رفیق فواد یار‌ئه‌حمه‌دی
ده‌رهێنه‌ر و
ئاوازدانه‌ر:
خه‌سرۆ سینایی
سێناریۆ:
خه‌سرۆ سینایی،
حه‌مید فه‌روخ نژاد
به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتن:
عه‌لی لوقمانی
ته‌دوین:
هایده سه‌فی یاری
ئه‌کته‌ره‌کان:
سه‌عید پورسه‌میمی،
حه‌مید فه‌روخ نژاد،
سه‌لیمه ره‌نگزه‌ن،
مهدی ئه‌حمه‌دی،
غه‌زه‌ل سارمی
دیکۆر و جل و به‌رگ:
جه‌لیل فتوحی نیا
گریم:
مهدی حه‌بیبی پور
به‌رهه‌می ساڵی: 1378هه‌تاوی
ماوه‌ی فیلمه‌که: 115 ده‌قیقه
فیلمی بووکی ئاگر باس له کێشه‌و گرفته‌کانی ژنان له
عه‌شیره‌یه‌کی باشوری ئێران ده‌کات.
ئه‌م فیلمه به‌سه‌رهاتی ژیانی کچێک له‌و
عه‌شیره‌ته‌مان بۆ ده‌گێڕێته‌وه که چۆن له
به‌رامبه‌ر بیر و بۆچوونی کۆنی عه‌شیره‌که‌یدا
ده‌وه‌ستێت تاکوو بتوانێت مافی هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ری
داهاتوو بۆ خۆی دیاری بکات. هه‌ر چه‌ند بابه‌تی ئه‌م
فیلمه باسێکی کۆنه له مه‌ڕ کێشه‌ی مافی ژنان به‌ڵام
ده‌رهێنه‌ر توانیویه‌تی به داڕشتنێکی نوێ ئه‌م کێشه
به باشترین جۆر بخاته به‌ر چاوی بینه‌ران.
فیلمه‌که به "گرته‌یه‌کی کراوه" له ڕێوڕه‌سمی
زه‌ماوه‌ند ده‌ست پێ ده‌کات و به فلاش به‌ک
چیرۆکه‌که‌مان بۆ ده‌گێڕێته‌وه. روداوه‌که له
که‌شێکی عاشقانه‌دایه،
عه‌شقی کچێکی لاوی خوێندکار و مامۆستایه‌کی پزیشکی،
که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه گرێی فیلمه‌که‌مان بۆ
ده‌رده‌خات:
دژواری به یه‌ک گه‌یشتنی دوو عاشق به هۆی نه‌ریت و
هه‌ل و مه‌رجی بنه‌ماڵه‌ی کچه‌که.
چیرۆکه‌که درێژه‌ی ده‌بێت و هه‌وڵ و تێکۆشانی بێ
سه‌مه‌ره‌ی ئه‌م دوو عاشقه بۆ سه‌لماندنی
خواسته‌کانیان دژوار و دژوارتر ده‌بێت.
ئه‌وه‌ی که له‌م فیلمه‌دا سه‌رنج ڕاکێشه
سه‌رهه‌ڵدانی که‌سایه‌تی نیگه‌تیڤ و تیپه
کڵیشه‌ییه‌کانه، ته‌نانه‌ت که‌سایه‌تی فه‌رحان کوڕه
مامی کچه‌که که هه‌ر له منداڵییه‌وه به هیوای
زه‌واج له گه‌ڵ ئه‌مدا بووه و کۆسپی به‌رده‌م ئه‌م
دوو عاشقه بۆ به یه‌ک گه‌یشتنه به‌ره به‌ره
دۆخێکی پۆزه‌تیڤ
به خۆیه‌وه ده‌گرێت. ئه‌گه‌رچی ئه‌و
نه‌خوێنده‌واره‌و قاچاخچی جگه‌ره‌یه و رواڵه‌تێکی
توڕه‌و شه‌ڕانی هه‌یه به‌ڵام هه‌ندێ تایبه‌تمه‌ندی
پۆزه‌تیڤی هه‌یه که ئه‌و له پیاوانی عه‌شیره جیا
ده‌کاته‌وه. ئه‌و له ناخه‌وه پیاوێکی میهره‌بان و
لۆژیکه و خواستی کچه‌که‌ی بۆ گرینگه،
گه‌رچی لۆژیکی ئه‌م و ئه‌و زۆر لێک جیاوازن به‌ڵام
ئه‌میش گیرۆده‌ی باوه‌ڕه پووچه‌ڵه‌کانی باوی
عه‌شیره‌که‌یه‌تی. فه‌رحان کچه مامه‌که‌ی خۆش ده‌وێت،
کاتێک که ده‌زانێت ئه‌و نه ته‌نیا ئه‌می خۆش ناوێت
به‌ڵکوو عاشقی گه‌نجێکی شاری بووه زۆر پێی ناخۆش
ده‌بێت و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که پێی وایه زه‌واج له
گه‌ڵ که‌سێکدا که ئه‌می خۆش ناوێت کارێکی شیاو نییه،
ناتوانێت له به‌رامبه‌ر یاسای باوی عه‌شیره‌که‌یدا
بوه‌ستێت. له دیمه‌نێکدا که له سه‌ر بان له گه‌ڵ
"پووره هاشمیه"دا قسه ده‌کات بۆمان ده‌رده‌که‌وێت
که خۆشی به‌و قه‌ناعه‌ته گه‌یشتوه به‌ڵام له
به‌رامبه‌ر واقیع و خواستی عه‌شیره‌دا بێ ده‌سه‌ڵاته.
بووکی ئاگر به وردی باس له‌م کێشه ده‌کات و
که‌سایه‌تی ژنانی عه‌شیره ده‌خاته به‌ر چاوی
بینه‌ران. که‌سایه‌تی ئه‌حلام کچێک له ڕه‌گه‌زی
عه‌ره‌ب و به بیرێکی نوێوه که ئیتر نایه‌وێت ببێته
دیلی تابۆکانی عه‌شیره که‌متر له که‌سایه‌تی فه‌رحان
نییه. ئه‌و وه‌کوو کچێک که له شار گه‌وره بووه
ده‌یه‌وێت یاسای عه‌شیره بخاته پشت گوێ
و له به‌رامبه‌ر دۆگماتیزمی عه‌شیره‌که‌یدا بوه‌ستێت
و ببێته سه‌رپشک له هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ردا. هه‌ڵبه‌ت
وه‌ک نموونه‌یه‌ک له کۆمه‌ڵگا ژنانێکی تریش له ناو
فیلمه‌که‌دا پیشان ده‌درێن که بێ هیچ ده‌نگ
هه‌ڵبڕینێک شانیان داوه‌ته ژێر ئه‌و زوڵم و زۆرانه‌ی
که پشتاو پشت بۆیان به میرات ماوه‌ته‌وه. کچانێک
که له گه‌ڵ ئامۆزاکانیان بێ ئه‌وه‌ی دیبێتیان ده‌بێت
زه‌واج بکه‌ن، له به‌ر بۆختانی خه‌ڵک بێ ئه‌وه‌ی هیچ
راستییه‌کی له پشته‌وه بێت ده‌بێت گیانیان له ده‌ست
بده‌ن و ژنانێک که له به‌ر نه‌زۆکی مێرده‌کانیان
ده‌بێت له مافی دایکایه‌تی بێ به‌ش بن و دایکانێک که
ده‌سه‌ڵاتی ده‌نگ هه‌ڵبڕینیان نییه له به‌رامبه‌ر
سه‌ر بڕینی کچه‌کانیاندا. به‌ڵام فیلمساز نایه‌وێت
ئه‌م کرده‌وانه په‌سند بکات به‌ڵکوو ده‌یه‌وێت وه‌ک
کێشه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی بیخاته به‌ر چاوی هه‌مووان و
به‌ربه‌ره‌کانێیان ده‌کات، بۆیه هه‌ر سێ قاره‌مانی
فیلمه‌که‌ی ژنانێکی به توانان: " ئه‌حلام" ئه‌و کچه‌ی
که ده‌یه‌وێت له به‌رامبه‌ر یاسا و رێسای
عه‌شیره‌که‌یدا بوه‌ستێت، "دایکی ئه‌حلام"
که دوای مردنی مێرده‌که‌ی عه‌شیره به جێ دێڵێت و
ڕوو له شار ده‌کات و به کار کردن بۆ ماڵان، کچه‌که‌ی
تا پله‌ی پزیشکی پێ ده‌گه‌ینێت و " پووره‌هاشمیه"
دوای ئه‌وه‌ی که وه‌خۆ دێته‌وه بۆ وه‌ی" ئه‌حلام "یش
تووشی به‌سه‌رهاته دڵته‌زێنه‌که‌ی خۆی نه‌بێته‌وه تا
ئه‌و‌په‌ڕی توانای یارمه‌تی ده‌دات تا ئه‌و جێی که
له وانه‌یه له ژیانی خۆیدا توشی زۆر چه‌ڵه‌مه‌و
چه‌رمه‌سه‌ری بێت.
کامێرا له‌م فیلمه‌دا سنور ده‌به‌زێنێت و ده‌ڕواته
ناو پانتای ژیانی ژنانه‌وه.
له دیمه‌نێکدا "پوره هاشمیه"
به دیتنی گوێره‌که‌یه‌ک که خه‌ریکه له گوانی دایکی
شیر ده‌خوات،
به‌خیلی به‌م ئاژه‌ڵه ده‌بات و غه‌مین و شێواو ڵه
گه‌ڵ خۆیدا قسه ده‌کات.
ئه‌م مۆنۆلۆگانه چیرۆکی ئه‌و ژنانه‌یه که
نایانه‌وێت کچیان ببێت چونکه ده‌زانن که به درێژایی
ته‌مه‌نیان به‌خته‌وه‌ری به خۆوه نابینن،
چیرۆکی ئه‌و ژنانه‌یه که به هۆی مێرده
نه‌زۆکه‌کانیانه‌وه تا کۆتایی ژیانیان له بابی
سۆزداری و سێکسییه‌وه هه‌ر سه‌رکوت ده‌کرێن و له
کۆتاییشدا تووشی ڕه‌وان په‌رێشی و نه‌خۆشی ده‌روونی
ده‌بن و له دنیایه‌کی خه‌یاڵی دا له گه‌ڵ منداڵه
خه‌یاڵیه‌کانیان قسه ده‌که‌ن.
ئه‌و کچانه‌ی که له روانگه‌ی سه‌روک عه‌شیره‌وه
سه‌یریان ده‌کرێت و ده‌یانکڕن و ماره‌یی و خه‌ڵاتی
مێرده‌کانیان له راستیدا وه‌کو نرخ و به‌های ئه‌وان
وایه. ژنانێکی بێ په‌نا که ده‌بێت به ئاوێنه‌یه‌ک و
مۆمدانێک و ملوانکه‌یه‌ک و چه‌ند مه‌تر قوماش به
درێژایی ته‌مه‌نیان له خزمه‌ت پیاوانێک دا بن که
ته‌نانه‌ت بۆ ساتێک بیر له به‌رامبه‌ره‌کانیان
ناکه‌نه‌وه و خواست و حه‌ز و ناسینی ئه‌وانیان به
لاوه گرینگ نییه، ئه‌وان ته‌نیا خواستیان له ژن
کاروباری ناو ماڵ و باوه‌شی گه‌رم و چه‌ند کۆڕی مل
ئه‌ستوره و جگه له‌وه ژن مانایه‌کی دیکه‌ی لایان
نییه. ئه‌م واقیعه دزێو و دڵته‌زێنه جگه له
گێڕانه‌وه‌ی فیلمه‌که، له لایه‌ن دوکتور
په‌رویزیشه‌وه که له هه‌وڵی ده‌رباز کردنی ئه‌حلام
دایه به شێوه‌یه‌کی ئاماری و نموونه‌ی عه‌ینی له
ناو مه‌حکه‌مه‌که‌دا قووڵایی کێشه‌که‌مان بۆ
ده‌رده‌خات به زانیارییه‌ک که به‌دواداچوون و
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی به‌ڵگه‌یی له پشته‌وه‌یه. بووکی
ئاگر نه‌ک ته‌نیا له باری ناوه‌ڕۆکه‌وه به‌ڵکوو
خاوه‌نی پێکهاته‌یه‌کی به سوودیشه.
نواندنی ئه‌کته‌ره‌کان زۆر جار باش و جارجاریش به‌ر
چاو و سه‌رنج ڕاکێشن. "حه‌مید فه‌ڕۆخ نژاد" ئه‌کته‌ری
رۆڵی فه‌رحان زۆر به باشی له نواندنی ئاڵۆزییه‌کان و
گۆشه‌نیگای جۆربه‌جۆری که‌سایه‌تیه‌کی واقیعی و باوه‌ڕ
پێکراودا هه‌وڵی داوه بۆ گه‌یشتن به که‌سایه‌تی
پیاوێک که له نێوان خواسته نه‌ریتیه‌کانی خۆی دا
تووشی شک و گومان بووه و گه‌یشتوه‌ته هاوسه‌نگیێکی
ره‌فتاری زۆر باش، جۆراو‌جۆری ره‌فتاری ئه‌و له
مۆنۆلۆگه سه‌ره‌تاییه‌کاندا، وتووێژی ئه‌و له‌گه‌ڵ
ئه‌حلام له سه‌ره‌تای فیلمه‌که‌دا، ده‌مه‌قاڵه‌ی له
گه‌ڵ ژنانی عه‌شیره و له دیمه‌نی وتووێژ له گه‌ڵ
"پووره هاشمیه" له سه‌ر بان زۆر سه‌ر که‌وتوو و
به‌رچاوه و جێی تێڕامانه. " سه‌لیمه ڕه‌نگزه‌ن"
ئه‌کته‌ری ڕۆڵی "خاله هاشمیه" نواندنێکی
هه‌ستیارانه و سه‌رکه‌وتوی هه‌یه و جۆراو‌جۆری
کرده‌وه‌کانی له هه‌ر دیمه‌نێکدا له کۆمێدیای به
دواداچوونی دوکتور په‌ویزه‌وه تا کوو ساته غه‌مین و
هه‌ستیاره‌کانی رۆڵی ئه‌م ئه‌کته‌ره،
له قسه‌کانیدا بۆ ئه‌حلام و گێڕانه‌وه‌ی
بیره‌وه‌ریه‌کانی تاکو وتووێژ له گه‌ڵ گوێره‌که‌که‌دا
زۆر به سه‌ر که‌وتوویی ئه‌م رۆڵانه ده‌گێڕێت.
ده‌رهێنه‌ر له‌م فیلمه‌دا هه‌وڵی داوه فیلمێکی
یه‌کده‌ست به‌رهه‌م بێنێت و نه‌یهێشتوه ببێته
فیلمێکی روداوی. ته‌دوینی وشیارانه‌ی ئه‌م فیلمه
بووه‌ته هۆی ئه‌وه که ته‌نانه‌ت له جه‌رگه‌ی
چیرۆکه‌که‌دا وه‌کوو دیمه‌نی هه‌ڵاتنی ئه‌حلام و
په‌رویز له بازاردا، له بڕینی گرته‌کان و
دابه‌شکردنیان به گرته‌ی داخراو و توندکردنی ریتم به
دوور ده‌بێت و زیاتر له گرته‌ی به‌رز که‌ڵکی وه‌ر
گرتوه. ئه‌م ریتمه ته‌نانه‌ت له دیمه‌نی نمایشی
تێکهه‌ڵچوونی فه‌رحان و په‌رویز و هه‌ر وه‌ها زیلله
لێدانی ئه‌حلام له لایه‌ن فه‌رحانه‌وه و ته‌سادوفی
دوکتور په‌رویز و وه‌کیله‌که‌ش توانیویه‌تی ریتمێکی
یه‌کده‌ست پێک بێنێت و به دوور له پێداگری له
نیشاندانی ئه‌م رووداوانه، له تووندووتیژی به‌س بۆ
به‌ره‌و پێش بردنی درامی فیلمه‌که که‌ڵک وه‌ر
ده‌گرێت. له به‌شی کۆتایی فیلمه‌که و سووتانی ژووری
بووک و زاواشدا هیچ جۆره فێڵێکی سینه‌مایی به کار
ناهێنێت بۆ پیشاندانی نا ئارامی و سووتانی ئه‌حلام له
ناو ئاگردا و ئه‌حلام به ده‌رونێکی ساکاره‌وه خۆی
ئاماده‌ی سووتان ده‌کات و هیچ جۆره ناڕه‌زایه‌تی یان
ده‌نگ هه‌ڵبڕینێکی لێ نابیسرێت و له‌و په‌ڕی ساکاریدا
به‌ره‌و ڕوی ئاگر ده‌بێته‌وه و کڵپه‌ی ئاگر له
پێشه‌وه‌ی دیمه‌نه‌که‌دا ده‌مووچاو و جه‌سته‌ی
داده‌پۆشێت. ده‌رهێنه‌ر به که‌م بێژی و دوور له
دیالۆگ توانیویه‌تی به‌م چه‌ند وێنه‌یه مه‌به‌ستی خۆی
به بینه‌ر بگه‌یه نێت. ئاوازی ئه‌م فیلمه که زۆر
تایبه‌ت و هاو ئاهه‌نگ بوو له گه‌ڵ دیمه‌نه‌کاندا
ئاوازێکی ناوچه‌یی بوو و له شوێنی پێویست دا که‌ڵکی
به جێی لێ وه‌رگیرابوو
و ئه‌رکی ئاواز دانانی فیلمه‌که‌ش هه‌ر وه‌ک
زۆربه‌ی فیلمه‌کانی ئه‌م ده‌رهێنه‌ره له ئه‌ستۆی
ده‌رهێنه‌ر بوو و ته‌دوینی فیلمه‌که‌ش که ته‌دوینێکی
یه‌کده‌ست بوو توانیبووی له گه‌ل بابه‌تی فیلمه‌که‌دا
به جوانترین شێوه خۆی بگونجێنێت و باشترین جۆری
ته‌دوین به کار بێنێت. له کۆتایی دا ده‌توانین بڵێین
که فیلمی بووکی ئاگر فیلمێکی سه‌رنج راکێش و به
بایه‌خه بۆ هۆگرانی سینه‌ما و فیلمێکی زۆر جوان و
به‌هره‌مه‌نده بۆ چالاکان و لایه‌نگرانی چاره‌سه‌ری
کێشه‌ی ژنان که بێ شک ده‌توانین به ئه‌زمونێکی
سه‌رکه‌وتووی سینه‌مای داستانی ئێرانی دابنێین، به
تایبه‌ت له بواری کێشه‌ی ژنان دا.
|