|
نوسيني : سه‌ی عه‌لی ساڵحی
وه‌رگێڕ: نه‌جمه‌دین براخاسی
لێتان سه‌ندووین، لێتان گرتووین
نان له سه‌ر سفره و، وشه له کتێب
چرا له ماڵ و، چرۆ له هه‌نار
ئاو له پیاڵه و په‌پووله له ئێوار
ستران له منداڵ، زه‌رده له لێوان
واگرتیشتان! چی له خه‌ونه‌کانمان ئه‌که‌ن؟!
ئێمه خه‌ون ئه‌بینین و ئێوه درۆ ئه‌ڵێن
درۆ ئه‌که‌ن کاتێ ئه‌ڵێن:
بن به‌سته ئه‌م کۆڵانه
ئه‌و کۆتره یه‌خسیره بێ ئاسمانه
سه‌بری هه‌ساره‌ش بێ پایانه.
گاواره له کۆڵ مه تێپه‌ڕ ئه‌بین:
له خه‌وفی خه‌ره‌ند (ره‌هه‌ند)
له چۆمی ساواق.
ئێمه ئه‌زانین له پشت سێبه‌ری ئه‌م گشت دیواره
ئێستاش نیشانه‌ی عه‌تری عه‌لاقه و
(ئێستاکه‌ش عه‌تری حه‌ز و ئه‌رخه‌وان)
گوڵی
ئه‌رخه‌وان (نیشانه‌کانیان)
روون و دیاره.
(روون روون دیاره)
ئاخری رۆژێ ئا له‌م رۆژانه ئه‌گه‌ڕێینه‌وه
په‌رده پووکاوه پڕ پرسیاه‌کان وه‌لائه‌ده‌ین و
په‌نجه‌ره‌کان دانه دانه لێ ئه‌ده‌ین وبه خه‌ڵک
ئه‌ڵێین:
له پشت سێبه‌ری ئه‌م گشت دیواره
باخێکی گه‌وره ی
بلووغی بولبول
فامی خۆره‌تاو
نم نمه‌ی باران
له‌وێ جێماوه.
****
ستێرک له ئاسمان، له هه‌ور باران
دیه له زه‌ریا و ورته له خه‌یاڵ
کۆتر له کووجی و مانگ له دڵداری
چه‌م له رۆشتن و له ئاوازی ئاوێنه، ئاوتان سه‌ند!
چی له خه‌ونه‌کانمان ئه‌که‌ن؟
ئێمه خه‌ون ئه‌بینین و ئێوه درۆ ئه‌ڵێن،
درۆ ئه‌که‌ن کاتێ ئه‌ڵێن:
کلچانی ماڵان شکاوه و
شه‌مچه‌ی کاره‌سات کوژاوه و
خه‌ڵکیش خه‌وتووی ناو گریانن.
ئێمه ئه‌زانین له پشت سێبه‌ری ئه‌م گشت دیواره
رۆچنه‌یێکی روون رواوه: له ئه‌ستێره و
له
خه‌ونی گوڵ ئه‌ستێره.
رۆژێ له‌م رۆژانه ئاخر
چاوه‌دێره‌کانی ماچ و
رازپارێزانی زه‌ریا دێن
هه‌واڵی دۆزینه‌وه‌ی
به‌ستێنی ئه‌رخه‌وان و
گۆرانیی نوور و
عه‌تری حه‌زمان
بۆ ده‌هێنن.
واگریمان لێتان سه‌ندین:
سێبه‌ری دار و
خه‌ونی رێبوار و
ماچی باران و
گوڵۆکی چرای نێرگزان،
چی له خه‌ونه‌کانمان ئه‌که‌ن؟؟؟
رێبه‌ندان و ره‌شه‌مه‌ی87ی هه‌تاوی
بانه
|