|
ره‌سوڵ سه‌فه‌ریانی
تینی تاو له سه‌فه‌ری زستانی ئه‌گه‌رایه‌وه و به
هه‌ناسه‌ی گه‌رمی، روومه‌تی سه‌هۆل گه‌سته‌ی زه‌وی
ئه‌لاوان و خوێنی ژینی ده‌ڕژانه ره‌گی به‌ستوی.
روناکایی ئه‌هات بۆ کۆتایی به‌خشین به ده‌سه‌ڵاتی
شه‌و. ئه‌و ده‌مه‌ی وا په‌ره‌سیلکه‌کان و هه‌مو مه‌له
کۆچه‌رییه‌کان له‌سه‌فه‌ری گه‌رمییان ئه‌هاتنه‌وه تا
به ئاوازی خۆشیان وڵات بکه‌نه مه‌لبه‌ندی شایی و
شه‌وقی شه‌فه‌قی به‌هاری بده‌ن له مێزه‌ری که‌ژ و
کێوه سه‌ربه‌رزه‌کان و،دڵی کاکی فه‌لا پر له تینی
هیوا بکه‌ن و،گوڕ له‌گه‌ڕانی چه‌رخی ژیانی ده‌ن.
ئه‌وده‌مه‌ی وا په‌پووله ره‌نگاڵه‌کان له‌دوی گوڵاله
گه‌زیزه و هێرۆ و هه‌ڵاڵه برایمه ده‌گه‌ڕان تا
شیره‌ی ئه‌شق و خۆشه‌ویستی له لێویان بمژن، رێک ئه‌و
ساتانه‌ی کاکی وه‌رزێر نوێژی خۆشه‌ویستی بۆ چاوی
کانیاوی به‌خوڕ ده‌خوێند تا ره‌نجی ساڵی داهاتوی
له‌سایه‌ی روناکی ئاوه‌که‌یدا تێرکه‌ری سکه
برسیه‌کانی چاوه‌ڕوانی حاسڵی ساڵبێت.
ئه‌رێ هه‌ر ئه‌و ده‌مه مه‌له کۆچه‌رییه‌کان و چڵه
نێرگسه‌کان و هه‌موو مه‌زرای تامه‌زرۆی ئاو،چاوی
کوێرکراوی کانییان بینی و مه‌زرای بێ فه‌لا.
پاسارییه‌کان هه‌ستیان به بێده‌نگیێکی قورس‌تر له
شه‌وه‌کانی زستان و کۆستێکی له‌بن نه‌هاتوو کرد. گه‌نم
شین نه‌بوو، به‌ڵام وڵات شینگێر کرا،مه‌ل هاته‌وه له
سه‌فه‌ر و گه‌ل به‌یه‌کجاری کۆچی بێ هاتنه‌وه‌ی
پێده‌کرا.سروشت بارانی بۆ ژیان ده‌ڕشت و ژیانیش به
خۆره‌ی جه‌لادان هه‌ر ژانه‌که‌ی مابوو. په‌پووله له
ئه‌شق ده‌گه‌ڕا و ئه‌شقی دڵداران و خۆشه‌ویستان دابڕان
و مه‌رگه‌ساتی لێ ده‌خوڵقا. مه‌رگ هاتبوو وه‌ک باران
ده‌باری، هه‌ناسه‌کان قه‌تیس،چاوو چاوانه‌ی فرمێسک و
دڵ ساباتی گه‌رده‌لول. دابڕانه و سه‌فه‌ری
بێهاتنه‌وه.
ته‌نیا یاده و به‌هه‌زاران ناوی که‌س نه‌بیستو،
هه‌رجه‌سته‌یه‌و پڕ ئاسمانێک قیژه‌ی بێ فریای له دڵی
خاکا خه‌وتوو. خاک ماوه و یاد و، قورسایی ئه‌رکێکی بێ
کۆتایی و ئه‌ستۆی لاوازی ئێمه، که هاواره
خنکاوه‌کان وه‌ک سارۆخێک
بهاوینه‌باڵای کۆشک و سه‌رای ده‌سه‌ڵات و
حکومه‌ت وهه‌موو گوێیه خنراوه‌کان له گشت جیهان.
بنرکێنین
،بمانبیسن
بمانبیسن
بمانبیسن،
ئێمه قیژه‌ی ئه‌و ژنانه‌ین ئازیزانیان لێ
فراندن،ده‌نگی هاواره خنکاوه‌کانی هه‌ڵه‌بجه
وناڵه‌کانی ژێر خۆڵی گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کانین،ئه‌مڕۆ
به نه‌رمه بارانی به‌هاران له‌گه‌ڵ چڵه نێرگسه‌کان
و هه‌موو مه‌زراکان، سه‌ر له‌نوێ وپڕ و چڕتر له جاران
هه‌ڵمانداوه و وڵات ده‌که‌ینه جه‌نگه‌ڵێک، که
دره‌خته جوراوجوره‌کانی به گوڵه ره‌نگاڵه‌کانیان
جیهان پڕ که‌ن له بؤن و به‌رامه‌یان و ئامێزیشمان
ده‌که‌ینه هێڵانه، بۆ باڵنده بێ لانه‌کان.
|