|
وه‌رگێڕانی:
خالید که‌ریمی
ئێمه سێ که‌س بووین
ده‌سته‌کانمان بێ سێبه‌ر...
سێبه‌رمان له سه‌ر دیوار
چاوانیشمان به‌ره‌و جێ پێی ئه‌و مه‌لانه‌ی
وا چووبوونه ساته‌کانی ناو خه‌ونه‌کان.
دواییش نه‌ختێ باران باری...
ئێمه دڵمان بۆ چڕینی گۆرانیه‌کی ئاسایی
ته‌نگ ببوو.
به‌ڵام ده‌نگی شکانی شتێک
وه‌کوو ده‌نگی مرۆڤ
هاته به‌ر گوێ.
ساڵانێکی دواتر
دایکانی تازیه‌بار گێڕایانه‌وه:
له هیچ به‌هارێکدا
ئه‌وه‌نده ته‌رزه‌ی ناوه‌خت نه‌باریبوو.
ئه‌ڵێن ساڵ...ساڵی کۆتر بوو.
**
ئێمه دوو که‌س بووین
یاده‌کانمان له ماڵه‌وه...
خه‌ونه‌کانمان له ده‌ریاو
لێومان تینوو
هه‌ر ته‌نیا بۆ نێو پیاڵه‌یه‌ک
له ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نۆشی ئاو.
دواییش نه‌ختێ باران باری.
ئێمه دڵمان ته‌نیا بۆ دیداری
شێوه‌یه‌کی ئاشنا ته‌نگ ببوو.
به‌ڵام ده‌نگی شکاندنی شتێک
وه‌کوو ده‌نگی مرۆڤ
هاته به‌ر گوێ.
بۆ ساڵانێکی دواتر
دایکانی تازیه‌بار بۆیان گێڕاینه‌وه:
له هیچ به‌هارێکدا
ئه‌وه‌نده ته‌رزه‌ی ناوه‌خت نه‌باریبوو.
ئه‌ڵێن ساڵ... ساڵی چه‌قۆ بوو.
*
ئێمه تاقه که‌سێک بووین
دواییش نه‌ختێک باران باری...
سه‌رچاوه:
گۆڤاری "دنیای سخن" ژماره 57
|