سه‌فه‌رێ بۆ بناری دڵه‌ی دایه
جه‌خار جه‌خار
نه دڵ دڵه‌که‌ی جارانه
و
نه یار یاره‌که‌ی پار.
هیچ دیار نییه، هیچ
نه شه‌قامێ ،نه کۆڵانێ
نه دڵێ و نه دڵستانێ
نهختولهیهک شێوه‌ی تۆی تیا به‌دی بکه‌م.
جوان له بیرمه
بۆت نووسیبووم
سه‌رده‌مێ دێ
دڵ ئه‌وه‌نده بێ سۆز ئه‌بێ
مرۆ په‌نا ئه‌با بۆ که‌ڤر
به‌رد ئه‌دوێنێ
و
بۆکڕووزی دڵی کهڤریش
شه‌قار شه‌قار ئه‌کا ئاسمان.
ئه‌توت ئه‌و ده‌م
وه‌رزی په‌ڵه‌ی دڵ ئه‌گات
و
دایئهداته سۆز بارانێ ئه‌م هه‌رێمه.
من ئێستاکهچاوم لێته
له‌و سه‌ری سه‌ری سه‌ره‌وه
به یه‌ک نیگا
پرشنگی ڕۆحم تێ ئه‌گری
و
دوور به دوورێ
سهیرۆک به سهیرۆک ئهمگێڕی.
من ئێستاکه به‌سه‌ر باڵی هه‌ورانه‌وه
به‌ره‌و لات دێم تا پێت بگه‌م
که‌چی هه‌تا هه‌واری نوێ ئه‌بڕم
هه‌ر پێم وایه
هه‌وار، هه‌واره کۆنه‌یه.
له دووری دووری دووره‌وه
چاوم لێته ده‌ستێکم بۆ ڕائهدهیت
و
ئه‌ڵێی دابه‌زه، دێمه‌وه لات.
که هاتمه‌وه ، به‌ڵێنت ده‌دمێ گیانه
به دیاری بۆت بێنم
یارێ
گشت سۆزێکی ئه‌م ژیانه.
ڕێناس جاف
renascaf@yahoo.com
تاران |