كۆتایی
فواد قاموسی
ـ سقز
له شه‌وه زه‌نگی
شه‌ڕی ئه‌ستێره و هه‌تاو
هاواری كچێكی تین‌و
تینوی
راموسینی جه‌سته‌ی مرۆ
ده‌نگی بێ‌نرخیه‌كان
كپ ئه‌كا و
وه‌ك شه‌پۆڕی شینی كانی
له حه‌سره‌تی رۆیشتن
خوڕ خوڕ
ده‌نگ هه‌ڵێنێ:
ئاورینگی هه‌وه‌س
ته‌نیا بۆ مرۆڤ و
نه‌مان بۆ درۆكان
خوڵقێنه‌رم و پێك‌هێنه‌ر
پاچ به‌ده‌س
له ئاست دیواره‌كان
خانوویه‌كی
بێ‌دیوار و بێ‌ده‌نگ
بێ هیچ مه‌ترسی
هه‌نگاو هه‌نگاو
به‌ره‌و ئامێزی مرۆڤێكی‌تر
ژوور ده‌س‌له‌ملانێی
بۆنی هه‌ناسه‌ی دیانایه‌و
ته‌رمی دیانا
تابلۆی رزاوی هه‌ڵپه‌سێراو
***
ده‌مه‌وێ ده‌سی خوێناویم
به خێنی هه‌میشه ئاڵی
گابه‌ردێك،خاوێن كه‌مه‌وه
تابلۆیه‌كی دیكه‌ی
رازاوه بنه‌خشێنم
***
ده‌ستم به شانی ئه‌ستێره
مینا دیاری
بۆ سووراو و سپیاوی هاوڕێم،
ئه‌سپێرم
به زه‌ریای ئاسمان
هاوڕێی من مرۆڤه و
رێبواری قه‌ندیل
به هه‌ناسه‌ی ژیان
ده‌بێ به شه‌ماڵێك
ژیله‌مۆیه‌ك ده‌هه‌ژێنێ و
من به هه‌ناسه‌م |