ئیسماییل ئیسماییلزاده
؟
دامه‌به‌زه!
(... ، ...)
ئه‌م په‌نجه‌ره دڵداره‌ی ئێره
بۆ ماچێکت
گشت ئینتیزاری ئاواڵا کرد
هه‌ر لێره‌وه رێگه‌م تژی بوو له ها‌تووچۆت
قه‌ت کۆتاییم پێنه‌هات
چیها ساڵی گه‌شمان بۆ نانی پێکه‌وه‌بوونێکی تاهه‌تایی شێلا...
***
په‌نجه‌ره ناته‌واو
چرکه‌کانیش تێنه‌گه‌یشتوو،
ماندوو!
به ته‌نیشت گفتگۆیه‌کی به‌رۆک دادڕاوه‌وه، با
به شه‌قه پیره‌کانیه‌وه له پیاسه دایه
سیه‌کانی پڕ له بۆنی سیسی گوڵی کراسێک
ئه‌م مه‌رگه ده‌سته‌نگه گۆرانی ساکاری ده‌وێ
ده‌کۆکێ
ده‌کۆکێ..
دیمانه‌یه‌کی داگیرساو
سووتووی لێوێکی شه‌که‌ت
چاوانێکیش دانیشتووی ئینفرادیه‌کی بێ ده‌رکه
ئیتر ته‌نگ و تاریکیی ئێره قه‌ت ناخه‌ڵه‌تێ
ئه‌م ماچه ره‌شکراوه‌شی
تووڕه‌تر
گه‌ر گوێ له‌ترپه‌ی پێی چێوی ئه‌م تابووته سه‌رهه‌ڵگرتووه
نه‌گرێ...
!
هه‌رگیز ده‌ستبه‌تاڵی مانگ له‌بیر ناکه
جارێک نه‌بوو کۆڵانێکی له‌و قه‌رتاڵه تۆزگرتووه‌ی با- دابکه‌وێ
یان
شه‌قامێکی سواری ماشێنێکی ته‌نانه‌ت بێ پلاک
بێ
به‌ڵام
ده‌یتوانی تۆ تژی بکا له‌و خه‌ته سپیانه‌ی
پشت چرای سووری باران
له‌م وێستگه‌یه‌وه شارێکم سواڵ ده‌کا
سه‌رتاشراو
بێ پاتۆڵ
بێ کراس
ته‌نانه‌ت جێپێکانی پڕبلۆق
ڕووت ڕووت
ڕووت
ڕووت
سیگناڵه‌کان به‌نێو گوێیدا
سیگناڵه‌کان به‌بن هه‌نگڵیدا
سیگناڵه‌کان به‌نێو گه‌ڵیدا
زاری دیواره‌کان،
دووکان، ماشێن، جۆگه‌له، هه‌موو شتێ
بۆگه‌ن و لیخن
له‌و ته‌م و مژه‌ی ئه‌وبه‌ردا
تابلۆفرۆشه‌کان مزگێنی هه‌تاوی ته‌مه‌ن 28 ساڵان ده‌نووسن
هه‌ر له‌وێ
دزه‌ی تیشکێکی ون له عه‌ینه‌کی چرچ و لۆچی تاڵان ده‌کرێ
له‌م لاشه‌وه
قسه‌کانی پێیانه‌ڕێ تاوه‌سووت
تاوه‌سووت |