ته‌مه‌نێکه من به‌م ژانه ڕاهاتووم
فه‌رهاد شاکه‌لی
چ ئاگرێکی، ده‌مسووتێنی و
هێشتایش حه‌ز ده‌که‌م لێته‌وه
نزیکتر بم،
ببمه باڵاگه‌ردانی گڕ و بڵێسه‌که‌ت.
ئه‌م ژانه یادگارێکه له دڵدا کۆی ده‌که‌مه‌وه،
پوازی مروارییه،
پڕیشکی گه‌وهه‌ره.
ده‌بیته گوڵه‌باخ
تاوێ ڕووه‌و رۆژهه‌ڵات ڕاده‌وه‌ستیت و
ده‌مێکیش ده‌نواڕیته رۆژاوا؛
ده‌ته‌وێ پێم بڵێی
با ته‌مه‌نمان بکه‌ینه نیشتمانی
بۆنوبه‌رامه‌یه‌کی مه‌ستیهێن.
ده‌بیته یاده‌وه‌ریی ئاوێنه‌یه‌ک
پێش ئه‌وه‌ی درز ببات
له‌شولاری خه‌ونێکی به ڕووتی بینیوه.
ده‌ڵێی خۆریت
گڕم پێ ده‌به‌خشیت و ڕووناکایی
بۆ ڕۆژه‌کانم ده‌نێریت.
ده‌ڵێی خه‌ونیت
هه‌موو به‌یانیانێک لێم ده‌تۆرێی،
هه‌موو شه‌وێکیش دێیت و ئاشتم ده‌که‌یته‌وه.
راهاتووم. ته‌مه‌نێکه من به‌م ژانه راهاتووم.
تۆ هه‌رچییه‌کی پێ ده‌ڵێی بیڵێ،
من ناوی ده‌نێم عه‌شق و ژیانی خۆمی پێ ده‌سپێرم.
|