|
توێژه‌ری
كۆمه‌لاَیه‌تی: حه‌مه‌ی ئه‌حمه‌د ره‌سوڵ
منداڵ، ئه‌و بونه‌وه‌ره‌و مه‌خلووقه جوان
و ناسكه‌ی كه باوك
و دایك به‌وپه‌ڕی شه‌یدایی و جۆش
و خرۆشه‌وه داخوازی ده‌كه‌ن وعه‌وداڵی دروستكردن‌و
په‌یداكردنین، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی دوای خۆیان
ببیننه‌وه
و په‌یام
و مه‌شخه‌ڵی ده‌ستی خۆیان بۆ مه‌به‌ستی
به‌رده‌وامبوون
و چوونه پێشی ره‌وڕه‌وه‌ی مێژوو بده‌نه ده‌ست
منداڵی خۆیان، كه به نه‌وه‌و وه‌چه‌ی نوێ
و پیاوی ئاینده له قه‌ڵه‌م ده‌درێت..!
به‌و رۆژه‌وه‌ی كۆرپه‌له، به‌كۆڵێك ژان‌و ئازار‌و
گریانه‌وه، چاوی بۆ ژیان هه‌ڵده‌هێنێ به مرۆڤ‌و به
كه‌سێتیه‌كی سه‌ربه‌خۆ حسێبی بۆ ده‌كرێت، ناوی
تایبه‌تی لێده‌نرێت، ناسنامه‌و ڕه‌گه‌زنامه‌ی تایبه‌ت
به‌خۆی بۆ ده‌ردێنن، به‌و واتایه‌ی مافی ژیان‌و
زینده‌گی پێده‌به‌خشرێت، مافه‌كانی منداڵ،
به‌جارنامه‌ی گه‌ردوونی مانیفێست كراون
و بانگهێشت كراون، ئه‌ركی سه‌رشانی باوك‌و دایكانه
به‌جوانترین‌و نایابترین شێواز به‌خێو
و په‌روه‌رده‌ی بكه‌ن، ژووری تایبه‌ت‌و جێی تایبه‌ت‌و
خۆراك‌و پۆشاكی تایبه‌تی بۆ دابین بكه‌ن..!
خزمه‌تگوزارییه‌كانی بواری ته‌ندروستی منداڵ ئه‌ركی
یه‌كه‌مین‌و سه‌ره‌كی ده‌وڵه‌ته..!!
پێویسته خێزان، كه بنكه‌یه‌كی كۆمه‌لاَیه‌تی‌و
یه‌كه‌مین خانه‌ی كۆمه‌ڵگایه، ده‌بێت ژینگه‌یه‌كی
سروشتی‌و ئاسایی تیادا خه‌ملاَبێت. كه خۆشگوزه‌رانی‌و
ئاسووده‌یی بۆ ئه‌ندامه‌كان به‌گشتی‌و بۆ زارۆكه‌كانی
به تایبه‌تی تیادا خۆشكرابێت، هه‌روه‌ها پاراستن‌و
یارمه‌تی
و هاریكاری
و رێنوومایی به‌رده‌وامی ئه‌م خێزانه به
به‌رده‌وامی ئه‌ركی حكومه‌ت
و داموده‌زگاكانیه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی كه خێزان به
ئه‌ركی به‌رپرسیارێتی ئاسایی خۆی هه‌ستێت...!
ده‌بێت
خێزان، ئه‌و مافه به‌منداڵ ببه‌خشێ كه كه‌ش
وهه‌وایه‌كی پڕ له خۆشه‌ویستی
و شادی
و ده‌رك پێكردن‌و سۆز‌و به‌زه‌یی پێشكه‌شكردنی بۆ
فه‌راهه‌م بكات.. له‌مباره‌یه‌وه پێویسته
په‌روه‌رده‌ی خێزانیی – كۆمه‌لاَیه‌تی میتۆدی زانستی‌و
مۆدێرن به‌كاربێنێ بۆ نه‌هێشتنی جیاوازی ڕه‌گه‌زی،
ره‌نگ زایه‌ند، زمان، ئایین، نه‌ته‌وه‌یی‌و جڤاكی‌و
سامان‌و پله‌وپایه نه‌كرێته پێوه‌ر بۆ
په‌روه‌رده‌كردن‌و گۆشكردنی منداڵ.
مافی منداڵه، ژیانێكی سه‌ربه‌خۆی بۆ ده‌سته‌به‌ر
بكرێت، كه ئازادی
و ئاشتی
و سه‌روه‌ری‌و سنگفراوانی‌و یه‌كسانی‌و هاوكاری به
هه‌موو ورده‌كاری و به‌نده‌كانییه‌وه پێشكه‌ش
به‌منداڵ بكرێت..! منداڵ چونكه له‌رووی مێشك و
جه‌سته‌وه ناكامڵ و ناته‌واوه، پێویستی به
پاراستن‌و چاودێری هه‌یه، بۆیه پێویسته یاسای
پاراستن و په‌رژینی قانوونی بۆ منداڵ بچه‌سپێنێ...
هه‌روه‌ها ئه‌ركی باوان‌و ده‌وڵه‌ته كه مندالاَن
له‌شه‌رو جه‌نگ به‌دوور بگرن و چاودێری تایبه‌تی
بكرێن..
منداڵ لاوازترین و بێهێزترین ئاده‌میزادی
كۆمه‌ڵگایه، بۆیه ده‌بێت پارێزگاری لێبكرێت، له‌كاتی
نه‌خۆشیشدا، پاراستنی گیان‌و جه‌سته‌ی، دابینكردنی
ده‌رمان‌و شوێنی حه‌واندنه‌وه، بیمه‌ی ته‌ندروستی و
هاریكاری منداڵ له‌رووی ماددی و مه‌عنه‌وه‌یه‌وه زۆر
گرنگه.. منداڵ ده‌بێت خه‌رجی ونه‌فه‌قه‌ی تایبه‌تی
خۆی هه‌بێت و (ئه‌وه‌ش مافی منداڵه به‌پێی جاڕی
گه‌ردوونی مافی منداڵ‌و مرۆڤ !)
هه‌روه‌ها نابێت، سامان‌و كاروباری ئابووری منداڵ
دووچاری ده‌ستێوه‌ردانی نایاسایی‌و ناشه‌رعی
ببێته‌وه..! هه‌موو خێزانێك ده‌بێت ئه‌و راستییه
بزانێت كه نابێت لێدان و سزادانی جه‌سته‌یی و
ئازاردان‌و هه‌ره‌شه لێ‌كردن و هه‌راسانكردنی
ده‌روونی وه‌كو ئامرازێكی په‌روه‌رده‌كردن و
به‌خێوكردن به‌كاربێنێت، چونكه دواجار كاریگه‌ری
خراپ‌و نێگه‌تیڤی به‌سه‌ر لایه‌نی ده‌روونی و
كۆمه‌لاَیه‌تی =كه‌سایه‌تیی منداڵه‌وه جێدێڵێت..
پێویسته منداڵ پێش ئه‌وه‌ی بوونه‌وه‌رێكی بایۆلۆژی
بێت، وه‌ك مروڤێكی مرۆڤایه‌تی ته‌ماشا بكرێت‌و رێز له
مرۆڤبوونی بگیرێت، پێگه و به‌های كۆمه‌لاَیه‌تی
ئه‌وتۆ و دیاری بۆ دابین بكرێت..!
مندالاَنی كه‌مئه‌ندام و هاندیكاپ ونه‌خۆش‌و شێت،
پێویستی تایبه‌تییان به پاراستن‌و چاودێرێ هه‌یه،
باوان و ده‌وڵه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی ده‌ستووری و یاسایی
ئه‌م حاڵه‌تانه سیستماتیزه ده‌كه‌ن..! بۆ ئه‌وه‌ی
له توندوتیژی و بێبه‌زه‌یی و گاڵته‌جاڕی كۆلاَن و
شه‌قامه‌كان به‌دووربن و پارێزراوبن..!
هه‌روه‌ها ده‌بێت هه‌موو خێزانێك ئه‌وه بزانێت كه
ماف و هه‌قی منداڵه كه بخوێنێت و ده‌رفه‌تی
فێربوونی زمان و زانیاری بۆ بڕه‌خسێ و هه‌تا
وه‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌یه‌كی دیاریكراو كه به‌پێی
یاسا، ئیلزامی كرابێت، ده‌بێت حكومه‌ت سه‌رپه‌رشتی و
چاودێری مندالاَن بكه‌ن له‌و وه‌ده‌ستهێنانی
بڕوانامه‌ی خوێندندا خێزانه‌كان ئاگادار
بكه‌نه‌وه...!
هه‌ر له‌م بواره‌وه، حكومه‌ت پێویسته (ماس میدیا)
به‌گه‌ڕ بخات بۆ وشیاركردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگ و زانیاری
لای مندالاَن‌و خێزانه‌كان و له‌كایه‌ی فێركردن و
رۆشنبیركردندا رۆڵی گرنگ بگێڕن، پێویسته وه‌زاره‌ته
تایبه‌ته‌كان، لیژنه‌ی تایبه‌ت ته‌رخان بكات بۆ
ئه‌وه‌ی بواره‌كانی ته‌ندروستی و وشیاری و زانستی و
فراوانكردنی خه‌یاڵی و ئاكاری و روحی مندالاَن
(به‌پێی میتۆدی زانستی‌و جیهانی) په‌ره پێبدات ..
سوود گه‌یاندن به فه‌رهه‌نگی مندالاَن‌و
خستنه به‌رده‌ستی كه‌ره‌سته سوودبه‌خشه‌كان‌و
جیاكردنه‌وه‌ی له مادده زیانبه‌خشه‌كان ئه‌ركی
یه‌كه‌می ده‌وڵه‌ته و پاشان ده‌زگا
په‌روه‌رده‌ییه‌كان‌و دواجار خێزانه ! پاراستن‌و
وشیاركردنه‌وه‌و په‌ڕه‌پێدانی كه‌سێتی منداڵ ئه‌ركی
سه‌ره‌تایی‌و سه‌ره‌كی‌و یه‌كه‌مین ده‌وڵه‌ت‌و
خێزانه‌و مافی سه‌ره‌تایی منداڵه!
هه‌روه‌ها گرنگه ئاماژه به‌وه بده‌ین كه له‌كاتی
جیابوونه‌وه و ته‌لاَق یان مردن‌دا، ده‌بێت به‌پێی
چاودێری یاسایی و له به‌رژه‌وه‌ندی مناڵ‌دا بریار
هه‌موار بكرێته‌وه، ده‌بێت منداڵ له‌و نێوانه‌دا
په‌یوه‌ندی به باوك یان به‌دایكه‌وه نه‌پچرێت‌و
بێبه‌ش‌و مه‌حروم نه‌كرێ،
بێنه‌واو بێلانه نه‌كرێ..!
له‌كاتی فراندن و هه‌رشه لێكردنی به كوشتن،
پێویسته به‌شێوازێكی تایبه‌ت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ
كه‌یسه‌كه‌یدا بكرێت، هه‌وڵ‌و ئامانجی سه‌ره‌كی له
پێناوی سه‌لامه‌تی منداڵه‌كه‌دابێت و ئه‌مه‌ش جاری
گه‌ردوونی مافی مندالاَن چه‌سپاندوویه‌تی..! هه‌روه‌ها
له‌كاتی هه‌بوونی باوه‌پیاره یان باوه‌ژندا ده‌بێت
پاراستنی رۆح و گیانی منداڵ بخرێته ژێر چاودێری
ده‌وڵه‌ت و یاساوه، ده‌بێت لیژنه‌ی تایبه‌ت به
به‌رده‌وامی هامووشۆی ئه‌و خێزانانه بكه‌ن...!
گرنگه خێزان بتوانێ ئازادی بیركردنه‌وه‌و ده‌ربرٍین
و ئاخاوتن و گه‌مه و یاری مافێكی ڕه‌وای مندالاَن
بن ، چه‌پاندن و كه‌بت به‌سه‌ر هزر و ره‌فتاری
منداڵه‌وه پیاده‌نه‌كرێت، ده‌بێت ته‌نانه‌ت ئازادی
په‌یڕه‌وكردنی ئایین‌و بیروباوه‌ڕ له‌مندالاَندا
سه‌ربه‌ست بكرێت، كه بتوانرێت شیرازه و ئاسایش و
ته‌ندروستی گشتی و نه‌ریتی میللی و ماف و ئازادی
كه‌سانی دیكه‌ش بپارێزرێت..!
زۆر گرنگه، ئه‌وه‌ش باسبكه‌ین، كه خێزان پێویسته
به‌رنامه‌ی سنووردانان بۆ منداڵبوون (تحدید النسل)
هه‌ڵبژێرێت، چونكه مناڵ زۆر خستنه‌وه، مافی منداڵ
پێشێل ده‌كات، هه‌قی خواردن و خه‌وتن و یاریكردن و
خوێندن له منداڵی یه‌كه‌م ده‌سه‌نێته‌وه، كه خێزانی
كورد منداڵی زۆر خستنه‌وه، زۆر به‌خراپی و
به‌كه‌موكوڕی و به توندوتیژی و به‌لاوه‌كی و
به‌كه‌مته‌رخه‌مییه‌وه په‌روه‌رده‌یان ده‌كات...
مافیان پێشێل ده‌كات، هه‌قیان ده‌خوات..! هه‌موو ئه‌و
بڕگانه‌ی باسم لێوه كرد، مافی ره‌وای مندالاَنن، كه
به‌داخه‌وه له كوردستاندا زۆر به كه‌می و
به‌ده‌گمه‌نی پێڕه‌و كراوه‌و مافی منداڵی كورد
نه‌پارێزراوه!! زۆرێك له خێزانی كورد، منداڵیان فڕێ
ده‌ده‌نه كۆلاَن و شه‌قامه بێبه‌زه‌ییه‌كانه‌وه..
منداڵیان له خوێندن بێبه‌ش ده‌كه‌ن، منداڵیان بۆ
كاسبی و ئیشكردن و ده‌ستگێڕی‌و شت فرۆشتن فڕێ
ده‌ده‌نه سه‌رجاده و شه‌قامه‌كان..! گۆشه‌ی داهاتوو،
باسی هاوین و منداڵی ئیشكه‌ر ده‌كه‌م...!!
|