|
یوسف عیزه‌دین
( بۆ فرمێسكه‌كانی ره‌نوو له‌ئێستایه‌كدا،
كه‌ئه‌و لێره‌یه‌و من له‌وێ نیم....؟!)
ئه‌گه‌ر هه‌بام،
ره‌نگه له‌ودیوی
بێمانایی
میتاڵه‌كان..
بێمانایی سه‌مای
به‌شه‌ره‌كان
بێمانایی ده‌یان
راناوی له‌كاركه‌وتوو
سه‌دان وشه‌ی كاڵتر
په‌یڤێكی كزۆڵه‌بام،
كزۆڵه وه‌ك
باڵنده‌كانی خه‌یاڵ
له‌خۆڵه‌مێشی
كوانووه‌كان..
كزۆڵه وه‌ك
گه‌نده‌په‌ڕی ده‌م با
كزۆڵه وه‌ك
هه‌موو ئه‌و په‌ناو پاسارانه‌ی
كه‌مه‌حكومن به‌نه‌مان..
ره‌نگه له‌ودیو
هه‌وره‌كانی عه‌ده‌مه‌وه
دڵۆپه ده‌نگێكی بێ
سه‌دا بام
ده‌نگێكی نامۆ‌و سه‌یرو
سه‌رسام
وه‌ك ده‌نگی
بوونه‌وه‌ره خورافییه‌كانی
نێو قووڵترین شوێنێكی
حیكایه‌ته‌كان..
یان ره‌نگه
له‌نێوه‌ڕاستی بێ كۆتاترین
رێگه‌یه‌كی خۆڵاویی
زه‌مه‌ندا،
موسافیرێكی سه‌رسام
بام..
به‌جانتایه‌كی شڕو
به‌پێی په‌تی
به‌شوێن دێرینترین
ده‌ركه‌ی دنیادا گه‌ڕابام
تا له‌وێوه بچمه نێو
ساردترین ژوورێك
كه‌تێیدا ده‌نووسم..
له‌سه‌ر مێزه
به‌ردینه‌كه‌م،
خۆم ببینمه‌وه
كه‌ده‌ڕوانمه
هه‌زاران وشه‌ی
ره‌دووكه‌وتوو..
سه‌دان دێری چه‌واشه‌و
بارێ وێرگول و
نیشانه‌ی سه‌یرو سه‌مه‌ره
خۆم ببینمه‌وه
له‌به‌رده‌م ته‌ڵخترین
ئاوێنه‌ی ته‌مه‌نێك
له‌دزێوی،
گه‌ڵا ده‌ستكرده‌كان، لك
و پۆپه خه‌واڵووه‌كان
ئاوێنه‌ی هه‌زار
پارچه..
له‌رووكاری سولاله‌یه‌ك
له‌توخمی خۆم
خۆم ببینمه‌وه
له‌نێو سه‌دان
حیكایه‌تی ئیبلیسه‌كان
سه‌رگوزشته‌ی سۆزانی و
بازرگانه‌كان
ماجه‌رای هه‌ژارترین
گوێچكه‌ماسی
گه‌وره‌ترین مرواری و
باڵابه‌رزترین باڵنده
تاله‌وێوه بڕوانمه
ساردترین ژوورێكی بوون
كه‌من له‌وێدا نیم
ئه‌گه‌ر هه‌بام..
ره‌نگه له‌ودیو ره‌نگی
چاوه‌كانی تۆوه
بێڕه‌نگترین بوونه‌وه‌ر بام،
به‌پیرترین دره‌ختی
دارستانێك چووبام
كه
بالنده‌كانی ده‌مێك ساڵه
له نێو كۆنترین كتێبی
دنیادا خه‌وون
كتێبێك كه رۆحی خاك و خۆلی
عه‌رده‌كه‌ی
وه‌ك عیفرتێك
له نێو گچكه‌ترین شووشه‌ی دنیادا
ده‌ست به‌سه‌ره
ئه‌گه‌ر هه‌بام..
ره‌نگه له دوورترین دوورگه‌ی
دنیادا
كه هێَشتاكه نه‌چۆته نێو
تانوپۆی حیكایه‌ته‌كان
په‌ناهه‌نده‌یه‌كی به‌دبه‌ختی
ساته ناشیرینه‌كانی زه‌مه‌ن بام
ئه‌گه‌ر هه‌بام
به‌بێ چه‌تر به‌ژێر لێزمه‌ی
باراندا ره‌ت ده‌بووم و
ته‌ڕنه‌ده‌بووم
بێ باكانه به‌شه‌قامه‌كاندا
ده‌گه‌ڕام
بێ ترس
له‌گریانی شه‌یتانه‌كان ورد
ده‌بوومه‌وه
به‌بێ هه‌ڵكێشانی
قووڵترین هه‌ناسه‌ی حه‌سره‌ت
به‌بێ هه‌ڵرشتنی
وشكترین دڵۆپه فرمێسك
تۆم جێ ده‌هێشت
ئه‌گه‌ر هه‌بام
وه‌ك هه‌موو بنیاده‌مێك
له‌شوێنێكی زه‌مه‌ندا
رانه‌ده‌وه‌ستام
خه‌ونم به‌سه‌دان خه‌ونی
هه‌ڵوه‌ریوی پایزانه‌وه
نه‌ده‌بینی
له‌هه‌مان ساته‌وه‌ختی له‌دایك
بوونمدا
له‌دایك نه‌ده‌بووم
هه‌مان رۆژی مردنیشم
هه‌ڵنه‌ده‌بژارد
ئه‌گه‌ر هه‌بام..
نه‌تۆم ده‌ناسی و نه‌ئه‌و و
نه‌خۆم
به‌نێو تراژیدیای هه‌زاران ساڵی
زه‌خره‌فه‌كاندا هه‌ڵنه‌ده‌گه‌ڕام
وێنه‌ی خۆمم
له‌سه‌ر روخساری ئاو نه‌ده‌كێشا
له‌دار تێلی شه‌قامه نه‌بووه‌كان
رانه‌ده‌مام
نه‌مده‌ڕوانییه حوزنی
په‌روانه‌كان
له‌ئه‌ستێره‌كان تووڕه نه‌ده‌بووم
به‌یته غه‌زه‌لییه‌كانم بۆ مانگ
نه‌ده‌نارد
گالیسكه كۆنه‌كانی سۆمه‌رم
نه‌ده‌هێنایه نێو شه‌قاممه‌كانی
شاره‌وه
به‌هیرۆگلیفی حیكایه‌تی خۆمم
نه‌ده‌نووسییه‌وه
بێگومان ئه‌گه‌ر هه‌بام
له‌نێو هیچ ساتێكی ئه‌م
زه‌مه‌نه‌دا نه‌ده‌بووم
له‌هیچ تۆبۆگرافیایه‌كی
شوێنه‌كانیدا نه‌ده‌گه‌ڕام
................................!!!
..........................؟؟؟
yousifazaddin@yahoo.com
|