ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می کوردستانی ئێران

منداڵ
 
 

كولتووری ئیشكردن بهمنداڵ، عهقڵییهتێكی تاوانبار

Home
فارسی
English
 

توێژهری كۆمهلاَیهتی: حهمهی ئهحمهد رهسوڵ

ئهوهی لهم نیشتمانهدا، كوێریش بێ، ههست دهكات كهرێژهی زیادی منداڵانی سهرشهقام و نێو كۆڵانهكان، كههاوار دهكهن و دهپاڕێنهوه ئایسكرێم و عهلاگه‌‌ و مریشكی زیندوو دهفرۆشن، سیدی‌‌و پاكهتو جگهره‌‌و چهرهس له ئۆتێلو مهیخانه‌‌و بهنزینخانه‌‌و لای ترافێك لایتهكان دهفرۆشن، ههندێكیان سهتڵو ئیسفهنجێكی بهدهستهوهیه‌‌و جامی ئۆتۆمبێله مۆدێل بهرزهكانی خواپێداوی ئهم كوردستانه زهنگینه پاكدهكاتهوه، ههندێكی تریان پێڵاوه خۆڵاوییهكانمان بۆ پاك دهكهنهوه‌‌و بهبۆیاخ وارنیشی دهكهنو دهیبریسكێنێتهوه...

بهڵام دهبێت كێ مافو ژیانو تهندروستی‌‌و خهونی ئهم منداڵانه ببریسكێنێتهوه؟!

ئاشكرایه، ساڵانێكه رێژهی ئهم منداڵه ئیشكهرانه روو لهزیادبووندان، دیاره سهرچاوهی هۆكاری ههرهسهرهكی ئهم دیارده دزێوهش دهگهڕێتهوه بۆ چوونهسهرهوهی رێژهی ههژاری‌‌و بێكاری لهكوردستانی ئازاددا، ساڵانێَكه بههۆی نادادوهری كۆمهڵایهتی لهدابهشكردنی سامانی نهتهوهیی كوردستانداو ههڵاوسانی ئابووری‌‌و گرانیی نرخی بازاڕو چارهسهرنهكردنی لهلایهن حكومهتێكی كهمتهرخهمو خهمساردهوه، ههروهها نهمانی چینی ناوهڕاستو گۆڕانی زۆرینهی خهڵك بۆ ههژارو كهمدهرامهتو كرێچی، ههروهها زۆرتربوونی مهوداو كهلێنی نێوان چینه سهرهكییهكان لهكوردستاندا((بهتایبهتی لهدوای پرۆسهی ئازادكردنی عێراقهوه له(2003)دا)) كهواته زۆر ئاسایی دهبێت بهلای خێزانێكی ههژارو كهمدهرامهتهوه كه بۆ هاریكاری باوانو بژێو پهیدا كردن منداڵه زۆرهكانی رهوانهی سهر شهقامهكان بكاتو كار بهیهك بهیهكهیان بكات...!

كاركردن بهمنداڵانو مێرد مناڵان ههتا تهمهن ههژدهساڵی یان تا بهدهستهێنانی بڕوانامهی سێی ناوهندی یاساخو قهدهغهكراوه به پێی رێساو دهستوری عێراقی سهردهمی حوكمڕانی فاشستو دیكتاتۆرهكهش، كهچی رێژهیهكی زۆر كهدهگاتهنزیكهی پازدهههزار منداڵی كوردستان لهسهرماو لهگهرمای تاقهت پڕوكێنی ئهم نیشتمانهدا خهریكی كاری قورسو دژوارن... ئهم توێژه بێگوناهو پاكه سهرهڕای ئهوهی له جیهاندا له ئیشكردن بێبهری كراون، بهڵام پێداویستی‌‌و له سهرێكیترهوه سهرپهرشتی كردنی خێزانهكانیان له لایهن بهشێكی زۆر لهم مناڵانهوه، ئهوانی ناچار كردووه كه دهستبدهنه سهختترینو ناشایسته‌‌و ناجۆرترین چهشنی كارێك كه بۆ جهستهی جوانو ئێسكی نهرمی ئهوان زۆر بێویژدانییه...!

جێی داخو مهخابنه، له كۆمهڵگای كوردیدا كولتوورێك سهردهسته كه بهرههمی سیستمی باوكسالارییه‌‌و فهرماندهكات خێزان ژمارهی منداڵهكانی بگهیهنێته دهرزهنێك، باوان دهخوازن زۆرینه‌‌و بگره ههموو منداڵهكان كوڕبن، بۆئهوهی ببنهپاڵپشتو هاریكار له گهڵ باوكدا، به ههناسهساردی، پارووی گهرم بۆ خێزانهكهیان بێننهوه...

لهوهدا خێزانی كورد دوو ههڵهی گهوره دهكاتو دهیگهیهنێته ئاستی كوفر كردن، یهكهمیان خستنهوهی زۆری منداڵو بهرنامهی سنووردانهنان بۆ منداڵ خستنهوه، دووهمیان منداڵ خستنهبهر دژواری كاركردنو پارهپهیداكردنو ناردنیان بۆ بازاڕێك كه لهم رۆژگارهدا قهترهیهك ویژدانو بهزهییو سۆزی تیادا نهماوه‌‌و دوكاندار، ئهم منداڵانه بهوپهڕی نامرۆڤانه‌‌و بێڕهحمانهوه، دهچه‌‌وسێنێتهوه، چونكه ئهوان ئهم حاڵهته دهقۆزنهوه‌‌و به كرێیهكی كهم كاری قورسی پیاوێكی گهورهیان پێدهكهن...! شایانی وتنه، كۆمهڵگای كوردی هاوچهرخ بهئاریشهگهلو قهیرانو تهنگژهی مهزندا تێدهپهڕێت، ههموو كونو قوژبنێكی سیخناخه له گهندهڵی، له گیروگرفت، لهكێشه، لهقهیران، لهوێرانكاری... دیاره ئهوجێگهیهی كه پشكی شێری بهركهوتووه، بازاڕه، بازاڕی كوردستانی ئازاد له گهڵ ئهوهشدا كه بێسهرو بهرهیه‌‌و بێبهزهییه  دووره له یاساو سزادانو لێپێچینهوه، مهترسیدارو خهتهرناكیشه بۆ كهسانی گهوره، چ جای بۆ منداڵان...! شهقامو بازاڕ تهڵه‌‌و ههڵدێرێكی گهورهیه بۆ منداڵی ئیشكهر، باندهكانی دزی‌‌و كڕینو فرۆشتنی جگهره‌‌و تریاكو مادههۆشبهرهكانو مهی‌‌و سیدی‌‌و (دی ڤی