|
فواد جیهانی
پلیشاوم له ژێر گابه‌ردی ئاسمان و
به بیرێكی ئاڵۆزه‌وه
ڕوانینم
تا ئاوێته‌ی ڕامووسانی سروشت نه‌بێ ئۆقره ناگرم
ته‌شه‌ر توێشووی ئه‌م ڕێبواره و
جێ‌ژوان كه‌یلی شه‌پۆلێكی ترسێنه‌ر و زه‌ڕنه‌قووتی
نه‌وسی تازه
من له پلیكانه‌كانی ته‌مه‌نه‌وه دێمه خوار و
تا سۆمای تیشك ئاخ ,
ئێش په‌نجه‌ی ڕۆحم ده‌ته‌زێنێ و
له كه‌ناری ئه‌م جۆگه ئاهوورایی و مه‌سته‌ڕییه
ڕاكشێ
ڕاكشێ ئای ڕۆژانی منداڵیم
به تاسه‌ی نان قه‌یسی و ئه‌لاسكه سڕه‌كانه‌وه
خه‌وه به‌ردینه‌كانمان ده‌دی
تا هه‌ڵدانی ئاڵایه‌كی تر لێم مه‌ترسه
ون بووم
ون بووم من
نازانم كانیاوی كامه به‌رۆك تێری كردووم
خاكم به سه‌ر
بۆنی پرچه‌كانی دایك و
مێخه‌كه‌كانی په‌نجه‌ره
نامناسن و
نامۆ له زێد و ده‌شتی خۆم
شێتم مه‌كه كامه كۆڵانه په‌نجه
ته‌زیوه‌كانم ده‌كڕوسێ و
كڵاو ڕۆژنه‌ی ئه‌م حه‌زه ئه‌فسوون كراوه سووتێندرا
ئای ژانه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه
مێلۆدیای ئه‌م كۆنسێرته له گوێی ڕۆحی من تێر نابێ
مۆسیقایه و داڕمانی په‌یكه‌ره‌كان
من خاپووری بوومه‌له‌رزه‌ی بیره‌كانی ئاسمان و
ڕه‌شچاڵه‌كانی زه‌ویم و
له ئاوێنه‌ی ڕه‌نگێكه‌وه پرچه‌كانت ماچ
نا
ئه‌م گوناحه ئه‌رخه‌وانه ته‌نیا نیگای
مه‌سته چاوه ده‌ی شه‌رعێنێ
های های های های
گیرفانه‌كانتان
جانتا و ته‌لیسه‌كانتان
پڕ كه‌ن له‌م مه‌عجوونه با سه‌فه‌ری گه‌ڕانه‌وه
له هه‌ناسه‌ی ئه‌م بزاڤه ئالووده بێ و
تا چرۆی به‌هاری تازه كفنی زستانی دادڕێت و
جارێكی تر لینگ كوتان و قیڕِه و ئێش و ژانی قورسی له
دایك بوون
منداڵه‌كانی داهاتوو له دایك بن
تا له شنه‌ی
گوڵه‌گه‌نمی ئه‌م هه‌ساره
بچێژێن و
ئه‌رخه‌یان بن
قه‌ت تامه‌زرۆی نه‌هاتنتان نابینه‌وه
های له‌م ته‌لیسمه چێ نه‌كراوه
له‌م هارییه ژه‌نگاوییه
|