خۆزگه
خۆزگه ئه‌بووی به چنارێ
منیش لاولاو ئاسا به باڵاتا هه‌ڵسامایه‌و
گوڵه‌کانی ئه‌و لاولاوه‌م
وه‌ک تاجێک بۆ سه‌رت بکردایه‌و
گه‌ڵای داره‌که‌م
به سێبه‌ری هه‌ناسه‌ی رۆحت دانایه،
قه‌دی لاولاوه‌که‌ش بپێچم له قه‌دت
له‌گه‌ڵ خۆمدا جووت بوینایه‌و
ره‌گی ئه‌و داره‌ش وک شاخوێنبه‌رێ
له‌گه‌ڵ دڵما بۆ دڵت بچوایه
ئه‌وکاته بمکردایه ماچی لێوت
تا تاسه‌م لێت بشکایه |