وه‌رگێڕانی ئه‌م شیعرانه
عه‌لی
ده‌سماڵی
بۆ ئه‌و به‌فره‌ی
که نامه‌وێ بتوێته‌وه
له ژێر قه‌راوێڵه‌که‌مدا پیاسه ده‌که‌م
کورته‌ی به سه‌رهات و چه‌ن شیعری
شاعیری گه‌وره‌ی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک کوردي
توركيا
ئه‌حمه‌د عارف
1991
ـ 1927
یه‌که‌م جار که گوێم له شریتی شیعره‌کانی «ئه‌حمه‌د عارف» گرت و،
ده‌نگی ئه‌و شاعیره ئازارچێشتوه‌م هاته گوێ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی
هێشتا زاڵ بوونێکی وام به سه‌ر زمانی تورکیدا نه‌بوو، ئه‌وه‌نده
هه‌ستم به سه‌میمه‌ت و ئاشنایی کرد، وه‌ک بڵێن گوێم له قسه‌ی
پیره پیاوێکی کورد گرتبێ، یان سۆفییه‌کی لادێنشین که له ژێر
لێفی خۆره‌تاو دانیشتبێ و به ته‌زبێحه‌که‌ی یاری بکات و به
سه‌رهاتی جه‌حێڵیی خۆی بۆمنی لاو بگێڕێته‌وه. دواتر که توانیم
زۆرتر بچمه ناخی شیعره‌کانیه‌وه، دیتم به راستی «ئه‌حمه‌د»
شیعری کوردیی به زمانی تورکی نووسیوه!
دیاره ئه‌م پرسه بابه‌تێکی هه‌ستیار و به‌ربڵاوه و پیاو ناتوانێ
به هاسانی خۆی لێبدات، نه‌ده‌کرێ به ساده‌یی که‌سێک تاوانبار
بکه‌ین به‌وه‌ی که بۆچی به زمانی زگماکی خۆی نه‌ینووسیوه، نه‌ش
ده‌توانین گه‌شبینانه پاکانه بۆ که‌س بکه‌ین که مافی خۆیه‌تی
به زمانێکی‌تر بنوسێ یان نا. ره‌نگه هه‌ر ئه‌و باسه بێ که
پێش‌تر بۆ سه‌لیم به‌ره‌کات و محه‌مه‌دی قازی و ئیبراهیم یوونسی و
یاشار که‌مال هاتۆته ئاراوه. لێره‌دا به بێ ئه‌وه‌ی به پێویستی
بزانم پۆ به‌و باسه‌وه بده‌م ده‌مه‌وێ ئاماژه به‌و راستییه
بکه‌م که به راستی خۆی له خۆیدا ئاگاداریی ئێمه وه‌ک نووسه‌ر و
خوێنه‌ر سه‌باره‌ت به هه‌ل و مه‌رجی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و چاندی
تورکیا و کوردستانی ئه‌وێ له‌و راده‌یه‌دا نییه که بتوانین به
سانایی نووسه‌رانی ئه‌وێ به‌وه تاوانبار بکه‌ین که بۆچی به
کوردی نه‌یاننوسی. بۆ خۆم پێم خۆشه زۆرتر له روانگه و
وێستگه‌یه‌کی جوانیناسانه‌وه نزیکی بابه‌ته‌که ببمه‌وه و بیر
له‌وه بکه‌مه‌وه که ئه‌گه‌ر ئه‌م شیعرانه جێگه‌یه‌کی قورس و
قایمیان له ئه‌ده‌بی هاوچه‌رخی تورکیدا هه‌یه و هه‌تا ئێستا
زیاتر له 30 جار وه‌ک کتێب و نامیلکه له چاپ دراون، شیاوی
ئه‌وه هه‌یه که به‌رامه‌که‌ی لێره‌شدا هه‌ست پێ بکرێت،
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به وه‌رگێڕان و به هه‌ڵبژێردراوی بێت.
ئه‌حمه‌د عارف، شاعیری مه‌زن له ساڵی 1927ی زایینی له گوندێکی
سه‌ر به دیاربه‌کر یان به وته‌ی کورده‌کان «ئامه‌د» ناوه‌ندی
کوردستانی تورکیا هاتۆته دنیاوه. له ئه‌نقه‌ره به‌شی زمان و
جوغرافیا و مێژووی ته‌واو کردوه و له چالاک‌ترین خوێندکارانی
زانکۆکانی ئه‌و کاتْه‌ی
ئه‌نقه‌ره بووه که له ژێر کاریگه‌ریی بزاڤی خوێندکارانی
ئه‌وروپاییدا وه‌ک شه‌پۆلێکی ره‌خنه‌گر له به‌رانبه‌ر زۆر
سیاسه‌تی رژیمدا رآده‌وه‌ستان و خه‌باتیان ده‌کرد. هه‌ر له‌و دار‌و
باره‌دا ئه‌حمه‌د دژ به یاسای 141 که بزاڤی خوێندکاری سه‌رکوت
ده‌کرد و به‌رامبه‌ری سنوره سه‌پێندراوه‌کانی ده‌زگای سیخوڕی
«میت»ی ده‌کردنه‌وه و راوه‌ستاو خرایه زیندان. دوای دوو ساڵ
ئازاد کرا و هه‌ر له یه‌که‌م رۆژی به‌ربوونه‌که‌یدا ده‌ستی به
خه‌بات کرده‌وه، رژیم جارێکی‌تر ده‌سگیری کرد و ئه‌م جاره بۆ 4
ساڵ خرایه زیندان. دوای ئازاد بوون له ئه‌نقه‌ره چالاکانه
ده‌ستی به خه‌باتی رۆژنامه‌گه‌ری و شاعیری کرد. ئه‌حمه‌د عارف
ته‌نیا یه‌ک کۆمه‌ڵه شیعری هه‌یه به ناوی «له حه‌سره‌تی تۆدا
...» که هه‌تا ئێستا زیاتر له 30 جار له چاپ دراوه‌ته‌وه و
کۆمه‌ڵه شیعره‌کانی تافی لاوه‌تی تا 1968، له خۆ ده‌گرێت. دوای
ئه‌وه ئه‌حمه‌د عارف شیعری بڵاونه‌کرده‌وه و که‌س نازانێ تا ساڵی
1991 که کۆچی دوایی کرد شیعری تازه‌ی نووسی یان نه.
ئێواره زوودادێ، به سه‌ر به‌ندیخانه‌دا
ئێواره زوودادێ،
به سه‌ر به‌ندیخانه‌دا.
ئه‌گه‌ر ئه‌ژدیهاش بیت سوودی نییه.
چه‌نده شه‌ڕکه‌ر بیت،
چه‌نده بوێر و جه‌رگ هه‌ڵدڕ،
دیسان بێ سووده‌گیانه،
هێور هێور
له ده‌روونه‌وه داتده‌گرێ،
ده‌تبا به‌ره‌و تامه‌زرۆ.
ئێواره زوودادێ
به سه‌ر به‌ندیخانه‌دا،
له حه‌وت ده‌رگاوه
به حه‌وت باسکی پۆڵاوه دێ.
باخچه‌ی نێو حه‌سار
گریاناوی ده‌بێ له ناکاو.
روو به رووت،
له بن دیواردا
سێ لقی سه‌فای شه‌وگار،
سێ به‌رامه‌ی هه‌ڕاج کراوی گوڵ.
ئه‌وانیش له‌م ئه‌وینه ترسباره‌دان،
هه‌وری ئاسمان و
لقی دارشێڵانه.
ده‌س ده‌که‌ن به حه‌بس کردن.
بێ تاقه‌تی له تاریکیدا.
کابرایه‌ک، گۆرانیی «بووکی کوردان» ده‌ڵێ،
ئه‌من به‌ڵام له ژێر قه‌راوێڵه‌که‌مدا، خه‌ریکی پیاسه‌م!
هه‌ر له خه‌یاڵی مه‌حاڵه‌کاندام.
ئه‌و شتانه‌ی که قه‌ت نایه‌نه‌دی.
پێکه‌نین، منداڵانه، گێلانه.
پێیان ده‌ڵێم:
«رووت
و قووت له بازنه‌ی شه‌ڕێکدا
به دۆستی یان به دوژمنی
گه‌ر لێ بدرێم، گه‌ر بکوژرێم،
ده‌مه‌وێ پیاوانه بمرم».
که‌چی ئه‌وه‌شم چنگ ناکه‌وێت.
هه‌مو شتێ له زاری چه‌کدا ده‌رباز ئه‌بێ.
یاساوڵی شه‌و
ده‌س به گه‌ڕان ده‌که‌ن.
به تامه‌زرۆ دایده‌گرسێنم شقارته‌که‌م.
ئه‌وه‌ڵ نه‌فه‌س سیگاره‌که‌م هه‌ڵ ده‌بێ.
مژێکی وای لێ ده‌ده‌م، خۆ کوژانه.
ده‌زانم ده‌ڵێی: «تۆ
به‌ڵام بڕوا بکه ئێواره زوودادێ
به سه‌ر به‌ندیخانه‌دا
که‌چی له‌ولای میله‌کان، به‌هارێک راوه‌ستاوه
ژیکه‌ڵانه، خوێن گه‌رم
خۆشم ده‌وێی
شێتانه، شێتانه.
عه‌شقت
...
عه‌شقت به جێی نه‌هێشتم،
برسی مامه‌وه،
بێ ئاو مامه‌وه،
له‌تاریکای خائینی شه‌ودا.
گیان غه‌ریب،
ئازای ئه‌نام بێده‌نگ،
جه‌سته ئه‌نجن،
ده‌س به که‌له‌بچه،
بێ خه‌و
بێ توتون مامه‌وه،
عه‌شقت به‌ڵام
به جێی نه‌هێشتم.
ئه‌وه‌ی له بیرم نه‌کردووی!
له ته‌نیاییم‌دا،
ئه‌تۆ ده‌کرایه‌وه،
شین و سه‌وز
ده‌کرایه‌وه،
خوێنی که‌روێشک روون و خه‌ناوی،
ئازاره‌کان ده‌دۆڕاند،
قه‌حبایه‌تیه‌کانم ده‌دۆڕاند.
رۆیشتن،
له چاوانی تۆدا
رۆیشتن به‌ره‌و مه‌نفا.
نووستن،
له چاوانی تۆدا
نووستن به حه‌پس کراوی،
له کوێن چاوه‌کانت
«هه‌بوون
یا نه‌بوون» نییه،
گه‌وره ئازار،
بێچاره‌یی مانه له به‌رامبه‌ر تێگه‌یشتن
هه‌ره‌سێک وا که‌س رایناوه‌ستێنێ،
هاتنی بێ بڕانه‌وه.
نۆشین،
له چاوانی تۆدا
نۆشینه‌وه‌ی رووناکی مانگت.
هه‌بوون،
له چاوانی تۆدا هه‌بوون له کاتی ئاویلکه‌دا،
له کوێن چاوه‌کانت
له شاراوه‌یی گیانم‌دا ئه‌تۆش گیانێک بووی
که خوێن نه‌بوو عه‌شقه‌که‌مان
ده‌نا ده‌ڕژایه نێو شه‌وگاره‌وه.
که جه‌للاد که‌مه‌ند توند ده‌کات.
بیستن،
له چاوانی تۆدا بیستنی سێداره‌کان.
بێده‌نگی،
له چاوانی تۆدا بێده‌نگ بوون
به وێنه‌ی ئوستووره‌یه‌ک
له کوێن چاوه‌کانت؟
بێده‌نگ
بێده‌نگ،
با که‌س نه‌زانێ، ده‌مرم ها.
راچڵه‌کام له نیوه‌شه‌ودا
دوای بارانێکی سه‌وز،
...
سه‌وز داده‌بارێ.
له هه‌ره دووردا،
له‌و ئه‌ستێره بێ ناو‌و بێکه‌س و هه‌ڵدڕاوانه‌دا،
ده‌ژنه‌فی
ئوستوره‌یه‌ک داده‌به‌زێ خۆی له خۆیدا
پێده‌شتێک، مه‌زرایه‌ک، پردێکی سه‌وز.
سه‌ره‌تا ده‌ڵێ من بووم و پاشان
ده‌ڵێ منم
..
بێ‌مه‌رگ، جوان و خۆڕاگر
شهوده‌که‌ی دێ و ته‌واوی که‌ون لێوان‌لێو ده‌کا
بێ‌کاری زانراوو نه‌زانراو
ئێستاکه گیانی من و تۆڤه‌کانی من له ئامێز ئه‌گرێت
به زریانه‌کانیه‌وه سه‌وز سه‌وز له باوه‌ش ئه‌گرێت
خه‌ون؛ ته‌واوی ئه‌و شتانه‌ی ئازاریانم دیتوه
خه‌ون؛ کینی من
خه‌ون؛ زیندان
دیتت چلۆن ساڵه‌کانی دۆزیه‌وه
ماجه‌رام به قه‌ت شیعرێکه،
ئێمه‌ی نه‌زان چلۆن یه‌کترمان دۆزییه‌وه
چلۆن فێره خۆشه‌ویستی بووین
دوو پل حه‌سره‌ت،
دوو پل گیان،
هه‌ڵدڕا ئه‌و جه‌رگه‌ی که ده‌بوایه هه‌ڵدڕێ
له فێنکایی په‌لکه‌زێڕینه‌دا ده‌گری.
له شڵه‌قاندنی ئاوێکی خنکاودا،
سه‌وز سه‌وز ده‌گری.
له خواره‌کانیدا گوڵی سه‌وز به هه‌وادا چووه،
زاری هه‌موو چه‌کێک بێده‌نگه
...
چیا بێده‌نگه
...
زه‌ریا بێده‌نگه
...
دونیا
هێور هێور
خه‌ونه‌کان قووڵ
مار ئاو ده‌هێنێ به بێچوه‌کانی.
ژنی قسر، کچێکی مه‌ویستی هێناوه دونیا.
مه‌مکه‌کانی به پیت و فێنکن
سه‌وز ده‌نوێنن سه‌وز،
به نیوه شه‌و راچڵه‌کام،
«نێرۆن»
رومه‌تێکی گڵاو له کتێبی منداڵان و
«سه‌زار»یش
وێرانه‌ی ناوێکه،
به‌ڵام خه‌نجه‌ر هێشتاکه شه‌ڕخواز!
له کوێیه ئه‌واوی گوگرده که پێی داپۆشرابووی
)به‌شێک
له شیعرێکی درێژ( |