ده‌ژمێردرێت، هه‌ر له رێگه‌ی شه‌یتانیشه‌وه
خه‌یاڵ به گوناهه‌وه ده‌لكێت و شاعیریش وه‌ك
خه‌یاڵپه‌روه‌رێك ده‌خرێته ده‌ره‌وه‌ی كۆماره‌كه‌ی
ئه‌فلاتوونه‌وه.
لێره‌دا پرۆسه‌ی داهێنان ته‌عبیر له كرده‌ی
شه‌یتانی ده‌كات، یان ده‌شێ ته‌عبیر له بۆشایی
ئه‌و وێڵگانه بكات كه خه‌یاڵ رۆناكیان ده‌كاته‌وه،
به‌و مانایه‌ش نووسین ترسی مرۆڤه له بۆشایی
مه‌عریفی، بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و ترسه مرۆڤ به
پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌كان هه‌ڵده‌سێت، به مانایه‌كی
دیكه بۆشایی گه‌ردوونی وای له مرۆڤ كردووه به
هه‌ر رێگه‌یه‌ك بێت به پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌كان
رابێته‌وه، هه‌تا ئه‌گه‌ر رێگه‌كه وه‌همیش بێت،
لێره‌دا ده‌شێ بپرسین ئایا نووسین ئه‌و وه‌همه‌یه
كه بۆشاییه‌كانی پێ پڕ ده‌كه‌ینه‌وه؟ وه‌ك چۆن
ده‌شێ بپرسین ئایا ناونانی مرۆڤ ته‌عبیر له پڕ
كردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه ناكات، كه پێی ده‌ڵێن
مرۆڤ؟
له راستیدا نووسین یان ناونان هه‌ر ته‌نها
پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌ك نییه كه پێی ده‌ڵێن مرۆڤ،
به‌ڵكو راسته‌وخۆ كه‌وتنه نێو بۆشاییه‌كی دیكه‌یه،
بۆشایی ناوه‌وه‌مان، به‌و مانایه‌ش ئێمه مامه‌له
له‌گه‌ڵ بۆشاییه‌كاندا ناكه‌ین، به‌ڵكو له ناوه‌وه‌ی
خۆمان ده‌ژین، ئێمه مامه‌له له‌گه‌ڵ بۆشاییه‌كاندا
ناكه‌ین، به‌ڵكو لاپه‌ڕه‌ی ماناكان
هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه، كه‌واته ناونان و كۆی
ئه‌فسانه‌كان به نوسینیشه‌وه بۆ ئه‌وه‌یه مرۆڤ له
بۆشاییه‌كانی ناوه‌وه‌ی خۆی نه‌ترسێت و بۆ ئه‌مه‌ش
به‌رده‌وام ژیان به مانای جیاواز پڕ ده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه‌و په‌راوێزه‌كان:
-ابراهیم محمود، صدع النص و ارتحالات المعنی، مركز
الانما‌و الحچاری- حلب، گ1 200،
-ه.س.پ. ل12،13،15.
-نووسه‌رو لێكۆڵه‌ری كورد، له سوریا-قامیشلی له
دایكبووه، له زانكۆی دیمه‌شق ساڵی 1981 به‌شی
فه‌لسه‌فه‌ی ته‌واو كردووه، له زۆربه‌ی گۆڤار‌و
رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كان به‌رهه‌مه فیكری و
مه‌عریفی و ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی بلاَو ده‌كاته‌وه،
سه‌ره‌تای بلاَو كردنه‌وه‌ی بۆ گۆڤاری (المسیره)
ی لوبنانی ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌و دوایه‌دا زێتر له
باره‌ی ئه‌نترۆپۆلۆژیا، به تایبه‌تی مێژووی
ئیسلامی ده‌نووسێت، له كتێبه بلاَوكراوه‌كانی
(البنویه كما هی:1991، الجنس فی القراّن:1994،
البنویه و تجلیاتها:1994، الهجره الی الاسلام:1995،
اپمه و سحره:1996، جغرافیه الملژات، الجنس فی
الجنه:1998، الفتنه المقدسه: 1999، المتعه
المحڤوره:2000.....)
- ابراهیم محمود، صدع النص و ارتحالات المعنی، ه.س.پ،
ل70.
-رولان بارت نووسه‌ر له دانه‌ر جیا ده‌كاته‌وه،
ئه‌وه‌ش راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به زمانی
فه‌ره‌نسییه‌وه هه‌یه له زمانی فه‌ره‌نسی نووسه‌ر
سه‌ر به دنیایه‌كی داخراوه‌و به وه‌زیفه‌ی
نووسینه‌وه به‌نده، به‌لاَم دانه‌ر فره مانایه‌و
سه‌ر به دنیایه‌كی كراوه‌یه، دانه‌ر واته
داهێنه‌ر، ئه‌وه‌ی هه‌میشه داهاتووی به‌لاوه
گرنگه، ئه‌وه‌ی له ناوه‌وه‌ی خۆی ئالاَی
په‌یامبه‌رێتی هه‌ڵگرتووه... بۆ زێتر شاره‌زایی
بڕوانه: ابراهیم محمود، صدع النص و ارتحالات المعنی،
ه.س.پ. ل52-53.
-شاهۆ سه‌عید، ئه‌دۆنیس: سوریالیزم و سۆفیگه‌ری،
گۆڤاری سه‌رده‌م، ژماره (45) ساڵی (2007) ل134.
|