نیشانه‌ی خۆشه‌ویستی
( 1 )
خۆشه‌ویستیت
چیایه‌که،
هه‌واری ئاسکی ده‌روونمه.
په‌یکه‌رێکه،
قیبله‌نمای ئه‌وینمه.
هه‌توانێکه،
ساڕێژکه‌ری برینمه.
هه‌تاوێکه،
هه‌موو ڕۆژێ له شه‌فه‌قا
مێوانی ئاسۆی ژینمه...
( 2 )
خۆشه‌ویستیت
زه‌ریایه‌که
ماسی دڵم ده‌لاوێنێ
به‌هارێکه
چه‌پک... چه‌پک،
گوڵی سووری بیره‌وه‌ریم
بۆ ده‌ڕوێنێ.
*** *** *** ***
(
3 )
ئه‌ی په‌پووله نازداره‌که‌م
باوه‌ڕبکه
سه‌رده‌مێکه شه‌می دڵم
له ژێر ده‌واره‌که‌ی جاران
به‌یادی تۆوه ده‌سووتێ،
ئازیزه‌که‌م
خۆشه‌ویستیت وای لێکردم
خۆری هیوام بۆ یه‌که‌م جار
له سه‌ر‌ئاسۆی ڕوونی ژینم
سه‌ر هه‌ڵ بێنێ
مۆمی ئاوات و
ئاره‌زووم
بۆ هه‌میشه داگیرسێنێ...!
عارف‌عه‌زیزی