|
ناسر یه‌زدانی
قه‌د نه‌متوانی بڵێم که تۆم چه‌نێ...
خۆش ویستووه زیاتر له خۆم چه‌نێ…
قه‌د نه‌موێرا بڵێم ده‌س گرتنت
بۆ گه‌شتێکی لێواری چۆم چه‌نێ...
تۆش نه‌تزانی ته‌ماشای من وه‌ختێ
جانتات هه‌ڵگرت وتت ئه‌رۆم چه‌نێ...
زمانم په‌ڵت بوو بێ ده‌نگ ئه‌م روانی
ده‌س و دڵم وه‌کوو ئه‌ژنۆم چه‌نێ...
له جه‌زری چاوتا وه‌ک مه‌له‌وانێک
هه‌ستم کرد که مه‌له‌ی بن گۆم چه‌نێ...
|