ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می کوردستانی ئێران

شێعر
 
  دوو نموونه له شیعری ئهفلاتۆن
Home
فارسی
English
 

له ئیسپانییهوه: حهمهی ئهحمهد ڕهسوڵ

 

بۆ ئاگاتۆن

كاتێ هاوڕێـكهم ماچ ئهكهم

وا ههست ئه‌كهم

ڕۆح لهسهر لێوانــمه و

بهڕاستی ڕۆحێـكی داماوه،

ئهیهوێ ڕۆچێــته دوو توێـی جهستهیهوه!

* * *

ئهم سێـوهت بۆ ئههاوێـژم؛

گهر منت خۆشهوێ بیگرهوه...

ده لێـی گهڕێ

با شیرینی جوانــیت بهدڵ بچێـژم!

خۆ گهر خوا نهكا، لێـم بهگومانی

سێـو بهههوادا فڕێــده‌...

ئیدی بهچاوانی خۆت ئهیبـینی؛

كه چهند كورته عومری جوانـی!

 

بۆ ئهستێــر (*)

یهكهم:

چاوت بڕیووهته ئهستێـران

ئهی ئهستێـرهكهم!

خۆزگه ئهبوومه ئاسمان

تا بتوانم،

به چاوانی ههزاران ئهستێـرهوه لێــت بڕوانم!

دووهم:

ئهی ئهستێـرهكهم!

جاران لهنێـو زیـندووانا

وهك سپێــدهی بهیان ئهدرهوشایتهوه...

وا ئهمێــساكهش،

ئهستێرهی ئاوابوونی و

لهنێو

مردووانا

ئهدرهوشێیتهوه!!!!

 

 

(*) ئهستێر: بهمانای ئهستێره دێ لهزمانی یۆنانیدا.

(**) ئهفلاتۆن / یان پلاتۆ 427 – 347 پ . ز/ زانا و فهیلهسووفی بهناوبانگی یۆنانی و سهراپای گهردوون, له پاڵ ئهوهدا كهخاوهنی چهند شاكار وپهڕاوێـكی فهلسهفی جیهانییه, كهچی دهرههق بهشیعر و هونهر تێڕوانینێكی ڕهشبین و سهیری هێناوهته ئاراوه, گوایه شیعر كارێكی نهگهتیڤانه و خراپ بهسهر دهروون و ڕهوانی خهڵكیدا جێدێڵێ. بۆیه ئهفلاتۆن وهك شاعیرێك جێی سهرسووڕمانه.






info@qelem.com