له شه‌ونامه‌ی
شاعیرێكی گڕتێبه‌ر
بوو
قه‌قنه‌سێكی ئاهوورایی
په‌ڕه‌ی شیعری هه‌ڵده‌گرت و
قووتی ده‌دا
له دواڕۆژا قه‌قنه‌س سووتا
دیوانێ شیعر له دایك بوو
***
ئازاد و ئاواره
له ژێر داری ئاسمانه‌وه
ئه‌ڕوانمه گردی ته‌مه‌ن
تا فرمێسكی په‌ڵه‌هه‌ورێك
بم ماچێنی
ئاواره و ئازاد
***
جادده ئه‌گه‌ڕێته‌وه و
من
ماڵئاوایی له ڕابردوو
ڕێبوارم و
جانتای سه‌فه‌رم له شانه
جادده خوایه و
بۆ هه‌میشه له گه‌ڵمایه
***
به ئازاری حه‌زێكه‌وه
تا دوا هه‌ناسه‌ی دابڕان
ده‌چریكێنم
باڵی ده‌نگم با ئه‌یبات و
به نامۆیی
دوای چه‌ند چركه
ده‌گاته گوێم ...
ئای چه‌ند چركه ...
***
له نێو ته‌می كوێستانه‌وه
ده‌ڕوانمه شارۆچكه‌كه‌م
هێنده‌ی دڵم ناحه‌زێم و
لێم ون ده‌بێ
گه‌مارۆی دا
فسفۆڕ و ئاور و بارووت
تا ئه‌مشه‌ویش نامۆ بین و
له تاسه‌ی حه‌ژمه‌تا بمرین
***
له ئاوه‌نگی بیرێكه‌وه
گوێ قوڵاغم
بێده‌نگی گوێم ئازار ئه‌دا
له‌پڕ شریخه‌ی هه‌ورێك و
شه‌سته باران
ڕام ئه‌ماڵێ و ئه‌مشواته‌وه
***
له ده‌لاقه‌ی ده‌روونه‌وه
ده‌ڕوانمه ئه‌ستێره‌كان
تا ئه‌ستێره
شه‌رم ئه‌كا
دائه‌مركێ
***
به‌یانییه و
نه‌رم نه‌رم
له‌گه‌ڵ هه‌تاو
سه‌فه‌ر ئه‌كه‌م
تا ته‌رمی شه‌و
به خاكی غوربه‌ت
بسپێرم
غوربه‌ت ڕۆژه و
لای ئێمه شه‌و
به‌ڵام هه‌تاو
دێت و ده‌چێ
به غه‌ریبی
سه‌فه‌ر ده‌كا
***
فوئاد جه‌هانی
به‌رهه‌می ساڵی 2699ی کوردی
|