ڤیتامین منداڵێکی نۆرماڵت پێده‌به‌خشێت
نووسینی:
یواشيم هێنريک سێن
وه‌رگێڕانی له
نۆروێژییه‌وه: مه‌رزیه خورشیدی
زۆربه‌ی
لێکۆڵه‌ران پێیان وایه که ڕاده‌ی که‌م بوونی ڤیتامین یاخود ماده
کانزاییه‌کان ده‌توانێ کاریگه‌ری هه‌بێ له‌سه‌ر ره‌وشتی منداڵ.
ئه‌م قه‌ناعه‌ته وامان لێده‌کا که مه‌ترسی که‌م بوونی ئه‌م
ڤیتامینانه هه‌ر له‌وه‌دا نه‌بینین که کاریگه‌ری ده‌بێ له سه‌ر
گه‌شه‌ی فیزیکی و جه‌سته‌یی منداڵ، به‌ڵکه به‌ره‌و ئه‌وه‌شمان
ده‌با که که‌مبوونی ڤیتامین راسته‌وخۆ به‌شه‌کانی چالاکی هزر و
رۆح و ته‌نانه‌ت ره‌فتاریش ده‌خاته ژێر کاریگه‌ریی خۆیه‌وه.
ده‌رمان بۆ جه‌نایه‌تکاره‌کان
"ماوریتیوس"
به پێی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێ ده‌یسه‌لمێنێ که که‌مبوونی ڤیتامین
له په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ تاوان و لایه‌نی کرداره
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له بریتانیا
دوکتۆره‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن به که‌ڵک وه‌رگرتن له حه‌بی ڤیتامین
یارمه‌تی بگه‌یه‌نن به‌و مێرمندالانه‌ی که به‌هۆی تاوانه
جیناییه‌کان سزادراون. مه‌به‌ست له‌م یارمه‌تییه چێکرنی
ره‌فتارێکی نۆرماڵتره.
به‌ڵام
هێشتا هه‌ندێ که‌س گومانیان هه‌یه
ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه
له درێژه‌ی هه‌مان لێکۆڵینه‌وانه‌دایه که پێشتر له‌م
باره‌یه‌وه سازدرابوون، به‌ڵام به بۆچوونی پرۆفیسۆر تۆم سانده‌رس
(له کۆلیژی کیندز له له‌نده‌ن) ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه ناسه‌لمێنێ
که به‌کارهێنانی راده‌ی زۆری
حه‌به‌کانی ڤیتامین له ڕۆژدا کاریگه‌ریه‌کی به‌رچاوی ده‌بێ
له‌هه‌مبه‌ر گۆڕانی تاوانباران بۆ فریشته چکۆله‌کان.
ئه‌ماندا
یوهانسن بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی دایتێتیکی
بریتانی1 بۆ ئه‌م مه‌به‌سته راکێشێ ده‌ڵێ:
نیگه‌رانی
ئێمه بۆ ئه‌و جۆره لێکۆڵینه‌وانه له‌وه‌دایه که ئێمه
چاوه‌را‌نی ئه‌وه‌مان هه‌یه په‌ر‌داخێکی پر له حه‌بی ڤیتامین
بتوانێ له پاکژ
کردنه‌وه و له نێوچوونی جیاوازیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و له‌نێو
بردنی که‌م توانایی خوێندندا یارمه‌تیده‌ر بێ.
(یوهانسن) بۆ
ڕۆژنامه‌ی تێڵێگره‌ف
ما‌سی بۆ دایک و منداڵ.
زۆربه‌ی
شاره‌زایان له سه‌ر ئه‌وه کۆکن که گۆڕان له خواردندا ده‌توانێ
به سوود بێت. جا زۆر سروشتیه که که‌ڵک وه‌ربگیردرێ له ڤیتامین
یاخود ماده‌ی کانزایی زیاتر، به‌ڵام پیاو ده‌بێ ئاگادار بێت که
زیاده‌ڕه‌وه‌ی تێێدا زیان به مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێ.
ئه‌وه‌یکه ما‌سی خواردنێکی گونجاوه بۆ مێشک، بێشمارێکی ئاشنایه
بۆ گشتمان هه‌ر بۆیه "تران" (رۆنی ماسییه که وه‌ک شه‌ربه‌ت یان
حه‌ب دروستی ده‌که‌ن) به‌شێکه له ماده ته‌قویه‌تییه‌کان بۆ زۆر
که‌س. جا گه‌ر مرۆ خاوه‌ن منداڵ بێ، زۆر سروشتییه که که‌ڵک
وه‌ربگرێ له رۆنی به‌سوودی ما‌سی.
تاقیکارییه‌ک که له
سه‌ر زیاتر له 7400 که‌سدا ئه‌نجامدراوه، ئه‌وه ده‌رده‌خات که
بۆچی لێکۆڵه‌ره‌کان له‌مێژ ساڵه تووشی ئه‌و گومانه‌ن: ئه‌وه‌ی که
بۆچی ئه‌و دایکانه‌ی له کاتی دووگیانی‌دا به راده‌ی پێویست
خواردنی ما‌سی له ژه‌مه‌کانیدا زۆرتره، هه‌میشه منداڵه‌که‌یان
له‌باری عه‌سه‌به‌وه گه‌شه‌ی باشتری ده‌بێ. ئه‌مه به‌و
مانایه‌یه که تێگێشتنی زمان، توانا کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و
ژیربوونی منداڵ گه‌شه‌یه‌کی خێراتری تێدا به‌دی ده‌کرێ له‌چاو
منداڵانی دیکه‌دا.
به
پێی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک که له زانکۆی
North Carolina)(
به ئه‌نجام گه‌یشتوه، راده‌ی ئه‌و ماده
کانزاییانه‌یان ده‌ست نیشان کردووه که له رێگای دایکه‌وه به
منداله‌که‌ی گه‌یشتووه. ئه‌م ژمارانه به‌راوه‌رد کراون له گه‌ڵ
ئه‌و تێستانه‌ی که له منداڵانی نێوان ته‌مه‌ن 15 و 18 مانگیدان.
به‌گشتی
ئه‌وه ده‌رکه‌وتووه که ئه‌ودایکانه‌ی که له کاتی دووگیانی‌دا
زۆرتر ماسیان خواردووه، ئه‌نجامێکی باشتریان هه‌بووه. به‌تایبه‌ت
راده‌ی تێگێشتن له وشه لای منداڵانی ته‌مه‌ن 15 مانگ به دوای
له دایکبوونیه‌وه زۆر باشتر بووه له منداڵه‌کانی دیکه. ئه‌م
بابه‌ته هه‌روه‌ها زۆر به روونی له‌هه‌مبه‌ر توانا
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی مناڵ و توانایی گه‌شه‌ی زمانی خۆی نیشان ده‌دا.
ئه‌م بابه‌ته له گۆڤاری ئینته‌رنێتی
Nutra Ingredients
هاتوه‌ته
به‌ر باس.
ماده‌ی
ئاسنی سروشتی
لێکۆڵه‌ره‌کانی زانکۆی (PennsylvaniaStateUniversity)
له ئامریکا تاقیکارییه‌کیان کردووه له‌سه‌ر 113 ژن که جیاوازیان
هه‌یه له راده‌ی ئاسنی خوێنیاندا. تاقیکارییه‌کان له هه‌مبه‌ر
زه‌ین(حافزه)، بیرکردنه‌وه و توانای فێربوون به روونی نیشانی
داوه که راده‌ی که‌می ئاسن ئه‌نجامێکی باشی نه‌بووه.
زیاد کردنی
ئاسن ده‌توانێ چاره‌سه‌رییه‌کی باش بێ بۆ هه‌ستانی راده‌ی
ئاسن له خوێندا. به‌ڵام خاڵی زۆر گرینگ له‌وه‌دایه که پیاو
مشووری ئه‌وه بخوات که هه‌موو رۆژێ که‌ڵک له ماده‌یه‌کی کانزایی
وه‌ربگرێ تاکو راده‌ی ئاسن له خوێنی‌دا به‌رز ببێته‌وه.
وه‌ک نمونه
ئه‌و خواردنانه‌ی که ماده‌ی ئاسنیان زۆره بریتین له نان که
که‌په‌کی لێ جیا نه‌کراوه‌ته‌وه، نانی جۆ، په‌نیری بزن، گۆشت،
جه‌رگ و سه‌وزه‌جات. ڤیتامین(c)
ده‌بێته هوی جه‌زب کردنی ئاسن له ریخۆڵه‌کان، هاننا هۆنسه‌ن
(شاره‌زا له رێژیمی خۆراک) ده‌ڵێ گه‌ر هه‌ست ده‌که‌ی جه‌سته‌ی تۆ
که‌میی ئاسنی هه‌یه، پێویسته هه‌وڵ بده‌ی ئاوی ئه‌و میوانه
بخۆیته‌وه که ڤیتامین (c)یان
زۆره وه‌ک شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ له باتی شیر. نیو تا یه‌ک
ده‌سیلیتر شه‌ربه‌ت که له‌گه‌ڵ ناشتا بخورێته‌وه.
ڤیتامینه گرینگه‌کان
ڤیتامین (ب و
د) هێندێ جار له خواردنی نۆروێژیدا که‌متر به‌دی ده‌کرێ
(ئه‌م بابه‌ته له پێوه‌ندی به سیسته‌می خۆراکی ولاتی نۆروێژ
نوسراوه، به‌ڵام گه‌رینگ ئه‌وه‌یه که کاتێ هێندێ له
خواردنه‌کان ئه‌م ڤیتامینانه‌ی که‌م بێ ده‌بێ ئێمه چی ره‌پێشچاو
بگرین). هێندێ که‌س له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ن که که‌م بوونی
ڤیتامینی ب له پێوه‌ندییه‌کی راسته‌وخۆدایه له‌گه‌ڵ گرژی و زوو
هه‌ڵچوون له کرداری مرۆڤ و هه‌روه‌ها خه‌مۆکی.
به گشتی
ئێمه ڤیتامینی "د" له تیشکی خۆر وه‌رده‌گرین، که له زستاناندا
ده‌کرێ ئه‌م به‌شه که‌متر به جه‌سته‌ی ئێمه بگات. تۆ ده‌توانی
هه‌ردوو ڤیتامینه‌کان(ب و د) له ماده کانزاییه‌کان وه‌ربگری.
به‌لام پێویسته تۆ ئاگادار بیت له به‌کار هێنانیان و حه‌ول بده
زیاتر له راده‌ی پێویست نه‌خۆیت و ره‌چاوی ئه‌و راده‌یه بکه‌ی
که له شێوازی به‌کار هێنانی ئه‌م ده‌رمانانه‌دا پێشینیار کراوه.
1ـ
British Dietetic Association
سه‌رچاوه:
www.
Lommelegen.no
|