سێکۆلاریزه‌کردنی ئه‌رکه‌کانی ده‌وڵه‌ت، مه‌رجی سه‌ره‌کی
بۆنیادنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نیه
نووسینی: حشمه‌ت خوسره‌وی
له‌م
دواییه‌دا و به تایبه‌تی له ناوه‌ڕاسته‌کانی ده‌یه‌ی 1970 دا،
چه‌مکی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی وه‌کو کۆمه‌ڵگایه‌کی خۆه‌شگوزه‌ران،
بۆته بابه‌تێکی ڕۆژانه‌و تاکوو هه‌نووکه به سه‌دان
لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌کادیمی و زانستی له سه‌ر نووسراوه.
چه‌مکی
کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی یه‌کێکه له باسه گه‌رمه‌کانی بواری
ڕامیاری،حقوقی، فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی و هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵناسی له
کۆمه‌ڵگادا.
ئه‌م باسه
گه‌رچی میژووه‌که‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ چه‌ندین سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر،
به‌ڵام هه‌نووکه وه‌کو پێویستیکی کۆمه‌ڵایه‌تی چاوی لێ ده‌کرێت.
بیرۆکه‌و
چه‌مکی مێژووی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی:
شایانی
ئاماژه پێکردنه که له ده‌قه‌کانی "ئه‌ره‌ستۆ 384/322 ق‌م"
فه‌یله‌سوفی یۆنانی‌و هه‌روه‌ها سیسرون فه‌یله‌سوفی رۆمیدا
به‌روونی ئاماژه به چه‌مکی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی کراوه که ئه‌مه
جۆرێکه له سه‌ڵماندنی بنه‌ماو ڕابردووی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی.
هاوکات له
سه‌ده‌ی 18و هه‌روه‌ها له سه‌رده‌می شۆڕشی گه‌وره‌ی
فه‌ڕ‌ه‌نسا له ساڵی 1789 دا، ته‌واوی ئه‌و قسانه‌ی که
فه‌یله‌سوفانی بواری سیاسه‌ت له باره‌ی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نییه‌وه
پێشکه‌شیان کردبوو بریتی بووه له ژیانی به ئاشتی له چوارچێو‌ی
یاسا‌و له ژێر چاودێری سیسته‌مێکی دادگه‌ردا. به‌ڵام له‌و
سالانه‌ی دوایدا به هۆی ده‌ستپێکردنی شه‌پۆڵێکی تازه له باره‌ی
فه‌لسه‌فه‌و حقوقی سیاسی، چه‌مکه‌کانی ئاڵۆگۆڕیان به‌سه‌ردا هات.
باسی نوێ له‌سه‌ر بنه‌ما بنچینه‌یی‌یه‌کان کۆمه‌ڵگا وه‌کو
ده‌وڵه‌ت، حکومه‌ت‌و مافی هاووڵاتیان بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که
مانایه‌کی تازه‌تر له سه‌ر چه‌مکه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی‌و
پێکهاته‌کانی ناوه‌وه‌ی دروست بکات.
چه‌مکی
کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ده‌کرێ له سن سیمون(له سه‌ده‌ی 18) وه
سه‌رچاوه‌ی گرتبێ. له ڕاستیدا کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی زه‌مانێک شکڵی
گرت که په‌ێوه‌ندییه‌کانی خاونداریه‌تی له قه‌یدو به‌ندی
کۆمه‌ڵگاکانی چه‌رخه‌کانی ناوه‌ڕاست ڕزگاریان بوو.
له‌و
سه‌رده‌مه‌دا، یاسای دادوه‌ری لیبراڵی بۆنیاد ده‌نرێ و بنه‌ماکانی
ئازادی تاکه‌که‌سی دیاری ده‌کرێت.
له سه‌ده‌ی
20دا، ئانتۆنی گرامشی رۆشنبیر و سیاسه‌تمه‌دار به هۆی کتێبی"
یاداشته‌کانی زیندان" توانی له نیوه‌ی سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی
بیسته‌مدا چه‌مک‌و مه‌فهوومێکی تازه‌ی به کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی
ببه‌خشێ. ناوبراو کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی وه‌کوو کۆمه‌ڵێک
ئۆرگانیزاخۆنی سه‌رانسه‌ری و نا ده‌وڵه‌تی و بزوتنه‌وه‌یه‌لێکی
جه‌ماوه‌ری وه‌سف ده‌کات که مافه گشتی‌یه‌کانی هاووڵاتیان به‌یان
ده‌که‌ن. له لایه‌کی دیکه‌و‌ه ناوبراو چوارچێو‌ه‌کانی کۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نی له چوراچێو‌ه‌ی ئابووری جیا ده‌کاته‌وه‌و پیکهاته‌کانی
ناو کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له ژێرخانه‌وه بۆ سه‌رخان
ده‌گوازێته‌وه.
به باوه‌ڕی
ئه‌م بیرمه‌نده ئه‌م نیهادانه پێکهاتوون له که‌نیسه،
قوتابخانه، یه‌کیه‌تییه‌کانی سینفی و ئه‌نجوومه‌نه‌کانی بازرگانی.
به‌و پێناسه‌یه‌ی که گرامشی کردوویه‌تی، کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به
ته‌نیا بریتی نیه له موناسبه‌ت‌و په‌یوه‌ندییه مادییه‌کان،
به‌ڵکو ته‌واوی موناسه‌باتی ئایدۆلۆژیکی‌و سه‌رجه‌م هه‌رێمه‌کانی
سیاسی‌و فه‌رهه‌نگی له خۆدا کۆده‌کاته‌وه.
شایانی باسه
که گرنگترین کتێبێک که تاکوو ئێستا له باره‌ی کۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نیدا نووسرابێ، بریتی‌یه له‌و به‌رهه‌مه هاوبه‌شه‌ی
که"کوهین و کین" نووسیویانه. ئه‌مه کتێبه به میتۆدیکی ئاسان
تێگه‌یشتن لای خوێنه‌رانی دروست ده‌کات‌و هه‌رچۆنێک بێت
ئاماژه‌یه‌کی گشتی‌و به‌نرخه بۆ سه‌ر چه‌مکه‌کانی کۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نی. له کۆمه‌ڵگای دیمۆکراتیک‌دا، ته‌واوی نه‌هاده
کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگیه‌کان ده‌بێ ئازاد بن. چونکه بزوتنه‌وه
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بنه‌ماو کاراکتێری سه‌ره‌کی کۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نین.
یورگن
هابرماس، له‌باره‌ی کاریگه‌ری بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له
ناو کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا ده‌لێت:
"کاراکتێر و
به‌رێوه‌به‌رانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ئه‌ندامانی سیسته‌می سیاسی له
کۆمه‌ڵگادا نین، به‌ڵکو ئه‌وان نوێنه‌رانی خه‌ڵکن که له رێگای
خه‌باتی کۆمه‌لایه‌تیدا وه‌کوو کارگێڕانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی
ده‌ناسرێنه‌وه."
به‌شه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی:
کۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نی ده‌توانرێ به سه‌ر ئه‌م به‌شانه‌ی خواره‌وه‌دا دابه‌ش
بکه‌ین:
ئه‌نجومه‌نه‌کان، گروپه‌کان، ده‌سته‌کان، حیزبه‌کان،
بزوتنه‌وه‌کان، ئه‌نجومه‌نه زانستی‌یه‌کان، ئه‌نجومه‌نی
فه‌رهه‌نگی، هونه‌ری، ئه‌ده‌بی، هزری، ئایدۆلۆژی‌و به گشتی
رێکخراوه مرۆییه‌کان‌و زۆر رێکخراوی دیکه...
مه‌رجه‌کانی دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی:
ـ له
کۆمه‌ڵگادا نابێت ده‌سه‌ڵات له ده‌ستی حیزبێک یان خود
ئه‌ندیشه‌یه‌کی تایبه‌تدا پاوان بکرێت.
ـ مافی
هاووڵاتی به شێوه‌یه‌کی حه‌قیقی بپارێزرێت‌و به چاوی رێزه‌وه
ته‌ماشای بکرێت.
ـ ده‌ستوری
یاسا زاڵ بێت به‌سه‌ر ته‌واوی لایه‌نه‌کانی کۆمه‌ڵدا‌و نابێت
بڕیاری نا یاسای بدرێت.
ـ فه‌رهه‌نگی
به هێمنی جووڵانه‌وه، دان پیانانی مافی خه‌ڵکی جۆراوجۆر به
بیروباوه‌ڕی جۆراوجۆره‌وه له سایه‌ی ئه‌داڵه‌تی یاسایدا
په‌یڕه‌وبکرێت.
ـ ئازادی
ئه‌ندێشه، ڕاده‌ربڕین له چوارچێوه‌ی یاسایدا بپارێزرێت‌و له
گه‌ڵ ژیانی کۆمه‌ڵدا په‌یوه‌ند بکرێن.
ـ ئه‌سڵی
هاوفیکری، هاوکاری‌و هاوئامانج بوون، که مانای ڕاسته‌قینه‌ی
ئه‌مه بریتیه له بڕیار‌و وردبوونه‌وه‌ی وشیارانه‌و حیساب‌کراو
که هه‌موو ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگا له به‌رامبه‌ریدا ناچار بکات که
پێڕه‌وی لێ بکه‌ن‌و به چاوی رێزه‌وه سه‌یری بکه‌ن.
له ڕاستیدا
به پراکتیزه‌کردنی ئه‌مانه‌یه که کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی شكڵ ده‌گرێ
و له کۆمه‌ڵدا بونیاد ده‌نرێت.
کۆمه‌ڵگای
ئێران و مژاری کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی:
به پێی
هه‌ندێک به‌ڵگه‌ی مێژووی، چه‌مکی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له ئێران‌دا
ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌می مه‌شرووته له ساڵی 1905دا.
رۆناکبیرانی ئه‌و سه‌رده‌مه که
زیاتر باوه‌ڕیان به خه‌باتی فه‌رهه‌نگی بوو تاکوو
رووبه‌رووبوونه‌وه‌یه‌کی سیاسی، هه‌وڵی ئه‌وه‌یان دا که له رێگای
سێکۆلاریزه‌کردنی یاساکانی وڵاته‌وه زه‌مینه بۆ دانانی کۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نی فه‌راهه‌م بکه‌ن به‌ڵام له کۆتاییدا له گه‌ڵ شکست
به‌ره‌و رووبوون. ئه‌مه له حاڵێکدا بوو که شۆڕشی مه‌شرووته
توانی ئێران له ژێر چه‌نگی ئیمپراتۆری ئیسلامی ڕزگار بکات که‌چی
هه‌وڵه‌کانی چینی رۆشنبیر له پێناوی بنیات نانی کۆمه‌ڵگایه‌کی
خۆشگوزه‌راندا به‌دی نه‌هات. زۆر له شاره‌زایانی ئه‌و بواره
گه‌وره‌ترین شکستی ئه‌و بیروکه‌یه له هه‌ژموونی ده‌سه‌ڵاتی
پیاوانی ئاینی ئێران له‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌بینن.
کۆمه‌ڵگای
ئێران دوای شۆڕشی 1979:
له‌م
سالانه‌ی دوایدا و به تایبه‌تی له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی
جه‌مائه‌تی به‌ناو ریفۆرمخوازدا به سه‌رپه‌ره‌ستی "خاته‌می"
باسیکی زۆر له‌باره‌ی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و حکومه‌تی خه‌ڵک سالاری
زه‌ق کرایه‌وه به‌ڵام کۆمه‌ڵگای ئێران نه‌ک نه‌یتوانی چه‌مکی
کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بخاته بواری جێبه‌جێکردندا، ته‌نانه‌ت به
ده‌یان رۆناکبیر و چالاکی بواری مه‌ده‌نی و مافه‌کانی مرۆڤ له‌و
پێناوه‌دا گیانیان به‌خشی . که هه‌ڵبه‌ت قه‌تڵه زه‌نجیرییه‌کان
نموونه‌یه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره له‌و کاره‌ساته له میژووی ئێران‌دا.
ئایا هۆکارو
فاکته‌ره‌کانی نه‌گه‌یشتن به کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له ئێران‌دا
چیه؟
به باوه‌ڕی
من گه‌وره‌ترین و گشتی‌ترین هۆکاری جێبه‌جێ نه‌بوونی بیری
مه‌ده‌نیه‌ت له‌و‌ه‌ها کۆمه‌ڵگایه‌کدا وه‌کو ئێران،
ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئاینی
له‌و کۆ‌مه‌ڵگایه‌دا.
هه‌روه‌کو
ده‌زانین له ئێرانی ئه‌مرۆیدا، بنه‌ماو بنچینه‌کانی ده‌ستوری وڵات
له سه‌ر ئه‌ساسی ئایین دارێژراون که ئه‌مه بۆ خۆی گه‌وره‌ترین
له‌مپه‌ره له رێگای پراکتیزه نه‌بوونی دیمۆکراسی، ئازادی و
کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی. له سیسته‌مێکی وه‌هادا، ئه‌وانه‌ی له
ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ئاینه بن، له مافی شارۆمه‌ندان بێ به‌ش ده‌کرێن.
یاسای ده‌وڵه‌تی ئێران یه‌که‌م یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵاته‌و هاووڵاتیش
له روانگه‌ی ئه‌و یاسایه‌وه ئه‌و که‌سانه‌ن که په‌یڕه‌وی له‌و
یاسایه ده‌که‌ن. ئه‌م یاسایه تایبه‌تمه‌ندی شیعه‌گه‌رایی
هه‌یه‌و چه‌مکه‌که‌شی گرێ دراوه به فه‌لسه‌فه‌ی ویلایه‌تی
فه‌قیه‌وه. ئه‌رکی سه‌رشانی ده‌و‌ڵه‌تیش ئه‌وه‌یه که بزانێ ئایا
"یاسای خودایی" به‌رێوه ده‌چێت یا نه؟ به‌واتایه‌کی شه‌فه‌فافتر
دین له ده‌وڵه‌ت جودا نیه، به‌ڵکو ده‌وڵه‌ت به ته‌واوی
ئیسلامیه. ئه‌مه له حاڵێکدایه که هه‌ر وه‌کو له سه‌ره‌وه
ئاماژه‌مان پێ‌کرد، ئه‌مرۆکه به ده‌یان رووناکبیر‌و خه‌ڵکی
سێکۆلار و زۆر له توێژه‌ره‌وانی بواری کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی،
خوازیاری جوداکردنه‌وه‌ی دین له ده‌وڵه‌تن‌و ته‌نانه‌ت نه‌هاده
مه‌ده‌نیه‌کانیش رۆژ له گه‌ڵ رۆژ په‌ره ده‌گرن‌و داخوازییه
مه‌ده‌نی و مرۆییه‌کانی خۆیان مه‌تره‌ح ده‌که‌ن. به‌ڵام
سه‌قامگیربوونی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له ده‌وڵه‌تێکی تیوکراتدا
کارێکی ئاسان نیه. ئه‌مه له حاڵێکدایه که زۆر که‌س له
ئێران‌دا له‌و ساڵانه‌ی دوایدا هه‌وڵی سێکۆلارکردنی دینی ئیسلامیان
داوه به‌و هیوایه‌ی له گه‌ڵ هه‌یکه‌ڵی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا
بیگونجینن، به‌ڵام تاکوو نووسینی ئه‌م دێڕانه به هیچ ئامانجێک
نه‌گه‌یشتوون. هه‌وڵه‌کانی ئه‌و که‌سانه له وڵاتیكدایه که
په‌یڕه‌وی نه‌کردن له یاسای وڵات واته(( دین)) به جۆرێک له
دژایه‌تیکردن له گه‌ڵ((خودا)) ده‌ژمێردرێت.
ئه‌مه
ترسێکی گه‌وره‌یه له به‌رده‌م دانه‌مه‌زراندنی بیری کۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نی له ئێران‌دا چونکه له کۆمه‌ڵگای ئایین سالاریدا، به
ئاسانی هێرش ده‌کرێته سه‌ر نۆرمه کۆمه‌ڵاتیه‌کانی و مافی
هاووڵاتیان و تاکه‌که‌س.
دیاره
خۆپێشاندانی خوێندکاران و لایه‌نگرانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له
ئێران‌دا له پێناوی به‌رفراوانکردنی پانتاییه‌کانی ئازادی زۆر
بوون، به‌ڵام ئه‌و بزوتنه‌وانه هه‌نووکه نه‌بوونه‌ته
بزوتنه‌وه‌یه‌لێکی سه‌رانسه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی له ئێران‌دا که
وه‌کوو پشتینی سه‌ره‌کی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی حیسابیان بۆ ده‌کرێت.
ده‌وڵه‌تی
دین سالاری له ئێران‌دا رێگا نادات که هاووڵاتیان له ستروکتوری
کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به‌هره‌مه‌ندبن که ئه‌مه‌ش بووته هۆی ئه‌وه‌ی
که لایه‌نگرانی کۆمه‌ڵگای مه‌د‌نی
هیچ پێویستیان به‌وه نیه که پاڵپشتی ده‌وڵه‌ت بن.
که‌واته
له‌و ڕێگایه‌و‌ه، ده‌وڵه‌تی ئێران ئه‌و تۆڕه کۆمه‌ڵاتیه‌ی که
پارێزگاری له پردی نێوان نه‌هاده مه‌ده‌نیه‌کان و خودی ده‌وڵه‌ت
ده‌کات، له ده‌ستی ده‌دات.
بۆ
سه‌ڵماندنی ئه‌و ڕاستی‌یه باشتر وایه ئاماژه به ماده‌ی 5 له
یاسای بنه‌ڕه‌تی ئێران بکه‌ین که تێدا هاتووه:
"ده‌وڵه‌ت
ده‌بێ ئه‌و که‌ش و هه‌وایه دابین بکات بۆ ئه‌وه‌ی میله‌ت
به‌ره‌و خوا بچن" به‌م شێوه‌یه یاسا له سه‌ر بنه‌مای ئایینی
داده‌مه‌زرێت‌و به‌م جۆره هه‌ر جۆره هه‌وڵدانێک به مه‌به‌ستی
به‌رهه‌م هێنانی بیری مۆدێرن و مه‌ده‌نی بنبڕ ده‌کات.
که‌واته له
وڵاتێک‌دا که یاساکان له سه‌ر بنه‌مای ئایین بۆنیاد نرابێ،
ئیمکانی دوان له باره‌ی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی سنوردار و به‌رته‌سک
ده‌کرێته‌وه. ئه‌مه بیرۆکه‌یه‌کی تێۆلۆجیانه‌یه که تێدا
به‌رده‌وام باس له‌وه ده‌کرێ که خودا خالیق و یاسادانه‌ره.
که‌واته
کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له کۆمه‌ڵگایه‌کدا ئیمکانی دامه‌زرانی ده‌بێ
که ئایین هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسی له کۆمه‌ڵگادا نه‌بێ و یاسای
وڵات له سه‌ر بنه‌مایه‌کی دادپه‌روه‌رانه دامه‌زرابێ تاکوو
زه‌مینه بۆ سیکۆلاریزه‌کردنی ئه‌رکه‌کانی ده‌وڵه‌ت خۆش بکات.
ده‌بێ بگوتری که
ئه مجۆره ده‌سه‌ڵاتانه زیاتر له جیهانی سێهه‌مدا زه‌ق و
به‌رچاوه که هه‌ڵبه‌ت هۆکارو فاکته‌ری تایبه‌ت به خۆی هه‌یه
که هه‌روه‌کو ئاماژه‌مان پێ‌کرد ئێران ئه‌توانێ یه‌کێک له‌وڵاتانی
جیهانی سێهه‌م بێ که که خه‌ڵک ناتوانن له پرۆژه‌کانی
ده‌سه‌ڵاتدا به‌شداری بکه‌ن که هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌مه‌ش
هه‌روه‌کو باسمانکرد،
ده‌گه‌رێته‌وه بۆ بوونی ده‌ستووری یاسای وڵات که به
پاڵپشتی هێزی سه‌ربازی‌و گوتاری دین بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌ن‌و رێگا
ناده‌ن خوازیارانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و شارومه‌ندان له داڕشتن‌و
گه‌ڵاڵه‌کردنی هیڵه گشتی‌یه‌کانی یاسای وڵات‌دا به‌شداری بکه‌ن.
بۆ نووسینی
ئه‌و بابه‌ته که‌ڵکم له‌و سه‌رچاوانه‌ی خواره‌وه گرتووه:
www.teol.lu.se
Om
relation mellan stat och civilsamhälle. av: Magnus
Boström/Stockholms
Universitet.
|