|
چه‌ند
زمانی شه‌ڕوپێکادان، یه‌ک زمانی ئاشتی و هێمنی؟
ئارام
شه‌کیبایی- پاوه -
aram.hawrami@gmail.com
له ئه‌فسانه‌ی "بۆرجی بابێل" هاتووه که: (له
سه‌ره‌تاوه هه‌موو خه‌ڵکی جیهان به زمانێک قسه‌یان
ده‌کرت، هه‌تا ئه‌و ڕۆژه که نه‌مروود ده‌یویست
بۆرجێک سازبدات و بڕوات بۆ ئاسمان، خۆداوه‌ندیش بۆ
به‌رگری گرتن له‌م کاره‌ی نه‌مروود، چه‌ند زاری له
نێوان کرێکار و نۆکه‌ره‌کان بڵاو کرده‌وه و چی ئتر
ئه‌وان له زمانی یه‌کتر تێ‌نه‌گه‌ییشتن و بووه
شه‌ڕیان و بۆرجه‌که ساز نه‌کرا).
ئه‌م چیرۆکه ڕاست بێت یان ئه‌فسانه بیروڕایێک
له‌باره‌ی زمان نیشان ده‌دات که چه‌ند زمان کێشه‌یه
و هۆی سه‌ره‌کی شه‌ڕ و پێکادان نێوان گه‌لانی جیهان
تێ‌نه‌گه‌ییشتن له زاری
یه‌کتردا بووه، هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت که زمان
ڕۆڵێکی گرنگی هه‌یه له په‌یوه‌ندی گه‌لاندا.
پێشینیان باوه‌ڕیان وا بوو که ئه‌گه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی
جیهان له زاری یه‌کتر تێ‌بگه‌ن ئاشتی و هێمنی له
جیهان سه‌قامگیر ده‌بێت و هه‌ر له سه‌ره‌تای مێژوودا
خه‌ونی (زمانی جیهانی) بوو به مێوانی خه‌ونه‌کانی
مرۆڤ و لایه‌نگرانی ئه‌م بابه‌ته زۆر هه‌وڵیان داوه
بۆ به‌دیهاتنی ئه‌م خه‌ونه، هه‌تا ئه‌مڕۆ هه‌مووی
ئه‌و هه‌وڵانه شکستیان هێناوه. هۆی ئه‌م شکستانه
شتێکی ڕوونه: (دژایه‌تی کردنی ئه‌م ئامانجه له گه‌ڵ
سروشتی زمان)، واته به‌دی هێنانی وا زمانێک شتێکی
نه‌کراوه‌یه. باوه‌ڕه‌کانی مرۆڤ، به‌سه‌رچوونی کات،
ئاسه‌واری شێوه‌ی ژیان و شوێنی نیشته‌جێ بوون و ئه‌مه
که زمان بۆ چی که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گرێت و نیازه‌کانی
مرۆڤ کاریگه‌ری‌یان له سه‌ر زمان هه‌یه و ئه‌م
شتانه نێوان هه‌مو گه‌لاندا یه‌کسان نین و ناکرێت که
ئێمه به‌م جیاوازیه که هه‌یه زمانێکی یه‌کسان‌مان
هه‌بێت.
ئایا زمان ده‌بێته هۆی شه‌ڕو پێکادان؟
"به دڵنیایی‌یه‌وه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره
ده‌بێته(نه)، وه‌ڵاتی سویسرا که دانیشتوانی به 4
زمانی قسه ده‌که‌ن به‌ڵام ژیانێکی دۆستانه و هێمنیان
هه‌یه، له‌م به‌ره‌و ئێمه دیتومانه که دوو وه‌ڵاتی
عه‌ره‌ب زمان شه‌ڕ و پێکادانیان هه‌بووه، ئه‌مه که
زمان هۆی سه‌ره‌کی‌یه شتێکی ڕه‌دکراوه‌یه، به‌ڵام
ناتوانین ئه‌مه به‌رچاو نه‌گرین که زمانیش ده‌توانێت
له شه‌ڕو پێکادان ڕۆڵی هه‌بێت". لایه‌ن گرانی ئاشتی و
هێمنی له جیهان ده‌بێت له شوێنێکی‌تر دا بگه‌ڕن بۆ
په‌یدا کردنی دۆژمن نه له زمان و زمانناسی‌دا.
لایه‌نگرانی جیهانێکی یه‌ک زمانه، چی‌یان کردووه؟
لایه‌نگرانی جیهانێکی یه‌ک زمانه هه‌وڵی زۆریان داون
بۆ به‌دی هاتنی ئه‌م ئامانجه، به‌ڵام نه‌ک هه‌ر
سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون چه‌ندین زمان‌یان به 6 هه‌زار
زمانی جیهان زیادکردووه له‌وانه: ئیدۆ،
ئسپرانتۆ،...!
ته‌نانه‌ت چه‌ند ده‌نگی و ئارایی له نێوانیان شتێکی
ئاشکرایه، هه‌ندێکیان ده‌ڵێن؛ ده‌بێت ئێمه زمانێکی
مردوو[1]
وه‌ک لاتینی یان سانسکریت[2]
زیندوو بکه‌ینه‌وه و بیکه‌ین به زمانی جیهانی،
زۆربه‌ی لایه‌ن گرانی ئه‌م ڕه‌وشته پێ‌یان وایه که
زمانی لاتین له‌به‌ر ئه‌وه که دایکی زمانه
ئه‌وروپییه‌کان و له زمانه هێندوئه‌وروپییه‌کانه،
ده‌توانێت ببێته زمانی جیهانی و یادگرتنی بۆ خه‌ڵکی
ئه‌وروپا و هێند ئاسانه، به‌ڵام نازانن که جیهان
ته‌نها ئه‌وروپا و هێند نییه!؟، هه‌ر وه‌ها نازانن
که هه‌ندێ زمان له وچه‌ی لاتینی هه‌ن که جیاوازی
زۆریان هه‌یه له‌گه‌ڵ لاتینی له ئاستی دی زمانه‌کان.
ده‌سته‌ی دووه‌م که ژمارێکی زۆرترن پێ‌یان وایه که
ده‌بێت یه‌کێک له‌و زمانه زیندووانه‌ی جیهان به ناوی
زمانی جیهان بناسێنین، که کێشه‌ی سه‌ره‌کی ئه‌م
پێشنیاره شتێکی ناسراوه‌یه: "ناسیۆناڵیزم و
نه‌ته‌وه په‌رستی" که بووه هۆی دژایه‌تی کردنی
گه‌لانی جیهان له به‌رانبه‌ر بونه‌وه له گه‌ڵ زمانی
دی گه‌لانی جیهان.
ئایا مۆسڵمانێک که ئایینه‌که‌ی به زمانی عه‌ره‌بی
به‌سراوته‌وه ئاماده‌یه که زمانێکی جیهانی هه‌بێت و
زمانی عه‌ره‌بی(ئه‌گه‌ر ئه‌و زمانه جیهانیه عه‌ره‌بی
نه‌بێت) بفۆترێت؟ ئایین وا هێزه‌کی هه‌یه که ئایینێک
وه‌ک زه‌رده‌شت ده‌توانێت زمانی ئاڤستایی هه‌تا ئه‌مڕۆ
له نووسراوه‌کان‌دا بێنێت و بنه‌مای گشتی بپارێزێت.
ئایا ده‌توانین زمانێک هه‌ڵبژێرین که ئاسانترین زمان
بێت؟ ئایا ئه‌و زمانه بۆ هه‌موو شوێنێک به‌کار دێت؟،
ده‌ڵێن ئه‌سکیمۆکان بۆ به‌فر چه‌ندین ناویان هه‌یه،
هه‌ر وه‌ها هه‌ورامیه‌کان بۆ به‌رد و شاخ چه‌ندین ناوی
جۆربه‌جۆریان هه‌یه.
هه‌ندێکتر هه‌وڵیان داوه بۆ سازدانی زمان و هه‌تا
سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست‌ویه‌ک نزیکه120 زمان
دامه‌زراون، ناسراوترین‌یان زمانی ئێسپرانتۆ[3]یه
که به ده‌ستی پزێشکێکی له‌هێستانی به ناوی زامنۆڤ
سازکرا و له ساڵی 1887 زایینی ئاشکرا کرا و ده‌زگای
ڕێزمان و وشه‌کانی ئه‌م زمانه له سه‌ر بنه‌مای زمانی
لاتینی و زمانه ڕوومیه‌کان و تا ڕاده‌یه‌ک زمانی
ژێرمه‌نی داڕێژکرا. له‌م زمانه هه‌مو ناوه‌کان به
(-o)
و هه‌مو ئاوه‌ڵناوه‌کان به(-a)
کۆتایی‌یان دێت. به‌ڵام ئه‌م زمانه سه‌رکه‌وتوو
نه‌بوو ته‌نها زمانێکی به ژماره‌ی زمانه‌کانی جیهان
زیاد کرد و به‌دی هاتنی ئامانجی زمانی جیهانی
دژوارترکرد.
ئه‌و زمانه که ده‌بێته زمانی جیهانی، دوا ڕۆژی چۆن
ده‌بێت؟
ئه‌گه‌ر هاتوو زمانێک کرا به زمانی جیهانی و جیهانێک
یه‌ک زمانی به‌دی هات!، ئه‌و جیهانه هه‌تا هه‌تایه
ناتوانێت یه‌ک زمانه بێت و به دوای به‌سه‌رچوونی
سه‌رده‌مێک دووباره چه‌ند زمانی زاڵ ده‌بێت، زۆربوونی
ژماره‌ی ئاخاوێنه‌رانی ئه‌و زمانه- سروشت و
شوێنه‌وار- سرۆشتی زمان- به سه‌رچونی کات- هه‌موویان
ده‌ست به ده‌ستی یه‌کتردا چه‌ندین زارۆچکه له‌و
زمانه به‌دی ده‌که‌ن، و دوابه‌دوای ئه‌م زارۆچکانه
ده‌بنه شێوه‌زار و دوای سه‌رده‌مێک‌تر ده‌بنه زمان و
دووباره جیهانێک چه‌ند زمانه و گه‌ڕاونه‌وه به‌ره‌و
پێش، هه‌ر وه‌ها که به دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی زمانی
عه‌ره‌بی له جیهانی ئیسلام‌دا له‌و زمانه چه‌ندین
زارۆچکه و شێوه‌زار که‌وتنه‌وه. زمانی ئنگلیزی
ئامه‌ریکا و به‌ریتانیا جیاوازی په‌یدا کردووه، زمانی
په‌هله‌وی ئه‌شکانی بوو به چه‌ندین زار و زمان، هه‌ر
وه‌ها زمانی ئسپرانتۆ به دوای سه‌رده‌مێکی کۆرت
نزیکه‌ی 20 شێوه‌زار و ته‌نانه‌ت زمانی لێ بوونه‌وه،
له‌وانه زمانی ئیدۆ(Ido)،
ئه‌مه داهاتووی زمانێکه که هاتبوو ببێته زمانی
جیهان که چی ژماره‌ی ئاخاوێنه‌ری نه‌گه‌ییشته چه‌ند
ملیۆن وای به سه‌ر هات، ئتر ئه‌و ڕۆژه که 6 میلیارد
ئاخاوێنه‌ری پێدا کرد چی ده‌بێت؟
"نه" بۆ جیهانێکی یه‌ک زمانه؛ "به‌ڵێ" بۆ زمانێکی
نێوده‌وڵه‌تی!
هه‌ر وه‌ها که وترا زمان هۆی سه‌ره‌کی شه‌ڕوپێکادان
نییه، و هیچ زمانێک ناتوانێت جیهانێکی یه‌کپارچه‌ی
زمانی به‌دی بێنێت، به‌ڵام مرۆڤ بۆ په‌یوه‌ندییه‌کانی
له گۆندی‌جیهانی پێویسته زمانێک یان چه‌ندین زمانی
نێوده‌وڵه‌تی ببێت. که ئه‌مڕۆ زمانانی ئنگلیزی،
فه‌ره‌نسی، عه‌ره‌بی، ڕوسی، ژێرمه‌نی... به زمانی
نێوده‌وڵه‌تی ناسراون، به‌ڵام هیچ‌کام له‌م زمانانه
ناتوانێت هه‌موو جیهان داگیربکات، ئه‌گه‌ر هات و
ئنگلیزی جیهانی داگیر کرد ده‌بێت بزانین که
ئنگلیزی شوێنێکی جیهان له گه‌ڵ ئنگلیزی
شوێنێکی‌تری جیهان جیاوازی ده‌بێت، هه‌ر وه‌ها که هی
ئامه‌ریکا و به‌ریتانیا جیاوازه.
ده‌بێ بزانین که هه‌ر زمانێک سه‌رمایه‌یه‌که بۆ مرۆڤ،
هه‌ر زمانێک جیهانێکی تایبه‌تمه‌ندمان نیشان ده‌دات، و
ئاوێنه‌ی ئایین و باوه‌ڕ و مێژووی گه‌لێکه، و ده‌بێت
له فه‌وتانی ئه‌و زمانه به‌رگیری بکرێت.
ئێمه چ بمانه‌وێت چ نمانه‌وێت، له لایه‌ن
سرووشته‌وه چه‌ند زمانی له سه‌ر جیهان‌دا زاڵ
کراوه، و باشتره له جێ ئه‌وه که چه‌ند زمانی به
کێشه بناسین و باسی لێ بکه‌ین و خۆمان ئازار بده‌ین
بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌یه‌ک! که چاره‌سه‌ر ناکرێت! ؛
چه‌ند زمانی به شتێکی به سوود بناسێنین و له
تایبه‌تمه‌ندیانی زمانه‌کان
که‌ڵک وه‌ربگرین بۆ ژیانێکی باشتر.
ئه‌مڕۆ چه‌ندین ڕێکخراوه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌وڵ‌ده‌ده‌ن
بۆ پاراستنی زمانه‌کان و ئه‌م جووڵانه لایه‌نگری
جیهانێکی چه‌ند زمانه‌ن نه‌ک جیهانێکی یه‌ک یان دوو
زمانه، له‌وانه لینگوئه‌پاکس(linguapax)
که له ژێرچاودێری ڕاسته‌وخۆی یونسکۆ کارده‌کات و
یه‌کێک له لقه‌کانی یونسکۆیه.
زمان‌ناسان و
لایه‌نگرانی چه‌ندزمانی جیهان درۆشمی هه‌ر که‌سێک سێ
زمان‌یان کردووه به درۆشمی خۆیان و ده‌ڵێن هه‌ر
که‌سێک له‌م جیهانه ده‌بێت سێ زمان بزانێ، یه‌کێک
زمانی دایکی، دووه‌م زمانی هاوسێ، سێ‌یه‌م زمانی
نێوده‌وڵه‌تی(ئنگلیزی،فه‌رانسه‌وی، ئاڵمانی، ڕووسی..).
هه‌ندێک لێکۆڵینه‌وه ڕوون‌ده‌که‌نه‌وه که ئه‌و
که‌سانه که ڕۆژانه به 2 زمان(یان شێوه‌زار) یان
پتر گفتوگۆ ده‌که‌ن، که‌متر له دوا ساڵه‌کانی
ژیانیان‌دا تووشی نه‌خۆشی تێک‌چوونی بیر و فه‌راموشی
ده‌بن. هه‌ر وه‌ها که‌سێک که 3 زمان ده‌زانێت به
شێوه‌یه‌کی ئاسانتر ده‌توانێت زمانێک‌تر فێربێت له‌و
که‌سه که 2 زمان ده‌زانێت. ئه‌و که‌سانه که
ده‌توانن به چه‌ندزمان بخاوێنن باشتر بیر
ده‌که‌نه‌وه و بیریان وا له ئاستێکی به‌رزدا.
ئه‌گه‌ر وابێت ئه‌وه گه‌لی کورد به تایبه‌ت خه‌ڵکی
هه‌ورامان که ڕۆژانه به دوو زمانی هه‌ورامی و
سۆرانی و هه‌ندێکیان به پێ پێشه‌وکاریانه‌وه به
فارسی و عه‌ره‌بی به‌رده‌وام گفتوگۆ ده‌که‌ن ده‌بێت
که‌متر تووشی ئه‌م جۆره نه‌خۆشیانه و فه‌راموشی بن
که ئه‌مه پێویستی به لێکۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت هه‌یه.
سه‌رچاوه‌کان:
- رابرت اندرسن هال، زبان و زبان‌شناسی، ترجمه: دومحمد
رضا باطنی. 1381
- دیوید کریستال، انقلاب زبانی، مترجم: شهرام نقش
تبریزی.1385
-محمد رضا باطنی، جامعه شناسی زبان، مجله فرهنگ و
زندگی.
[1]
زمانێک که له‌م ڕۆژه‌دا زمانی دایکی که‌سێک
نه‌بێت.
[2]
زمانی که‌ونی هێندییه‌کان.
|