4-
قشقه‌ڕه و رێوی
مام رێوی هه‌رکه سه‌ری هه‌ڵێنا،چاوی به قشقه‌ڕه‌یه‌ک
که‌وت که به ئارامی هات و له سه‌ر داره‌که‌ی به‌ر ده‌می
نیشته‌وه .
که لێی ورد بۆوه دیتی قشقه‌ره‌که سه‌لکێک په‌نیری به
دندووکه‌وه گرتوه و خه‌ریکه له سه‌ر لکی داره‌که جێی خۆی خۆش
ده‌کا بۆ ئه‌وه‌ی به خه‌یاڵی ئاسووده‌وه بیخوات. بۆیه مام رێوی
فێڵه باز زوو هاته خۆی و گوتی ده‌بێ ئه‌و په‌نیره‌ی له دم
بستێنم و بۆ خۆم بیخۆم.له ژێر داره‌که ده‌ستی کرد به هات و چۆ و
بیر کردنه‌وه تا بزانێ چ فێڵێکی بۆ ساز بکات.رووی کرده
قشقه‌ره‌که‌و گووتی:به‌یانیت باش خاتوو قشقه‌ره‌ی شۆخ و شه‌نگ ،
ته‌ح ماشاللا، ئه‌مڕۆ بۆ ئه‌وه‌نده جوان و له به‌ر دڵانی.شا
ئه‌و په‌ڕ و باڵه‌ت ده‌ڵێی بلووری بێگه‌رده چاوی له به‌ر
هه‌ڵنایه‌ن. مه‌پرسه چاوی گه‌شت چۆن پڕشه‌نگان له دڵ داوێن.ده‌ک
له چاوی پیس به‌دووربی!. جا تۆ بڵێی ده‌نگت چه‌ند خۆش و هه‌ست
بزوێن بێ چۆن به به‌ژنی رێک و شۆخت تاقانه‌ی ناو هه‌موو
باڵدارانی. تۆ چاوی جوانت به‌و ده‌نگه خۆشه‌ت گۆرانیه‌کم بۆ بڵێ،
با دڵنیا بم تۆ به‌ڕاست شای هه‌موو باڵدارانی.
قشقه‌ڕه به‌و پێداهه‌ڵگوتنانه له خۆی ده‌رچوو و دندووکی له
حه‌وا کرد تاکوو به‌و ده‌نگه خۆشه‌ی خۆی قڕه‌یه‌کی بۆ بکات .که‌چی
هه‌رکه ده‌نووکی لێک کرده‌وه په‌نیره که‌ی که‌وته خوار و
مام ڕێوی چازانی فێڵه
بازیش هوروژمی برد و له حه‌وا قۆزتیه‌وه. قشقه‌ڕه تازه زانی چ
کڵاوێکی چۆته سه‌ر. مام ڕێوی رووی کرده‌وه قشقه‌ڕه و گوتی:"تۆ
ئه‌مه‌ت بۆ ناخورێ،بۆ من باشتره.به‌ڵام له جیاتی په‌نیره‌که‌ت
منیش ئامۆژگاریه‌کت ده‌که‌م له‌ژیانت دا زۆر به کارت بێ. "هۆشت بێ
قه‌ت قه‌ت فریوی
خه‌ڵکی زمان لووس مه‌خۆ. "
5- گورگ له پێستی مه‌ڕ دا
مام گورگ زۆر په‌شێو بوو.هه‌رچی ده‌کرد ده‌ستی به مه‌ڕه‌کان
ڕانه‌ده‌گه‌ییشت. ئاخر شوانه‌که‌و سه‌گه‌که‌ی زۆر به توندی
چاوه‌دێری رانه مه‌ڕه‌که‌یان ده‌کرد.
وابوو رۆژێک به رێکه‌وت گورگه‌که ، پێسته مه‌ڕێک ده‌بێنێته‌وه
که دیاره له به‌ر مه‌ڕێکیان داماڵیبوو و له‌وێ فڕێیان
دابوو.گورگه‌که بێ راوه‌ستان پێسته مه‌ره‌که‌ی هێنا و به سه‌ر
پێسته‌که‌ی خۆێ هه‌ڵکێشا و خۆی به ڕواڵه‌ت کرد به مه‌ڕ.پاشان به
ئارامی و به ماته مات رۆیی و خۆی تێکه‌ڵ به رانه مه‌ڕه‌که
کرد.
به‌رخی ئه‌و مه‌ڕه، که مام گورگ پێسته‌که‌ی کردبوه به‌ر خۆی،
له ناو رانه‌که‌دا بوو.که مام گورگی بینی پێی وابوو ئه‌مه
دایکێتی،بۆیه که‌وته شوێنی.مام گورگیش هێدی هێدی له رانه
مه‌ڕه‌که‌ی جیاکرده‌وه و له په‌نایه‌ک دا گرتی و خواردی.سه‌ر
ده‌مێکی باش ئه‌مه ببوه کار و پیشه‌ی مام گورگ و هه‌ر کاتێک
حه‌زی لێ بوایه فریوی ده‌دان و به که‌یفی دڵی خۆی زگی لێ تێر
ده‌کردن.
بۆیه مرۆڤ ده‌بێ
وریا بێ و فریوی رواڵه‌تی خه‌ڵکی تر نه‌خوا.
|