کولیچه
هه‌بوو
نه‌بوو دایکێك به حه‌وت منداڵی برسی و بابێکی پیر.
دایکه‌که
به شیری تازه خه‌ریکی کولیچه سوورکردنه‌وه بوو بۆ منداڵان.
کولیچه خۆی
پڕ به تاوه بڵاو کردبۆوه و، خۆش و ناسك هه‌ڵگه‌ڕابوو.
منداڵه‌کان
له ده‌وری تاوه‌که کۆببوونه‌وه و باپیره‌ش له دووره‌وه سه‌یری
ده‌کردن.
یه‌که‌م
منداڵ وتی: "تۆ خوا دایه‌گیان زۆرم برسییه، که‌مێکم کولیچه
بده‌رێ!"
منداڵی
دووهه‌م وتی: "ئه‌ی دایکی خۆشه‌ویست، هه‌ر که‌مێك!"
منداڵی
سێهه‌م وتی: "ئه‌ی خۆشه‌ویست، ئه‌ی هاوڕێ، هه‌ر له‌تێك کولیچه‌م
بده‌رێ!"
منداڵی
چواره‌م وتی:"ئه‌ی خۆشه‌ویست، ئه‌ی میهره‌بان، ئه‌ی هاوڕێ، هه‌ر
له‌تێك!"
منداڵی
پێنجه‌م وتی: "ئه‌ی خۆشه‌ویست، ئه‌ی میهره‌بان، ئه‌ی هاوڕێ، ئه‌ی
فریشته، هه‌ر تۆزقاڵێك!"
منداڵی
شه‌شه‌م وتی: "ئه‌ی دایکی خۆشه‌ویست، ئه‌ی میهره‌بان، ئه‌ی هاوڕێ،
ئه‌ی فریشته، ئه‌ی دایکی باش، هه‌ر که‌مێك!"
منداڵی
حه‌وته‌م وتی: "ئه‌ی خۆشه‌ویست، ئه‌ی هاوڕێ، ئه‌ی میهره‌بان، ئه‌ی
فریشته، ئه‌ی دایکی چاک و شیرن، هه‌ر که‌مێك!"
منداڵه‌کان
هه‌موو داوای کولیچه‌یان ده‌کرد، چ ئه‌وه‌ی له هه‌مووان بچوکتر
بوو،چ ئه‌وه‌ی له هه‌مووان گه‌وره‌تر بوو، چ ئه‌وه‌ی که له
هه‌مووان میهره‌بانتر بوو.
دایکه وتی:
"باشه منداڵه خۆشه‌ویسته‌کانم، چاوه‌ڕوان بکه‌ن تاکو لایه‌که‌ی
تریشی سوور ده‌که‌مه‌وه."
له‌و کاته‌دا
که کولیچه‌که‌ی ئه‌ودیو ئه‌ودیو ده‌کرد، وتی: "سه‌یر که‌ن چه‌ند
ناسك و جوانه!"
کولیچه که
بینی منداڵه‌کان وه‌ها تا‌مه‌زرۆ سه‌یری ده‌که‌ن، له ترسان
یه‌ک راست خۆی له تاوه‌که فڕێ‌دا خواره‌وه، هه‌ر زۆر خێرا
هه‌وڵی خۆ قوتاردانی دا. که‌وته سه‌ر ته‌گه‌رو به خێرایی خۆی
گه‌یانده لای ده‌رگا و، له پاشان رێی دارستانی گرته‌به‌ر.
دایکه که
به ده‌ستێك تاوه و، به ده‌ستێکیش که‌وگیره که‌وته دوای
کولیچه که بیگرێته‌وه. دایك و منداڵه‌کان هه‌موو به‌دوای
کولیچه‌دا هه‌ڵده‌هاتن که بیگرنه‌وه به‌ڵکو بیخۆن، باپیره‌ش به
پشتی چه‌ماوه به دوای منداڵاندا هه‌ڵده‌هات.
ئه‌وان
هه‌موو هاواریان ده‌کرد: " هۆی کولیچه، بوێسه، هه‌ر که‌مێك
راوه‌سته!"
به‌ڵام
کولیچه وه‌ها که‌وتبوو سه‌ر ده‌ور که گوێی له قسه‌ی که‌س
نه‌بوو، ئه‌و ته‌نها له هه‌ولێ خۆ رزگارکردن دابوو، له راستیدا
له‌وانی دیکه توندتر هه‌ڵده‌هات.
کولیچه دوای
هه‌ڵاتنێکی باش توشی پیاوێك بوو.
پیاوه که
چاوی به کولیچه که‌وت، وتی: "رۆژباش کولیچه."
کولیچه
ولامی داوه و وتی: "رۆژباش، خاڵه ماڵه."
خاڵه وتی:
"هۆی کولیچه‌ی خۆشه‌ویست، تۆخوا زۆر خێرا مه‌ڕۆ، تاوێك بوێسه تاکو
بتخۆم!"
کولیچه له
وڵامدا وتی: "هۆی خاڵه ماڵه، کاتێك له ده‌ستی دایه مایه و
حه‌وت منداڵی
برسی،
باپیره رام کردووه، چۆن له ده‌ست تۆش راناکه‌م؟"
کولیچه
ئه‌وه‌ی وت و درێژه‌ی به رێی خۆیدا.
دوای تاوێك
که رۆیی توشی که‌ڵه‌باب بوو.
که‌ڵه‌باب
وتی: "رۆژباش کولیچه."
کولیچه وتی:
"رۆژباش، که‌ڵه‌باب مه‌ڵه‌باب."
که‌ڵه‌باب
وتی: "هۆی کولیچه‌ی خۆشه‌ویست، تۆخوا زۆر خێرا مه‌ڕۆ، که‌مێك
بوێسه تاکو بتخۆم!"
کولیچه وتی:
"هۆی که‌ڵه‌باب مه‌ڵه‌باب، کاتێك له ده‌ستی دایه مایه و حه‌وت
منداڵی برسی، باپیره و خاڵه ماڵه رام کردووه، چۆن له ده‌ست
تۆش رانه‌که‌م؟"
کولیچه ئه‌وه‌ی وت و
درێژه‌ی به رێی خۆیدا.
دوای تاوێك
رۆیشتن توشی مریشك بوو.
مریشك وتی:
"رۆژباش کولیچه!"
کولیچه ولای
داوه و وتی:" رۆژباش، مریشك پریشك."
مریشك وتی:
"هۆی کولیچه‌ی خۆشه‌ویست، تۆخوا زۆر خێرا مه‌ڕۆ، که‌مێك بوێسه
تاکو بتخۆم!"
کولیچه وتی:
"هۆی مریشك پریشك، کاتێك له ده‌ستی دایه مایه و حه‌وت منداڵی
برسی، باپیره و خاڵه ماڵه، که‌ڵه‌باب مه‌ڵه‌باب رام کردووه، چۆن
له‌دست تۆش رانه‌که‌م؟"
کولیچه
ئه‌وه‌ی وت و درێژه‌ی به رێی خۆیدا.
دوای تاوێك
رۆیشتن توشی مراوی بوو.
مراوی وتی:
"رۆژباش کولیچه!"
کولیچه له
وڵامدا وتی:" رۆژباش، مراوی خڕاوی."
مراوی وتی:
"هۆی کولیچه‌ی خۆشه‌ویست، تۆخوا زۆر خێرا مه‌ڕۆ، که‌مێك بوه‌سته
تاکو بتخۆم!"
کولیچه وتی:
"هۆی مراوی خڕاوی، کاتێك له ده‌ستی دایه مایه و حه‌وت منداڵی
برسی، باپیره و خاڵه ماڵه، که‌ڵه‌باب مه‌ڵه‌باب و مریشك پریشك
رام کردووه، چۆن له‌دست تۆش رانه‌که‌م؟"
کولیچه
ئه‌وه‌ی وت و درێژه‌ی به رێی خۆیدا.
دوای
ماوه‌یه‌کی زۆر توشی قاز بوو.
قازه وتی:
"رۆژباش کولیچه!"
کولیچه
ولامی داوه و وتی:" رۆژباش، قازه مازه."
قازه وتی:
"هۆی کولیچه‌ی خۆشه‌ویست، تۆخوا زۆر خێرا مه‌ڕۆ، که‌مێك بوێسه
تاکو بتخۆم!"
کولیچه وتی:
"هۆی قازه مازه، کاتێك له ده‌ستی دایه مایه و حه‌وت منداڵی
برسی، باپیره و خاڵه ماڵه، که‌ڵه‌باب مه‌ڵه‌باب و مریشك پریشك،
مراوی خڕاوی رام کردووه، چۆن له‌دست تۆش رانه‌که‌م؟"
کولیچه
ئه‌وه‌ی وت و درێژه‌ی به رێی خۆیدا.
دوای وچانێك
رێگا رۆیشتن توشی قوو بوو.
قوویه وتی:
"رۆژباش کولیچه!"
کولیچه
وڵامی داوه و وتی:" رۆژباش، قوویه موویه."
قوویه وتی:
"هۆی کولیچه‌ی خۆشه‌ویست، تۆخوا زۆر خێرا مه‌ڕۆ، که‌مێك بوێسه
تاکو بتخۆم!"
کولیچه وتی:
"هۆی قوویه موویه، کاتێك له ده‌ستی دایه مایه و حه‌وت منداڵی
برسی، باپیره و خاڵه ماڵه، که‌ڵه‌باب مه‌ڵه‌باب و مریشك پریشك،
مراوی خڕاوی و قازه مازه رام کردووه، چۆن له‌دست تۆش
رانه‌که‌م؟"
کولیچه
ئه‌وه‌ی وت و درێژه‌ی به رێی خۆیدا، به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان زۆرتر
رۆیی تاکو توشی به‌راز بوو.
به‌راز وتی:
" رۆژباش کولیچه!"
کولیچه له
ولامدا وتی:" رۆژباش، به‌راز مه‌راز."
کۆلیچه
ئه‌وه‌ی وت و ویستی هه‌ر وه‌ک پێش‌و درێژه به رێی خۆیبدات.
به‌رازه
وتی: "نه کولیچه په‌له مه‌که، تۆزێك بوێسه و سه‌یر بکه،
پێویست ناکا که وه‌ها به خێرایی بڕۆی!"
"چاوه‌ڕاونی
منیش بکه تاکو پێکه‌وه به جووت بڕۆین، ئه‌م رێگه و بانه پڕه
له مه‌ترسی و زۆر جێگای متمانه نیه."
"وه‌ره با
پێکه‌وه به هێدی و هێمنی رێگای خۆمان بگرین، چونکه ئه‌م
دارستانه زۆر جێگای به‌قا نیه."
کولیچه
که‌مێك راما و بیری کرده‌وه، به خۆی وت: "ده‌بێ ئه‌و قسه‌یه
حیکمه‌تێکی تێدابێ، واباشه به‌قسه‌ی به‌راز بکه‌م."
به‌ڵێ، هه‌ر
واش بوو، ئه‌و به قسه‌ی به‌رازی کرد و به جووت رێگایان داگرت.
دوای وچانێك
رۆیشتن، گه‌یشتنه چۆمێك.
به‌رازه زۆر
به ده‌ست و برد له چۆمه‌که په‌ڕییه‌وه، که ئاوڕی داوه بینی
کۆلیچه له‌و به‌ری چۆمه‌که راوه‌ستاوه.
به‌رازه که
بینی کولیچه ناتوانێ له چۆمه‌که بپه‌ڕێته‌وه، بۆی گه‌ڕاوه.
به‌رازه به
کولیچه‌ی وت: " وه‌ره سه‌ر لووتم دابنیشه تاکو بتبه‌م بۆ ئه‌و
به‌ری ئاوه‌که!"
کولیچه‌ی
به‌سته‌زمانیش دوای ئه‌و هه‌موو هه‌ڵات هه‌ڵاته به قسه‌ی به‌رازی
کردوو، به‌راز که بۆنی کۆلیچه به لوتی گه‌یشت خۆی بۆ رانه‌گیراو
به یه‌ک قه‌پاڵ قوتیدا.
هه‌ر
وه‌ک چۆن به‌ڵێنی به‌راز تاسه‌ر نه‌چوو
ته‌مه‌نی کولیچه‌ی
به‌سته‌زامنش به‌سه‌ر چوو
و، له نۆروێژییه‌وه: قادر نیکپور
|