|
عومه‌ر جه‌لال
omerjelal@yahoo.com
له نێو تابلۆیه‌كی هه‌ڵواسراو به دڵی رابوردوو بۆت
ده‌گه‌ڕێم
له پشت نهێنییه‌كانی ناو دڵی به‌رد ده‌تدۆزمه‌وه
له ئاوێنه‌ی باران ته‌ماشات ده‌كه‌م
به‌ده‌نگی به‌فر بانگت ده‌كه‌م
ده‌چمه ماڵی مردن ده‌مدۆزیته‌وه
له‌ته‌ك –با- پیاسه ده‌كه‌م و ده‌مناسیته‌وه
تۆ به‌قه‌شه‌نگبوونت
دڵی باخچه‌ت خۆشكردووه
به‌ده‌نگت عه‌نده‌لیبت شه‌رمه‌زار كردووه
خۆشم ئه‌وێی هه‌ناسه‌ی دوكه‌ڵاوی
من
له لوتكه‌ی غه‌می ناكۆتاوه
له‌پشت مردنه‌وه
وه‌ك هاژه‌ی ئاو بانگت ده‌كه‌م
ته‌نیایم چه‌مێكی سه‌رخۆشه و لاربووه‌ته‌وه
گۆرانییه‌كه ته‌نیا خۆم گوێبیستی ده‌بم
هێدی هێدی منداڵ ده‌بمه‌وه
به‌دار لاستیكێك په‌نجه‌ره‌ی ته‌نیایی ده‌شكێنم
ده‌چمه كۆلاَن به‌خۆڵ وێنه‌ی تۆ درووست ده‌كه‌م
به‌هه‌ڵماتی ره‌نگاو ره‌نگ ناوت له باخچه‌ی ساوایان
ده‌نووسم
به‌سانایی ئه‌ستێره ده‌بارێته كۆشی تۆ
هه‌ور باسی ژیانێكی دی بۆ تۆ ده‌كات
له‌نائاگاییه‌وه -گیا - بۆنی تۆ ده‌به‌خشێت به‌سه‌ر
دره‌خته بێ نازه‌كاندا
شۆسته‌یه‌كی دڕا‌و ده‌بینم له تێكی ده‌به‌م
گۆرانییه‌كی غه‌مگین چۆر چۆر هه‌ڵده‌گرم
فرمێسكی منداڵێكی گومانكار كۆده‌كه‌مه‌وه
هه‌ناسه‌كانی پیرێك به‌دیار مه‌رگه‌وه ده‌دزم
وه‌ڕسی خۆم پینه ده‌كه‌م
دڵی ماسیه‌كی سوور
ده‌كه‌مه دوا گۆڕی ژیانم
له‌كارتێكی سه‌ری ساڵدا
وێنه‌ی خۆكوشتنی دۆلفینێكی غه‌مبارت بۆ ده‌نێرم
به‌هه‌ناسه‌ی نیگه‌رانی ده‌نووسم خۆشم ده‌وێی
له‌ته‌ك مێرووله‌كان رێ ده‌كه‌م
كووره‌ی هه‌نگه‌كان وا لێ ده‌كه‌م وێنه‌ی تۆ
بنه‌خشێنن
مۆزیك ده‌كه‌م به‌هاوڕێت
رێگا بۆ باران خۆشده‌كه‌م بتناسێته‌وه
ئاو ناچار ده‌كه‌م له‌ته‌كتدا بپه‌یڤێت
به‌دارسێوێكی هاوڕێم ده‌ڵێم سایه بۆ ته‌نیایت بكات
به‌خه‌نده‌وه ده‌ڕۆم بۆ دڵی به‌رد و یادی تۆ
ده‌كه‌م
یادێك به‌وێنه‌ی زیندوو كردنه‌وه‌ی رۆحی ئاو
|