نارين محه‌مدی
ئه‌م رۆژنامه‌یه بووه به جێ نویژێك و
هه‌ر رۆژ به جۆریك نویژى له‌سه‌ر ئه‌كه‌م
ئه‌ى خودا,
ئه‌ى خوداى, دوور‌و دریژ!
لاپه‌ره‌ى سیى پڕه له نووچه‌كانى
ژنیكى ته‌نیا
وا هه‌موو رۆژیك خۆى ده‌سوتێنێت!
ئه‌ى خودا دریژه‌كه‌ى به‌ر ماڵمان!
بۆ نامریت؟
جارجار هه‌ست ده‌كه‌م،
"خۆسوتاندن"
ئاخۆ چه‌ند خۆش بیت
وا ئه‌و ژنه هه‌موو رۆژێك دووپاتى ده‌كاته‌وه
!
ئه‌ى خودا دووره‌كه‌ى گونده خاپور بووه‌كه‌مان
نه‌دگوت
ئه‌و رۆژه ئه‌و لاق دریژه كێ بوو
وا پیی نا به‌سه‌ر مه‌مكى دایكما
شیر فچقه‌ى كرد‌و ئاسمان خۆره‌تاو
خه‌ریكى نویژتم
له‌سه ر لاپه‌ره‌ى ئه‌مرۆش ستایشم كردى
ئیتر چیت پیویسته خوداوه‌ندى خۆسوتاندن
نیه‌تى نوێژى ئه‌مرۆم
له پاره‌گرافى سێیه‌مه
فه‌رزه چوار رسته بۆ ریگایه‌كى به‌سۆز
با پیاوه‌كان زه‌حمه‌تى كوژاندنه‌وه‌ى ژنه‌كان بكێشن
موناجاتى ئه‌مرۆشم له په‌ره‌گرافى ئاخره
خۆزگه به‌و ساڵانه‌ى
وا نه ژن ده‌یزانى ژن چییه و نه پیاو ده‌یزانى پیاو!
خۆزگه به‌و رۆژانه
وا باوه‌گه‌وره‌كان
له‌سه‌ر كانیاوێك له‌سه‌ر ئه‌شكه‌وتێك
پیشه‌ى مردووه‌كانى یه‌كیان فرێ ده‌دا بۆ یه‌ك
مانشێتى ئه‌مرۆى لاپه‌ڕه سیى
شایه‌تیمانیكه بۆ لاشه‌ى ئه‌نفالكراوى ژنێكى سوتاو
سه‌ره‌تاش
به‌ناوى دایكى ته‌واوى پیاوه له دایك نه‌بووه‌كان