زیزبوون
له تۆ زيزم
له زه‌وی زارتا زمانی
زبر‌و زه‌برو زه‌نگی ئه‌ڕوێت!
له تۆ تووڕه‌م
له تۆره‌تا، گه‌ل گلاوی گفت وگۆيه!
گفت‌وبه‌ڵێنت درۆيه!
له تۆهه‌ڵدێم
له هه‌وێڵتا به‌رزايی به‌زه‌يی چپه‌ن
پێ‌ده‌شتی تاوان
هاواره!
له تۆ ترسام
له هه‌ره‌شه‌ی ئێواره‌تا
نيه سوزی سبح وسه‌حه‌ری وسه‌ڵايه‌ك!
له ته‌وڕاتی ته‌واوبوونتا
نيه سووڕه‌ی سرته‌و سه‌برو
سه‌ره‌تايه‌ك!
له تۆ ترسام
كه لێت زيزم
كه لێت تووڕه‌م
كه لێت هه‌ڵدێم.
حه‌سه‌ن ئه‌مينی سه‌قز
تۆره = قامووس –
فه‌رهه نگ
هه‌وێڵ = هه‌رێم –
مه‌كان |