هێشتانه‌مردوو
چه‌ن شیعر له ئۆرهان وه‌لی کانیک،
شاعیری به‌ناوبانگی تورک
عه‌لی ده‌سماڵی
ئه‌بابیل
ده‌ڵێم هه‌ڵیانگرم
ئه‌م ده‌نگانه‌ی ده‌روونم
که هه‌ڵده‌فڕن به‌م ئێواره‌یه.
رێگایه‌ک حافیزه‌م ده‌بات
به‌ره و که‌ناری ده‌ریایه‌ک،
رووناکی پاپۆرێکه،
وێڵ به دوای خه‌ونه‌کانه‌وه.
مۆم وا ده‌سوتێ
وه‌ک بڵێی مه‌له‌وانی
شینایی زه‌ریایه.
دێوی تاریکییه،
به سه‌ر دوگمه‌کانی پیانۆوه.
بیره‌وه‌ری دڵ ده‌هه‌ژێنێ،
ده‌مبا به‌ره‌و دونیای پڕ له به‌خته‌وه‌ری،
به‌ره‌و خه‌ونێک
به په‌نجه‌ی شووشه‌یی تۆوه ده‌نگ ده‌گرێ.
چاوانم پڕ ده‌بن له خه‌ونی شه‌وانی چه‌ندین ساڵ،
تاق و ته‌نیا ده‌مێنێ
ئه‌م که‌ناره که‌ڕامی هاوین بووه.
له هه‌ڵفڕیندان له ئاسمانا
پۆلێک ئه‌بابیل
ئه‌وێیه شوێنی هه‌تایی بوونه‌وه‌ی
ئه‌شق و حه‌سره‌تم.
وایه ده‌نگ ده‌ڕژێ
له بارانییه کراوه‌کانه‌وه.
له دورڕا گوڵێک
ڕۆحی تۆی هێنایه خڕۆش؟
هه‌ست کردنی نزیکترین ئه‌شق
له لێوانی تودا.
پێکه‌نینێک،
جوانتر له هه‌موو ژیان به‌سه‌ربردنێک.
هزره‌کان
له یه‌که‌م سێبه‌را خه‌و ده‌یانباته‌وه.
کاتێک که تۆ
به کراسی داوێن سپییه‌وه ئه‌بینم،
ده‌رگاکان ئه‌کرێنه‌وه
به‌ره‌و سپێده‌یه‌ک سه‌وز.
خۆر
ئاخ... دوورم له ڕووناکی
بێده‌نگی له‌سه‌ر‌مدا بڵاونابێته‌وه.
نه‌مردم، هێشتا ده‌ژیم
(گوێ
بگره؛
نه‌بزی رۆحت هێشتا لێده‌دا.)
هه‌ست پێده‌که‌م،
له‌ره‌ی باڵی شه‌مشه‌مه کوێره‌کان.
لایه‌نگری منن ئێستا
هه‌موو ترس و هه‌راسێک.
ئاوه‌کان چاوڕوان ده‌م ده‌که‌نه‌وه.
ئاخ ... چه‌نده دوورم له ڕوناکی
بێده‌نگی له سه‌رم‌دا بڵاو نابێته‌وه.
نه‌مردم، هێشتاده‌ژیم
(بڕوانه؛
نه‌بزی رۆحت هێشتا لێده‌دا.)
له‌وپه‌ڕی ئاسۆ ڕه‌شه‌کانا
ئه‌بنه گوڵ
به‌هاران و ده‌نگه‌کان.
له هه‌وای خه‌یاڵی منداله بڵاو بووندایه
ده‌نگی جوانترین کاته‌کان.
هێشتا نه مردووم و ده‌ژیم
(گوێ
بگره! بڕوانه!
نه‌بزی ڕۆحت لێده‌دا)
ئاخ دوورم له رووناکی.
بێده‌نگیی نێو سه‌رم بڵاونه‌کراوه‌یه.
بای مه‌رگ هه‌ڵکه
ئه‌ی رۆحی من!
له شه‌ومدا و له ڕۆژمدا
نییه چرایه‌ک
چاوه‌کانم نابینن،
خۆر به‌ڵام
خۆر هه‌مو کاتێک
له سه‌ر روومه‌تی منه
...
کوچ
له رۆچنه‌وه
سه‌یری
سه‌ربانی ماڵه‌کان ئه‌کا.
به‌نده‌رده‌بینرێ.
ناقووسی کلیساکان ده‌ژه‌نرێن.
بێ وه‌ستان
به درێژایی رۆژ.
ده‌نگی شه‌مه‌نده‌فه‌ر دێته گوێ
له‌پێخه‌فه‌که‌یدا،
هه‌موو ئانێک، هه‌موو شه‌وێک.
تازه خۆشه‌ویستیی کچانی ده‌س پێ‌کردبوو
...
په‌نجه‌ره‌ی ئاپارتمانی رووبه‌ڕووی.
له ئاوا حاڵێکدا ئه‌م شاره‌ی
به‌جێ هێشت و
ڕۆیی به‌ره و شارێکی‌تر.
ئێستا سپێداره‌کان ده‌بینرێن
له په‌نجه‌ره‌ی دیوه‌که‌یه‌وه.
به درێژایی هه‌موو جۆگه‌یه‌ک
به ڕۆژان باران ئه‌بارێ و
شه‌وان مانگ له دایک ئه‌بێ و
بازاڕ به‌رپا ئه‌بێ له مه‌یدانی ڕووبه‌ڕوودا.
به‌ڵام ئه‌و
به‌رده‌وام
بیرله‌شتێک ئه‌کاته‌وه.
ڕێگا،
پاره،
نامه.
بیرله‌شتێک ئه‌کاته‌وه.
به‌جێ هێشتنی ئه‌م شاره
پیاسه‌ی ژێرباران
ده‌س ده‌دات له‌م شاره‌دا.
ڕوانین بۆگه‌میه‌کانی به‌نده‌ر.
گۆرانییه‌کان دێن و
شه‌و ده‌خه‌مڵێنن.
کۆڵانی زۆری هه‌یه
ئه‌م شاره.
به‌هه‌زاران که‌س
به‌رده‌وام له هات و چوودان.
هه‌موو ئێواره‌یه‌ک ئه‌و که‌سه‌ی
پیاڵه چایه‌که‌م بۆ دێنێ
(ئه‌گه‌رچی
رووسی بێ و سپی)
به‌ڵام ژنه گارسۆنێکی له‌به‌ردڵانه و
ئه‌ویش له‌م شاره‌دایه.
واڵسه‌کان و خۆشیی شه‌وانه‌ش لێره‌ن.
پیانیستی پیربه‌ده‌م پیانۆژه‌ندنه‌وه
ئاوڕم لێ ده‌داته‌وه.
ته‌نانه‌ت پاپۆڕێک هه‌یه له‌م شاره‌دا
موسافیر ده‌بات لێره‌وه
بۆ ئه‌و گونده که تیایدا له دایک بووم.
بیره‌وه‌ریی من
هه‌مووهی ئه‌م شاره‌ن.
خۆشه‌ویسته‌کانم،
مه‌زاری مردووانم
پیشه‌م
نانی شه‌وم
هه‌مووشتێکم
لێره له‌م شاره‌دایه.
به‌ڵام له‌جیاتی ته‌واوی ئه‌م شتانه و
له باتی هه‌مویان
له‌شارێکی‌ترا
روخساری ژنێک هه‌یه،
بۆیه‌ده‌بێ
ئه‌م شاره به‌جێ‌بێڵم.
ده‌نگی شه‌مه‌نده‌فه‌ڕ
غه‌ریبم له‌م شاره‌دا
نه جوانێک
سوکنایی دڵم دێنێ
نه ڕوخساری ناسراوێک.
بریا هیچ نه‌بێ ده‌نگی شه‌مه‌نده‌فه‌رێک
ته‌نانه‌ت بێده‌نگی بشکێنێ.
ده‌نا دوو کانیا و
له چاوانمه‌وه
به‌رده‌وام.
ناوه‌وه
په‌نجه‌ره،
له‌هه‌موشتێک چاک‌تر په‌نجه‌ره‌یه.
هیچ نه‌بێ ده‌توانی
چاوله‌باڵندکان بکه‌ی
که ده‌ڕۆن و ده‌ڕۆن.
لانی که‌م له باتی چوار دیوار
ئه‌مه‌ت هه‌یه.
ناتوانم ده‌ری ببڕم
ئه‌گه‌ر بگریم،
ده‌بیسن ده‌نگم له دێڕه‌کانمه‌وه؟
به‌ده‌ستی خۆتان
فرمیسکه‌کانم ده‌سڕنه‌وه؟
به‌رله‌وه‌ی موبته‌لای ئه‌و ده‌رده‌بم
نه‌مده‌زانی هێنده جوانه گۆرانی.
هێنده نادیارن وشه.
ده‌زانم
شوێنێک هه‌یه.
له‌و شوێنه‌دا ده‌توانی هه‌ر شتێک بڵێی،
هه‌ست ئه‌که‌م زۆر لێی نزیکم
ناتوانم ده‌ری ببڕم نا.
جیایی
مات و حه‌یران
له‌هات و چووی گه‌مییه‌کان
ئه‌ڕوانم.
ناتوانم خۆم بهاوێژمه نێو زه‌یاوه، نا.
جیهان،
جوانه‌هێشتا.
شێعری سه‌ر شوسته‌که
چه‌نده جوانه چه‌ن جوان
بینای به‌رزی سه‌ر ڕێگا
کاتێک که ده‌ڕووخێ و
ئاسۆیه‌کی نه‌زانراو
نه‌ناسراو
ده‌بینرێ.
له هه‌ستێکدا ببینه
له‌هه‌ستێک‌دا زه‌نازه‌نا،
ده‌نگی کرانه‌وه‌ی پسته
له‌ده‌روونی لق و پۆپدا
چاوی لێ بکه
بیبینه،
چیت به سه‌ردێ!
چاوه‌ڕوانم
له‌هه‌وایه‌کی وه‌هادا وه‌ره
گه‌ڕانه‌وه‌ت
مومکین نه‌بێ‌قه‌ت!
کارێک هه‌یه
هه‌موو رۆژێ
ئه‌وه‌نده‌جوانه زه‌ریا؟
هه‌مو کاتێک
ئاوا ئه‌بینرێ ئاسمان؟
وه‌کو ئێمه
بڵێی ده‌بابه‌یه‌ک
هیوایه‌کی هه‌بێ،
چوزانم خه‌ونێک؟
ئاخۆ بیر له چی بکاته‌وه
فڕۆکه‌یه‌ک
کاتێک که ته‌نیایه؟
سه‌رچیا
له‌سه‌رشاخێکدای
لێوڕێژی له‌ده‌رد و داخ‌و
تامه‌زرۆ،
ئێواره‌یه و
رۆژئاوا بووه.
ئه‌گه‌رنه‌خۆیه‌وه
چ غه‌ڵه‌تێکی‌ترت پێده‌کرێ؟
کچی زه‌ریا
تازه له زه‌ریاوه هاتبووه ده‌ر،
بسکه‌کانی،
لێوه‌کانی
هه‌تابه‌یانی بۆنی زه‌ریا ده‌هات.
سنگ وه‌ک شه‌پۆل
له‌هه‌ڵبه‌زو دابه‌زابوو.
چه‌وساوه‌بووده‌زانم
به‌ڵام به‌باڵا ده‌وڵه‌مه‌ند.
له‌بن گوێم‌دا به هێوری
تابه‌یانی
گۆرانیی ئه‌شقی گوت.
قاره‌مانی رۆمانێک
باران ده‌باری
به‌سه‌رخێیوه‌ته‌که‌مدا
بایه‌ک هه‌ڵی کردبوو
له خودی که‌نداوی دووره‌وه‌و
ئه‌من قاره‌مانی رۆمانێک....
خه‌ون
خه‌ونم بینی دایکم مردووه
راچڵه‌کام به‌ده‌م گریانه‌وه.
هاته‌وه بیرم
له‌به‌ربه‌یانی جه‌ژنێکدا
ئاسمان
کۆلاه‌که‌می رفاندبوو.
گریابووم ئه‌کاته‌ش.
ئێوارانی یه‌ک‌شه‌ممه
ئێستائیدی جوانییه‌که‌م نه‌ماوه
که‌قه‌رزه‌کانم بده‌مه‌وه
ئه‌ونده‌ی‌تر خراپ ئه‌بم.
ره‌نگه تۆ ئه‌و کاته‌ش
منت خۆش نه‌وێ.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش دا ئێوارانی یه‌ک‌شه‌ممه
کاتێک به‌گه‌ڕه‌کی ئێوه‌دا تێپه‌ڕ ببم
ئه‌ونده بێده‌نگم
که‌تۆش واده‌زانی
ئه‌ونده‌ی ئێستا
نرخت له‌لام ماوه.
هه‌واجوانه‌کان
ئه‌م هواجوانانه بوون
منیان له نێو برد.
له‌م هه‌وایانه‌دا ئیشه‌که‌مم وێڵ‌کرد،
ئیشی به‌رپرسایه‌تی له ئه‌وقاف!
له‌م هه‌وایانه‌دا خووم گرت به دووکه‌ڵی توتونه‌وه.
ئاشق بووم له‌م هه‌وایه‌دا و
له بیرمه‌وه چوو
نان و خوێ بردنه‌وه بۆ ماڵ.
نه‌خۆشینی شیعر نووسین هه‌ر له‌م هه‌وایانه‌دا سه‌ری ده‌رهێنا.
ئه‌م هه‌وا جوانانه بوون
منیان له نێو برد.
رۆیشتن بۆ شه‌ڕ
هۆ منداڵه قژزه‌رده‌که!
ده‌ڕۆی بۆ شه‌ڕ.
هه‌ر ئاوه‌ها جوان بێیه‌وه.
با دیسان بۆنی زه‌ریابێ
له لێوانی تۆوه.
با پڕبن له خوێ برژانگه‌کانت.
بۆ شه‌ڕ ده‌ڕۆی
منداڵه قژ زه‌رده‌که. |