رێگا
حیله‌ی ئه‌سپێكی خورته
به ده‌م یاڵێكی به‌رزه‌وه
گه‌رای رێگا له ناو خه‌ونه‌كاندا ئه‌خا
له‌وپه‌ڕی رێگایه‌كدا
ده‌روازه‌یێكی نیوه‌تاكی قه‌ڵایێكی رازناك
چوارناڵه به رێگای یاڵه‌وه
پاشكۆ خه‌ون و راز و
توێشوو حه‌یره‌ت
به رێگایه‌كی تره‌وه
ده‌فێكی شه‌هیدی له‌داردراو
باسی زرمه‌زرمی گیانێكی نه‌حه‌جمیوی لایه
ناڵ،
قاوچه‌خماخی داگیرسانی بارانه و
رێگا پڕ ئه‌كا له لاله‌ی رووناک.
شه‌شده‌ری جیهان ئه‌بێته رێگا!
حیله‌ی ئه‌و ئه‌سپه رێگا ئه‌ڕوێنێ
هــــــۆ رێبواره‌كه‌ی رێگای هه‌میشه!
تۆ له‌به‌ر رێگاكان هه‌ڵبژێردرای؟
یا ده‌فه‌كان
بۆ گه‌شانه‌وه‌ی لاله‌كان؟
یا ده‌روازه
بۆ دركاندنی رازه‌كان؟
حیله‌ی ئه‌و ئه‌سپه
كه‌ڕڕاكه‌ی ئه‌م شاخه به‌ردینانه‌ی
-
وه‌ك ده‌فێكی شه‌هید
-
كردۆته خانه‌ی زایه‌ڵه‌ی
شڵپ‌وهووڕی خوێن!
***
رێگا ئارام-ی هه‌ڵئه‌گرێ؛
رێگا ژیانی ناو قه‌ڵا ئه‌زڕێنێ؛
رێگا رازه‌كانی پێش شه‌هیدبوونت ئه‌ژه‌نێ؛
رێــــــــــــــــــــــــــــــــگا هه‌ڵیگرتی!
***
رێگا ئه‌چێته‌وه سه‌ر خۆره‌تاوێ
ریشاڵ‌ریشاڵی تیشكی خۆی
به یاڵی بژی ئه‌سپێكی به‌حیله‌وه
هۆندۆته‌وه .
***
كه‌ڕڕاكه‌ی به‌رد
قه‌ڵای شڵپ‌وهووڕه و
حیله‌ی حیره‌ت .
*******
رێـــــــــــــــــــــــــــگا
به مه‌زارێ ئه‌گا ، تاك! |