شارۆمه‌ندی خه‌مینی كۆماری شیعری عه‌ره‌ب
و: ئازاد به‌هین
رۆژی پێنج شه‌ممه
30ی ئاوریلی 1998 هه‌واڵی كۆچی نه‌زار قه‌بانی له راگه‌یاندنه
گشتییه‌كانه‌وه به‌چوار گۆشه‌ی جیهاندا بڵاو بووه‌وه. به‌ڵام
ئه‌و هه‌واڵه جیهانی عه‌ره‌بی زۆرتر له هه‌ر شوێنێكیتر تووشی
خه‌م و په‌ژاره كرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌كان یه‌كێك له
گه‌وره‌ترین عاشقانه بێژه‌كانی مێژووی ئه‌ده‌بیاتی خۆیان له
ده‌ست دابوو.
نه‌زار قه‌بانی
21ی مارسی ساڵی 1923 له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه كۆنه‌كانی
ده‌میشقدا چاوی به ژین پشكوت و له رێكه‌وتی 30ی ئاوریلی 1998
كۆچی دوایی كرد. قه‌بانی زۆرتر له سی ساڵ به سیحری وشه
جیهانی عه‌ره‌بی به خۆوه خه‌ریك كرد و شاخه‌كه شیعرییه‌كانی
له به‌رامبه‌ر هه‌ر رووداوێكه‌وه هه‌ستیاریان له خۆوه نیشان
ده‌دا.
زمانه
شیعرییه‌كه‌ی بڕێ جار ئه‌وه‌نده خه‌ست و نه‌رمه كه به زمانی
شیعری فروغه‌وه (فروغی فروغزاد) نزیك ده‌بێت و به‌ره‌و ناخی
ناوچه قه‌ده‌غه كراوه‌كانی رۆحی مرۆڤـ پرد لێده‌دا. له
قاودانه‌كانی بڕێ جار ده‌مانخاته‌وه بیری له قاودانه‌كانی
(ئیرج میرزا). به‌ڵام كاتێ هه‌نگاو ده‌نێته بواری شیعری
ره‌خنه‌گرانه‌و سیاسی زمانی تێژی و گه‌ستووی شیعری شاملوو
وه‌خۆی ده‌گرێ.
خه‌یاڵی نه‌زار له
چوار چێوه دیاریكراوه مێژوویه‌كانی شیعری عاشقانه‌ی عه‌ره‌ب
تێده‌په‌ڕێت و له ئاسۆگه‌لێكی بگره بڕێك له بێژه‌رانی
بواره‌كانی دیكه‌ی شیعری هاوچه‌رخی عه‌ره‌ب و به تایبه‌ت له
نوێ خوازییه زمانی و فه‌نی و فه‌لسه‌فییه‌كاندا ئه‌و له
پێگه‌یه‌ك دوای ئادۆنیس و مه‌حمود ده‌روێشدا داده‌نێن.
ناسنامه‌ی شاعیری
عه‌شق، شاعیری ژن و شاعیری شه‌رابیان له‌سه‌ر نه‌زار قه‌بانی
داناوه. به‌ڵام ئه‌و شاعیری سیاسه‌تیش بووه‌و كه‌متر شاعیرێك
ببینرێته‌وه كه وه‌كوو ئه‌و له نێو جه‌ماوه‌ری عه‌ربدا
ناوبانگی ده‌ركردبێت. نه‌زار قه‌بانی سه‌باره‌ت به شیعر ده‌ڵێ:
"شیعر بارانێكه به شێوه‌یه‌كی_ یه‌كسان له پاریس، ژن‌و، سان
فرانسیسكۆ و دوورگه‌ی كاپریدا ده‌بارێ. راست به‌و جۆره‌ی كه
له "چاره‌كی خاڵی" به‌نگلادش_ و گه‌ڕه‌كه‌كانی "غووریه" و
"سه‌قایین" له ده‌میشقدا ده‌بارێ.
شیعر ناسنامه‌یه‌كی
تاقانه‌یه كه هه‌موو شاعیران_ به شێوه‌یه‌كی هه‌ڵقوڵاو_ وه‌ری
ده‌گرن چ له پێده‌شت و دامێنه‌كانی هیمالیاله‌دا له دایك
بووبێتن و چ له تاشكه‌ند، یا مه‌ككه یا تانزانیا، تاقانه
ناسنامه‌یه بۆ هه‌موو شاعیرانی دونیا.
هه‌رچه‌شنه هه‌وڵ و
ته‌قه‌لایه‌ك بۆ په‌یوه‌ندی شیعر به ره‌گه‌ز یان مه‌زهه‌ب یان
عه‌شیره یا ره‌چه‌ڵه‌ك یا دابه‌شكراوه ناوچه‌ییه‌كان یا توێژه
كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌كان شكڵێك له شكڵه‌كانی هه‌ڵاواردنی
ره‌گه‌زییه كه له گه‌ڵ ئه‌نترناسیۆنالی شیعردا ناته‌بایه.
بێگومان ئه‌مه به‌و مانایه نییه كه شاعیری به‌ریتانیایی به
هه‌وێنی چینی بنووسێت و شاعیری عه‌ره‌ب جینی ئه‌مریكایی له‌به‌ر
بكات و شاعیری ئه‌فریقایی له نه‌شته‌ر و ده‌هۆڵ و مامكه جوانه
ئه‌فریقاییه‌كه‌ی و شاعیری ئیسپانیایی له په‌ژاره ئاندۆلۆسی و
گیتاره فرمێسك رێژه‌كه‌ی جیا بێته‌وه. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه
هه‌وێنی شیعر وه‌كوو هه‌وێنی ئاو و هه‌وێنی ئاگر وایه. به‌ڵام
ئه‌وه‌ی جیایه ئه‌و شكڵه‌یه كه ئاو ده‌یگرێته خۆ‌و و
شێوه‌یه‌كه كه ئاور به‌و پێیه ده‌گه‌شێته‌وه.
له‌یه‌ك وشه‌دا،
خوێنی هه‌موو شاعیرانی جیهان یه‌كێكه به‌ڵام ئه‌وه‌ی خوێنی
(متبنی) له (نرودا) و خوێنی (الوار) له (مایا كۆفسكی) جیا
ده‌كاته‌وه جۆری خوێنه نه‌ك خوێنه‌كه. شاعیرانی دونیا
كۆمه‌ڵێك له رووباره‌كانن هه‌ر كامه‌یان خاوه‌نی حه‌ره‌كه‌ت.
ریتم و_ له راستیدا ده‌ریای مرۆڤایه‌تییه.
ئه‌مه ئامانجه
گه‌وره‌كانه كه ده‌نگی "وایتمه‌ن" وه‌كوو ده‌نگی (ابن الفارز)،
ده‌نگی (مغزی) وه‌كوو ده‌نگی (اقبال) ده‌نگی (شه‌ریفی ره‌زی)
وه‌كوو ده‌نگی (خه‌یام ) و ده‌نگی "بودلێر" وه‌كوو ده‌نگی
"ابونواس" ده‌كات.
نه‌زار قه‌بانی
سه‌باره‌ت به هۆكاری نووسینیه‌كانییه‌وه ده‌ڵێت:
ده‌نووسم له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی بۆ خۆكوشتن شێوه‌یه‌كی باشتر له نووسین نابینم و
ناتوانم خوێنم له گه‌ڵ دۆشاوی ته‌ماته‌دا بگۆڕمه‌وه.
من هه‌ر به‌و
حه‌تمییه‌ته‌وه ده‌نووسم كه به‌و پێیه هێشووه‌كان گه‌وره
ده‌بن، ده‌ریا سه‌ر ڕێژ ده‌كات و مه‌مكه‌كان له شیر پڕ ده‌بن.
ئایا ئه‌گه‌ر له
مه‌مكی ژن بپرسی، بۆچی له شیر پڕ ده‌بێ وه‌ڵامێكت
پێده‌داته‌وه؟
من ده‌نووسم تا
به‌رینی شادی له جیهاندا به‌رینتر بێته‌وه‌و به‌رینی په‌ژاره
كه‌متر بێته‌وه. ده‌نووسم تا رێ و ره‌سمی جیهان بگۆڕم، هه‌تاو
دڵۆڤانتر و ئاسمان شینترو ده‌ریا كه‌م خوێنتر بكه‌م.
من ده‌نووسم تاكوو
له جیهاندا ببم به ژن و مێرد، زاوزێ بكه‌م، بێ ئه‌ژمار بم و
ببمه 150 میلیۆن نه‌زار قه‌بانی. ئه‌مه گه‌ڵاڵه‌ی
ئاڕمانه‌كانی منه و حه‌ز ناكه‌م ته‌نانه‌ت شارۆمه‌ندێك له
كۆماری شیعریم كه‌م بێته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر یه‌كێك
له منداڵه‌كانم بۆ نانی شه‌و نه‌گه‌ڕێته‌وه خه‌مبار ده‌بم و
شه‌و چاوه‌ڕوانی ده‌بم.
له زه‌ینمدا
گه‌ڵاڵه‌یه‌ك له شیعر هه‌یه كه پاشه‌كشه‌ی لێناكه‌م، له‌م
گه‌ڵاڵه‌یه‌دا له گه‌ڵ دانه به دانه‌ی داره‌كان، هه‌وره‌كان،
ماسییه‌كان و پشیله‌كان، ئه‌ستێره‌كان و كۆتره‌كانی جیهانی
عه‌ره‌بدا گفتۆگۆ ده‌كه‌م هه‌تا كاتێك هێشووه گه‌نمێك هه‌بێت كه
له شیعر تێنه‌گات له كێڵگه‌كاندا ده‌چمه لای و به‌ر له خه‌وتن
شیعرێكی بۆ ده‌خوێنمه‌وه.
هه‌تا
كاتێك پشیله‌یه‌ك له شه‌قامه‌كانی جیهانی عه‌ره‌بدا هه‌بێت كه
بایه‌خ به شیعر نه‌دات له ئامێزی ده‌گرم، مووه‌كانی (تووك)
شانه ده‌كه‌م، نازی ده‌كێشم و فندۆق و پسته‌ی ده‌مه‌مێ و
غه‌زه‌ل گه‌لێكی بۆ ده‌خوێنمه‌وه تاكوو مێیه‌تی هه‌ستێته‌وه.
|