ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می کوردستانی ئێران

شێعر
 
  خاك ... ئهی هاوڕێم!
دهقی: ژنهشاعیر/ ئپسپێرانسا لویس برادا
Home
فارسی
English
 

 حهمهی ئهحمهد رهسوڵ له ئیسپانییهوه كردوییه بهكوردی

 

 

له پێــــناوی خۆماندایه,

ئهم خاكهدهپارێزین

ههرگیز بۆ خاتری چ نادیارێك نییه

دهیپارێزین لهههموو باڕهشێك

له خشڵ و لهئاڵتوون,

شووراكانی بۆ ههڵدهچنین

مادامهكێ خودانی تهندروستی و

لهشێكی پتهوین

بهو ئارهزوومهندییه ڕاشكاوهوهی

لهناخماندایه

به خۆڕاگرییهوه،

دهشتوانین

ماتهمی و شیوهنی

لهپێناودا سازدهین

 

***

ئهو زهوییه,

ههر ئهو خاكهیه, ئهی هاوڕێم

كه ڕۆژێ لهڕۆژان,

من و تۆی بهیهك گهیاند

ئهو ڕۆژه هه‌رده‌م له یادهوهریمدایه

سڵاوت لێ بێت ئهی خاك

سڵاو لهفهرههنگ و

لهبهیداخهكهت

پهیامه بێپایانهكهت

تاقه ڕوناهی و هێزێكه

بۆ ههنگاونانم

به نێو ئهم جیهانه دهم بهئازارهدا...

ژێدهری ئهم شیعره له:

نامیلكهی "سێ ڕۆژان / مهدرید / 1994" هوهوهرگرتووه

سهرچاوه بهئیسپانیی:

Las Tres Dias / Esperanza Luis Brada / Madrid / 1994

 






info@qelem.com