ڕه‌وڵی رێبه‌ر له واقعیی
کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا
حشمه‌ت خوسره‌وی
(بێچاره ئه‌و میله‌ته‌یه که پێویستی به پاڵه‌وانه)
(( گالیله))
پێش و‌تن:
چه‌مکی رێبه‌ر شتێك نیه که دوێنی سه‌ری هه‌ڵدابێ. له‌وه‌ته‌ی
مرۆڤ وه‌کو بوونه‌وه‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تی بوونی هه‌یه، چه‌مکی
رێبه‌ریش به له‌به‌رچاوگرتنی قۆناخه جۆراوجۆره‌کانی کۆمه‌ڵ
ئالۆگۆڕی به سه‌رداهاتووه، وه‌لێ ئامانجی ئه‌م بابه‌ته
گێڕانه‌وه‌ی ژیان‌و به‌سه‌رهاتی رێبه‌رێکی دیاریکراو یان
پاڵه‌وانێکی شه‌ڕ نیه، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی زیاتر له‌م بابه‌ته‌دا
هێمانه‌یه‌کی گشتی‌و هه‌مه‌چه‌شنی بۆ ده‌کرێ، خوێندنه‌وه‌یه‌کی
هزری‌و ئه‌قڵانیه له‌باره‌ی چه‌مکی رێبهرو په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ
کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا. هه‌ڵبه‌ت نابێ له بیر بچێ که مه‌به‌ست له
رێبه‌ر به ته‌نیا پێناسه‌کردنی رێبه‌رێکی سیاسی نیه، به‌ڵکو
ئه‌مه خوێندنه‌وه‌یه‌کی چروپڕی هه‌مه‌لایه‌نه که ئه‌و که‌سانه‌ش
ده‌گرێته‌وه که له بواره‌کانی زانستی‌و ئه‌کادیمیدا کار
ده‌که‌ن. هه‌ر له‌م بابه‌ته‌دا، روانگه‌و تێۆری کۆمه‌ڵێک پسپۆر‌و
شاره‌زای بواری چه‌مکی رێبه‌ر و هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی
ده‌که‌وێته به‌ر شرۆڤه‌کردن به مه‌به‌ستی هه‌رچی تۆکمه‌تر کردنی
ته‌وه‌ره‌که.
رێبه‌ر کێیه؟
رێبه‌ر به که‌سێک ده‌وترێ که له ناو ده‌زگا یان ئۆرگان‌دا، رۆڵی
سه‌ره‌کی هه‌یه. هه‌ڵبه‌ت رێبه‌ر خاوه‌نی پێناسه‌ی جۆراوجۆره که
دواتر به تێر‌و ته‌سه‌لی ده‌چینه سه‌ر راڤه‌کردنی، به‌ڵام پێش
ئه‌وه‌ی چه‌مکی ڕیبه‌ر شرۆڤه بکه‌ین، پێویسته ئاماژه به مێژووی
سه‌ر هه‌ڵدانی چه‌مکی رێبه‌ر بکه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌که
ئاراسته‌یه‌کی زانستی وه‌ربگرێت.
مێژووی چه‌مکی رێبه‌ر
ده‌بێ بگوترێ که له کتێبه‌کانی زه‌بور، ته‌ورات، ئینجیل و
ته‌نانه‌ت قورئانیش‌دا قه‌ت باس له‌و مرۆڤانه نه‌کراوه که له
سه‌رده‌می کۆمه‌ڵه سه‌ره‌تاییه‌کاندا رێبه‌ر بوون‌و ده‌سه‌ڵاتیان
هه‌بووه. ئه‌مه له حاڵێکدایه که مێژووی ئه‌و کۆمه‌ڵانه پێش
له مێژووی سه‌ر هه‌ڵدانی ئه‌وان بووه.
((سه‌ن توز)) پێنچ
سه‌د ساڵ پێش میلاد باس له پێویستی رێکخراوی هیرباکی و
په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئۆرگانه‌کان ده‌کات.
فه‌یله‌سۆفی یۆنانی((ئه‌فڵاتۆن)) رێبه‌ری کردن به هونه‌ر ده‌زانێ
و له‌و باره‌وه ده‌ڵێ: "مرۆڤ ده‌بێ ئه‌وه‌ی له به‌ر چاوبێ که
کاری سه‌رکردایه‌تی چیه و پێویسته ئه‌وه‌ش بزانێ که
پێداویستیه‌کان چین و به پێی چ مکانیزمێک ده‌بێ دابین بکرێن."
((ئه‌ره‌ستۆ)) پێ وایه که ده‌سه‌ڵات‌و سترۆکتۆری به‌رێوه‌بردن
نابێ تایبه‌ت به رێکخراوێك یان ده‌وڵه‌تێك بێ، به‌ڵکو ئه‌مانه
ڕه‌نگدانه‌و‌ه‌ی واقعه‌یه‌کی فه‌رهه‌نگین.
((جولیا))ی قه‌یسه‌ری رۆم(100-44 پ ز) پایه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی
قه‌یسه‌ری له‌و وڵاته دیاری کرد‌و به‌م شێوه‌یه بوو به رێبه‌رێکی
به هێز له هه‌مان کاتدا تۆقێنه‌ر.
((میکافیل)) یش له کتێبه به‌ناو بانگه‌ی خۆیدا واته(میر) باس
له رێبه‌ر ده‌کاو پێی وایه رێبه‌ر ده‌بێ ڕاوێژکاری باشی هه‌بێ،
به‌ڵام دواتر له کتێبیکی دیکه‌یدا ئه‌و بووچوونه‌ی خۆی
وه‌رده‌گرێته‌وه‌و باس له‌وه ده‌کا که له جیاتی چه‌ند رێبه‌ر
باشتر وایه که ته‌نیا یه‌ک رێبه‌ر هه‌بێ.
ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه پۆخته‌ی کۆمه‌ڵێک روانگه‌ی جۆراوجۆر بوون که
له رابردوودا به‌ردی بناغه‌ی میکانیزمه‌کانی رێبه‌ریکردنیان له
کۆمه‌ڵی ئه‌و کاتدا پێکهێناون، هه‌ڵبه‌ت له سه‌رده‌می ئێست، زیاتر
هه‌وڵی به مۆدیرنکردن‌و مه‌ده‌نیکردنی دام‌و ده‌زگاکانی کۆمه‌ڵ
به رێگایه‌کی ئه‌قڵانی‌تر ده‌درێت.
جۆره‌کانی رێبه‌ر
1. رێبه‌ری ڕه‌ها(موتڵه‌ق):
رێبه‌ری ڕه‌ها، مرۆڤێکه که په‌یره‌وی له کۆمه‌ڵێك سترۆکتۆری
ده‌مارگرژانه ده‌کات. له کاتی بڕیارداندا فره وه‌که‌می پرس به
ئه‌ندامانی رێکخراو ده‌کات‌و که‌متر باوه‌ڕی به کاری به کۆمه‌ڵ
هه‌یه. رێبه‌ری له‌و چه‌شنه وه‌کو ئه‌ستوره‌و سوڵتانێکی بێ
هه‌ڵه هه‌ڵسۆکه‌وت ده‌کاو له ناو رێکخراو یان گرۆپدا قسه‌ی
هه‌وه‌ڵ و ئاخر ده‌کات. وه‌ها رێبه‌رێک سه‌ره‌نجام ده‌بێته
رێبه‌رێکی ڕه‌هاگه‌راو دیکتاتۆر له کۆمه‌ڵدا.
2. رێبه‌ری دیمۆکراتخواز:
رێبه‌ری دیمۆکراتخواز، مرۆڤێکه که زیاتر له سه‌ر میتۆدی هاوکاری
له گه‌ڵ ئه‌ندامانی رێکخراو یان گرۆپدا کار ده‌کات. ناوبراو
خاوه‌نی پلان‌و به‌رنامه‌ی دیاریکراوه که سه‌رجه‌م ئه‌ندامان له
ئاماده‌کردن و په‌سه‌ند کردنی ئه‌و پلانه هاوبه‌شه‌دا، به‌شداری
ده‌که‌ن. به واتایه‌کی کۆنکرت، مرۆڤێکی ئازادمه‌نشه و هیچ ترسێکی
له گه‌ڵ بووچوونی جیاواز، ڕه‌خنه‌ی سازێنه‌رو ده‌نگی نارازیدا
نیه، به‌ڵکۆ ته‌نانه‌ت هه‌وڵده‌دات که ده‌نگه نارازییه‌کانیش
بکاته پاڵپشتێک بۆ هه‌رچی زیاتر به‌هێزکردنی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی که
ده‌سه‌ڵاتێکی ئه‌قڵانی و ماریفی‌یه.
رێبه‌ری کارێزما:
(ماکس وێبه‌ر) به‌م شێوه‌یه چه‌مکی رێبه‌ری کارێزما پێناسه
ده‌کا: "چه‌مکی رێبه‌ری کارێزما، بریتی‌یه له مرۆڤێکی
تایبه‌تی چه‌کدار که خاوه‌نی هێزێکی به‌ده‌ر له سروشته‌و یان
خاوه‌نی هێزێکی نائاسایی و تایبه‌تی‌یه که ئه‌مه‌ش مرۆڤێکی
ئاسایی نیه. ئه‌و که‌سه خاوه‌نی به‌هره‌یه‌کی ڕه‌سه‌نه که
وه‌کو رێبه‌رێکی روحانی رێزی لێ ده‌گرن."
ده‌بێ بگۆترێ، رێبه‌ری کارێزما ئه‌و هۆنه‌ره‌ی هه‌یه که بتوانێ
به ئاسانی خه‌ڵک به گشتی و ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی خۆی به
تایبه‌تی له ده‌وری گوتاری سیاسی خۆی کۆبکاته‌وه. رێبه‌ری
کارێزما خۆی به پێشه‌نگی جۆلانه‌وه ده‌زانێ هه‌ر بۆیه ئه‌و
پته‌نسیله‌ی هه‌یه که خه‌ڵکێکی زۆر ئۆرگانیزه بکات و به‌ره‌و
لای ئامانجێکی دیاریکراو هانیان بدات.
(کریستیان براو) لێکۆڵینه‌وه‌ری به‌ناو بانگی سوێدی له باره‌ی
رێبه‌ری کارێزما ئاوه‌ها ده‌ئاخفێ: "کارێزما وه‌کو خونچه گوڵێک
وایه که به‌ر له پشکوتنی له ناو گۆپکه‌دا خۆی پێ ده‌گه‌ینێ،
ئه‌مه‌ش وێنه‌یه‌کی سروشتی و ڕه‌سه‌نه. کارێزمای رێبه‌ر
له‌وه‌دایه که دوای نه‌مانی خۆشی، شوێنه‌واری باش له دوای خۆی
جێ بهێڵێ."
کورد‌و چه‌مکی رێبه‌ر
کورد تا ئێستا نه‌بووته خاوه‌نی مه‌نهه‌جێكی زانستی له باره‌ی
چه‌مکی رێبهرو شێوازی رێبه‌ریکردن له کۆمه‌ڵدا. به مانایه‌کی
دیکه، ئه‌و شتانه‌ی تا ئێستا پێشکه‌ش کراون که‌متر ده‌چیته
خانه‌ی ڵیکۆلینه‌و‌ه‌ی زانستی و ئه‌کادیمی، به‌ڵکو زیاتر ئه‌عبیر
له قاره‌مانیه‌تی رێبه‌رێکی دیاریکراو له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا
ده‌کات.
کاتێک مرۆڤ ئه‌و بابه‌ت‌و خوێندنه‌وانه‌ی له باره‌ی رێبهرو
شێوازی رێبه‌ریکردن لای ئێمه‌ی کورد ده‌خوێنێته‌وه به هه‌ندێک
راستی حاشاهه‌ڵنه‌گر د‌ه‌گا که لێره‌دا به کورتی ئاماژه‌یان پێ
ده‌که‌ین.
له‌و بابه‌ته‌نه‌دا، هه‌وڵدراوه زیاتر باس له لایه‌نه پۆزه‌تیڤ
و پرشنگداره‌کانی رێبه‌ر بکرێ‌و به‌مجۆره لایه نیگتیڤه‌کانی ئه‌و
مرۆڤه شاردراوه‌ته‌وه که ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه زیاتر له‌به‌ر
قازانج‌و به‌رژه‌و‌ندی رێکخراو یان گرۆپ کرابێ.
له لایه‌کی دیکه‌وه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که ئه‌و جۆره
بابه‌تانه له لایه‌ن که‌سانی ئه‌کادیمی و زانستی یان له لایه‌ن
ناوه‌ندێکی لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی‌یه‌وه نه نووسرابێ، بۆیه
منتالیتیه‌تی عاتفی باڵی کێشاوه به‌سه‌ر بیرۆکه‌ی زۆربه‌ی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی که له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا له باره‌ی ڕیبه‌ر
نووسراون.
به گشتی له کاتی نووسینی بابه‌ته‌کاندا، که‌متر په‌یره‌وی له
ستروکتوری زانستی کراوه، به‌ڵکو ده‌بینین زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی
له‌و باره‌وه لێکۆلێنه‌و‌ه‌یان ئه‌نجامداوه، زیاتر پشتیان به
گوتاری رێکخراو یان بنه‌ماڵه‌ی رێبه‌ر به‌ستووه که ئه‌مه به
هیچ شێوه‌یه‌ک ناتوانی ئاراسته‌یه‌کی زانستی و ئه‌کادیمی وه‌رگرێت.
به باوه‌رێ من، له سه‌رده‌می ئێستادا، کۆمه‌ڵگای کوردیش پێویسته
به چاوێکی ڕه‌خنه‌گرانه‌وه ته‌ماشای چه‌مکی رێبه‌ر بکه‌ن و بۆ
هه‌ڵسه‌نگاندان‌و خوێندنه‌وه‌ی زانستی و ئه‌قڵانی له باره‌ی
چه‌مکی رێبه‌ر ، ده‌بێ ئێمه‌ش ببینه خاوه‌نی خوێندنه‌و‌ه‌یکی
خودمانی و زانستی. یان ده‌بێ هه‌وڵ بدرێ که ببینه خاوه‌نی
ده‌قێکی ئه‌کادیمی و سه‌رده‌می که تێدا رێبه‌ری باش‌و خه‌راپ یان
نیگه‌تیڤ‌و پۆزه‌تیڤ ده‌ستنیشان کرابێت.
چه‌مکی رێبهرو کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی
په‌یوه‌ندی چه‌مکی رێبه‌ر له گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ده‌بێ له
ڕه‌هه‌ندێکی سۆسیولۆژییه‌وه شرۆڤه بکرێ که کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی
به‌رده‌وام وه‌کو میناتۆریك پرۆسه‌ی رێبه‌ریکردن له کۆمه‌ڵدا
گه‌شه‌ی پێ بدا‌و پێشی بخات.
زۆربه‌ی بیرمه‌نده‌کانی بواری کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له سه‌ر ئه‌و
باوه‌ڕه‌ن که پایه‌کانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له سه‌ر پره‌نسیپ‌و
بناغه‌ی رێبه‌ریکردن به شێوازێکی یاسای و ئه‌قڵانی دارێژراوه.
ئه‌م یاسانه گوازرشت له مافه‌کانی هاوڵاتی و ئازادییه
مه‌ده‌نیه‌کانی خه‌ڵک ده‌کات. له وه‌ها کۆمه‌ڵگایه‌کدا تاکه‌کانی
کۆمه‌ڵ زیاتر ده‌بنه خاوه‌نی شوناسی تاکه که‌سی خۆیان و رێبه‌ر
وه‌کو مرۆڤێکی تاک که‌مڕه‌نگ ده‌بێته‌وه و زیاتر ملکه‌چی کاری
هاوبه‌ش و به کۆمه‌ڵ ده‌بێت.
ڕه‌نگه گرنگترین بنه‌ماکانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بریتی بن له:
یه‌که‌م، هاوڵاتی که به‌ردی بناغه‌ی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیه و
دووه‌م، ئازادی تاک‌و تاکگه‌رایی که پشت ده‌به‌ستێ به چه‌مکی
خودی هاوڵاتی. واته به‌رقه‌رابوونی په‌یوه‌ندییه‌کی زیندووی
کۆمه‌ڵایه‌تی له نێوان تاک و نۆرمه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی ناو
کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی.
ئانتۆنی گرامشی، کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به سه‌ر دوو ئاستدا دابه‌ش
ده‌کات:
یه‌که‌م: کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی واته کۆمه‌ڵێک رێکخراو و نه‌هادی
مه‌ده‌نی، ئاستی دووه‌م واته: کۆمه‌ڵی سیاسی یان ده‌وڵه‌ت له خۆ
ده‌گرێت. ناوبراو له لایه‌کی دیکه‌وه پێ وایه چه‌مکی کۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نی له ده‌ره‌نجامی په‌یوه‌ندی نێوان رۆشنبیری‌یه
ئایدۆلۆژییه‌کان پێکدێت که هه‌موو چالاکیه رۆحی و ئه‌قڵانیه‌کان
له خۆ ده‌گرێ.
ئانتۆنی گیدنز، پێی وایه گرنگترین ستروکتوری کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی
ده‌بێ له سه‌ر ئه‌و پرنسیپه بڕوات که پێویسته رێز له مافی
مه‌ده‌نی خه‌ڵک بگێردرێت. ئه‌مه به‌و مانایه‌که ده‌وڵه‌ت لازمه
رێز له مافه‌کانی هاوڵاتی بگرێت و هاوڵاتیش له سه‌ر ئه‌و
بنه‌مایه رێز له ده‌وڵه‌ت و پایه‌کانی به‌ریوه‌بردن بگرن.
(نوبرت ئه‌لیاس) پێی
وایه له کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا، ده‌بێ بایه‌خه‌کانی رێزگرتن له
یه‌کتر و په‌یره‌وی کردن له فه‌رهه‌نگی تولیرانس ببنه
پایه‌یه‌ڵیکی به‌هێزی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا له سایه‌ی
ئاسایش و باوه‌ڕبه‌خوبووندا گه‌شه بکات.
له لایه‌کی تره‌وه که‌سێک وه‌ک( ئیما روتسچایلد) له باره‌ی
کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ده‌ڵێت: "کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به په‌یره‌وی
کردن له نۆرمی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له ئه‌وروپادا ده‌ستی پێ‌کرد به
مه‌به‌ستی کۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵائی رێبه‌رانی مۆنارکی یان
پاشایه‌تی له ئۆرۆپادا. ناوبراو پێ وایه مه‌به‌ست له به
کار‌هێنانی چه‌مکی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له باری به‌رێوه‌بردن‌و
ئۆتۆریته‌وه، پتر بۆ ئه‌و به کار هاتووه که به میتۆدیکی
ئه‌قڵانی کۆنترۆڵی کاره‌کانی ده‌وڵه‌ت وه‌کو ناوه‌ندێکی
ده‌سه‌ڵاتدار له کۆمه‌ڵدا بکات."
پوخته‌یه‌ك
له کۆتایی ئه‌م بابه‌ته‌دا، پێویسته ئاماژه به‌و راستی‌یه
بکه‌م که به نووسینی بابه‌تێکی وه‌ها هیچ کات ناتوانین
سه‌رجه‌م لایه‌نه ئالۆز و هه‌ستیاره‌کانی چه‌مکی رێبه‌ر و
په‌یوه‌ندی له گۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا، شرۆڤه بکرێ یان
هه‌ڵسه‌نگێندرێت، چونکه ئه‌مه پێویستی به ده‌یان خوێندنه‌و‌ی
زانستی و ئه‌کادیمی هه‌یه تاکوو ئێمه‌ی کوردیش ببینه خاوه‌نی
ده‌قی زانستی و ئه‌قڵانی له باره‌ی چه‌مکی رێبه‌ره‌وه. ئه‌وه‌ی
له‌و بابه‌ته‌دا باسم لێکردوه، خوێندنه‌وه‌یه‌کی تاکه‌که‌سی
خۆمه له‌باره‌ی چه‌مکی رێبه‌ر و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی که بۆ
وروژاندنی بابه‌ته‌که‌ش په‌نام بردۆته به‌ر روانگه‌و تێۆری
کۆمه‌ڵیك ڵێکۆڵینه‌وه‌ر و بیرمه‌ندنی ئه‌و بوارانه.
هیوادارم، ئه‌و بابه‌ته بووبێته هۆکارێک بۆ وروژاندنی بابه‌تی
زانستی و ئه‌قڵانی‌تر له باره‌ی چه‌مکی رێبهرو کۆمه‌ڵگای مۆدێرن.
سه‌رچاوه‌کان:
1. Att hantera konflikter på
jobbet. / Roger Ellmin. Sid. 12.15,24,30,41,50,53,69.
2. Erfarenhets baserat ledarskap/ Christian Braw
Sid . 13, 14, 19, 23, 26, 28, 38, 42
3. Det globala civilsamhället / Mary Kaldor
Översättnig: Jens Karnebjer
Sid . 11, 12, 17, 18, 29.
4. سه‌رکرده‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی. نووسینی: ئیدریس ئیبراهیم
گه‌ڵاله‌یی
ل. 5،7،11،13،14،41،48،49
|