|
په‌ری كه‌ریمی نیا
شكڵێك له شێوه‌ی دڵت فلیقا
كراسه‌كه هه‌نارێ ناكا
بیر ناگلێ
قاچم دێشا
یا
دڵت
چ ئۆستوروه‌یه‌كی دڵ گووشراوه
ماڵ ماڵینێ
كراس زێڕینێ
رێگه بده
گوڵ نه‌كه‌نێ
كۆڵه‌كه‌ت جێ‌وبانی بوكێنی بێت
پیاوه‌كه‌ت هه‌نارێ نه‌كات
باوكه ساڵه‌های ره‌به‌قه
بنی داره‌كه‌ی كرده ئاو
گری گری
هه‌نارت گری
داوه‌ڵت نه‌گری
خوا گه‌لێكه بچووك
قاچت بۆ ده‌رپێیه
چیچكان شۆڕ كه
هه‌ناره‌كه دار ناگرێ
كۆڵه‌كه بڕمێنه
پاڵ:گه‌وادی
ئاوێنه‌كه به رووت كراوی
دابه‌شی شه‌ش قڕانی كه
قاچ له‌وه هه‌ڵواسراوتر
مه‌مك له‌وه دڕتر
ته‌پۆڵكه‌كانیش ده‌ستیان بان برۆیانه
رسته‌یه‌ك بێ كڵاو بكه راخه‌رت
هیچ خاڵێك له‌و رسته‌دا هه‌نارێ ناكات
ئه‌سپ نییه ئه‌سپه ژن
ئه‌سپ گیرفانی زین نییه
ئه‌سپ بۆ زین
زین بۆ ئه‌سپ
رسته‌كه‌ت بێ هه‌نار:
درێژه‌ی من بێوه‌ژنییه
بهاوارێنه
كه‌وانه‌ی هاوارت دالێكه بۆ زڕی دار
□
گوێت بگره
دایك یه‌ك هه‌نار
خوشك دوو هه‌نار
نه‌نك سێ هه‌نار
خه‌سوو 4 هه‌نار
پوورێ...
بازنه‌كه‌ت له‌م بازگه رابگره
تۆ بێ هه‌نار
په‌ری بێ هه‌نار
نیشتمان بێ هه‌نار
حه‌قمه بۆ وشه‌یه‌ك بشیڕێنم:
فیرده‌وس بازنه‌یه‌كه بڵ
□
فانووسه‌كه‌ت به كووژاوه‌یی دابگیرسێنه
هه‌ستێره قه‌ت نابێته
سیاسه‌ت
هه‌ستێره شین ده‌بێ و چاوی سوور نابێ
هه‌ستێره سه‌وز ده‌بێ و هه‌نارێ ناكا
هه‌ستێره موغایه‌ری سیاسه‌ته
هه‌ستێره موه‌ته‌نی داری زڕه
شه‌ش گۆشه‌كه‌ت له‌م رسته‌دا
بحه
وێ
نه
هه‌ستێره هه‌نار بۆ سیاسه‌ت ناكات.
□□□
دایكم دا را دا را دا را چڵه‌كی
هه‌ناری پڕ غه‌زه‌بێ
حه‌یا قه‌تره‌و چكانێكه
دأكی گوڵ باخت له من كه‌وێ
دیواره‌كه‌ت ئاجور فه‌ڕشی كه
دیواره‌كه چه‌قییه چاوم
دراوسێكه‌مان له سه‌ر بان سه‌عی ده‌كا:
چاوی له به‌ر پێم هه‌ڵڕژاوه
حاح بۆ جارێكی تر
حه‌ساره‌كه‌مان گوڵاوی بوو
من عه‌شقێكم هه‌یه
پشیله‌یش نایتۆقێنێ
جه‌غارا
چاوی من شینێ
سه‌وزێ
عه‌سه‌لیێ
ئه‌ی
زڕێنێ
ئه‌م شه‌و خه‌و ته‌شتی خوێنه
دایكم هه‌موو خوێنێكی ناوێ
كورسیه‌كی توندتر ده‌كاته پاڵم
حه‌زمه ئه‌وه‌نده بیئاوأێنم
هه‌ر قاشێكی له سه‌ر به‌شێكم بێت
دراوسێكه‌مان لاپه‌ڕه‌یه‌كی تریش سه‌عی ده‌كات
دایكم چاوی ها له كونی درگاكه
په‌ینجه‌یه‌ك هه‌لئه‌سپێرم
دڵم نوشته‌ی ملمه
قۆچه‌قانی نووشته‌م سراته‌لموسته‌قیمه
تا لاپه‌ره‌یه‌كی تر سه‌عی
یا حه‌زره‌تێ
بازنه‌ی به‌ختم بشه‌وێنه
□□□
دڵم چوار گۆشه‌ی قیچكانه
له‌م سووچی نا ئه‌و
سووچی
ئه‌و سووچی نا چواِررێیان سووچی
قورئانه‌كه سه‌عی بكه
ئه‌مشه‌و تورنجی باوان ناقولاپه
یا پیری مراد
به‌رده‌كه‌م تێمه‌گره‌وه
بۆ من ده‌ستت خێچ بێت
×××
جمه‌ی جووت شه‌ش حه‌ب به‌یاز:
هه‌ناره جاڕێكی كه‌ڕكیفاوییه
كورسییه‌كه‌ت تیا ته‌واو ناكات
رووره‌شی پیری موراد
وایه‌ری تێله‌كه پچڕا
وایه‌ر سیڕاتێكی ناموسته‌قیمه...
|