|
وه‌رگێڕانی: که‌ماڵ ئه‌مینی
ریچارد براتیگان كتێبی "تكایه ئه‌م كتێبه‌بچێنن"ی له
هاوینی1968 بڵاو كرده‌وه. ئه‌م كتێبه بریتییه له
هه‌شت پۆكه‌تی تۆ‌و كه له پشتی هه‌ركام له‌و
پۆكه‌تانه شێعرێكی داناوه. ئه‌م كتێبه به شێوه‌ی
به‌لاش له ناو خه‌ڵكدا بڵاو بووه‌ته‌وه.
1
فه‌رشی شاهانه‌ی سونبول
بڕیارم داوه له دونیایه‌كدا بژیم
له‌وێدا
كتێبه‌كان بوونه‌ته هه‌زاران باخ
به‌و منداڵانه‌ی وا له ناو باخه‌كانا یاری ئه‌كه‌ن و
ئاكاری شرمنانه‌ی رووه‌كه سه‌وزه‌كان
فێر ئه‌بن
2
گوڵه ناوچه‌ییه‌كانی كالیفۆرنیا
له‌م به‌هاری 1968-ه دا
له‌گه‌ڵ دوایین یه‌ك له سێی سه‌ده‌ی بیسته‌م
كه وه‌ك خه‌ونێ سه‌فه‌ر ئه‌كات
به‌ره‌و كوَتایی خۆی
كاتی ئه‌وه‌یه كتێب بچێنی
بیانسپێری به زه‌وی
ئه‌شێ له‌م لاپه‌ڕانه‌دا
گوڵه‌كان و گژ و گیاكان
بڕوێن
3
جافری
سپاسی وزه
و خواكان و
نمایشی مێژوو ئه‌كه‌م
كه ئێمه‌یان لێره‌دا به‌م ساته‌وه‌خته گه‌یاند
به‌م كتێبه كه له ده‌سته‌كانمانا
خه‌ریكی بانگ كردنن وه‌كوو ئاینده
له ته‌لارێكی سه‌وز و پڕ ئه‌ستێره
4
كووله‌كه
كاتێكی باشه
بۆ ئاوێته كردنی رسته‌كان
رسته‌كان له‌گه‌ڵ قوڕاو و هه‌تاو
به خاڵبه‌ندییه‌وه
بۆ كرمه‌كان تا لوول بخۆنه‌وه
له نیشانه پرسیارییه‌كان و
ئه‌ستێره‌كان
تا بدرۆشێن به سه‌ر ناوه هاو كێشه‌كان و
شه‌ونم
تا دروست ببێت
له سه‌ر كۆپله‌كان
5
هه‌میشه به‌هار
هاوڕێكانم نیگه‌رانن و
له‌باره‌یه‌وه له‌گه‌ڵمدا ئه‌دوێن
له باره‌ی كۆتایی دونیا
له تاریكی و كاره‌سات
من هه‌میشه به ئارامی ئه‌بیسم و
پاشان ئه‌ڵێم
نه بڕیار نییه ته‌واو بێت
ئه‌مه ته‌نیا سه‌ره‌تایه‌كه
هه‌روه‌ها كه ئه‌م كتێبه
ته‌نیا ده‌سپێكێكه
6
گه‌زه‌ر
پێم وایه به‌هاری 1968
كاتێكی چاكه
بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ناو خوێنه‌كانمان و
ببینین دڵه‌كانمان
چ شتێك ئه‌گه‌ڕێنن
وه‌ك چوَن سه‌وزه‌جات و ئه‌م گۆڵانه
وا هه‌موو رۆژێك
ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو دڵه‌كانیان و
خۆر ئه‌بینن
وه‌ك ئاوێنه‌یه‌ك
شه‌وقیان بۆ ژیان و جوانی
ئه‌نوێنێته‌وه
7
كاهوو
ته‌نها ئومێدێ كه هه‌مانه
مناڵه‌كانن و
ئه‌و تۆوانه‌ی كه پێمان داون و
ئه‌و باخانه‌ی كه پێكه‌وه ئه‌یچێنین
8
گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ی شاستا
دۆعا ئه‌كه‌م سی و دوو ساڵی تر
ئه‌م گیا و گوڵانه
سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك
ئاودێری كه‌ن
به ده‌نگینه‌وه كه ده‌ڵێ:
سه‌رده‌مێك كتێب بوونه و
به ده‌ستگه‌لێكی ئاشق بوونه‌ته ژیان
|