نۆرمه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان‌و گه‌ڕان به دوای شوناسی تاکدا
ده‌ستپێک
له‌کاتی نووسینی ئه‌م بابه‌ته‌دا ڕه‌نگه وه‌ڵامدانه‌وه به‌و
هه‌موو پرسیارانه که په‌یوه‌ندییان به ئازادی تاک‌و نۆرمه
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه هه‌یه، کارێکی ئاسان نه‌بێ، به‌ڵام
بڕیارمدا که ئه‌و ته‌وه‌ره ته‌نیا تایبه‌ت نه‌بێ به دوان
له‌مه‌ڕ ئازادی تاك له ناو بنه‌ماڵه‌و کۆمه‌ڵه‌دا، به‌ڵکو
خوێندنه‌وه‌یه‌کی هه‌مه چه‌شنی کۆمه‌ڵایه‌تیش بێ له‌باره‌ی
قۆناخه جیاجیاکانی تاك‌و په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی لای تاک هه‌ر له
قۆناخی منداڵییه‌وه تاکوو گه‌وره‌بوون.
له‌م نوسینه‌دا هه‌وڵده‌ده‌م ده‌ستنیشانی ئه‌و پرسیارانه بکه‌م
که به‌رده‌وام له هه‌وڵی سه‌رکوتکردنی خواسته‌کانی تاکی
کۆمه‌ڵگادا بوون. له لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌م بابه‌ته ده‌یه‌وێ
ئه‌وه بڵێ که ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندییانه چۆن و به پێی چ
میکانیزمیه‌لێک پێکدێن‌و گه‌شه ده‌که‌ن.
له خوێندنه‌وه‌م بۆ ئه‌م وته‌زایه ده‌مه‌وێ هه‌ڵقه‌یه‌کی
به‌رفراوانتر دروست بکه‌م. به گشتی ئه‌م بابه‌ته ده‌یه‌وێ
ته‌ئبیر له هێزی تاك و هێزێکی کاریگه‌رو خودی له کۆمه‌ڵگادا
بکات. به کورتی گه‌رچی ئه‌م ته‌وه‌ره، ته‌ورێکی گرنگ‌و پرسیار
خوڵقێنه‌ره، به‌ڵام ده‌توانێ ببێته ده‌سپێک بۆ کردنه‌وه‌ی
ده‌لاقه‌یه‌ك به رووی تازه‌گه‌ریی‌و نوێخوازیدا.
ئازادی تاک
دوان له‌مه‌ڕ ئازادی تاک‌و مه‌سه‌ڵه‌ی شوێن‌و کاریگه‌ری له ناو
بنه‌ماله‌دا ته‌نیا چه‌مکێک نیه که بتوانێ خاوه‌نی شوناسێکی
سنوردار بێ، هه‌ڵبه‌ت بابه‌تی تاك‌و خۆشه‌ویستی‌و شوێنی له ناو
بنه‌ماڵه‌دا، بۆ یه‌که‌مجار وه‌کو ده‌رکه‌وته‌یه‌یه‌کی سه‌رده‌می
مۆدیرنیته‌ی خۆرئاوادا خۆی ده‌رخست به‌ڵام، دواتر ئه‌م دیارده‌یه
به ته‌نیا له ناو سنوری جۆگرافیای خۆرئاواییدا نه‌مایه‌وه،
به‌ڵکو لق و پۆی هاوێشت بۆ گۆشه‌و که‌ناره‌کانی جیهان. به‌ڵام
به‌داخه‌وه تاکی ئێمه ئێستاشی له گه‌ڵ بێ زۆر نامۆن به چه‌مکی
خۆشه‌ویستی که ئه‌مه بۆ خۆی یه‌کێك له هۆکاره‌کانی پێکهاتنی
قه‌یرانه له ناو بنه‌ماله‌دا.
ئه‌گه‌ر له رووی سۆسۆلوژییه‌وه بمانه‌و‌ی ئه‌و قه‌یرانه
کۆمه‌ڵایه‌تیه ڕاڤه بکه‌ین ڕه‌نگه مه‌سه‌ڵه‌ی ترس له
خۆشه‌ویستی و شکڵ نه‌گرتنی کاریکته‌ری به‌هاکانی تاکایه‌تی به
هۆکاری سه‌ره‌کی بژمێردرێت. ئه‌مه له حاڵیکدایه که تاکی
خۆرئاوایی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی زانستی و ئه‌قڵانی پێ ده‌گات. له
رووی په‌روه‌رده‌ییه‌وه هه‌ر له منداڵیه‌وه هه‌ستی شه‌رم و
ترسیان تێدا ده‌کوژن‌و له گه‌ڵ میتوده زانستی‌و ئه‌کادیمیه‌کاندا
ئاشانایان ده‌که‌ن. ئه‌م سیسته‌مه شارستانیه ده‌بێته هۆی
پێگه‌یاندنی تاکێکی ئازاد، هۆشیار‌و خۆناس.
به گشتی له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا هه‌نووکه سیسته‌م و مینتالیتیه‌تی
باوکسالاری شوێن‌و باڵاده‌ستی هه‌یه به سه‌ر ژیانی رۆژانه‌ی
تاکه‌کانی ئێمه‌دا. ئه‌مه ده‌یه‌وێ ئه‌و راستیه‌مان پێ بێژێ که
تا ئه‌و کاته‌ی نه‌توانین ئه‌قڵیه‌تی باوکسالاری له گۆر بنێن،
قه‌ت ناتوانین خاوه‌نی تاکێکی هۆشیار‌و خودێتی بین.
تاك‌و په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی
ئێمه وه‌کوو مرۆڤ بونه‌وه‌رێکی په‌یوه‌ندی دروستکه‌رین و ناتوانین
له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌لایه‌تیه‌کان بژین.
له‌م باره‌وه‌ش تاکی ئێمه هێشتا گیروده‌یی ده‌ستی شته به
پیرۆزکراوه‌کانی ناو کۆمه‌ڵن. ژیانی تاکی ئێمه خۆی له نێو
قه‌یرانێکی قووڵدا ده‌بینی . په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی
ئێمه به پێچه‌وانه‌ی خۆرئاواییه‌کان هه‌رگیز له سه‌ر
بنه‌مایه‌کی مه‌عریفی دانه‌مه‌زراوه. ڕه‌نگه یه‌کێک له هۆکاره
سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌و قه‌یرانه ئه‌وه بێ که
تاکی ئێمه نه‌یتوانیوه ببێته هێزیكی کارامه‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تی که بتوانێ شوناسی تاکایه‌تی خۆی دروست بکات.
تاکی ئێمه، تاکێکی نووستووه که ناوێری به شێوه‌یه‌کی کۆنکرت
له گه‌ڵ ئه‌قڵیه‌تی باوکسالاری‌و گوتاری دین که هه‌ست‌و سۆزی
تاکی ئێمه‌یان کوشتووه و له ده‌ستی قه‌فه‌سی ئاسنینی ئه‌و
دیاردانه ڕه‌هاو ده‌رباز بکه‌ن.
له سه‌رده‌می به جیهانیکردندا، فره لازمه به‌بی ترس باسی ئه‌و
هۆکار‌و فاکته‌رانه بکه‌ین که ده‌بنه هۆی به‌رهه‌مهێنانی کریس‌و
قه‌یران له ناو ژیانی ئێمه‌دا. هه‌ر کاتێک توانیمان به بێ ترس
له ده‌سه‌ڵاتی باوکسالاری‌و دین باس له په‌یوه‌ندییه
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان‌و خواسته‌کانی تاک‌و گه‌نجی کۆمه‌ڵگا بکه‌ین،
ئه‌و کات ده‌توانین هیواداربین که ئێمه‌ش له پرۆسه‌ی دروستکردن‌و
خوڵقاندنی پانتایه‌کی فه‌راوانترین بۆ تاکی کۆمه‌ڵگا که تێدا
ئازادبێ به پێ به‌ها شارستانی‌و مه‌ده‌نیه‌کانی کۆمه‌ڵگای
مرۆڤایه‌تی.
تێوری خوێندنه‌و‌ه خۆشه‌ویستی‌و مه‌سه‌ڵه‌ی تاك
چه‌مکی خۆشه‌ویستی شتێك نیه که په‌یوه‌ندی نه‌بێ به ئازادی
تاکه‌وه، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان‌و قۆناخی
گه‌شه‌ی تاکی ئێمه له گه‌یشتنی به خۆشه‌ویستی رۆمانتیکی و
ئه‌قڵانی هه‌رگیز مێژوویه‌کی دیارکراوی خۆی نه‌بووه به‌ڵکو
به‌رده‌وام گیروده‌ی ده‌ستی کولتوریی هاورده‌یی و ده‌ره‌کی
چواه‌ده‌وره‌که‌ی بووه که قه‌ت نه‌یتوانیووه ببێت به میتۆد یان
ستیلێک بۆ تێگه‌یشتن به به‌هاکانی خۆشه‌ویستی و دامه‌زراندنی
که‌ناڵێكی ئه‌قڵانی که تاک خاوه‌نی خۆی بێت.
له سه‌ده‌کانی ناوه‌راستدا، هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر له د‌ره‌و‌ه‌ی
ئیراده‌و خواستی تاکه که‌س بوو، ئه‌وه‌ی له‌وێدا بڕیاری د‌ه‌دا
گوتاری دینسالاری‌و که‌لیسا بوو که کۆمه‌ڵگای ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی
له ژێر کاریگه‌ری تیکسته ئاینی‌یه‌کاندا کۆیله کردبوو. به
واتایه‌کی شه‌فافتر له سه‌رده‌می پێش ئێستا هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر
له سه‌ر بنه‌مای خۆشه‌ویستی بۆ یه‌کتر نه‌بووه، ئازادی تاکه
که‌س ببوه قوربانی ده‌سه‌ڵات‌و هه‌ژموونی باوکسالاری‌و ئه‌قڵیه‌تی
ته‌سکی هۆز‌و تایفه‌و خێڵ.
به گشتی له‌و سه‌رده‌مه‌دا و ته‌نانه‌ت تاکوو سه‌ده‌ی هه‌ڤده‌ش ،
بنه‌ماڵه پێش ئه‌وه‌ی شوێنێك بێ بۆ په‌راکتیزه‌کردنی ژیانی
هه‌سته‌وه‌رانه‌ی تاک، کارگه‌یه‌ك بووه بۆ به‌رهه‌مهێنانی هێزی
کار‌و مینبه‌رێك بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه ئابورییه‌کانی
بنه‌ماڵه.
بیرمه‌ندی به‌ناوبانگی به‌ریتانی" ئه‌نتۆنی گیدنز" له‌و بڕوایه
دایه که زۆربه‌ی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی ژن‌و مێرد له
چوارچێوه‌ی بنه‌ماڵه‌دا، سارد‌و سڕ‌و خالی بوون له متمانه.
ناوبراو هۆکاری ئه‌و مه‌سه‌ڵه‌یه ده‌گه‌رێنێته‌وه بۆ که‌ش و
هه‌وای ژیانی ئه‌ره‌ستۆکراتیانه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ناو خانووی
گه‌وره‌دا ژیاون‌و هه‌ر یه‌ک له ژن‌و مێرده‌کان ژوور‌و خزمه‌تکاری
تایبه‌ت به خۆیان هه‌بووه‌و به ده‌گمه‌ن له خه‌ڵو‌ه‌تدا
پێکه‌وه بوون.
ئازادی تاک‌و مێژووی خۆشه‌ویستی رۆمانتیکی
مێژووی خۆشه‌ویستی رۆمانتیکی له خۆرئاوادا ، سه‌ره‌تا له ناو چینی
ئه‌ره‌ستۆکراتیدا سه‌ریهه‌ڵدا.
خۆشه‌ویستی رۆمانتیکی له‌و سه‌رده‌مه‌دا رێگایه‌ک بوو بۆ ئه‌وه‌ی
تاکی کۆمه‌ڵگا بتوانێ به شێوه‌یه‌کی ئازاد له بنه‌ماڵه‌دا
ده‌وری هه‌بێت. دیاره دواتر ئه‌و بیره‌ی ئه‌ره‌ستۆ به
شێوه‌یه‌کی کاریگه‌ر له ژیانی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵدا به‌رجسته
ببووه.
ئه‌وه به‌و ماناییه که ژیانی هاوسه‌ری له‌و بڕگه‌یه‌یدا زیاتر
له سه‌ر بنه‌مایه‌کی ئه‌قڵانی دامه‌زراوبوو تاکوو
له سه‌ر بنه‌مای هه‌سته‌وه‌ری و ئۆروۆتیک یان چێژوه‌رگرتن.
سه‌رده‌می ره‌وشه‌نگه‌ری‌و قۆناخی په‌روه‌رده‌یی منداڵ‌و
ستایش‌کردنی دایك له ناو بنه‌ماڵه‌دا
ده‌بێ بگوترێت له سه‌رده‌می ره‌وشه‌نگه‌ریدا ، بۆ یه‌که‌مجار
به‌شێو‌یه‌کی گشتگیر نه‌خش و کاریگه‌ری دایك له به‌رهه‌مهێنانی
مندال له ناو بنه‌ماڵه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێته‌و‌ه.
نیکلاس لوومان له‌و باره‌وه ده‌ڵێ: "ئه‌و کاته ئازار‌و تلانه‌وه‌ی
ئاشقانه بوو به به‌شێك له‌ژیانی ژن‌و مێردایه‌تی که له
گه‌لێشیدا دیارده‌ی خۆشه‌ویستی مۆدیرن له دایک بوو.
گیدنز له‌و بڕوایه دایه که خۆشه‌ویستی له‌و کاته‌دا دامه‌زرا
که بنه‌ماڵه
بایه‌خی خۆی پێدرا‌و تاکگه‌رایی بوو به قه‌ده‌ری مرۆڤی هاوچه‌رخ.
به‌ڵام لایه‌نی گرنگی قۆناخی ڕه‌وشه‌نگه‌ریی زیاتر له ده‌ور‌و
کاریگه‌ریی دایک له بارهێنانی منداڵ له ناو بنه‌ماله‌دا به
لووتکه گه‌یشت. واته گه‌شه‌ی منداڵێك له قۆناخی منداڵیه‌تیه‌وه
تاکوو تاکێکی خاوه‌ن شوناس، خودێکی ئازاد‌و سه‌ربه‌ست که له
دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا ده‌بێته
کاراکتێرێکی سه‌ربه‌خۆ‌و بڕیارده‌ر.
له په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا گرنگترین شت ئه‌شێت
مه‌سه‌ڵه‌ی بارهێنانی منداڵ بێ له سه‌ر بناغه‌ی ئه‌داڵه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌کسانی ڕه‌گه‌زی. واته پێویسته باوك و
دایکه‌کان له رووی په‌روه‌رده‌ییه‌وه ، منداڵه‌کان هه‌ر له
منداڵییه‌وه به کولتوری یه‌کسانی و به‌رانبه‌ر باربهێنن. به
مانایه‌کی رۆشنتر مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که منداڵی کچ‌و کوڕ له
داهاتووی هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کدا ده‌بنه تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا، بۆیه
پێویسته هه‌ر له سه‌ره‌تاوه وا په‌روه‌رده بکرێن که له نێوان
ئه‌و ڕه‌گه‌زه‌دا هیچ جیاوازییه‌کی ئه‌قڵانی و مه‌عریفی نیه.
سه‌ده‌ی بیسته‌م و ئالۆگۆر له په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا
له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ئاڵۆگۆری
زۆری به‌سه‌ر داهات.
له‌و سه‌ده‌یه‌دا بوو که، تاك ده‌بێته خاوه‌نی شوناس و
پێناسه‌یه‌کی دیکه که ده‌کرێ وه‌کو ده‌سه‌ڵاتی تاکێکی
خودسه‌نته‌ری ناویبه‌رین.
به‌ڵام داخوا مه‌به‌ست له په‌یوه‌نده کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ته‌نیا
هه‌ر ئه‌وه‌یه که له گه‌ڵ که‌سێکدا یه‌یوه‌ندی سێکسیت هه‌بێ یا
خود ئێمه له کۆمه‌ڵدا خاوه‌نی کۆمه‌ڵێك په‌یوه‌ندی جۆراوجۆرین
له گه‌ڵ چوارده‌وره‌که‌ماندا.
مرۆڤ ده‌توانێ په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بێ له گه‌ڵ باوک‌و
دایک، له گه‌ڵ مێرد یان هاوسه‌ر و منداڵ. به گشتی مرۆڤ وه‌کو
بوونه‌وه‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ته‌نانه‌ت پێویسته له گه‌ڵ دراوسێ‌و
هاوکاره‌کانیشدا به‌ڕه‌چاوکردنی هه‌ندێك نۆرم‌و ئوسلۆپی
کۆمه‌ڵایه‌تی په‌یوه‌ندی هه‌بێت.
ڕه‌نگه په‌یوه‌ندی نێوان ژن‌و مێرد، قووڵترین په‌یوه‌ندی جه‌سته‌ی
و روحی بێت به‌ڵام بۆ گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤ پێویستی به
ئازادی هه‌یه. مه‌به‌ست له ئازادی لێره‌دا ئازادبوونی تاکه‌کانه
له قه‌فه‌سی پوڵاینی کۆمه‌ڵگا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئازادبوونی تاک،
ئازادبوونی هه‌موو په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه. هه‌ر کاتێک
تاکی ئێمه له هه‌ڵبژاردنی خواسته ده‌رونی‌و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا
رزگاربێ، ئه‌وه ده‌بێته هۆی به‌رهه‌مهێنانی خه‌سڵه‌تی خودێتی لای
تاکی کۆمه‌ڵ. چونکه تاکی کۆمه‌ڵ هێزی سه‌ره‌کی پێشخستنی
کۆمه‌ڵگا‌و بنیاتنانی به‌ردی بناغه‌ی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نین.
له لایه‌کی دیکه‌وه نابێ ئه‌و راستیه‌مان له بیر بچێ که
یه‌کێکی دیکه له به‌رهه‌مه گرنگه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م ،به
ته‌کنۆلۆژیکردنی کۆمه‌ڵگای رۆژئاوایی بوو. ئه‌م گۆرانکارییه بوو
به هۆی دینامیزمی
به‌رهه‌مهێنانی هێزی تاکه‌که‌سی له ناو کۆمه‌ڵدا.
له کۆمه‌ڵگای مۆدیرنی رۆژئاوادا، تاکی ناو بنه‌ماڵه واردی کاری
پیشه‌یی و پرۆسه‌ی خوێندن بوو. هاوکات له گه‌ڵ ئه‌م شه‌پۆله‌ی
تازه‌گه‌ریی له ژیانی رۆژئاوایدا، مافه‌کانی تاکه که‌سی‌و
سه‌رجه‌م به‌هاکانی مرۆڤ رێزی زیاتریان لێ‌گیرا. هه‌ر له ئه‌نجامی
ئه‌و بیره مۆدیرنه‌دا بوو که، په‌یوه‌ندیی هاوسه‌ریه‌تی جێگای
خۆی دا به په‌یوه‌ندییه‌کی تاکه که‌سی، واته تاکێک که خاوه‌نی
خۆیه‌تی‌و ڕه‌هایه له هه‌موو قه‌یدو به‌نده‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا.
وته‌ی کۆتایی‌و تێگه‌یشتن له ئازادی تاک‌و په‌یوه‌ندییه
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان
بۆ تێگه‌یشتن له چه‌مکی تاك‌و سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندییه
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، پێویسته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی تاک‌و
تاکگه‌رایی به شێوه‌یه‌کی قووڵی زانستی ڕاڤه بکه‌ین.
بۆ تێگه‌یشتن له مانا‌و ستروکتۆری ئه‌و چه‌مکانه، پێویسته فێری
کۆمه‌ڵێک زانیاری بین که باس له چۆنیه‌تی گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی
تاک له کۆمه‌ڵدا ده‌کات.
زۆر له بیرمه‌ندانی بواری سۆسۆلۆژی‌و کۆمه‌ڵناسی له سه‌ر ئه‌و
بڕوایه‌ن که قۆناخی بارهێنان‌و گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی تاک له‌و
کاته‌وه ده‌ست پێ ده‌کا که چۆن بتوانرێ منداڵێكی تازه له
دایکبوو له گه‌ڵ جیهان‌و پێویستی‌یه‌کانی مرۆڤدا ئاشنا بکرێت.
منداڵ کاتێک له دایک ده‌بێ چاوی به رووی دونیایه‌کی بێ سنوور‌دا
ده‌کرێته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا ببێته خاوه‌نی تاکێکی هۆشیار‌و
بلیمه‌ت، پێویسته ڕه‌هه‌ند‌و که‌ناڵه‌کانی بارهێنانی کۆمه‌ڵایه‌تی
له سه‌ر سیسته‌مێکی زانستی و ئه‌قڵانی کار بکه‌ن.
له کۆتایی بابه‌ته‌مدا بۆ هه‌رچی زیاتر تۆکمه‌ترکردنی ئه‌و
ته‌وه‌ره ناچارم په‌نا به‌رم بۆ چه‌ند بیرمه‌ندێکی دیکه‌ی بواری
کۆمه‌ڵناسی تاکوو ئه‌و بابه‌ته ببێته بابه‌تێکی مه‌عریفی‌و هزری
و خۆی له ده‌ستی نه‌هج‌و زمانی کۆن‌و که‌ڵاسیکی رزگار بکات.
ئولریش بێك، قۆناخی شكڵ گرتنی شوناسی تاك به یه‌کێك له
به‌رهه‌مه‌کانی پرۆسه‌ی مۆدیرنیته له ژیانی تاکه که‌سی مرۆڤدا
پێناسه ده‌کات.
بێک پێ وایه که بیری مۆدێرنیته توانی کۆمه‌ڵگای رۆژئاوایی وا
له خه‌و ڕاچه‌ڵه‌کێنێ که رۆژئاواییه‌کان ببنه خاوه‌نی تاکێکی
ئازاد‌و ڕه‌ها له ژیانی مرۆڤی رۆژئاوایی‌دا.
یان که‌سێك وه‌کو گیدنز، پێوایه که هه‌ر کاتێک مرۆڤێك خۆی له
ده‌ستی په‌یوه‌ندییه‌کانی ئاینی، خوێن و خاك ره‌ها بکات، مانای
ئه‌وه‌یه که خاوه‌نی شوناسی تاکایه‌تی خۆیه‌تی.
ئه‌کرێ بڵێن که سه‌رده‌می ئێستا، سه‌رده‌می منه وه‌کو خۆم‌و هیچ
ده‌سه‌ڵاتێک بۆی نیه هه‌رێمی ژیانی تاکه که‌سی به بێ هیچ
بیانۆیه‌ك ببه‌زێنێت.
من تاکێکم که خاوه‌نی جیهانبینی خۆمم بۆ خوێندنه‌وه‌ی ژیان. هه‌ر
کاتێك له کۆ مه‌ڵگای ئێمه‌دا رێز له‌و به‌ها ئینسانیانه
گیرا،ئه‌وه ئیتر کۆمه‌ڵگای ئێمه‌ش له سه‌رده‌می مۆدیرنیته‌دا و
به چه‌کی نوێگه‌رایی ، ده‌توانێ کۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی
سۆنه‌تگه‌رایی بهێنێت.
حشمه‌ت خوسره‌وی(سوێد)
بۆ نووسینی ئه‌و بابه‌ته که‌ڵکم له‌و سه‌رچاوانه‌ی خواره‌وه
وه‌رگرتووه:
Introduktion till
Sociologi, Nicholas
Abercrombie/ 2006
لاپه‌ڕه‌کانی: 22،24،37،38،48،50،67
Vad
händer
med Familjen.
1. Gunilla Lundmark.2. Elisabeth Sandler/1993
لاپه‌ڕه‌کانی 10،11،15،34،35،38
هنر عشق ورزیدن. اریک فروم ل21،39
له په‌یوه‌ندییه‌وه بۆ خۆشه‌ویستی، رێبوار سیوه‌یلی،
لاپه‌ڕه‌کانی:20،42،44،45
|