|
ئیسماعیل خورماڵی
له چی هه‌ڵدێی
ئه‌ی به‌و
مه‌ستی مه‌یخانه‌ی قه‌ڵه‌م و
جوانی
ئه‌ی ڕیحانه‌ی سه‌ر سه‌کۆی په‌لکه زێڕینه‌کانی خودا
ئه‌ی عه‌نبه‌ری مێرگی گوڵعومه‌رم، له چی هه‌ڵدێی؟
له چی هه‌ڵدێی
؟ نه تۆ ئاهووی ، نه به‌یتی من، ڕاو
و
ڕاوچی
نه تۆ خه‌زنه‌ی حه‌شار دراوی و نه من دزی ناو
که‌ڵه‌کی دزستان و
نه تۆ شه‌مامه‌ی هه‌وه‌ڵ به‌ری بۆیسانیت و
نه من کڵاو کوڕه‌ی ده‌شتی مه‌حبووبان و نه من سیای
ده‌شتی شه‌مامانم
ئیدی ئه‌ی یار له چی هه‌ڵدێت
وا پڕاوپڕ به سایه‌ی ئه‌وپایزه باخه‌ی ڕۆحت
شک له ئاوی زرێباری به‌یتم ده‌که‌ی؟
هه‌ڵدێت و
تۆ
شک له خوڕه‌می هه‌ر شیعرێ ده‌که‌ی،
له بارانت بئاڵێنێ
شک له فڕینی هه‌ر نمه عه‌ترێ ده‌که‌ی،
به‌پاڵ سێوی خوا سێوی سینه‌تا بفڕێ
شک له هه‌ر چپه‌یه‌ک ده‌که‌ی،
توڕه‌بوونی به دواوه بێ
له چی هه‌ڵدێی
وا پڕاوپڕ به ته‌نیایی شه‌وه‌کانت ده‌زریکێنی
به ته‌نیایی شه‌وه‌کانما هه‌ڵده‌شاخێی،
هه‌ڵده‌شاخێت و هێور هێورێ ئیژی
ئه‌ی دیوانه هه‌ساره‌ی ئاسمانه‌که‌ی تۆ
له قه‌وه‌ی ڕوناکی شه‌وی دڵم نایه بڕۆ؟
به‌هاری تۆ، له قه‌وه‌ی ئه‌م چڵه ووشکانه‌ی من نایه
بڕۆ؟
زه‌مینی تۆ له قه‌وه‌ی ئه‌م چۆماوه‌ی من نایه بڕۆ
زمانی تۆ به‌و هه‌موو گوڵه ئاگره‌وه،
له قه‌وه‌ی زمانم نایه بڕۆ
بڕۆ ئه‌ی یار، تا ئاو له هه‌ناری عیشقا ماوه بڕۆ
هه‌تا نانی جریوه به‌ده‌ستی باخه‌وه‌یه بڕۆ
بڕۆ ئه‌ی یار
گه‌ڕاننه‌وه‌م له شیعرێ تردا وه دۆزه
گه‌ر له مه‌یلی دیه‌نی جه‌ننه‌تی منی،
بڕۆ ئه‌ی یار
من جه‌ننه‌تم
به کۆڵی فیرقه‌ته‌وه‌یه
گه‌رتالبی دڵم له دڵتا هه‌ناسبا و لێبا
یان دڵت له دڵما سه‌وز بچێته‌وه
بڕۆ ئه‌ی یار
من مێیه‌کم ئه‌وینم به شکسته‌وه پی جووانه
من کوانووی گوێ هه‌رزاڵی به‌ر بارانێکم
گڕم به دوکه‌ڵه‌وه پێ جوانه
من ئاوێکم، فیرقه‌تی ووشکایی ده‌مداته خوڕخڕه
من شه‌وێکم، مه‌کرم له خوێن ڕژانی ڕۆژ دایه
نانا مه‌ڕۆ ، مه‌ڕۆ ئه‌ی یار له‌چی هه‌ڵدێیی
له چی هه‌ڵدێی، که من هێشتا
که من نوتقی خۆشه‌ویستیم نه‌دابێت و
چڵێکم له دار بی ڕازێ، نه‌نابێته سه‌ر ئاگری دڵتان!
له چی هه‌ڵدێی، که من ئێواره‌یه‌ک،
گۆرانیم بۆ
سه‌رچناری تۆ نه‌چڕێبێ و
مێخه‌کێکم به لاجانتا نه‌کردبێ و
ده‌می گۆڤارێکتم،
به گۆڕ و قه‌وری نێرگزان نه‌کردبێ و
له مابه‌ینی ئه‌و هه‌موو هه‌زاران ڕۆژه‌ی
غه‌ریبییه‌مدا
ڕۆژێ شیعرێکم بۆ نه‌نووسیبی و
له‌م لێواری قه‌ورخانه‌ی ڕۆژئاواوه
که‌نه‌سمه‌ی تاسه‌یه‌کم نه‌فڕاندبێ و
وه‌ک شه‌مه عاشقۆڵه‌کانی ئێسته‌ی ووڵات
به ئیمزای لێو
کچێ ماچێ
نامه‌یه‌کم نه‌ناردبێ
ئیدی ئه‌ی یار
له چی
له چی
هه‌ڵدێی؟
2007/
ئالمانیا
|