|
به‌رزان
هه‌ستیار
شوبات
و مارت ومایسی 2008
ئه‌ڵمانیا/
كۆلن
bhastiar@yahoo.de
له هه‌ر جێیه‌ك هه‌ڵێ خورشیدی عیشقی گوڵ
ڕوخان "مه‌حوی"
ئه‌گه‌ر عه‌قڵی ببێ، له‌و جێگه ئاونگی عه‌قڵ
چ‌بكا؟!
"مه‌حوی"
له ناكاو، خۆم ئه‌ده‌م به شووشه‌ی باڵه‌خانه‌كه‌ی
مردنا و
ئه‌و درزێكیش ناكه‌وێته نێوچه‌وانی و
من وه‌ك بێچووه كه‌نارییه‌كی ماندوو....
به باڵی شكاوه‌وه به‌رئه‌بمه‌وه سه‌ر زه‌وی،
فوو ئه‌كه‌م له كڵپه‌ی وه‌حشه‌ت و
ئه‌و، مێشێك نابێته میوانی و
من، زیاتر ، بڵێسه‌ی ته‌نیایی
تاریكییم تیا هه‌ڵئه‌كات،
له‌گه‌ڵ گۆڕ له یه‌كدی ورد ئه‌بینه‌وه و
من هیچی لێ حاسڵ ناكه‌م و
ئه‌و، له خۆم به‌ڵه‌دتر،
پیاسه به كووچه‌كانی خه‌یاڵما ئه‌كات؛
به خۆم ئه‌ڵێم، با هه‌موو شتێك وه‌لا نێین
خۆمان ته‌یار كه‌ین و
گالیسكه‌یه‌كیش ئاماده،
ده‌رفه‌ت به ساته‌كان نه‌ده‌ین
....
به پێ دزكێ و به‌بێ شه‌كره‌به‌فری ڕامووسان،....
به به‌ر چاومانا ڕه‌ت بن و
پاشانیش پێمان بڵێن خۆتان گه‌مژه بوون
وه‌ره، به‌یانیان ژێر سه‌رینی ئه‌و شۆڕه‌ژنانه
بگه‌ڕێین
كه "ستیان"، پڕی كردوون له بۆنی مێخه‌كی مه‌مك
نوێنه‌كانیشیان، كانیی بخووردی ئاهه شێداره‌كانی
شه‌و؛
وه‌ختێتی، ئێمه‌ش ژێر بالیفه‌كانمان خاڵیی كه‌ین له
چه‌قۆ....
تا شه‌یتان به كه‌یفی خۆی زه‌فه‌رمان پێ به‌رێت
چه‌ند خۆشن ،...
ئه‌و شه‌ڕه ساردانه‌ی شه‌یتان، بۆ گه‌رمبوونه‌وه،
چه‌ند به‌دبه‌خته،...
ئه‌وه‌ی "ئاشتیی "یه‌كی مۆن نه‌گۆڕێته‌وه
.....
به شه‌ڕێكی ده‌سته‌ویه‌خه‌ی
لێو زێڕین
******
شه‌پۆل له كوێوه سنگ ده‌رپه‌ڕێنێت
به سوپایه‌كی سه‌رچڵی پڕ تفاقه‌وه پێشی لێ ئه‌گرم و
شه‌یپووری جه‌نگ،…..
ئه‌بێت
له‌سه‌ر خاكی نیشتیمانه‌كه‌ی منه‌وه به‌رز بێته‌وه؛
سه‌رشۆڕییه، سه‌راپات له شه‌ڕێكا سوور نه‌بێت
كه"غه‌در" سه‌نگه‌ری تیا له "به‌رائه‌ت" گرتبێت،
شه‌رمه‌زارییه، به‌رده‌وام ئه‌سپێكی شه‌ل بم و
سواره‌كه‌م له پێشبڕكێدا نا‌ئومێد كه‌م
چه‌ند شووره‌ییه بارانێكی لووت به‌رز بم و
دوعای بیابانێك ئاوێنه‌ی غرورم نه‌ڕووشێنێت
دره‌ختێكی قه‌رسیلیی بم و
له ئێواره‌یه‌كی هه‌ڵله‌رزیوا
....
خۆم له بێ داڵده‌یی باڵنده‌كان نه‌بان كه‌م
*******
ئه‌م دوو بست ته‌مه‌نه به‌شی چی تر ئه‌كات، تیا شین
بێت!؟
ئه‌م دوو چڵ ڕێحانه‌ی "ژیان" به‌رگه‌ی چی تر ئه‌گرن!؟
چیم ماوه، ئه‌یبه‌خشم به عیشقێك،....
كوێرانه خۆی بكات به كۆشی ژنێكی ته‌نیادا و
مه‌ستانه، قردێله‌ی
....
پێشانگه‌ی سه‌مایه‌كی باڵگرتووی بۆ بقرتێنێت؛
خۆی بكات به ژووری نسرمی كچێكی قه‌یره‌دا و
یه‌ك پارچه ماڵه‌كه‌ی بۆ پأ كات له گوڵ ئه‌ستێره‌ی
قسه‌ی خۆش،
په‌رداخی شه‌رابی
....
به ورده سه‌هۆڵی ماچێكی حه‌رامی ڕاونراو بۆ سارد كات
ئه‌م دوو بست ته‌مه‌نه به‌شی چی تیا ماوه!
ئه‌م دوو چڵ ڕێحانه‌ی "ژیان" ه
بۆنیان تا كوێ ئه‌ڕوات!
تا كه‌نگێ بۆنیان دێت!؟؟
|