ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می کوردستانی ئێران

شێعــــر
 
  بۆ نه‌ورۆز
Home
فارسی
English
 

 

سۆران حسێنی

كەفی بەفری چلەی هەڵسوو لە خۆی چ جوانە بانە
دەڵێی بەژنی سپی و سۆڵی كچی نێو وانـــە بانە
دەر و دۆڵی سەهۆڵ و پڕ گوڵی بەفرە و چلوورە
چ سپیاوێكە وا كوڵمەی لە داگیرسانە بـــــــــانە
سەری سەودا زەدەی بردۆتە نێو ئێخەی كڕێوە
چەمی بێ ئاوی چەشنی دەستی نێو گیرفانە بانە
لە دەروازەی تونێلی نێوقەدی كەل دەركەوێ گەر
لە بەر هەیوانە نۆ بووكی تەلاری خـانە بانـــە
دەبارێ زوقم وسیخواری وەكووپووڵ و نوقڵ بۆی
چ نازێكی لە سەرمانە و لە خــۆ بـــادانــە بـــانە
لە دڵما بووكی زێدە و خۆی دڵی گۆی ئەم زەوینە
مەكۆی ڕێچكە و هەموو ڕێباز و ڕێ و ڕێكانە بانە
هــــەناوی پڕ هـــەتاوە و چاوی پڕ هـــــیوا و گزینگە
گـــرێ دانــــی دڵ و تــــــــــــاوی لە لا ئـــاســــانە بــانە
شنەی چرپە و چپەی ســـۆرانی بە گوێ ئاشـــنا بوو
كە كەشمی كوشمەڵەی شێوا لە سەر هەستانە بانە

 


info@qelem.com