سێ پارچه شێعر بۆ منداڵان
هه‌تاو هه‌تاو هه‌تاوه
مامه رێویش له‌م لاوه
خۆی مات داوه چه‌ماوه
داخۆا کێ له خه‌و ماوه
که‌ڵه‌باب وشیاره
مریشکه خۆی مات داوه
پشیله و میاوه میاوه
سه‌گ له ده‌رگا وه‌ستاوه
جووچکه هه‌موو له ناوه
مراویش له ناو ئاوه
گه‌ڕان گه‌ڕان له حه‌وشه
جووجکه‌یه‌ک وه‌ک وه‌نه‌وشه
پێ له ناو قوڕ چه‌قابوو
سه‌یریان کر‌د پیس گیرسابوو
به یارمه‌تی مراوی
ده‌ریان هێنا له قوراوی
ئه‌م جا هه‌موو پێکه‌وه
به ته‌واوی و رێکه‌وه
چوونه بۆ سه‌ر دیوارێ
ده‌ستیان کر‌د به هاوارێ
مامه رێوی له‌م لاوه
خۆت وا له چی مات داوه
خۆ ئێمه گشت وشیارین
خه‌ریکی ئیش و کارین
دیاکۆ
1998
كایه
کایه‌ده‌که‌م کایه‌ده‌که‌م
کایه ده‌گه‌ڵ بووکان ده‌که‌م
بووکێکی زۆر جوانم هه‌یه
چاوره‌شی سه‌ر زه‌ردم هه‌یه
چاوشینی سه‌ر ره‌شم هه‌یه
یه‌کی نێونجیشم هه‌یه
کوڕی پاشام میوانه
چاوی له بووکێکیانه
به‌ڵام بۆ خۆم ده‌یناسم
له ناسینیا هه‌یاسم
ئاشقی کانی و گۆزانه
چاوی له کوڕه گاوانه
دیاکۆ 1998
له هه‌ر کونێک خۆم شارده‌وه
دایکم ده‌هات ده‌ی دیتمه‌وه
هه‌زار بیانوشم هێناوه
هه‌مووی یه‌ک یه‌ک جواب دانه‌وه
جا دیتم چارم ناچاره
ئه‌و حه‌مامه‌م له سه‌ر باره
هه‌ر بۆ وه‌ی بار خۆم سووک که‌م
ئه‌و به‌ڵایه له سه‌ر ده‌ر‌که‌م
خۆم بۆ حه‌مام کردن ساز کر‌د
مه‌له‌ێکی زۆر باشم کر‌د
دایکم به سابوونوو لفکه
گیانی لی کردم به کفته
وه‌ها پێستی داده‌ماڵیم
ده‌ت گوت له به‌ردوو و له داریم
به‌ڵام هێنده‌ی وای پێ نه‌چوو
وه‌ک گوڵێکی سوور و جوان
بۆن خؤشێک له به‌ر دڵان
هه‌ڵاتمه باوه‌شی دایکم
پێمکوت تازه قه‌ت را ناکه‌م
هه‌کاتێکی تۆ پێم بڵیی
به‌و چاوانم مه‌له‌ی ده‌که‌م
دیاکۆ
1998
|