ته‌وه‌ر
هه‌ر
جاره‌و ته‌وه‌رێک
!
سایتی
قه‌ڵه‌م له
درێژه‌ی
چالاکییه‌کانی
خۆیدا ده‌یه‌وێ
به سازدانی
راڤه و نووسین
له مه‌ڕ وته‌زاکانی
په‌یوه‌ندیدار
به ئاڵ و گۆڕ
و بزاڤه
گرنگه‌کانی
سه‌ر‌ده‌مه‌وه،
هه‌رجاره
به هێنانه
گۆڕی ته‌وه‌ره‌باسێک،
به نۆره‌ی خۆی
ده‌رگا به
رووی ئاڵ و گۆڕی
ئه‌ندێشه‌کاندا
بکاته‌وه.
جا بۆیه
داوا له
نووسه‌ران و
قه‌ڵه‌م به
ده‌ستانی خۆشه‌ویست
ده‌که‌ین که
به ناردنی
بابه‌ته‌کانیان
له‌م ته‌وه‌رانه‌دا
به‌شداری
بکه‌ن و به
ده‌ربڕینی
راوبۆچوونه‌کانیان،
بابه‌ته‌کان
به پێزتر
بکه‌ن.
info@qelem.com
|
ته‌وه‌ری ئه‌مجاره: |
گلوبالیزاسیۆن و شووناس (هویت)
هه‌م گلوبالیزاسیۆن و هه‌م که‌سایه‌تی دوو چه‌مکی کۆنی تازه، یاخود تازه‌ی
کۆنن. له‌و کاته‌وه که مرۆڤ هه‌ست ده‌کا سه‌روه‌ریه‌که‌ی به‌رامبه‌ر
به‌و شتانه‌ی که له ژێر رکێف و کۆنتڕۆڵی تاکه‌که‌سی ئه‌ودان، ده‌که‌وێته
ژێر هه‌ره‌شه و نه‌مان له لایه‌ن هه‌ندێ ده‌سه‌ڵات و دامه‌زراوه‌ی بان
تاکه‌که‌سیه‌وه، هه‌تا ئه‌وکاته‌ی که سه‌روه‌ریی نیشتمانه‌که‌ی له
لایه‌ن هه‌ندێک ئۆرگان و دامه‌زراوه‌ی بان نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ده‌که‌وێته
ژێر پرسیار، مرۆڤ له ئه‌سڵدا له به‌رامبه‌ر دیارده‌یه‌ک به ناوی
گلوبالیزاسیۆن (به جیهانی بوون) راوه‌ستاوه.
که‌سایه‌تیش، واته ئه‌وه‌ی که هوییه‌تی من جه‌سته‌یه، رۆحه یان هه‌ر
دووکی ئه‌مانه، پرسیارێکی فه‌لسه‌فی کۆنه. جگه له‌مه پرسی که‌سایه‌تی
له‌م گۆشه‌نیگایه واوه‌تر ده‌ڕوا و خۆی له قه‌ره‌ی پرسیارگه‌لیکی دیکه
ده‌دا، واته ئه‌وه‌ی که داخۆ که‌سایه‌تی من تاکه‌که‌سیه، ئه‌تنیکی و
قه‌ومیه، نه‌ته‌وه‌ییه یان بان نه‌ته‌وه‌یی و ئینسانی، ده‌رگایه‌کی
کراوه‌یه به رووی لێدوان له بابه‌ت ئه‌م پرسه گرینگه‌وه.
به‌ڵام کاتێک چه‌مکی گلوبالیزاسیۆن و ئه‌و شه‌پۆله قورس و گرانه پڕ له
گۆڕانکاریه‌ی که به شوێن خۆیدا هێناویه‌ته ئاراوه، دیته‌وه به‌ر باس،
دیسان پرسی که‌سایه‌تی به توش راچه‌نینێکی دیکه‌وه ده‌بێته‌وه. تۆ بڵێی
چه‌مکی هوییه‌ت و که‌سایه‌تی له سه‌رده‌می خێرا بوونه‌وه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ری
گلۆبالیزاسیۆن به‌ره‌و چ ئاراسته‌یه‌ک بڕوا و چ تایبه‌تمه‌ندی گه‌لێک
وه‌ربگرێ؟ تۆ بڵێی که‌سایه‌تی بۆ هه‌میشه له که‌سایه‌تی ده‌وڵه‌ت ــ
نه‌ته‌وه ده‌ربچێ و مرۆڤ
که‌سایه‌تییه‌کی جیهانی ته‌نیا له مانای ئینساندا وه‌بگرێ؟ یان
که‌سایه‌تیه لۆکاڵیه‌کانن که ده‌بنه هوییه‌تی سه‌ره‌کی؟ یان ره‌نگه
ئاوێته‌یه‌ک له‌م دووانه؟
ته‌وه‌ری ئه‌م جاره‌ی سایتی قه‌ڵه‌م پێشنیاری وه‌ها بیرکردنه‌وه و
نووسینێک ده‌خاته به‌رده‌م خوێنه‌رانی ئازیز و خۆشه‌ویستی. به‌و هیوایه‌ی
له‌م باره‌یه‌وه بابه‌تی به پێز و تێر له لێکدانه‌وه‌مان به ده‌ست بگا.
دوا مۆڵه‌تی ناردنی بابه‌ته‌کان 05.06.2008 به‌رامبه‌ر به 15.03.1387 ی
هه‌تاوییه.
به جیهانیبوون و شوناسی تابه
جیهانیبوون و شوناسی تاک
ته‌وه‌ری ئه‌مجاره:
ته‌گه‌ره‌کانی سه‌ر رێگای کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له ئێران دا.
|
دوامۆڵه‌تی ناردنی بابه‌ت: 19.02.2008 |
باسی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌م دووده‌یه‌ی دوایی ئێران‌دا باسێکی سه‌ره‌کی و
له راستیدا تا ماوه‌یه‌کی زۆر سه‌ره‌کیترین باسی نێو جیهانی بیر و ئه‌ندێشه
بووه. مێژووی لێدوان له‌م چه‌مکه له وڵاتی ئێمه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
سه‌ره‌تاکانی شۆڕشی مه‌شرووته و له‌و کاته‌وه تا ئه‌مڕۆ گه‌لێک خاوه‌ن بیر
له گۆشه‌نیگای جۆراوجۆره‌وه ئه‌م چه‌مکه‌یان شرۆڤه کردووه. ئه‌مڕۆ پاش
تێپه‌ڕبوونی زیاتر له سه‌د ساڵ به‌سه‌ر میژووی ئه‌م باسه له ئێران‌دا ئه‌و
پرسیاره دێته کایه‌وه که سه‌رباری ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ نزیکه‌ی 3 هه‌زار
ریكخراوی مه‌ده‌نی له چوارچێوه‌ی وڵاتی ئێران‌دا چالاکن، سه‌رباری ئه‌وه‌ی که
گوێی کۆمه‌ڵگه به باسه‌کانی له‌مه‌ڕ کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ئاشنایه و، ئازادی
و دیموکراسی له ویژدانی گشتی خه‌لکدا جێی خۆیان کردۆته‌وه، هۆی چییه که تا
هه‌نووکه‌ش به‌ستێنی گشتی کۆمه‌لگه بۆ سه‌قامگیربوونی کۆمه‌لگه‌ی مه‌ده‌نی
فه‌راهم نییه. چین ئه‌و له‌مپه‌رانه‌ی که دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگه‌ی
مه‌ده‌نییان دواخستووه، ئایا ته‌نیا هه‌بوونی ریکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان
به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بێته‌وه کایه‌وه، ئاخۆ له بنه‌ڕه‌تدا
پێگه نه‌ریتییه‌کانی نێو کۆمه‌ڵ وه‌ک بنه‌ماڵه و بنکه و دامه‌زراوه
دینییه‌کان ئاماده ده‌بن به قازانجی هاتنه‌کایه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی
ئازادییه گشتی و تاکه‌که‌سییه‌کان بسه‌لمێنن. یاخۆ کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه ده‌توانێ
به بێ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت خۆی رێک بخا و، ئه‌و به هه‌زاران رێکخراوه
مه‌ده‌نییانه چه‌نده ده‌توانن ده‌سه‌ڵاتی به‌رینی ده‌وڵه‌ت به‌رته‌سک
بکه‌نه‌وه و سه‌ره‌نجام ئایا دامه‌زرانی کۆمه‌لگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌توانێ رێگه
چاره‌یه‌ک بێت بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر قه‌یرانه قووڵه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و
کێشه بنچیینه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئیمه‌دا؟
له سۆنگه‌ی ئه‌م پرسیارانه‌وه ته‌وه‌ری ئه‌مجاره‌ی سایتی قه‌ڵه‌م
ته‌رخان ده‌کرێ بۆ لێدوان له ته‌گه‌ره‌کانی سه‌ر رێگای کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی
له ئێران دا.
داوا له سه‌رجه‌م نوسه‌ران ده‌که‌ین
که چالاکانه له‌م باسه‌دا به‌شداری بکه‌ن و نووسینه‌کانی خۆیان تا رێکه‌وتی
19.02.2008بۆ سایتی قه‌ڵه‌م بنێرن.
بابه‌ته‌کانی ته‌وه‌ر
↓
سێکۆلاریزه‌کردنی
ئه‌رکه‌کانی ده‌وڵه‌ت، مه‌رجی سه‌ره‌کی بۆنیادنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نیه
حشمه‌ت خوسره‌وی
ڕابردو به‌رهه‌م هێنه‌ری دوباره‌ی که‌م و کوڕیه‌کانه
ئازاد حاجی ئاقائی
دیمواکرسی ئێرانی و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی
ره‌سوڵسه‌فه‌ریانی
توسعه، "دال"ی بر
"مدلول"های بیشمار
ساڵح سوزه‌نی
حاکمیت شعور مردانه بر همه‌ی امور
زندگی
گزینگ قازی
هۆکاری توند‌و تیژی یاخود ئاکامی
توند‌و تیژی، کامیان؟
فکری
نوێ و تازه‌گه‌ری به‌ستێنی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی
بزاڤی مه‌ده‌نی، مۆتیڤ یاخود
پۆته‌نسێل؟
رزگار ئه‌مین نژاد
ته‌وه‌ری
ئه‌مجاره:
چه‌مکی
رێبه‌ر و په‌یوه‌ندی
له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نی و کۆمه‌ڵگای
نه‌ریتی
دوامۆڵه‌تی
ناردنی بابه‌ت:
30.10.2007
بابه‌ته‌کانی ته‌وه‌ر
↓
شایسته‌سالاری و ئورگانیزمی چالاک، پێناسه‌ی مۆدێڕنی رێبه‌ر
بزربوونی
چه‌مکی رێبه‌ر له کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیدا
فه‌روخ نیعمه‌تپور
ره‌گی قه‌یرانی
رێبه‌ری له گوتاری سیاسی‌دا
کۆسار فه‌تاحی
ڕه‌وڵی رێبه‌ر له
واقعیی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا
حیشمه‌ت خوسره‌وی
گومان له
سه‌ر رێبه‌ر وه‌ک تاکێکی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات
خالید که‌ریمی
چه‌مکی رێبه‌ر و
رۆڵی رێبه‌ر له په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی
ته‌وه‌ری ئه‌مجاره:
ئازادی تاک، په‌یوه‌ندی و شوێنی له بنه‌ماڵه‌دا
ئازادیی
تاک، به‌رهه‌می
پرۆسه‌یه‌که
که له بنه‌ماڵه‌وه
ده‌ست پێده‌کا
فه‌روخ نیعمه‌تپور
ئازادی
تاک به‌رهه‌می
ئاستی
کولتوورێکی
په‌روه‌رده‌ییه
ئازادی تاک،
په‌یوه‌ندی و شوێنی له بنه‌ماڵه‌دا
مرۆ که چێژی خۆشه‌ویستی نه‌کات له ئازادییش بێ به‌شه.
قادر نیکپور
شه‌هین مه‌حمه‌دی
نۆرمه
کۆمهڵایهتیهکانو گه‌ڕان به دوای شوناسی تاکدا
حیشمه‌ت خوسره‌وی
|
ته‌وه‌ری ئه‌مجاره: |
په‌یوه‌ندی
نێوان شه‌ڕ و
دێمۆکراسی
بابه‌ته‌کانی ته‌وه‌ر
↓
شه‌ڕ و
دێموکڕاسی و شه‌ڕی دێموکڕاسی
په‌یوه‌ندی نێوان شه‌ڕ و دێمۆکراسی
شه‌ڕ و
دیموکراسی، دوو ئاراسته‌ی ته‌واو جیاواز یا خود لێکدراو؟
فه‌روخ نیعمه‌تپور
دێموکراسی به مه‌رجی شه‌ڕ یان شه‌ڕ به مه‌رجی دێموکراسی!
حیشمه‌ت خوسره‌وی
کۆسار فه‌تاحی
داری
دێمۆکراسی به خوێن پاراو ناکرێ
رزگار ئه‌مین نژاد
به
جیهانی بوون، منداڵدانی دوو توخمی دیموکراسی و شه‌ڕ!
عه‌لی مه‌عروفی
L