دایک وه‌ک
که‌سایه‌تێکی به‌ر‌جه‌سته و سه‌ربه‌خۆ
قادر نیکپور
منداڵ به چاو لێکردن و تاقیکردنه‌وه شت فێر ده‌بێت تاکو به قسه
بیستن، ئه‌وه ره‌فتار و کرداری ئێمه‌یه که زۆرتر کاریگه‌ری
له‌سه‌ر مندال وباری ته‌ربییه‌تکردنی منداڵ هه‌یه، چونکه مندال
ته‌نها به قسه ته‌ربییه‌ت ناکرێت. منداڵ وه‌ک گوڵ و دار له نێو
ئاو و گڵی ماڵێ‌دا هه‌ڵده‌دا و گه‌وره ده‌بێت. زۆرجار دایک و باوک
به قسه هیچ عه‌یبیان نیه، که‌چی له کرده‌وه‌دا هیچیان له
هه‌نبانه‌دا نیه، وته‌کانیان له‌گه‌ڵ ره‌فتاریان جیاوازی زۆره.
شه‌و‌نخوونی
و شه‌وبێداری، چاوه‌دێری و ئامۆژگاری، له قه‌راخ بێشکه وێژینگدان
وخه‌ونووچکه بردنه‌وه، چاوه‌نواڕی یه‌که‌م بزه‌ی سه‌رلێوی منداڵ
کردن، چاوه نواڕی
گاگۆلکه و
داره‌داره کردن، چاوه نواری یه‌که‌م وشه‌ی سه‌رزاری منداڵ کردن،
دووپاتکردنه‌وه‌ی وشه جۆراوجۆره‌کان له‌گه‌ڵ کۆرپه‌ی ساوا، دووپات
کردنه‌وه‌ی وشه‌ی خۆشه‌ویستی هه‌ر ده‌موسات، خۆبه قوربانکردن و
سه‌ده‌قه و به‌ڵاگه‌ردان بوونی منداڵ، هه مووی ئه وانه له سایه‌ی
به‌ره که‌تی دایکه و ئه‌مه‌گداری دایکه بۆ منداڵ، هه‌مووی نیشانه‌ی
خۆشه‌ویستی دایکه بۆ منداڵ، ره‌مزی مانه‌وه‌یه.
محه‌ببه‌ت و خۆشه‌ویستی چاشنی ژیانن و، به بێ ئه‌وان ژیان
ساردوسڕه و گڕوتینێکی ئه‌وتۆی نیه. خۆشه‌ویستی تین وگڕێکی
تایبه‌تی ده‌به‌خشێت به ژیان ومرۆ هان ده‌دات به ره‌و ژیانێکی پڕله
هیوا و به‌خته‌وه‌ری. بۆ سه ر که وتن له رێگای سه خت و رژدی ژیان
پێویستمان به پاڵ پشت هه‌یه که هانده‌رمان بێت بۆ گه یشتن به
لوتکه‌ی به رزی ژیان، بۆ گه یشتن به ئاواتی کۆن و تازه،
بۆ گه یشتن به عیشق ودڵداری.
هه موو ئێش
وئازاره کانی مرۆ،
گشت
ئه‌و کێشانه‌ی که مرۆ له گه ڵ خۆی هه‌یه‌تی، گرێدراوه به که‌م
و کوڕییه‌کانی رابردووی ئه‌و. ئه‌وکاته ی که دڵمان تینووی
محه‌ببه‌ته باوه‌شی بۆ ده‌که‌ینه‌وه و له ئامێزی ده گرین. کاتێک
مندال ده‌گری له ئامێزی گه‌رمی دایک هێدی ده‌بیته‌وه، ئارام
ده‌گرێت و دڵی داده‌سه‌کنێت و هه‌ست به بوونی خۆی ده‌کات.
ئه‌و که‌سه‌ی که گێره‌وشێوێنه و هه‌ڵه‌ده‌کات، یان ناته‌بایه و
حاوانه‌وه‌ی نیه، تاوانه‌که‌ی له ئه‌ستۆی که‌سێکیتره،
تاوانه‌که‌ی له ئه‌ستۆی ئه‌و که‌سه‌یه که ته‌ربییه‌تی کردووه و
به‌م جۆری باری هێناوه. زۆربه‌ی کێشه‌کانی ئێمه گرێدراون به
رابردوو و پێوه‌ندی راسته‌وخۆیان هه‌یه له‌گه‌ڵ رابردووی ئێمه،
رابردووی ئێمه‌ش ئه‌و نۆرم و نه‌ریتانه‌ن که ئێمه پێی
په‌روه‌رده‌کراوین. جا که‌وایه گرینگه بزانین که ئێمه له سه‌ر
کام بنه‌ما و بنچینه په‌روه‌رده کراوین، یان به واتایه‌کی تر
سه‌رپه‌ره‌ستانی ئێمه، ئێمه‌یان له سه‌ر بنه‌مای کام مێتۆدی
په‌روه‌رده‌کردن به خێو کردووه، خه‌ڵاتی کام کولتوره یان
هه‌ره‌سکراوی کام باخه‌وه‌نه؟
سه‌ره‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش گرینگه که بزانین ئێمه خۆمان کێین و
چه‌نده له ته‌ربیه‌تی خۆمان رازین یان ناڕازین. چاره چیه،
ئه‌وکات که خۆمان له سه‌ر بنه‌مایه‌یکی پته و دروست په‌روه‌رده
نه‌کرابین. کاتێک ئێمه له خۆمان تێناگه‌ین، به چ زمانێک و به چ
شێوازێک منداڵه‌کانمان لێمان تێبگه‌ن؟ كاتێک ده‌بینین منداڵ
کێشه‌ی هه‌یه یان به دڵی ئێمه هه‌ڵسوکه‌وت ناکا، ڵامان وا نه‌بێ
که ئه‌و کێشه‌یه له خۆیه‌وه هاتووه یان دروست بووه، یان له
زگماکه‌وه وه‌ریگرتووه و به خه‌ڵات له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه. ئێمه‌ش
وه‌ک دایک و باوک هه‌مان کێشه‌مان هه‌یه و، هه‌روه‌ها
هه‌ڵسوکه‌وتی ئێمه‌ش به دڵی منداڵ نیه، که‌چی ئێمه ته‌نها هی
منداڵ ده‌بینین.
هه‌ر وه‌ک ده‌ڵێن: لێم بگه‌رێ با منداڵه‌که‌ت بناسم تاکو پێت بڵێم
که خۆت کێی، له راستی دا خۆمان هه‌رچی که هه‌ین، منداڵه‌که‌مان
هه‌مان شت. یان به قه ولی کوردی: گیا له سه ر پنجی خۆی ده‌ڕوێ.
ته‌ربییه‌تێکی دروست ته‌نانه‌ت له خۆشه‌ویستیدا کۆتایی پێنایه‌ت،
ژیان رێچکه‌یه، بۆ پێوانی ئه‌م رێچکه‌یه پێویستیمان به گه‌لێک
ورده‌کاری و وردبینی هه‌یه. خولق و خوو و ره‌فتاری ئێمه له‌گه‌ڵ
منداڵ زۆر گرینگه، منداڵ مه‌دحکردن له کات و شوێنی خۆیدا، عه ی‌ب و
ئیراد گرتن له منداڵیش هه‌ر له کات و شوێنی خۆیدا گرینگه،
هه‌روه‌ها هاندانی مندال بۆ سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر هه‌ڵه‌دا، هه‌مووی
ئه‌وانه گرینگن بۆ داهاتووی منداڵ، چونکه هاندان ته‌واوکه‌ری
کارێکی ناته‌وه.
گرینگه که مندال بیره‌وه‌ری خۆش و شیرنی له چوارچێوه‌ی ماڵێ‌دا
هه‌بێ تاکو به‌رده‌وام بگه‌ڕیته‌وه سه‌ر دانگه‌ی خۆی، نه‌ک
بیره‌وه‌ری تاڵ و ناخۆش که حه‌ز له گه‌ڕانه‌وه‌ی ماڵه‌وه
نه‌کات. چونکه فه‌رقی ئه‌ساسی بنه‌ماڵه له‌گه‌ڵ هه‌ر شوێنێکی‌تر
واته ده‌ره‌وه‌ی ماڵ ئه‌وه‌یه که، ئێمه له بنه‌مه‌ڵه‌دا
خۆشیه‌ویستی وه‌رده‌گرین و خۆشه‌وسیتیش رۆڵی سه‌ره‌کی هه‌یه بۆ
بواری په‌روه‌رده و بارهێنان. به‌ڵام له کۆمه‌ڵگه‌دا قانوون و
یاسا بڕیارده‌ده‌ن و ده‌ور ده‌گێڕن. ئه‌گه‌ر حاکمی خۆشه‌ویستی له
چوار چێوه‌ی ماڵدا باش به‌ڕێوه نه‌چیت و عادڵ نه‌بێ، له‌گه‌ڵ
قانوون و یاسای نێو کۆمه‌ڵگه‌ش ده‌که‌وینه ململانه و توشی کێشه
ده‌بین.
منداڵ به چاو لێکردن و تاقیکردنه‌وه شت فێر ده‌بێت تاکو به قسه
بیستن، ئه‌وه ره‌فتار و کرداری ئێمه‌یه که زۆرتر کاریگه‌ری
له‌سه‌ر مندال وباری ته‌ربییه‌تکردنی منداڵ هه‌یه، چونکه مندال
ته‌نها به قسه ته‌ربییه‌ت ناکرێت. منداڵ وه‌ک گوڵ و دار له نێو
ئاو و گڵی ماڵێ‌دا هه‌ڵده‌دا و گه‌وره ده‌بێت. زۆرجار دایک و باوک
به قسه هیچ عه‌یبیان نیه، که‌چی له کرده‌وه‌دا هیچیان له
هه‌نبانه‌دا نیه، وته‌کانیان له‌گه‌ڵ ره‌فتاریان جیاوازی زۆره.
یان هه‌ندێ له دایکان و باوکان به هۆی له خۆبایی بوون خۆ له
قه‌ره‌ی هه‌ڵه‌کانیان ناده‌ن. پێچاره و په‌سته‌زمان ئه‌و
منداڵانه‌ن که ده‌که‌ونه به‌رده‌ستی که‌سانێکی به‌م جۆره،
ته‌ربییه‌ت ته‌نها له شوعاردا ناگونجێت، چونکه ته‌ربییه‌ت تکنیک
و مێتۆدی دروستی پێویسته.
هه‌ر
مرۆڤێکی گه‌وره و زانا ده‌سپه‌روه‌رده‌ی دایکێکی خه‌مخۆر و
به‌مشووره
ره‌نگه
ئه‌وه‌مان زۆر بیستبێت که ده‌ڵێن هه‌ر مرۆڤێکی گه‌وره
ده‌سپه‌روه‌رده‌ی دایكێکی به‌مشووره و، منیش یه‌که‌م که‌س نه‌بم
که ئه‌وه دووپات ده‌که‌مه‌وه. لێره‌دا مه‌به‌ست له گه‌وره‌یی
به مانای قه‌ڵافه‌ت و به‌ژن و باڵا نیه، زانستیش نیه، به‌ڵکو
ئه‌و شعوور و تێگه‌یشتنه‌یه که هه‌ر مرۆڤێک له پیوه‌ندی دروستی
بواری ژیان له‌گه‌ڵ دایک وه‌ری ده‌گرێت.
له‌م
لێدوانه‌دا زۆرتر گرینگی ده‌ده‌ین به رۆڵ و پێوه‌ندی دایک له‌گه‌ڵ
منداڵ و بوونی هاوسه‌ری باش وه‌ک پشتیوانه‌یه‌کی به‌هێز و به‌توانا
بۆ پیاو. کاتێک مرۆڤ له رژدترین هه‌ورازی ژیان سه‌رده‌که‌وێت،
بێگومان پشتیوانه‌یه‌کی به‌هێز وه‌ک دایک یان ژن له پشت سه‌ری
وێستاوه. ره‌نگه ئێمه بێ بوونی دایک یان ژن بتوانین له زۆر
هه‌ورازان سه‌رکه‌وین، به‌ڵام به‌هێزترین و گرینگ‌ترین سه‌رچاوه‌ی
پشتیوانی هه‌ر دایک یان ژنه.
ئه‌شێ ئه‌م
باس و خواسه له کۆمه‌ڵگه‌ی سوننه‌تی تاڕاده‌یه‌کی ره‌دکرێته‌وه
یان بایه‌خێکی ئه‌وتۆی پێنه‌درێت، مه‌رج نیه هه‌ر خوێنه‌رێک
هاوده‌نگ و هاوڕای ئه‌م نووسراوه‌یه بێت و، مه‌رج ئه‌وه‌یه
ئه‌گه‌ر
لێدوانه‌که هه‌ڵه‌یه، با هه‌ڵه‌که‌ر روون بکرێته‌وه. باسی
ئێمه "فیمینیزم" نیه، باس له یه‌کسان و به‌رابه‌ری ژن و پیاویش
ناکه‌ین، باس له بوون و رۆڵی دایک وه‌ک که‌سایه‌تێکی گرینگ
ده‌که‌ین که به دریژایی مێژوو بایه‌خی پێنه‌داروه. هه‌رچه‌ند
ئێمه به قسه هاوار بکه‌ین که لایه‌نگری ژنین و ژنمان خۆش
ده‌وێت، ژن بوونه‌وه‌رێکی به‌نرخه و ده‌بێ رێزی لێبگرین، به‌ڵام
به کردوه و نزیک بوونه‌وه له دنیای ژن گه‌لێک دوورین.
ئه‌یریک
فرۆم ده‌ڵێ:
«خۆشه‌ویستی دایک بۆ منداڵ له پێناو هیچ شتێک دا نیه، که
ئه‌وه راسته‌قینه‌ترین خۆشه‌ویستییه.»
مه‌به‌ستی فرۆم ئه‌وه‌یه
خۆشه‌ویستی که له‌پێناو شت دانه‌بێت، تازه هیچ شتێک جێی
ئه‌و ناگرێته‌وه. که تۆوی خۆشه‌ویستی به دروستی له‌سه‌ر زه‌وی
مێشکمان چێندرا، زۆر که‌س له‌و زه‌وییه سوود و به‌هره‌ی دروست
وه‌رده‌گرن.
کانت
ده‌ڵێ
کانت پێوه‌ندێکی به هێزی له‌گه‌ڵ دایکی هه‌بووه و ناوبانگی
به‌وه ده‌رکردووه که
شێت و شه‌یدای دایکی
بووه و
دایکی یه‌کجار زۆر خۆش ویستووه. کانت ئه‌وه ده‌ڵێ: «من تا
ماوم هه‌رگیز خۆشه‌ویستی دایکم له‌بیر ناکه‌م، چونکه دایکم تۆوی
خێر و چاکه‌ی له دڵ و مێشکمدا چاند.» کانت له
بنه‌ماله‌یه‌کدا په‌رورده کراوه که متمانه و ئه‌خلاق بنچینه
و بنه‌مای ژیانی ئه‌و بووه. کانت چاوی به خۆشه‌ویستی سروشت و
مه‌عریفه‌ی ئینسانی هه‌ڵیناوه و دایکی بۆ هه‌ر شوێنێک له‌گه‌ڵ خۆی
بردوویه‌تی تاکو زۆرتر له‌گه‌ڵ سروشتی ئاشنا بکات. به گوێره‌ی
ده‌ڵێن: کانت ئه‌و هه‌موو مه‌عریفه و زانسته زۆره‌ی له دایکی
وه‌رگرتووه و، دایکی سووڕبووه له‌سه‌ر ئه‌وه که کوڕه‌که‌ی له
سه‌ر بنه‌مای کولتورێکی ده‌وڵه‌مندی ئه‌خلاقی په‌روه‌رده بکات.
ئه‌گه‌ر به‌وردی سرنج بده‌ین به به‌رهه‌مه‌کانی کانت
ده‌رده‌که‌وێت که پێوه‌ندی ئه‌و له‌گه‌ڵ دایکی بێ هۆ نه‌بووه و
ئه‌و روحیه‌ته گه‌وره و ئه‌خڵاقییه‌ی کانت ته‌نها له پێوه‌ندی
دروست له‌گه‌ڵ دایکیدا پێکهاتووه.
که‌سایه‌تی دایک
بوونی دایك وه‌ک ژنێكی سه‌ربه‌خۆ و که‌سایه‌تێکی به‌ر‌جه‌سته،
دیارده‌ی ئه‌وه‌یه که مافی منداڵ له هه‌موو لایه‌که‌وه
بپارێزرێت. دایکێکی ژیر و به مشوور یه‌که‌م شت پارێزگاری له ماف
و که‌سایه‌تی خۆی ده‌کات و دووهه‌م مافی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی
بنه‌ماڵه ده‌پارێزێت. رۆڵی باوک کارایی خۆی هه‌یه، به‌ڵام وشیاری
و گرینگی دایک گه‌رموگوڕێکی تایبه‌تی ده‌به‌خشێت به ژیان و
بنه‌ماڵه. لیاقه‌ت و شیاوی دایک لیره ده‌رده‌که‌وێت که سروشتی
ژنایه‌تی خۆی بپارێزێت و پارێزگاری له مافی خۆی بکات، پیاویش
به‌هه‌مان شیوه سروشتی پیاوانه‌ی خۆی بپارێزێت و پیاوانه مافی
که‌سی دیکه پێشێل نه‌کات، به تایبه‌تی هاوسه‌ره‌که‌ی و
منداڵه‌کانی.
به‌م جۆره ئێمه به دووقۆڵی دوو کاری دروست و په‌سه‌ندیده‌مان
به‌ئه‌نجام گه‌یاندووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه که که‌سایه‌تی خۆمان
پاراستووه، منداڵه‌کانیش فێر ده‌که‌ین که ئه‌وانیش به‌م ره‌واڵه
که‌سایه‌تی خۆیان بپارێزن. زۆر که‌س حه‌ز ده‌که‌ن به جۆرێک
له‌وه‌ی که هه‌یانه که‌سایه‌تی خۆیان نیشانبده‌ن، تاکو سرنجی
ده‌وروبه‌ریان به خۆیان رابکێشن، به‌ڵام له ده‌رووندا
که‌سایه‌تێکی لاوازیان هه‌یه.
له راستی دا به‌خته‌وه‌ری بنه‌ماڵه له گره‌وی ئه به‌شه دایه
که ژن وپیاو داکۆکی له‌مافی یه‌کتری ده‌که‌ن و له‌گه‌ڵ خۆیان
ومنداڵیان رووڕاستن، به‌تایبه‌تی ژن(دایک) ده‌توانێ دایکێکی باش بێ
بۆ منداڵه‌کانی و هاوسه‌رێکی باش بۆ باوکی منداڵه‌کانی. ژنێك که
سروشت وهه‌ستی ژنانه‌ی خۆی به دروستی بپارێزێت و برستی ژنانه‌ی
هه‌بێت، باشتر ده‌توانێت دڵی پێاو وه‌ربگرێت تاکو ئه‌وه‌ی خۆی وه‌ک
پیاو نیشان بدات، هه‌ر چه‌ند به‌شێک له ژنه‌کان حه‌زده‌که‌ن وه‌ک
پیاو خۆیان نیشان بده‌ن و هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن تاکو باشتر بکه‌ونه
نێو دڵی پیاو، به چه‌شنێک که قه‌ره‌بوی که‌موکوڕییه‌کانی ژنانه‌ی
خۆیان بکه‌نه‌وه. ره‌نگه به‌شێک له‌و کێشه‌یه بگه‌رێته‌وه سه‌ر
نه‌پاراستنی مافی ژن که ژن هه‌ست به‌و به‌تالاییه ده‌کات یان
هۆی ئه‌وه که به چاوێکی که‌م سه‌یر ده‌کرێت. ئه‌وه باسێکی
دیکه‌یه که خۆمان له قه‌ره‌ی ئه‌و باسه ناده‌ین.
ئه‌گه‌ر پیاوێك به‌رده‌وام هاوسه‌ره‌که‌ی ئازاربدات، له پێش چاوی
منداڵه‌کانی ته‌نبێی به‌ده‌نی بکات یان به قسه‌ی ناشرین و نادروست
ده‌روونی هه‌ڵکۆڵێ، چ دروشمێک له‌سه‌ر منداڵ و بنه‌ماڵه دادانێت؟
ئه‌گه‌ر کچه، ئه‌وا رقی له هه‌ر چی پیاوه ده‌بێته‌وه، پیاو به
زاڵم وحه‌ق خۆر ده‌زانێت، ره‌نگه له ته‌مه‌نی لاوی زۆرتر
حه‌زبکات له‌گه‌ڵ ره‌گه‌زی خۆی نزیک ببێته‌وه تاکو ره‌گه‌زی دژ
به‌خۆی. به زه‌حمه‌ت بۆ لای پیاو ده‌چێت، له هه‌ڵبژاردنی پیاو بۆ
ژیانی هاوبه‌شی داهاتووی توشی هه‌ڵه ده‌بێت و به زه‌حمه‌ت
متمانه به پیاو ده‌کات، هه‌روه‌ها زۆر شتی دیکه‌ش.
ئه‌گه‌ریش کۆڕه، کوریش به هه‌مان شێوه رقی له باب ده‌بێته‌وه،
ره‌نگه رقی لێهه‌ڵگرێت و له دواییدا به‌م جۆره تۆڵه‌ی خۆی
لێوه‌ربگرێته‌وه. بۆ نموونه، ئالوده‌بوون به ماده‌ی سڕکه‌ر،
دزی، کاری بێ ئه‌خلاقی، هه‌روه‌ها زۆرشتی جۆراوجۆری دیکه، که
ئه‌وه له هه‌ر دوو حاڵه‌ت بۆ کچ وکوریش دێته پێش.
به‌داخه‌وه زۆربه‌ی کێشه‌کانی کۆمه‌ڵگه
ڕاسته‌وخۆ له
بنه‌ماڵه‌وه
سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر منداڵ به ئامانجه‌کانی نه‌گات و
خواسته‌کانی وه‌دی نه‌کا، که‌م و کورییه‌کان به چه‌شنێك کاریگه‌ری
ده‌که‌نه نێو کۆمه‌ڵگا که ره‌نگدانه‌وه‌یه‌کی خه‌راپ و هاڵۆزی
لیده‌بێته‌وه. تاکو دایك به رێک‌وپێکی بتوانێت ئه‌رکه‌کانی خۆی
له‌باری په‌روه‌رده و بارهێنانی دروستی منداڵ بێ هیچ کێشه‌یه‌ک
به‌ڕێوه به‌رێ، پێویستی به داکۆکی و خۆشه‌ویستی و پاڵپێوه‌نانی
پیاو هه‌یه. هه‌ر پیاوێك که
یارمه‌تی هاوسه‌ره‌که‌ی نه‌کات یان به جۆرێك خۆی له
یارمه‌تیدانی هاوسه‌ره‌که‌ی بشارێته‌وه، به‌رانبه‌ر به هاوسه‌رو
منداڵه‌کانی نا عه‌داڵه‌تی به‌جێهێناوه‌و به جۆره‌ی پێویست
هاوسه‌ره‌که‌ی ناتوانێت دڵسۆزانه ئه‌رکه‌کانی خۆی به‌رێوه
به‌رێت، هه‌روه‌ها دڵگه‌رم بێت به ژیان، چونکه هه‌ر دایکێک بۆ
دڵگه‌رم بوونی به ژیان پێویستی به پاڵپشتی و داکۆکی پیاوه‌که‌ی
هه‌یه. له راستیدا گرینگه
که
له هه‌موو لایه‌كه‌وه ده‌ستی یارمه‌تی بۆ یه‌کتری درێژ بکه‌ین،
به‌دادی یه‌کتر بگه‌ین و خه‌مخۆر و پشتوپه‌نای یه‌کتری
ببین، به‌تایبتی گرینگه که ئه‌م هه‌نگاوه پیرۆزه له
بنه‌ماڵه‌ڕا سه‌رهه‌ڵبدات تاکو ببێته خه‌لاتێکی به‌نرخ بۆ
کۆمه‌ڵگه.
هه‌روه‌ها ره‌فتاری دایك تا راده‌یه‌کی زۆر له‌سه‌ر منداڵ
کاریگه‌ری هه‌یه تاکو باوک، تێکه‌ڵاوی زۆر نزیکی دایك و کوڕ،
زۆرجاران کوڕ توشی دوودڵی و شکوگومان ده‌کات، کوڕه‌که به حوکمی
وه‌فاداری به‌رامبه‌ر به دایك حه‌ز ناکات له گه‌ڵ جنسی غه‌یری
خۆی تێکه‌ڵاو ببێت. به‌شێکی زۆری ئه‌م کێشانه له ته‌مه‌نی لاوی
دروست ده‌بن، لاوه‌کان توشی وه‌سواسی ودڵه‌راوکێ ده‌بن، له
هه‌لبژاردنی جنسی غه‌یری خۆیان توشی هه‌ڵه ده‌بن و سڵه‌ده‌کن،
له ناکاو یه‌که‌م مه‌یلی جنسی خۆیان له‌گه‌ڵ هاو ره‌گه‌زی خۆیان
تاقیده‌که‌نه‌وه، چونکه له ره‌گه‌زی خۆیان ئه‌زموونێکی تاڵ و
خه‌راپیان وه‌رگرتووه و ده‌ترسن. به‌م جۆره منداڵ وه‌ک
له هه‌ر دوو دین بێبه‌ش ده‌بێت؛ هه‌م له ئاستی دایك وباوک
ئابروی ده‌چێت و خۆی له‌کن خوشك وبرا، ده‌رووجیران و نێو خه‌ڵك به
شه‌رمه‌زار ده‌زانێت و؛ هه‌میش تازه که‌س له گه‌ڵی تێکه‌ڵاو
نابێت، له‌شه‌رمان سه‌ری
هه‌ڵنایه و به هه‌ر جۆرێک خۆی له‌م خۆۆیه دوور ده‌کاته‌وه.
ئه‌م کێشه‌یه وه‌ک هه‌موو کێشه‌کانی دیکه بێ سه‌به‌ب نیه و
سه‌رچاوه‌ی هه‌یه.
|