به‌ربه‌سته‌کانی کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی له ئێران
به‌رایی:
له‌وانه‌یه، باس کردن له گوتاری دیموکراسی و شله‌ژاندنی
سه‌رله‌نوێی ته‌وه‌ری کومه‌لگای «مه‌ده‌نی» له سه‌رده‌می ئیستای
کورد و کومه‌لگای ئێران، هه‌ندێک ناوازه بێت، ئه‌ویش سه‌باره‌ت
به زال بوونی گوتاری «عه‌داله‌ت خوازانه» و مارژینالیزه بوونی
ته‌وه‌ری دیموکراسیه‌ت و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی. ئاقاری ئه‌م وتاره‌ش
بێ‌گومان به‌ره‌و روی زیندوکردنه‌وه‌ی ئه‌م «گوتاره» ناروات ،
به‌ڵکو هه‌ول ئه‌دات ، به‌ربه‌سته‌کانی به‌ئه‌نجام نه‌گه‌یشتنی و
سه‌قامگیربوونی ئه‌م «پرۆسه ـ پرۆژه»یه له کومه‌لگای ئێران
شرۆڤه بکا.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، پرسیارێکی سه‌ره‌کی به سه‌ر مێنتالیه‌تی
ئه‌م نوسراوه‌یه‌دا زاله؛ به‌پێی تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی کومه‌لگای
ئێرانی و کوردی و جیاوزایه‌کانی ئه‌م دووه: به‌ربه‌سته‌کانی
سه‌قامگیر بوونی دیموکراسیه‌ت و کومه‌ڵگای مه‌ده‌نی چۆن و له سه‌ر
چ بنه‌مایه‌ک شرۆڤه ئه‌کریێت؟ درمناسی ئه‌م گوتاره له ئێران
هه‌ڵگری کام تێروانین و متافیزیکیه‌تێکن؟
بۆ به‌رسف دانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه ـ وه‌ک له وتارێکی زانستی ـ
چاوه‌روان ئه‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ی خۆێنه‌ر هه‌ست به دیکتاتۆریه‌تی
نوسراوه‌که نه‌کا، هیچ گریمانه‌یه‌ک ناخرێته به‌رچاو، به‌ڵکو
هه‌ول ئه‌درێت له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ندێک فاکت خاله‌سه‌ره‌کیه‌کان و
به‌ربه‌سته‌کان پۆلێن کرێن و دواتر خوێنه‌ر خۆی بتوانێ راڤه‌ی
به‌ربه‌سته‌کان بکات.
ده‌لاقه
سه‌ره‌ڕای پێناسه‌گه‌لێکی جیاواز و ناهاوته‌ریب و زۆرجار هاودژ له
دیموکراسی، له ڕوانگه‌یه‌کی گشتگیره‌وه، ئه‌م بیرۆکه‌یه دابه‌ش
ئه‌کرێت به‌سه‌ر دو لایه‌نی جیاوازه‌وه؛ دیموکراسی فۆرمال له
سه‌ر بنه‌مای لیبه‌رالیستی و دیموکراسی ناوه‌رۆکی. لایه‌نی یه‌که‌م
هه‌وڵ ئه‌دا ره‌هه‌نده یاساییه‌کان و دامه‌زراوه‌کانی زه‌ق
کاته‌وه و جه‌مسه‌ری دیکه هه‌ولی زه‌ق کردنه‌وه‌ی لایه‌نی
«هاوسانی خوازانه‌ی»ی هه‌یه.
به‌وێناکردنێکی دیکه، مۆدێل گه‌لێکی وه‌ک، دیموکراسی «هاوسانی
خوازانه» (تعادلی)، «به‌شداری خوازانه» (مشارکتی)، «پالپشت
خوازانه» (حمایتی) و ... هێنده‌ی دیکه ئه‌م چه‌مکه تووشی شێواندن
ئه‌که‌ن. به‌لآم پێویسته بۆ پێناسه‌یێکی ڕێک و زانستی ـ بۆ ئه‌م
وتاره ـ هه‌وڵ بدرێت هێلێکی پان و به‌رین له به‌رچاو بگیرێت،
به‌م پێیه، «دێموکراسی» چه‌شنێک له «کراتروس» واته، هێزی
خه‌ڵکه و له سه‌ربنه‌مای بڕیاردان سه‌باره‌ت به یاسا و
سیاسه‌تگه‌لێک دامه‌زراوه که بو کۆێ [خه‌ڵکی] پێویستن و خه‌ڵکی،
خۆشیان چاوه‌دێریان ئه‌که‌ن. له‌سه‌ر ئه‌م ڕاوه‌سته‌یه، یاساگه‌لی
هاوسانی هاولآتی بوون، به‌شداری له هه‌ڵبژاردن، یاسا و
ئازادی‌گه‌لی تایبه‌ت به هاولآتی بوون و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی وه‌ک
ته‌وه‌رگه‌لێکی چاره‌نوس‌ساز، زه‌ق ئه‌بنه‌وه. به‌لآم له‌م ناوه
دیموکراسی و «کومه‌ڵگای مه‌ده‌نی»، هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان پێکه‌وه
هه‌یه؟ وه‌ک پێناسه‌یێکی گشتی، کومه‌ڵگای مه‌ده‌نی، گوڕه‌پانی
په‌یوه‌ندیه‌کانی کۆمه‌لایه‌تی و «ده‌وڵه‌ت» گوڕه‌پانی
په‌یوه‌ندیه‌کانی سیاسی دێته ئه‌ژمار، تاکو ئێستاش له
فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی، ئه‌م چه‌مکه واتاهه‌ڵگری ئه‌م چه‌ن خاڵه
بووه؛
§
واتاهه‌ڵگری ده‌وڵه‌ت له بیرۆکه‌ی ئه‌ره‌ستو
§
کۆمه‌ڵگای شارستانی
§
فۆرمی سه‌ره‌تایی ده‌وڵه‌ت (هێگیڵ)
§
به‌شێک له ڕووخان ـ ی ـ هێزه به‌رهه‌م هێنه‌ره‌کان
§
هێژمۆنی و ده‌سه‌لآتی چینی ده‌سه‌لاتدار (گرامشی)
به‌لآم سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌موو پێناسه‌گه‌له، له سه‌رده‌می ئێستا
کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی واتاهه‌ڵگری گوڕه‌پانێکه که له نێوان خه‌ڵک
و حکومه‌ت وه‌ستاوه و داخوازیه‌کان و ئه‌رکه‌کان له‌ڕێگای
شه‌رعیه‌ت پێدان و هاوبیری و فێرکاری ڕائه‌په‌ڕێنێ. به‌م پێیه،
کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، ره‌هه‌ندێکی کۆمه‌لگایه سه‌باره‌ت به
ڕاپه‌راندنی کار و داخوازیه کۆمه‌ڵگاییه‌کانی هاولآتیان و
هه‌رخۆیشی، چاوه‌دێریان ئه‌کا. هاولآتیان دوور له هێژموونی
حکومه‌ت، ده‌سه‌لآت و دامه‌زراوه پولیسیه‌کان، ئه‌بنه رێکخه‌ری
هه‌ندێک دام و ده‌زگا و به مێتودی هه‌ڵبژاردن و هاوڕایی، به‌شێک
له‌و ئه‌رکانه‌ی حکومه‌ت ڕائه‌په‌رێنێ و ئه‌یگرێته ده‌ست.
له‌م گۆشه نێگایه‌وه، کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له ره‌وشێک‌دا، دێته
ئارا که، حکومه‌ت هه‌ندێک له ده‌سه‌لآتی خۆی له‌ناو هاولآتیان
دابه‌ش بکا و هه‌مدیس، له نێوان گوڕه‌پانی تایبه‌تی و گشتی
جیاوازی دابنرێت و سنورێک دیاری بکرێت. ئه‌مه‌ش له خوێدا پێویستیی
به سیسته‌مێکی لیبه‌رال ئه‌بێت تاکوو بتوانێت دۆخی هه‌موار بۆ
به‌دی هاتنی «مافی هاوسان» بۆ گشت هاولآتیان بره‌خسێنێ. به‌م پێیه
کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له پێناسه‌ی خۆی‌دا، ئه‌بێته گوڕه‌پانێکی
دوور له ده‌ستێوه‌ردانی حکومه‌ت و خۆی له دامه‌زراوه‌گه‌ل و
رێکخراوی ناحکومیدا ئه‌بینێته‌وه. ئه‌مه سه‌ره‌تای ده‌سپێکی
هه‌ره‌س هێنانی تاک ده‌نگی ـ مۆنۆلۆگی ـ و دیکتاتۆریه‌تی حکومه‌ت
یان تاکه حیزبه.
ژوره‌وه:
ڕابردو به‌رهه‌م هێنه‌ری دوباره‌ی که‌م و کوڕیه‌کانه؛
«گوتاری» دیموکراسی خوازنه‌ی ئێران له سالی 1905 ـ وه تاکو شورشی
1979ـ ی ئێران، له پرۆسه‌ی میژویی خۆی‌دا ئاواته‌خوازی سازکردن و
چه‌سپاندنی کومه‌ڵگایه‌کی ئایدیال و یۆتۆپیک بوو. به‌لآم نه
«گوتاری» (قانون)ی میرزا مه‌لکۆم خان چه‌سپاو نه «گوتاری» هاوسان
خوازنه‌ی دێموکراته سوشیاله‌کان له سه‌رده‌می شۆرشی مه‌شروته.
هه‌ر بۆیه‌ش به بیروڕای زۆرێک له ئێران ناسان، شۆرشی 1979 له
ئێران وه‌ک په‌رده‌ی دووهه‌می شانۆی شۆرشی مه‌شروته دێته ناسین
وه‌دی نه‌هاتنی پرۆسه‌ی به دیموکراتیزه‌کردنی ئێران و چه‌سپاندنی
«کومه‌ڵگای مه‌ده‌نی» تا ئه‌مرۆ وه‌ک پرۆسه‌یه‌ک و له
دووی
خوردادیش (1997) وه‌ک پرۆژیه‌ک له‌وانه‌یه نیشانده‌ری لێک
جیانه‌کرانه‌وه‌ی ئامانج و ئاره‌زووه‌کان له واقیعه ـ ه کانی
کۆمه‌ڵگای ئێران بن.
ئێستاش که زۆر له‌مێژ نیه که له هێژمونێک بوونی گوتاری
دیموکراسیه‌ت و کومه‌ڵگای مه‌ده‌نی دور که‌وتینه‌ته‌وه، ئه‌بینین
«گوتاری» «عه‌داله‌ت خوازانه» هێژمونیک بووه و واپێ ئه‌چێ تا
سالێانێکی دوورتر، ئالۆکانی به دیموکراسی بوون له ئێران هه‌ر لێل
و نادیار بن، به‌ڵام ئێستاکه‌ش ئه‌م چه‌مکه هه‌ر جێگای مشت و مڕی
زۆرێک له رووناکبیران و چالاکانی سیاسییه و هه‌ندێک لایه‌ن به
دره‌یه‌کی ئایدۆلۆژیک و گروپێک ـ یش به چاوێکی نوستالژیک، تیێ
ئه‌روانن.
به‌لآم وا پێ ئه‌چێ ئێستا دوای ئه‌م چه‌ن ساڵه، ته‌فسیرگه‌لێکی
وه‌ک، «شۆرشی سێهه‌م ـ ی ـ ابراهیم یزدی، «شورشی له دژی ئیهانه‌ت
ـ ی » عباس عبدی و «شۆرشی مه‌خمه‌لی» جلائی پور و «ناوی سفر ـ ی»
مه‌نسوور حیکمه‌ت و ... نه‌توانن وه‌لامده‌ره‌وه‌ی راڤه‌یه‌کی
تێروته‌سه‌ل له سه‌ر درمه‌کانی چه‌مکی ئاماژه پێکراو بن. وا پێ
ئه‌چێ چاره‌نوسی ئێران وه‌ک پاندۆلێک بێ «له نێوان دیکتاتوریه‌ت و
ئاژاوه، هات و چونێکی [به‌رده‌وام بێ] له‌م جه‌مسه‌ر بۆ ئه‌م
جه‌مسه‌ر»
به‌لآم ئه‌ێستا که، ریفورمخوازانی ئێرانی به دوورکه‌وتنه‌وه له
که‌ش و هه‌وای سیاسی ئه‌و سه‌رده‌مه باشتر و ڕاشکاوانه‌تر
ئه‌توانن که‌موکوڕیه‌کانی خۆیان ڕاڤه‌بکه‌ن، ره‌نگه بتوانن
وه‌لآمی ئه‌م پرسیاره بده‌نه‌وه که بۆچی گوتاری دیموکراسیه‌ت
له سه‌رده‌می ریفورم و دوای ئه‌و، تووشی سێ نه‌هامه‌تی
هاتوه‌ته‌وه، واته له ماوه‌ی چوار سال ده‌نگه‌کانی له 21
میلیونه‌وه بۆ 4 میلیۆن (له 82 له سه‌د بو 14 له سه‌د)
دابه‌زیوه و له ئاکامدا راژه‌ی مارژیناڵ کراوه.
ریفورمیسته‌کان خۆیان دان دێنن به خه‌تاگه‌لی ستراتیژی و دابڕان
له گوڕه‌پانی هزر و کرده‌وه‌یان، به‌لآم ئێستاکه‌یش که گوتاری
دیموکراسیه‌ت له رێگای رووناکبیری دینی و دیموکراسی دینییه‌وه
دێته به‌ر
باس، وه‌ک خولانه‌وه‌یه‌ک له‌ناو بازنه ئه‌چێ.
له‌به‌ر چاونه‌گرتن و ناکارامه‌ییه‌کان له دزه‌کردن بۆ بنج و
بناوانه‌کانی تۆیژینی خه‌ڵک و چاونوقاندن له سازکردنی
دامه‌زراوه‌گه‌لی دیموکراتیک گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی ئه‌وان بو.
به‌لآم وا پێ ئه‌چێ ناساندنی ئه‌م درمانه له سه‌ر بنه‌مایه‌کی
دوفاقی ـ هاودژدا زانستیانه‌ت شرۆڤه‌ی قه‌لشت و دابرانه‌کانی
گوتاری دیموکراسی له ئێران و واقیعه‌کانی بکات.
پرۆژه‌ی ریفورمخوازی له ئێران ئاکامی کار‌و خه‌باتی چه‌ن ساڵه‌ی
ڕووناکبیرانی ئۆلی (دینی) بوو. ئه‌م پروژه‌یه به هیوا بوو
ئاسته‌نگیره‌کانی ئه‌زمونی به سیاسی کردنی دین لاببات و ئۆل
بگه‌رینێته‌وه ناو گوڕه‌پانی تاک. به‌م شیوازه ئۆل ئه‌یتوانی به
پاشه‌کشێ کردن له گوڕپاه‌نی کۆمه‌لایه‌تی، مه‌جال بۆ به‌دیموکراسی
بوون بدات. به‌ڵام
ئاکامی سیاسی ئه‌م تێروانینه شتی جیاوازتری لێ که‌وته‌وه. له
یه‌که‌م هه‌نگاودا، گوتاری دیموکراسیخوازانه له ئێران ده‌ستی
دایه ره‌خنه‌ی پیرۆزیه‌تی ده‌سه‌لاتی ئۆلی ـ یه‌کان و به
وه‌به‌رگرتنی روانگه‌یه‌کی ره‌خنه‌گرانه له ئێپسیتمۆلۆژیای دینی،
توانایی ئه‌زمونی مه‌عریفی دین، ناکارامه کردنی هێزی وروژێنه‌ری
دین و هه‌روه‌ها ره‌خنه و هێرش کردنه سه‌ر ره‌وایه‌تی ئایدۆڵوژیک
له دین» مه‌ودای
ده‌رکه‌وتنی به‌خۆوه ببینێت. دیاره ئه‌م گوتاره نوێیه
له‌هه‌مبه‌ر گوتاری زاڵی شه‌ڕی سه‌رده‌می ئێران و ئێراق هاته ناو
گوڕه‌پانی سیاسی ـ زه‌ینی ئێران.
ئه‌و وتاره‌ی هه‌ڵگری ناو «روناکبیری دینی»، تواینبووی «باس له
مافی مرۆڤ [بکاته] باسێکی بان تر له دین»
و دیموکراسیش وه‌ک «کومه‌ڵیک دامه‌زراوه [بناسین] بۆ
دابه‌زاندنی و که‌م کردنه‌وه‌ی خه‌تاگه‌لی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
سیاسی کۆمه‌ڵگا و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی به‌شداری کردنی خه‌ڵک و
که‌م کردنه‌وه‌ی ڕۆلی تاکه‌که‌سێک له بریاردانی سیاسی»
به‌لآم ئێستا که دیموکراسی به واتای چه‌مکێکی پارادوکسیکال (له
ئێران) له ئه‌زمونی میژویی خۆی سه‌رفراز وه‌ده‌رنه‌که‌تووه،
هۆکاره‌کانی ئه‌م شکسته هه‌رچیه‌ک بن، ناتوانن ئه‌م قسوره
بشارنه‌وه؛ دیموکراسی له ئێران به‌بێ سڕینه‌وه‌ی تابۆ پیرۆزه‌کان
له گوڕه‌پانی سیاسه‌ت کارێکی ئه‌سته‌مه. ئه‌ویش له حالێک‌دا
گوتاری دژه دیموکرات، زۆر «پیرۆز» بووه.
خاڵه پارادوکسیکاله‌که‌ی پێوو رێگاخوشکه‌ری باسێکی خه‌ست تره؛
راستینه‌ی مێژویی دیموکراسی له زاتی خۆی‌دا، دیارده‌یه‌کی
کۆمه‌ڵکاناسانه و سکیولار بوو و دامه‌زراوه له سه‌ر بریارنامه‌ی
ماگنارکاتا (1215) و بیرۆکه‌کانی ژان لاک و بریارنامه‌ی
سه‌ربه‌خویی ئه‌مه‌ریکا (1776) و جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤی شورشی
فرانسا (1789).
لیبه‌رالیزمی (یاسایی) وه‌ک جێگه‌و پێگه‌ی به‌رگری کردن له مافی
تاکه‌کان، ژیان و ئازادیه‌کانی ئاخاوتن و تۆل و داکۆکی کردن له
مافه سروشتیه‌کانی مرۆڤ له سه‌ر ئه‌م پێش گریمانه‌یه راوه‌ستاو
بو؛ هێزی سیاسی ته‌نیا کاتێک شه‌رعیه‌تی پێ ئه‌درێ که له سه‌ر
بنه‌مای رازی بوونی خه‌ڵکی بێ و له سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه پێویست
بوو «تاک» ه کان مافگه‌لێکی جیاواز له حکومه‌تیان بێ. حکومه‌تیش
به‌م پێیه پێویست بوو بارودوخێک بۆ به ئامانج گه‌یشتنی
ته‌واره‌تی یاساکانی تاک له چوارچیوه‌ی کومه‌ڵگا بره‌خسێنن.
بڕواهنێان به‌هاوسانی یاسایی یه‌کێک بوو له‌م لایه‌نه گرینگانه و
ئاکام گه‌لی زۆر پوزه‌تیڤی بۆ کۆمه‌لگایه‌کی پلۆرال لێ که‌وته‌وه.
به له به‌ر چاوگرتنی ئه‌م بنه‌مایانه، گوتاری دیموکراسی‌خوازی
له ئێران و روناکبیری دینی، هیچ کات سه‌رنجیان نه‌داوه‌ته ئه‌و
به‌ربه‌ستانه‌ی هه‌مبه‌ر ئازادییه‌کانی تاک و مافه‌کانی لیبرالی.
له‌م ناوه‌ش‌دا ته‌نیا هه‌وڵیان داوه له فۆرمی گوتاری خۆیان
زۆرتر پۆزه‌تیڤ (ئازادی بو ...) زه‌ق که‌نه‌وه نه‌ک ئازادی سه‌لبی
(ئازادی له ...) ئه‌مه مه‌خالێکی گرینگه سه‌باره‌ت به‌م بیرۆکه
بنه‌ماییه‌ی لیبرالیسم، که بو وه‌ده‌س هێنانی ئامانجه‌کانی زۆرتر
له‌سه‌ر ئازادی سه‌لبی (ئازادی له ...) داکۆکی ئه‌کا تاکو ئازادی
پوزه‌تیڤ.
له سه‌ر بنه‌مای ئه‌م دوفاقی کردنه‌ی که له پێش‌دا ئاماژه‌مان
پێ کرد. پرسیارێک دێته ئاراوه؛ ئایا دیموکراسی و وه‌دی هاتنی
کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی له ئێران تا چ راده‌یه‌ک توانای سازکردنی
رێسایه‌کی له‌سه‌ر بنه‌ماکانی لیبه‌رالیستی هه‌یه و تا چ
راده‌یه‌ک ئه‌توانێ بایه‌خه‌کانی تاک و کۆمه‌لایه‌تی
له‌سه‌ربنه‌مای واقیع ـ و نه مێتافیزیک دابمزرینێ؟
پێشینه‌ی هزری له ناو ئێ‌لیتی ئیرانی، له‌سه‌رده‌می مه‌شروته‌وه
تاکو ئێستا له‌ژێر باندۆر و کاریگه‌ری گوڕه‌پانی هزری ئالمان و
فرانسا بووه، ئه‌ویش به‌گوێره‌ی خۆی له هه‌ر سات و کاتێک‌دا
داکۆکی له بنه‌ماکانی مه‌عریفی و قول بوونه‌وه‌ی فه‌لسفی کردووه.
زیاتر پژاوه‌ته سه‌ر سازکردنی تیۆر و ره‌هه‌ندی ئێران له
سه‌رده‌می هه‌شت ساله‌ی خاته‌می‌دا، قوول بوونه‌ی له راده‌به‌ری
بنه‌ماکانی فه‌لسه‌فی و مه‌عریفی له دیموکراسی بوو. ئه‌مه بوو
به هۆکاری له بیرچوونه‌وه‌ی ئه‌م گرینگییه که ئه‌وان وه‌ک
که‌سانێک که هێزیان له‌به‌ر ده‌ستدایه پیویسته زۆرتر له هه‌ولی
سازکردنی دامه‌زراوه‌ی سیاسی و په‌رپێدانی کۆمه‌ڵگای سیاسی بن تاکو
قول بوونه‌وه له سه‌ر بنه‌ما مه‌عریفی‌یه‌کانی دیموکراسی.
ئه‌مه له ئێران وای کرد دیموکراسی ببێته کالایه‌کی لۆکس و
بچێته ناو ویترینی کتێب فرۆشیه‌کان و گوتاری دیموکراسیش هه‌ر
له‌ناو گوێچکه‌ی به‌شێک له چینی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵگا بزرینگێته‌وه،
ئه‌ویش به‌م دژوازیانه‌ی ناو ئێران.
گوتاری دیموکراسی خوازی له ئێران له 74 (97) وه و له‌یه‌که‌م
هه‌نگاوه‌کانی ده‌ستی دایه دروشمی ئێران بۆ هه‌موو ئێرانیه‌کان،
هه‌ڵگرتنی ئه‌م دروشمه، مانای باوه‌رهێنان بوو به
فره‌نه‌ته‌وه‌یی له ئێران، له‌سه‌ر بنه‌مای که‌لتوری، ئه‌مه بوو
به هۆکارێک تا ده‌لاقه‌یه‌ک به رووناکی روه و گوره‌پانی
که‌لتوری ئه‌م نه‌ته‌وانه بکرێته‌وه. به‌لآم مینتالیته‌ی
ده‌سه‌لآتدار و ژێر باندۆری ناسیۆنالیسمی ئێرانی هیچ کاتێک
نه‌یتوانی گوتاری دیموکراسی له ده‌ره‌وه‌ی ناوه‌ند، له
په‌راۆێزیش‌دا، تیۆریزه بکات. «پرۆگرامی ئیسلاحات ئه‌وکاته‌ی قاچی
له تاران ناوه‌ند ئه‌خسته ده‌ر، و ته‌یه‌کی ڕاشکاوانه‌ی بۆ
که‌مینه‌کان پێ نه‌بوو» . له سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه پشت گوێ خستنی
پرۆبلێمی دابه‌شکردنی ده‌سه‌لآت و زۆر کردنی ناوه‌نده‌کانی
ده‌سه‌لآت وه‌ک سه‌ره‌کیترین کۆڵه‌که‌ی دیموکراسیه‌ت و دان پیانانی
مافه‌کانی سه‌ره‌تایی سیاسی ـ که‌لتوری بوو به هۆکار بۆ به‌رهه‌م
هێنانه‌وه‌ی دوباره‌ی په‌یوه‌ندی پێشیین، واتا هاتنه‌خواره‌ی
ده‌سه‌لآت و هێز له سه‌ره‌وه به‌ره خوار و له ناوه‌ند به‌ره‌و
په‌راوێز.
بێ گومان هێز و ده‌سه‌لآتی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه ڕۆلێکی گرینگی له
وه‌ده‌س هێنان و پارسه‌نگی دیموکراسی‌دا هه‌یه. به‌لآم به هۆی
نه‌گۆڕ بوونی تێروانینه‌کانی پێش‌و، گوتاری دیموکراسی له ئێران
به‌شێکی گرینگ له پوتانسیه‌له‌کانی خوێ له کیس چوو. لایه‌نگران و
چالاکانی دیموکراسیخواز له ئێران چ ئه‌و کاته‌ی جڵه‌وی
ده‌سه‌لآتیان به‌ده‌سته‌وه بوو چ ئێستا که سه‌رقاڵی سه‌رله‌نوێ
بنیات نانه‌وه‌ی ئه‌م گوتاره‌ن. به‌و جۆره‌ی پێویسته سه‌رنجیان
نه‌داوه‌ته بابه‌تی
Decentralzation
و په‌یوه‌ندی ئه‌م بابه‌ته‌یان له‌گه‌ڵ دیموکراسی ڕه‌چاو
نه‌کردوه، که‌چی بێ گومان ئه‌و ؟ وه‌ک چمکێک له پرۆسه‌ی
به‌رفراوان کردنی دیموکراسیه‌ت و په‌ره‌پێدانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی
خاوه‌ن ڕۆلێکی گرینگن.
چاوپیاخشاندنێک به ئه‌زموونی هێندستان دوای 1947 ڕون که‌ره‌وه‌ی
ئه‌م راستیه‌یه، دابه‌ش نه‌کردنی هاولاتیان به پله‌ی یه‌ک و دوو
دانه‌سه‌پاندنی که‌لتور و منێتالیته‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک بۆ
سه‌رنه‌ته‌وه‌کانی دیکه، دوره په‌رێزی له سیاسه‌ت گه‌لی
ناوه‌ندخوازانه، پوتانسیه‌لی دیموکراسی و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی
به‌رفروانتر ئه‌کا.
هه‌ر به‌م پێیه، دیارده‌ی ناسیونالیسمی ئێرانی وه‌ک خالێکی
سه‌ره‌کی له ناو گوتاری دیموکراسیخوازانه‌دا خۆی ئه‌دۆزیه‌وه.
له‌وانه‌یه بتوانین بیر و بۆچۆنه‌کانی نه‌ته‌وه‌خوازانه وه‌ک
تاقه لایه‌نی پوزه‌تیڤی مۆدیلی وته‌ی دیموکراتیک [له دوی خورداد]
دابنێین. گوتاری فه‌رمی، دین (ئول ـ ی) له خزمه‌ت خولقاندنی
ناسنامه‌یه‌کی یه‌کسان له گوره‌پانی نه‌ته‌وه‌یی [ئێران] ئه‌درێت،
[گوتاری دیموکراسیخوازانه] روانگه‌ی نه‌ته‌وه‌خوازانه‌ی [ئێرانی]
له جیاتی ئه‌و دانا»
ئه‌مه له سه‌رده‌می مه‌شروته‌وه تا کاتی ئێستا هۆکارێک
بووه بۆ له خشته‌بردنی گوتاری دیموکراسی له ئێران.
ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ی پێ کرا به‌شێک بوو له خولیا‌و بۆچوونه‌کانی
ئوپوزیسیۆنی ناوخۆ، چالاکانی سیاسی، ره‌خنه‌گرانی ده‌وڵه‌تی ئێستا
و کاربه‌ده‌ستانی چه‌ن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، ڕوناکبیران و
ئاکادمیکه‌کانی ئێرانی و لیبه‌راله‌کان. ئه‌مانه هیچ کامیان نوێ
نه‌بوون، به‌ڵام کۆی ئه‌و بیر و رایانه بوو که رۆژانه له‌ناو
گۆڤار و کۆڕ و کۆبونه‌وه‌کانی ناوخۆ،و له وتووێژه‌کاندا
به‌رده‌وام ئاماژه‌یان پێ ئه‌کرێ تاکو بتوانن رێگایه‌ک بۆ ده‌رچون
له‌م ڕه‌وشه بدۆزنه‌وه. له‌م چه‌ن ساڵه‌ی دواییش‌دا هه‌ر بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته مانیفێستی «جمهوری خواهی» هاته به‌رباس و خواس،
گه‌لآله‌ی ریفراندۆمی یاسای بنه‌ره‌تی و ستراتێژی ئابلۆقه‌ی
مه‌ده‌نی و سازدانی به‌ره‌ی گشتگیری دیموکراسیش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م
چه‌شنه تێروانینه هاتنه ناو دیسکۆرسی سیاسی ئێران.
له‌لایه‌کی دیکه، لایه‌نی هه‌مبه‌ریش، توانیویه‌تی گوتاری
«عه‌داڵه‌ت خوازانه» بخاته رۆژه‌ڤه‌وه و دیسکۆرسێکی سیاسی نوێ
بخولقینێ. له رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی دیموکراسی و عه‌داله‌تدا،
ئیستاکه دیموکراسی بۆته ئالته‌رناتیڤێک بۆ سیسته‌می ئایدولوژیکی
و باوه‌ره‌کانی ئۆلی. باس کردن له دیموکراسی ئولیش خاڵه
پارادۆکسیکاله‌کانی ئه‌م تێروانینه‌ی خستۆته ڕو و به‌ره‌به‌ره ڕو
له لاوازی ئه‌دا.
لوژێکی کایه‌ی سیاسی ئێرانیش به هۆی خاله هاودژه‌کانی خۆی،
هه‌رچه‌شنه به‌راوردێکی گونجاو و زانستی و هێزی داخوازیه‌کانی
خه‌ڵک به‌ره‌و ئاستێکی نزم دائه‌به‌زێنێ، ڕۆخی که‌لتوری و
سێریمۆنیاکانی ریشه‌دار له‌ناو باوه‌ره‌کانی ئۆلی ـ ش ئه‌بێته
هوکارێکی به‌رده‌وام بۆ دوباره به‌رهه‌م هاتنه‌وه‌ی ئه‌و
دابڕانانه‌ی باسی لێ‌کرا.
له‌م که‌ش و هه‌وایه‌دا، واقیعه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگای ئێرانی و بیر‌و
بۆ چونه‌کانی ناوه‌ند، وانیشان ئه‌ده‌ن دیسکۆرسی سیاسی ئێستا،
توانیویه‌تی به‌که‌ڵک وه‌رگرتن له ده‌سه‌لآتی ڕوت، پڕوپاگه‌نده‌ی
ئۆلی، رکه‌به‌رایه‌تی ناو ریفورمیسته‌کان، خۆلقاندنی ڕه‌وشێکی پڕ
له نه‌یار گوتاری خۆی بسه‌پێنی و دیموکراسیخوازیش ئاسۆکانی
به‌رده‌وام نادیار و لێل بمێنێته‌وه.
|