گێڕانه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی چیرۆک و کتێب بۆ مندالان
منداڵه‌کان تین‌و و تامه‌زرۆن بۆ شت فێربوون، بۆ گوێدان، بۆ ناسینی دنیای ده‌ورو پشتی. چیرۆک و نووسراوه‌کان بنچینه و بنه‌مای مێژوویی کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتوری، سیاسی و دینی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک پێکدێنن و زاربه‌زار ده‌گوترێنه‌وه بۆ نه‌وه‌کان. هه‌رچه‌ند گێڕانه‌وه‌کان به پێی بارۆدۆخ یان مێژوو کۆمه‌ڵێك گۆڕانکارییان به‌سه‌ر دادێت، به‌ڵام ده‌قی چیرۆک گێڕانه‌وه له ڕووی وشیارییه‌وه زانیارێکی پڕبایه‌خ به بیسه‌ر ده‌به‌خشێت. چیرۆکه‌کان به چه‌شنێك باس له سروشتی مرۆڤ ده‌که‌ن و مرۆڤ له ڕابردووی خۆی ئاگادار ده‌که‌نه‌وه،و به پێی بار ودۆخ ڕه‌نگ و سیمای تازه به خۆ ده‌گرن.
ئه‌فلاتون له کتێبی جمهور(Republic)دا ئاماژه به گرینگی چیرۆک و گێڕانه‌وه‌ی چیرۆک بۆ منداڵان و لاوان ده‌کات و به‌م جۆره ده‌دوێ: "ڕوح"ی منداڵ له ڕێگای چیرۆک و گێڕانه‌وه باشتر په‌روه‌رده ده‌بێت تاکو له ڕێگای نه‌سیحه‌ت و مه‌شق پێدانی له‌ش.
گێڕانه‌وه ده‌رگای ئه‌ندیشه‌و ڕێنوێنی و تێگه‌یشتن له ژیانی منداڵ ده‌کاته‌وه‌و سێما و قه‌واره‌ی ژیان ده‌ڕازێنێته‌وه. گێڕانه‌وه‌ی چیرۆکی باش و ناوه‌ڕۆکدار منداڵ له مانا و مه‌به‌ستی خۆزگه و خه‌ونه‌کانی نزیك ده‌کاته‌وه‌و ڕێگای ژیانی بۆ ئاسانتر و ڕوونتر ده‌کاته‌وه، هه‌روه‌تر منداڵ یان بیسه‌ر له ڕیگای چیرۆک باشتر به ئاره‌زوو و نیازه‌ده‌روونییه‌کانی ده‌گات. چیرۆکه‌کان باس له به‌سه‌رهاته تاڵ و شرینه‌کان، ڕاست و ناڕاسته‌کان ده‌که‌ن و په‌رده له‌سه‌ر سیمای تاریکی ژیان لا‌ده‌ده‌ن و بۆمان به نمایش داده‌نێن. هه‌روه‌تر دڵ هیچ کات له چیرۆکی شیرین و مانادار تێر نابێت و ده‌بێته په‌ند و نه‌سیحه‌ت بۆ منداڵ. ئه‌گه‌ر که‌مێك به وردی بڕوانینه ژیاننامه و ڕابردووی بیرمه‌ندان و زانایانی مێژووی به‌شه‌ری ده‌رده‌که‌وێت که هه‌ر یه‌ك له‌وان کۆمه‌ڵێك چیرۆک و په‌ندی حه‌کیمانه‌یان زانیوه، که هه‌ریه‌ک له‌وان جیهانیك مانا‌و بیر و بۆچونیان به‌خۆوه گرتووه. ئێمه به ڕواڵه‌ت ده‌بینین که مرۆ حه‌زی له گوێدانی په‌ندو نه‌سیحه‌ت نییه و، به‌رده‌وام له بیستنی ڕاده‌کات یان خۆ قوتارده‌کات. به تایبه‌تی منداڵ به هیچ چه‌شنێك حه‌ز له بیستنی په‌ند و نه‌سیحه‌ت ناکات. به‌ڵام وته و وشه جوانه‌کان به مانا و مه‌به‌ستی په‌روه‌رده کردن یان نه‌سیحه‌ت باشتر له بازنه‌ی چیرۆکدا جێ ده‌گرن و کاریگه‌ری قوڵتریان هه‌یه له‌سه‌ر باری ته‌ربیه‌تی منداڵ. چیرۆک مێژوویه‌کی کۆنی هه‌یه‌و، ئه‌وه‌نده زاربه‌زار کراوه که پردی پێوه‌ندی ڕابردو وداهاتووی مرۆڤ له‌باری هزر و زمان پێکهێناوه. چیرۆک به‌گشتی باس له ڕووداوه‌کان ده‌کات و هه‌ریه‌ک به چه‌شنێك باس له به‌سه‌رهات ده‌که‌ن. زۆرجار منداڵ بێوازه، قه‌ڵسه و مانیگرتووه‌و ڕه‌نگه به ئاسانی ژیر نه بێته‌وه ، به‌ڵام به گوێدانی چیرۆک هێدی و هێمن ده‌بێته‌وه.
"ئه‌وه هارمونیا و مۆراڵه‌ی که له چیرۆکدایه ده‌گه‌ڵ هه‌موو پێڕ و گروپێك ده‌سازێت و هاوئاهه‌نگه"، چونکه چیرۆک دنیای خوێنه‌رو بیسه‌ر لێك نزیکده‌کاته‌وه‌و بیر‌و هزر وه‌جووله ده‌خات و یارمه‌تی مرۆڤ ده‌دات بۆ ناسین و مه‌زه‌نده کردنی ئه‌زموونه‌کانی ژیان. چیرۆکی ستاندارد ریتمێك یان باڵانسێکی تایبه‌تی تێدایه و بیسه‌ر ڕاده‌په‌ڕێنێت تاکو بزانێت چ باسه یان چ قه‌وماوه. چیرۆک هه‌رئه‌ندازه مانادار بێت، پێوستی به باڵانس و پرنسیپ هه‌یه که بتوانێت ئایدییایه‌کی ڕێك و پێك لای منداڵ یان بیسه‌ر دروست بکات تاکو له‌ته‌مه‌نی گه‌وره‌ییدا سوودی لێ وه‌رگرێت. چه‌مکی چیرۆک به مه‌به‌ستی زمان فێر بوون یه‌کجار گرینگه، به‌واتایه، ئه‌و منداڵانه‌ی که گوێیان به چیرۆک ئاشنایه و پاراو کراون به چیرۆک گێڕانه‌وه، له‌باری زمان و قسه‌کردن و شێوازی ڵێدوان و گفتگۆ کردن جیاوازییان زۆرتره له به‌راوردکردنی ئه‌و منداڵانه‌ی که گوێیان به چیرۆک نائاشنایه.
چیرۆک، که‌ره‌سه‌ی په‌روه‌رده‌و بارهێنانه گه‌شه و نه‌شه‌ی منداڵ له رێگای چیرۆک بیستن گه‌شه ده‌کات و هۆش و مه‌عریفه‌تی منداڵیش ده‌کرێته‌وه،و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی عاتیفه و محه‌ببه‌ت له نێو دڵی منداڵ. منداڵ به گوێدانی چیرۆک مه‌یل و ئیشتییای زۆر ده‌بێت و هانده‌درێت بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زۆرتر، بۆ وردبینی و لێكۆڵینه‌وه و تاقیکردنه‌وه. ئاکامی سه‌ره‌کی گێڕانه‌وه ده‌بێ به چه‌شنێك بیسه‌ر له ڕووداوه‌که‌ان ئاگادار بکاته‌وه، چونکه دروست گێڕانه‌وه بنچینه‌ی ئه‌ده‌ب و کولتوره، و یه‌کێكه له ڕه‌گه‌زه سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌ده‌ب و زمانی هه‌ر وڵاتێک. هه‌روه‌تر چیرۆک گێڕانه‌وه بنه‌مای ده‌ق و شێوه‌کانی مه‌عریفه‌و زانیارییه. ژان ژاک ڕۆسۆ له کتێىی ئێمیل(Emile) ئاماژه‌ی به‌وه ده‌کات و ده‌ڵێ: یه‌که‌م قانونی چیرۆک گێڕانه‌وه ئه‌وه‌یه که مرۆ(چیرۆک گێره‌وه) له‌مه‌به‌ستی خۆی تێبگات و شاره‌زا بێت، جۆرێك که بیسه‌ر له‌مه‌به‌ستی ئه‌و تێبگات، گه‌وره‌ترین عه‌یب ئه‌وه‌یه که مرۆڤ قسه بکات و له‌مه‌به‌ستی خۆی تێنه‌گات.
هه‌موو چیرۆکێک بۆ گێڕانه‌وه نابێت هه‌روه‌ک چۆن باسی گرینگی چیرۆک و شێوه‌ی چیرۆک گێرانه‌وه‌مان کرد، که چۆن شێوه‌ی گێڕانه‌وه گرینگی ده‌دات به به‌شی په‌روه‌رده‌و بارهێنان، به‌هه‌مان شێوه گێڕانه‌وه‌ی چیرۆکی بێ‌مانا و نادروست که ده‌گه‌ڵ ته‌مه‌ن و خوڵق و خووی منداڵ نه‌گونجێت، ئاکامی خه‌راپی لێده‌بێته‌وه. به واتایه‌کی دیکه چیرۆکی بێ‌مانا نه‌گێڕانه‌وه‌ی باشتره له گێڕانه‌وه‌ی. خاڵێکی که زۆر گرینگه‌و له‌ڕاستیدا جێگای باسه، ئه‌وه‌یه که دایك و باب فیلمی کارتۆن بۆ منداڵ داده‌نێن و ده‌ڕون به دوای ئیشی خۆیاندا. دایك و باب بێ ئه‌وه‌ی بزانن که فیلمه‌که باس له چیده‌کات و چی به چییه، ڕیگا به منداڵ ده‌ده‌ن که به دڵی خۆی سه‌یری فیلم بکات، بێ ئه‌وه‌ی بابه‌ت و ناوه‌ڕۆکی فیلمه‌که لێکبده‌نه‌وه. مندال به دیتنی فیلمی سامناک زۆر ده‌ترسێت و ئه‌و ترسه‌ش به جۆرێک له جموجۆڵ و هه‌ڵس و که‌وتی منداڵدا خۆی پیشان ده‌دات. لکاتێك که کاردانه‌وه‌کانی ئه‌و ترسه له منداڵه‌کاندا ده‌رده‌که‌وێ، به‌سته‌زمان به تاوانی بێ ئه‌ده‌بی له لایه‌ن دایک و بابه‌کانه‌وه سزا ده‌درێنه‌وه. بێگومان منداڵی خۆشی تێناگات بۆ ئه‌و کاره ده‌کات و هۆکاره‌که‌ی چییه، بێ گومان دژ کرده‌وه‌ی دایک و بابه‌کانیش له حاند منداڵه‌که‌یاندا له رووی ده‌رک پێ نه‌کردنی کاریگه‌ری ئه‌م ترسه‌یه. گرینگه که گه‌وره‌کان بابه‌ت و ناوه‌ڕۆکی هه‌ر فیلم و کتێبێك یان چیرۆکێك سه‌یر بکه‌ن و وه‌یخوێنن، به تایبه‌تی فیلم که بۆ منداڵ زۆرتر سرنج ڕاکێشه. لانی که‌م ده‌بێ گه‌وره‌کان سه‌یری فیلم بکه‌ن و هه‌ڵیسه‌نگێنن و بزانن که ده‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی منداڵه‌که‌یان ده‌گونجێت یان نه، دوای ئه‌وه له‌کاتی دانانی فیلم خۆیان لای منداڵ بن. چونکه منداڵ زۆرحه‌ز ده‌کات له کاتی خوێندنه‌وه‌ی کتێب یان سه‌یرکردنی فیلم خۆی له دایك و باوک نزیك بکاته‌وه. یه‌که‌م هه‌ست به نزیکایه‌تی ده‌گه‌ڵ ئه‌وان ده‌کات و دووه‌م کۆمه‌ڵێك پڕس و سرنج دێنه گۆڕێ که پێویسته به دروستی وڵام بدرێنه‌وه. به پێی عاده‌ت گه‌وره‌کان پێش خه‌وتن کتێب بۆ مندال ده‌خوێننه‌وه. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست ته‌نها ئه‌وه بێت که منداڵ خێرا خه‌وی لێبکه‌وێت تاکو گه‌وره‌کان به کار‌و باری خۆیان ڕابگه‌ن یان ئه‌وه‌ی که منداڵ عاده‌تی به کتێب خوێندنه‌وه گرتبێت، دوو باسی لێك جیاوازن. به ئه‌زموون ده‌رکه‌وتووه که منداڵه‌کان دوای بیستنی چیرۆک حه‌ز له چیرۆکێك ده‌که‌ن که ده‌گه‌ڵ خه‌ون و خه‌یاڵ و نه‌ریتی ئه‌وان ده‌گونجێت. دوای ئه‌وه قاره‌مان یان پاڵه‌وانی چیرۆک ده‌بێته هاوڕییه‌کی نه‌هێنی یان نموونه بۆ منداڵ و، له پاشان منداڵ بۆ زۆربه‌ی شته‌کان لاسای پاڵه‌وانی چیرۆکه‌که ده‌کاته‌وه‌و وه‌ک نموونه‌یه‌ک خوو و ڕه‌وشتی ئه‌و به خۆی ده‌گرێت، بۆ نموونه سوپر مه‌ن، رابین هود، باتمان و ...هتد. منداڵ پاش کۆمه‌ڵێ کێشه و ماندووبوونی ڕۆژانه پێویستی به خه‌وێکی باش هه‌یه که رۆژی دواتر به نه‌شه‌و هێزێکی تازه‌وه ده‌ست پێ‌بکات. به کورتی چیرۆکیکی زیندو و دڵگیر قه‌ره‌بوی ئاڵۆزی و ماندووبوونی ڕۆژانه‌ی منداڵ ده‌کاته‌وه و منداڵیش به خاترجه‌می و دڵێکی ڕاحه‌ت و ئاسوده سه‌ر ده‌نێته سه‌ر باڵنجه‌وه. بێ گومان که منداڵ به ئاڵۆزی بخه‌وێت، خه‌ونی ناخۆش ده‌بێنێت و ڕه‌نگه له‌خه‌ویشدا ڕاپه‌ڕێت و له نیو جێگادا میز به خۆیدا بکات و به‌یانیش به په‌ڵپ و بیانوگرتن له خه‌و هه‌ڵسێت. دنیای ئێمه گه‌وره‌کان ده‌گه‌ڵ دنیای منداڵه‌کان زۆر لێك جیاوازن، ئه‌وان زۆرتر له دنیای خه‌ون و حه‌یاڵ و فانتازیدا ده‌ژین، ئه‌وان ئاشتی خوازن و حه‌ز له‌هاورێیه‌تی ده‌که‌ن، که‌م شه‌ڕده‌که‌ن و زووش ئاشتی ده‌که‌نه‌وه. ئه‌وان دڵیان ناسکه‌و ڕوحیان گه‌وره‌یه. دنیای منداڵ زۆر تایبه‌تییه‌و نه‌که‌وتۆته پشت په‌رده‌ی ڕه‌شی خورافات و فرت و فێڵ.
ته‌مه‌نی دیاری کراو چیرۆکی کورت و ناوه‌ڕۆکدار زۆرتر سرنجی منداڵ به خۆی ڕاده‌کێشێ و کاریگه‌یشی زۆرتره. له ته‌مه‌نی چوار تاکو شه‌ش ساڵی چیرۆکی ئاژه‌ڵ و زینده‌واره‌کان زۆرتر ده‌گه‌ڵ دنیای منداڵان ده‌گونجێن. کاتێك ئاژه‌ڵه‌کان پێکه‌وه کایه‌ده‌که‌ن وده‌گه‌ڵ یه‌کتری ده‌دوێن،و جاروبار پێکه‌وه شه‌ڕ ده‌که‌ن و زووش ئاشت ده‌بنه‌وه زۆرتر خۆیان له نێو دنیای منداڵان ده‌بیننه‌وه و، ئه‌وانیش حه‌زیان له‌و جۆره بابه‌تانه‌یه. له ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵی بۆسه‌رێ، ئه‌و کاته‌ی منداڵ ڕه‌وانه‌ی فێرگه ده‌کرێت، چیرۆکی ئه‌فسانه‌یی زۆرتر ده‌گه‌ڵ دنیای منداڵ ده‌گونجێت. له هه‌شت ساڵی بۆ سه‌رێ که‌م که‌م منداڵه‌کان به دوای ڕاستیه‌کاندا ده‌گه‌ڕێن و حه‌ز له‌و چیرۆکانه ده‌که‌ن که به‌دوورن له فه‌نتازی و ئه‌فسانه. چیرۆکه‌کانی وه‌ک ڕابین هوود، کچه به‌فری و حه‌ت کووتووله‌کان، سیندریلاو کلاو سوور، هه‌روه‌ها زۆر چیرۆکی دیکه. واباشه کتێب یان چیرۆک ده‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی منداڵ بگونجێت یان به ناوی چیرۆک گێڕانه‌وه مێشکی منداڵ نه‌ژاکێنین. به‌ڕاو بۆچۆنی من خوێندنه‌وه یان گێڕانه‌وه‌ی هه‌ر شتێك شیاوی منداڵ نییه، شێوه‌و جۆری گێڕانه‌وه، له به‌ر چاوگرتن و لێکدانه‌وه‌ی ته‌مه‌نی مندال گرینگه. گرینگه که گه‌وره‌کان چیرۆکێك چه‌ند جار بخوێننه‌وه، تاکو باڵانس و پرنسیپی چیرۆکیان بێته ده‌ستی به چه‌شنێك که له کاتی خوێندنه‌وه ڕه‌وان بێت. داوا ده‌که‌م له‌و که‌سانه‌ی که له خوێندنه‌وه لاوازن کتێب بۆ منداڵ نه‌خوێننه‌وه، چونکه منداڵ هه‌م سه‌ری لێ ده‌شێوێت و هه‌میش له چیرۆک بێزار ده‌بێت.
وێنه‌کان ده‌بێ وێنه‌کانیش به جۆرێک ته‌عبیر له گێڕانه‌وه‌ی چیرۆک بکه‌ن. ئه‌گه‌ر سرنج بده‌ینه کتێبه‌کانی "واڵ دیزنی"، ده‌رده‌که‌وێت که وێنه‌کان به شه‌فافی مانای چیرۆکه‌که ده‌گێڕنه‌وه، یانی چیرۆکه‌کان ته‌واو له نێو وێنه‌کاندا دیارن. هه‌ر به‌م بۆنه‌یه که منداڵه‌کان زۆرتر حه‌ز له کتێبه‌کانی دیزنی ده‌که‌ن. وێنه‌ی ئاژه‌ڵ و زینده‌واره سامناکه‌کان وه‌ک گورگ، شێر، مار و دوپشك یان ئه‌ژدیها(مارێیکی گه‌وره‌ی ئه‌فسانه‌یییه) له کاتی شه‌ڕ کردن به کارێکی باش نازانم. زۆر جار وێنه‌ی گورگ و شێریان کێشاوه‌ته‌وه که ددانی هه‌ر یه‌ک له‌وان به ئه‌ندازه‌ی سه‌روسه‌کوتی خۆیان گه‌وره‌یه. نووسه‌ر ده‌بێ ته‌مه‌نی منداڵ دیاره بکات و داواش له دایك وباوکانی خۆشه‌ویست ده‌که‌م که هه‌ر کتێبێك به نێوی کتێب بۆ منداڵ مه‌کرن یان مه‌یخوێننه‌وه.
چیرۆک و نوێکاری هه‌ر وه‌ک چۆن شته‌کان تازه ده‌کرێنه‌وه‌و ئاڵ‌وگۆڕیان به‌سه‌ر دادێت، پێویسته که چیرۆکه‌کانیش گۆڕانکارییان تێدا بکرێت. چیرۆکێك که چه‌ند سه‌د سال له‌مه‌به‌ر گوتراوه، ئێستاش دووپات ده‌کرێته‌وه. هه‌ر چه‌ند چیرۆکه‌کان ئه‌وه‌نده زاربه‌زار کراون که بۆ گوێی زۆربه‌ی خه‌ڵك گه‌یشتون. به‌ڵام له سه‌رده‌مێكدا که مرۆڤ به گاجووت زه‌وی ده‌کێڵا و، به ئه‌سپ و هێستر کاروان و سه‌فه‌ری ده‌کرد، ئێستا به فرۆکه و به‌له‌م ئه‌و سه‌رووسه‌ری جیهان ده‌کات. هه‌ر چیرۆكێك به مانا‌و مه‌بستێك گوتراوه، باس له به‌سه‌رهاتێك ده‌کات و به دوای ئامانجێكدا ده‌گه‌ڕێت و ئه‌زموونیك به مرۆڤ ده‌به‌خشێت. چیرۆکی بابه‌تی و په‌سه‌ند ده‌توانێت هه‌ست و نه‌ستی منداڵ ببزوێنێت و بناخه‌ی باوه‌ر و عێشق و پاکی و دروستی منداڵ پته‌و بکات. منداڵ هانده‌دات به‌ره‌و ئامانجێكی به‌رزتر. جگه له‌وه‌ی مندال له فێرگه خوێندن و نووسین و زۆر شتی بایه‌خدار فێر ده‌بێت، پێویسته که له ماڵێشدا له فێربوون دانه‌بڕێت. ئه‌وه‌ی که منداڵ له قوتابخانه فێری ده‌بێت زۆرتر بۆ کار و پیشه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری ژیانی ئابووری و ڕامیارییه، به‌ڵام له دایك وباوک ده‌رسی ژیان فێر ده‌بێت. "بنه‌ماڵه یه‌که‌م فێرگه و شوێنی فێربوونی ئه‌خلاق و شعوور و فامکردنه". ئێمه به چیرۆک گێڕانه‌وه خۆمان زۆرتر له جیهانی مندال نزیك ده‌که‌ینه‌وه‌و له ڕێگای چیرۆک ده‌گه‌ڵ منداڵ دیالۆگ و گفتگۆ ده‌که‌ین. هه‌ر به‌و مه‌به‌سته چیرۆکه‌کان ڕاسته‌وخۆ وڵامی زۆربه‌ی پرسیاره‌کانی منداڵ ده‌ده‌نه‌وه، منداڵه‌کان خه‌ونه‌کانیان له نێو چیرۆک و کتێبه‌کاندا ده‌بیننه‌وه. چونکه چیرۆک گه‌شه ده‌دا به شعووری منداڵ و ده‌بێته هۆی فامکردنی زۆرتری منداڵ.
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی چیرۆک به گشتی تاقیکردنه‌وه‌کان له‌سه‌ر ئه‌و به‌شه ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌که‌نه‌وه که بۆ دامه‌زراندنی ئاسوده و ڕاحه‌تی بنه‌ماڵه‌و پێوه‌ندی پته‌وی نیوان دایك و باوک و منداڵ، چیرۆک ئه‌زموونێکی به‌نرخه. هه‌ر وه‌ک چۆن داستان یان چیرۆکی بێ‌مانا ڕیشه‌ی خورافات و نه‌زانی لای منداڵ به هێز و پته‌و ده‌کات، چیرۆکی دروست و مانادریش گه‌شه به زه‌ین و هۆشی منداڵ ده‌دات و مرۆڤ له خۆڕافات دوور ده‌کاته‌وه. منداڵ له ڕێگای کتێب خوێندنه‌وه و بیستنی چیرۆک میراتی فه‌ره‌هه‌نگی و کۆلتوری خۆی ده‌پارێزێت و ده‌بێته سه‌رمایه و پاشه‌که‌وتی کۆلتور و ئه‌ده‌ب و فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵگه‌ی خۆی، هه‌روه‌ها ده‌بێت نموونه و سه‌رمه‌شقێکی باش بۆ داهاتوو. کاریگه‌ری چیرۆک له‌سه‌ر هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک چ له بواری دینی و کۆلتوری، و چ له بواری ئابووری و سیاسی‌دا کاردانه‌وه‌ی خۆی هه‌یه له‌سه‌ر مێژووی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه. شۆڕشی مه‌زنی فه‌ڕه‌نسه و شۆڕشی مێژوویی ئۆکتوبری ڕوسیه، پیلانی چه‌په‌ڵی سیاسی و ئابووری ئه‌مریکا له سه‌ر خه‌ڵکی ڕه‌ش پێست و به تاڵان بردن و تاپۆ کردنی خه‌ڵکی سوور پێست ئه‌زموونی میژوویییه‌و بیروباوه‌ڕێکی بایه‌خداری لای کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی جیهان به‌جێ هێشتووه. نووسراوه‌کانی چارڵ دیکنز، ڤیکتۆر هۆگۆ، چخوف، تولستۆی و گورکی کاریگه‌ری خۆیان له‌سه‌ر خه‌ڵك داناوه‌و کاردانه‌وه‌ی دروستیشی هه‌بووه. کۆمه‌ڵناسه‌کان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که چیرۆک و داستانه‌کان که بۆ منداڵ ده‌گوترێنه‌وه کاریگه‌ری قوڵیان له‌سه‌ر ئامانج و گه‌شه سه‌ندنی ئه‌وان داناوه.
پوخته‌ی ئه‌و باسه باڵانس و پرنسیپی چیرۆک گێڕانه‌وه له چیرۆک گرینگتره. چیرۆک ده‌بێ پێشکێشکه‌ری مه‌عریفه و زانیاری و ئه‌ده‌ب و زمان بێت. منداڵه‌کان به پێی هه‌ست و هۆش و چاوه‌ڕوانی له یه‌کتری ناچن، به‌ڵام به گشتی له نیازه‌کاندا هاوبه‌ش و هاوسه‌فه‌رن. گرینگه که دایك و باوک پێش خویندنه‌وه‌ی چیرۆک بۆ منداڵ، خۆشیان له چیرۆك تێبگه‌ن و تاکو بتوانن به زمانێكی ڕه‌اون و پۆخت و پاراو چیرۆک بخوێننه‌وه. چیرۆک خوێندنه‌وه پێوه‌ندی نێوان دایك وباوک و منداڵ به هێز ده‌کات. ته‌مه‌نی منداڵ بۆ چیرۆک گێڕانه‌وه گرینگه، ناوه‌ڕۆکی چیرۆکیش له‌باری ته‌مه‌نی منداڵ گرینگه. کاتێك منداڵ حه‌ز له چیرۆکێك ده‌کات، به‌و مانایه‌یه که چیرۆکی دیاریکراو زۆرتر له دنیای ئه‌و نزیکه. منداڵه‌کان به گشتی حه‌ز له چیرۆکی ئاژه‌لان و زینده‌واره‌کان ده‌که‌ن. وشه‌کان له ڕێگای چیرۆک گێڕانه‌وه مانا و مه‌به‌ستی خۆیان ده‌ر‌ده‌خه‌ن، مندالێش هه‌ویه‌تی خۆی له نێو چیرۆک ده‌دۆزێته‌وه، هه‌روه‌تر له ته‌مه‌نی گه‌وره‌ییشدا ده‌گه‌ڕیته‌وه سه‌ر ئه‌و چیرۆکانه‌ی که به منداڵی حه‌زی لێکردوون.
1. سه2. ه3. چاوه4. کان: 5. Barn og Bøker, Toril B. Lancelot, Tordis Ørjasæter 6. Våre Folkeeventyr hva forteller de, Jo Ørjasæter 7. Republic, Plato 8. امیل،9. #9; ژان ژاک ڕۆسۆ
|