|
ئه‌یاز خوون سیاوه‌شان
ئه‌ره‌ستوو شیعری به که‌لامی خه‌یاڵاوی پێناسه کرد و
ئه‌فلاتوونیش شاعیرانی له کتێبی کۆماری خۆی
ده‌رهاوێشت. ئه‌فلاتون پێی وابوو شاعیر که‌سێکه له
مه‌نتیق ڕا ده‌کات.
زیاتر له 2300 ساڵ له‌م بۆچوونانه تێده‌په‌ڕێ.
به‌ڵام تا ئێستا شیعر نه‌که‌وتۆته ژێر ڕکێفی هیچ
تیئۆر و پێناسه و قاڵبێکی مه‌ند و وه‌ستاوه‌وه. هه‌ر
که‌س له شوێن کاتی تایبه‌تی خۆیه‌وه، به گوێره و
پێویستی سه‌رده‌می خۆی، لایه‌نێک یان گۆشه‌یه‌ک له
ماهیه‌ت و جه‌وهه‌ره‌ی ئه‌م که‌لامه پڕ له سیحر و
سه‌رکه‌شه‌ی ئاشکرا کردووه ، به تێپه‌ڕین له ههلو
مه‌رجی دیاری کراودا و گۆڕانی وه‌زعییه‌تی سیاسی،
فه‌رهه‌نگی، کۆمه‌ڵایه‌تی و ....هتد ئه‌و پێناسه‌یه‌ش
تووشی له‌رزۆکبوون هاتووه و ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ
بواردا فه‌رامۆش کراوه. سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندین
مه‌کته‌بی هۆنه‌ری و ئه‌ده‌بی وه‌ک: بارووک، کلاسیسم،
رومانتیسم، ناتورالیسم، ڕئالیسم، فۆتۆریسم،
سهمبۆلیسم، سوور ڕئالیسم، پۆست مۆدڕنیسم و .....
سه‌رکه‌شبوون و خۆ به ده‌سته‌وه‌نه‌دانی پێناسه‌یه‌کی
دیاریکراو و ته‌ک ڕه‌هه‌ند، بۆ شیعر ده‌سه‌لمێنێ. هه‌ر
بۆیه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری بیرمه‌ندان و ڕه‌خنه‌گرانی
ئه‌ده‌ب، به هه‌ستیاری و پارێزێکی زۆره‌وه باس له
ماهیه‌ت و فه‌لسه‌فه‌و کیانی شیعری نه‌ته‌وه‌یه‌ک
وقۆناغه جیاوازه‌کانی ده‌که‌ن. ئه‌مه له کاتێکدایه
ئه‌و نه‌ته‌وه‌ش له قۆناغه کانی مێژوودا، توانیبێتی
کیان و "هویت" ی سیاسی و فه‌لسه‌فی و کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی
پاراستبێت و خاوه‌نی ناسنامهوپێناسهیهکی تایبه‌ت
به خۆی بێت. به‌ڵام میله‌تی کورد سه‌دان ساڵه
مه‌ترسی له نێو چوون و توانه‌وه به سه‌ریدا زاڵ
بووه و نه‌یتوانیوه چوارچێوه‌یه‌کی جۆگرافی و
پێناسه‌کراوی "هویت" ی بۆ خۆی مۆتۆربه بکات. ئیدی باس
کردن و کاناڵیزه کردنه‌وه‌ی لایه‌نه جۆراوجۆره‌کانی
کۆمه‌ڵایه‌تی به گشتی و باس کردن له ئه‌ده‌بیات و
شیعر به تایبه‌تی ، ئه‌گه‌ر نه‌ڕواته خانووی
مهحاڵاتهوه به‌ڵام کاری لێکۆڵه‌ر و ڕه‌خنه‌گر
گه‌لێک دژوار ده‌کات !! .
به پێی ئه‌و فاکته‌ر و پارامترانهی ئاماژه‌م پی کرد،
مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی تا ڕاده‌یه‌کی زور شه‌فاهی
بووه و که‌متر وه‌ک نووسراوه و مه‌کتووب
ماوه‌ته‌وه. به‌ڵام به هه‌موو ئه‌وانه‌شه‌وه،
عاشقانی وشه‌ی ڕه‌سه‌نی کوردی و عارفانی قه‌قنه‌س
ئاسای ئه‌ده‌بیات، له دژوارترین هه‌لومه‌رجی ژیاندا
ڕۆشتوونه‌ته ژوانی ئه‌هوورایی شیعر و له چه‌ند
قوناغدا چه‌ندین تابلۆی ڕه‌نگین و چامه‌ی به‌رزی
شیعری‌یان بۆ نه‌ته‌وه و نه‌سله‌کانی داهاتووی خۆیان
به جێ هێشتووه. ئه‌و تابلۆ شیعریانه ئه‌گه‌ر به
چه‌مک و پێوه‌ری ئهمڕۆژیانه و به شێوه‌یه‌کی زانستی
و عیلمی، له ڕوانگه جیاوازه‌کانه‌وه، ڕاڤه و تأویل
بکرێن، ئه‌وا بۆمان ده‌رده‌که‌وێ و ئه‌توانین ئه‌و
ئیدعایه‌ش بکه‌ین که ئه‌گه‌ر ئه‌و شیعرانه له
شیعره جیهانی و ڕه‌سه‌نه‌کانی میله‌تانی دیکه
به‌رزتر نه‌بن، ئه‌وا که‌متریش نین. !! هه‌ر له بابا
تاهیری عوریانو سه‌یدی هه‌ورامی و خانای قۆبادییهوه
بگره هه‌تا نالی، مه‌حوی، سالم، بێسارانی، مه‌وله‌وی،
وه‌فایی و.... چه‌ندین شاعیری پایه‌به‌رزی دیکه که
هه‌ر کام قوتابخانه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ندی شیعری‌یان بۆ
به جێ هێشتووین. به‌ڵام چاره‌نووسی مێژووی ئه‌ده‌بی
هاوچه‌رخی کوردیش، ئه‌گه‌رچی له ماهیت و ناوه‌رۆکی
خۆیدا، له چاره‌نووسی ئه‌ده‌بی کلاسیکی کوردی جیاواز
نه‌بووه و نییه، به‌ڵام له زۆر بواردا توانیویه‌تی
تا ڕاده‌یه‌کی زۆر پێناسه و جۆگرافیایه‌کی تایبه‌ت بۆ
خۆی دروست بکات و بوون و ماهیه‌تی خۆی بسه‌پێنێ .
به له به‌ر چاو گرتنی ئه‌و ڕاستیه‌ی که هه‌م له
ده‌ورانی شۆڕشی مه‌شرووتیه‌ت له ئێران و هه‌م له
ده‌ورانی حوکوومه‌تی پاشایه‌تی په‌هله‌ویه‌کان و
هه‌میش ده‌ورانی ده‌سه‌ڵاتدارێتی کۆماری ئیسلامی،
خوێندن و نووسینی کوردی به شێوه‌یه‌کی ڕه‌سمی
قه‌ده‌غه کراوه و قفڵی ئاسنین له ده‌روازه‌ی وشه‌ی
کوردی دراوه. به‌ڵام شاڵاوی مودێڕنیزم و
مودێڕنیزاسیون به هه‌موو چه‌مک و
ڕه‌هه‌نده‌کانیه‌وه، که‌م تا زۆر کۆمه‌ڵگای کوردستانی
خسته ژێر نفووز و کاریگه‌ری خۆیه‌وه. هه‌ر به‌و
پێیه‌ش، ئه‌گه‌ر نه‌ڵین ئاڵوگۆڕێکی بۆنیادی و ڕیشه‌یی،
ده‌توانین
بڵین که ئاڵوگۆڕێکی به‌ر چاوی له بواری
ڕامیاری، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌ده‌بی و .... پێک
هێنا.(چۆنیه‌تی مامه‌ڵه کردن و میکانیزمی هه‌ڵس و
که‌وت له گه‌ل چه‌مکه مه‌عریفی و ڕه‌هه‌نده
جیاوازه‌کانی ڕۆژئاوا له کۆمه‌ڵگای کوردستان دا،
مێژوویه‌کی دوور و درێژ و پڕ له هه‌وراز و نشیوی
هه‌یه. ده‌خوازێ به شێوه‌یه‌کی عیلمی و زانستیانه
ڕاڤه و ته‌فسیر و شرۆڤه بکرێت . که جێگای لێره‌دا
نییه.) ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌مهه‌وێت به شێوه‌یه‌کی
گووشراو ئاماژه‌ی پێ بکه‌م ئه‌وه‌یه که ئه‌ده‌بیاتی
کوردی (شیعر) به گشتی و شیعری کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات
به تایبه‌تی، که‌وته ژێر کاریگه‌ری و نفووزی پرۆژه‌ی
مودێڕنیزاسیۆنی ڕۆژئاوا و تا ڕاده‌یه‌کی زۆر هه‌م له
بواری ڕواڵه‌ت و هه‌م له بواری نێوهرۆکیش دا،
ئاڵوگۆڕی به سه‌ر هات.
عه‌بدۆڵا به‌گ (گۆران) له باشووری کوردستان، له ژێر
کاریگه‌ری ئه‌ده‌بی ڕۆژئاوا به گشتی و ئه‌ده‌بی
عوسمانی به تایبه‌تی، بناغه و بۆنیادی شیعری کلاسیکی
کوردی به گشتی تێک دا و شۆڕشێکی نوێی له ساختار و
ماهییه‌تی شیعردا پێک هێنا. دواتر له لایه‌ن
پێڕه‌وانی گۆرانه‌وه، شیعری نوێی کوردی له باشووری
کوردستان،
که‌سێتی و ناسنامه‌ی تایبه‌تی خۆی به ده‌س هێنا و
جۆگرافیا و سنووره‌کانی کوردستانی به‌زاند و تا
ڕاده‌یه‌ک له گۆڕه‌پانی شیعری جیهان دا، خانوویه‌کی
بچووکی بۆ خۆی مۆتۆربه کرد. شێرکۆ بێکه‌س، ڕه‌فێق
سابیر، ئه‌نوه‌ر قادر موحه‌مه‌د، عه‌بدۆڵا په‌شێو،
له‌تیف هه‌ڵمه‌ت، حه‌مه عومه‌ر عۆسمان و..... ئه‌و
شاعیرانه بوون که شیعره‌کانیان به چه‌ندین زمانی
زیندووی دونیا بڵاو کراونه‌ته‌وه.
له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتیش دا، سواره ئیلخانی زاده،
بناغه‌و کۆڵه‌که‌ی شیعری مودێڕنی دامه‌زراند.
ئه‌ڵبه‌ت پێش سواره، شاعیرانی نئۆکلاسیکی کوردی وه‌ک
قانێع، هێمن، هه‌ژار، هێدی و....شیعریان له
دیوانسالاری سوننه‌تی و حۆجره‌کان دا ڕزگار کردبوو و
تا ڕاده‌یه‌ک جه‌وهه‌ره و نێوه‌رۆکی شیعریان تووشی
ئاڵوگۆڕ کردبوو.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای ئاماژه‌یه ئه‌وه‌یه که: سواره
ئه‌گه‌رچی هه‌م له ژێر کاریگه‌ری گۆران و هه‌م
قۆتابخانه مه‌زنه‌که‌ی نیمایوشیج(شاعیری فارس) (که
ئه‌ویش تا ڕاده‌یه‌کی زۆر له ژێر نفووز و کاریگه‌ری
سهمبۆلیستهکانی فه‌رانسه بوو!!) و ئه‌گه‌رچی فه‌ن و
تکنیک و چوارچێوه‌ی نوێی شیعری، له ده‌ره‌وه‌ی شیعری
کوردی دا به ده‌س هێنابوو، به‌ڵام به وشیاری و
به‌وپه‌ڕی زاناییه‌وه، ئه‌و نیزام و ته‌کنیکه‌ی
ده‌روونی کرده‌وه و ڕۆحێکی سرۆشتی و خۆماڵی کرده
به‌ر شیعری کوردی.
ئه‌و که‌سانه‌ی هاوکات له گه‌ل سواره و پاش ئه‌ویش،
دامه‌زرێنه‌ر یان درێژه‌ده‌ری نیزامی شیعری مودێڕن
بوون، بریتین له: فاتێح شێخ الاسلامی (چاوه )، عه‌لی
حه‌سه‌نیانی (هاوار)، قاسم مۆئیدزاده (هه‌ڵۆ) و چه‌ند
که‌سی دیکه که به شه‌پۆلی یه‌که‌م یان قۆناغی
یه‌که‌می شیعری نوێی کوردی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
ناودێر کراون. ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێت به کورتی قۆناغی
یه‌که‌م هه‌ڵسه‌نگێنین، ده‌توانین ئاماژه بکه‌ین که
قاسم مۆئیدزاده (هه‌ڵۆ)، هه‌ر چه‌ند گرفتاری په‌تا و
تابۆی زه‌ینی "تقدس گرا" بووه و هه‌ر چه‌ن
نه‌یتوانیوه ئه‌و ئاڵ‌و گۆڕه فیکری و مه‌عریفی و
ساختاریهی که کۆمه‌ڵگای کوردستانی خستۆته ژێر
هه‌ژموونی خۆیه‌وه و قه‌یرانێکی هه‌مه لایه‌نه‌ی
خۆلقاندووه، به ته‌واوه‌تی بگوازێته‌وه ناو تێکستی
هۆنراوه‌کانی و هه‌ر چه‌ن نه‌یتوانیوه ئه‌زموونی شار
و ژیانی پڕ له کێشمه کێشی شار و هه‌روه‌ها ئه‌و
هه‌وراز و نشێوه‌ی که سه‌رتاپای ژیانی
کاراکتری(که‌سێتی) کوردی داگیر کردووه، نمایش بکات ،
به‌ڵام به‌وانه‌شه‌وه تا ڕاده‌یه‌ک توانیویه‌تی ڕۆح و
جه‌وهه‌ره‌ی نوێ بوونه‌وه ده‌رک بکات و بگات به زمان
و تکنیک و ڕێبازی تایبه‌تی خۆی. به‌ڵام ئه‌زموونی
شیعری ئه‌وانی دیکه، یان له چوارچێوه‌ی ڕواڵه‌ت و
به شێوه‌یه‌کی کرچ و کاڵ مامه‌ڵه‌یان له گه‌ل شیعر
دا کردووه . هه‌ر به‌و پێیه‌ش له جۆگرافیای
به‌رته‌سکی ناوچه‌یه‌ک دا قه‌تیس مایه‌وه و هه‌ر
له‌وێش دا تۆزی فه‌رامۆشی به سه‌ریدا نیشت و
توایه‌وه. یانیش که‌وته ژێر هه‌ره‌سی دۆزی سیاسی و
کۆمه‌ڵایه‌تی کوردستانه‌وه وئاوێته‌ی حیزبایه‌تی و
ئایدۆلۆژی بووه. له هه‌ندێ بواریش دا له چوارچێوه‌ی
درۆشمی سیاسی‌دا مایه‌وه و له هونه‌ر و ستاتیکای
شیعریه‌ت دوور که‌وته‌وه.
شه‌پۆل یان قۆناغی دووه‌می شیعری نوێی رۆژهه‌ڵات ، به
جه‌لال مه‌له‌کشاه، مارف ئاغایی، ژیلا حۆسێنی،
فه‌ره‌یدوون ئه‌رشه‌دی، ڕه‌حیم لۆقمانی، جه‌لیل
ئازادیخواز، کریم دافعی، ساڵح سووزه‌نی، رئووف محموود
پوور و چه‌ند که‌سی دیکه، سه‌ر هه‌ڵ ده‌دات. له‌م
قۆناغه‌دا ئه‌گه‌رچی تا ڕاده‌یه‌ک زه‌مینه و
به‌سته‌ری یاخی بوون و لادان له "نۆرم" و قاڵبه
سه‌له‌فیه‌کانی شیعری نوێ (وه‌ک: کێشی بڕگه‌یی،
جیهانبینی شیعری به‌رگری(مقاومت)، نۆستالۆژی
رۆمانسیه‌ت و ....) که هێشتا وه‌ک په‌تایه‌ک به‌رۆکی
شیعری به‌رنه‌دابوو، فه‌راهه‌م کرا و هه‌ر کام له‌و
شاعیرانه به ڕواڵه‌ت هه‌وڵیان داوه له په‌نجه‌ره‌ی
خۆیانه‌وه سه‌یری جیهان و ده‌ورو به‌ری بکه‌ن و تێ
ده‌کۆشان شیواز
و جیهانبینی و ڕێبازی تایبه‌تی خۆیان بدۆزنه‌وه.
به‌ڵام له هه‌ندێ بواردا نه‌بێت که چه‌ن که‌س
توانییان سه‌رکه‌وتن به ده‌س بێنن و چه‌ندین شیعری
نه‌مر بخۆلقێنن، ئیدی زۆربه‌ی هه‌وڵه‌کان یان له
چوارچێوه‌ی "تقلید" و لاسایی کردنه‌وه له یه‌کتردا
مانه‌وه، به شێوه‌یه‌ک ئه‌گه‌ر شیعری چه‌ن که‌سێکیان
له پاڵ یه‌کتره‌وه دانرابا، هه‌ست ده‌کرا له لایه‌ن
یه‌ک شاعیره‌وه نووسراون. یان گیرۆده‌ی سێبه‌ری
شاعیره لووتکه‌کانی فارس وه‌ک: شاملوو، فرخ زاد،
سپهری و... بوون یان ئاوێته‌ی شیعری به‌رگری (مقاومت)
بوون. ئه‌و شیعره‌ی که له کوردستانی باشوور، له
لایه‌ن شێرکۆ، ڕه‌فیق سابیر، عه‌بدۆڵا بهشێو و .....
شۆره‌تێکی نێونه‌ته‌یی بۆ خۆی فه‌راهه‌م کردبوو!!.به
تایبه‌ت کاریگه‌ری خه‌ستی ڕۆحی رۆمانسیانه‌ی شێرکۆ به
سه‌ر شیعری هه‌ندێک له‌و شاعیرانه‌دا به ئاشکرایی
ده‌بینرێت. ئه‌ڵبه‌ت نابێت ئه‌وه فه‌رامۆش بکه‌ین
هه‌نذیک له‌و شاعیرانه، توانییان ئه‌زموون و تکنیک و
جیهانبینی شاعیرانی دیکه، ده‌روونی بکه‌نه‌وه و زمان
و فۆرمی تایبه‌تی شیعری بۆ خۆیان درووست بکه‌ن. بۆ
نموونه خاتوو ژیلا حسێنی، به که‌ڵک وه‌رگرتن له
"جسارت" و تابۆ شکێنی فرووغی فه‌ڕۆخزاد و سه‌میمیه‌ت و
ساده‌یی شیعری عه‌بدۆڵا په‌شێو و پشووی درێژی خه‌یاڵی
شێرکۆ بێکه‌س، جیهانێکی شیعریی ژنانه‌ی وای
خۆلقاندووه که مۆرک و ناسنامه‌ی تایبه‌تی خۆی پێوه
دیاره. هه‌ر وه‌ک گۆترا ئه‌م چه‌شنه ئه‌زموونانه
به که‌می و به ده‌گمه‌ن به‌رچاو ده‌که‌ون.
قۆناغی سێیه‌م قۆناغێکی هه‌ستیار و حه‌ساسه. هه‌ر
بۆیه تا ڕاده‌یه‌ک به پارێزه‌وه باسی ده‌که‌م .ئه‌م
قۆناغه له دوایین ساڵه‌کانی ده‌یه‌ی 60 ی
هه‌تاوییه‌وه ده‌س پێ ده‌کاو هه‌نووکه‌ش به‌رده‌وام و
له حاڵی ئه‌زموون دایه. شیعری ئه‌م قۆناغه
پێوه‌ندییه‌کی ئۆرگانیک و سیستماتیکی به ئاڵوگۆڕی
فکری، سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌یه. له‌م
ده‌ورانه‌دایه درگای ئه‌ده‌بی ڕۆژئاوا (به
فه‌لسه‌فه، جوانی ناسی، تئۆری و ڕه‌خنه‌ی
ئه‌ده‌بییه‌وه) زیاتر له جاران، به ڕووی ئه‌ده‌بی
کوردی دا ده‌کرێته‌وه و به ده‌یان و سه‌دان کتێب و
وتاری ئه‌کادیمیک و تئۆریک دێته بازاڕی
ئه‌ده‌بییه‌وه و تا ڕاده‌یه‌کی زۆر کاریگه‌ری
ڕاسته‌وخۆ له که‌ش و هه‌وای ئه‌ده‌بی کوردی دا
داده‌نێن. شاعیرانی ئه‌م ده‌ورانه، ئه‌گه‌رچی
میراتگری شاعیرانی پێش خۆیانن و ئه‌گه‌رچی
نه‌یانتوانیوه له ڕسووبات(کاریگه‌ری) و سه‌رلێشێواوی
قۆناغی پێش خۆیان به ته‌واوه‌تی ڕزگاریان بێت. به‌ڵام
به وشیاری و ئاگاییه‌کی قووڵتر و عیلمی تره‌وه له
گه‌ل پرۆسه‌ی شیعری نوێ دا ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه.
ئه‌وان به ناسینی شیعری وڵاتانی دراوسێ و به که‌ڵک
وه‌رگرتن له تکنیک و شێوازی شیعری جیهانی، هه‌وڵیان
داوه ئینسانی کورد به هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه
فیکری، مێژوویی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌یه‌وه، ڕاڤه و
ته‌فسیر بکه‌ن، هه‌وڵیان داوه ڕۆحی یاخی بووی ئینسانی
کورد بهۆننه‌وه. ئاشکرایه جه‌وهه‌ره‌ی یاخی بوونی
مرۆڤی کورد زۆر جیاوازه له رۆحی یاخی بووی ئینسانی
رۆژئاوا(ئینسانی فاوستی). ڕۆحی تاکی ڕۆژئاوا، ڕۆحێکی
ئازاد کراوه له ده‌س زۆربه‌ی سیستم و تابۆکانی
مێژوو. به‌ڵام تاکی کورد نه ته‌نیا له ده‌ست سیستم و
تابۆکانی مێژوو، دین، سیاسه‌ت و...ئازاد نه‌بووه،
به‌ڵکوو مه‌حکووم بووه به‌وه‌ی که مێژوه‌کانی دیکه
چاره‌نووسی
بۆ دیاری بکه‌ن. مرۆڤی کوردیش مه‌حکوومه به‌و
ڕاستیه‌ی که سیمای ئازادی نه‌دیوه. ڕۆحی ئازادی
ده‌رک نه‌کردووه و ئازاد نه‌ژیاوه. هه‌ر بۆیه ئه‌م
یاخی بوونه له سه‌ر خواست و ئیراده و له ژێر
ڕۆشنایی بڕیاری خۆی دا نه‌چۆته خانووی مامه‌ڵه‌کردن
له گه‌ل ڕووداو و تراژیدیه‌کانی ژیانی. هه‌ر وه‌ک
ئاماژه‌م پێ کرد، شیعری ئه‌م ده‌ورانه ئه‌گه‌رچی
میراتگری شیعری ڕابردوویه، ئه‌و ڕابردووه ون بوو و
پڕ له ئاڵۆزه‌ی که کۆمه‌ڵێک ده‌یهه‌وێت له مێژوودا
ببێت و خۆی پێناسه بکات. یانی کێشه‌ی "بوون" و
"نه‌بوون". دۆزێک که نه‌وه به نه‌وه و قۆناغ به
قۆناغ گواستراوه‌ته‌وه. (ئه‌ده‌بی مقاومت یان
به‌رگری) .ئه‌گه‌رچی به‌رده‌وامبوونی ئه‌م کێشه‌یه‌ش
گه‌لێک ئاسه‌وارو پاشماوه‌ی تایبه‌تی له ده‌روونی کۆ
و تاکی کورد دا به جێ هێشتووه. به‌ڵام له هه‌مان
کاتیش‌دا هه‌وڵ ده‌دات مێژوویه‌کی تایبه‌ت (مێژووی
قه‌یران) بۆ خۆی تۆمار بکات. هه‌ر بۆیه شیعری ئه‌م
ده‌ورانه تا ڕاده‌یه‌ک ده‌رچوون له جیهانی
ئۆستووره‌کان و دان پێنان به‌و ڕاستیانه‌یه که
ئینسان ڕۆژانه ڕووبه‌ڕوویان ده‌بیته‌وه. ده‌بینین
شاعیرانی ئه‌م قۆناغه، به‌رده‌وام له حاڵی نوێ
بوونه‌وه و به‌رده‌وام له حاڵی ئه‌زموون دان .هه‌ر
به‌و پێیه‌ش ئه‌گه‌رچی ته‌مه‌نێکی زۆر له ئه‌زموونی
ئه‌م ڕه‌وته تێ نه‌په‌ڕیوه به‌ڵام زۆربه‌یان به
سه‌بک و شێواز و جیهانبینی تایبه‌تی خۆیان گه‌ییشتوون.
ئه‌ڵبه‌ت ئه‌مه به‌و مانا نییه که هه‌موو
هه‌وڵه‌کان له چوارچێوه‌یه‌کی عیلمی، ئوسووڵی و
سرۆشتی خۆیدا تێبهڕیووه و سه‌رکه‌وتنیشی به ده‌س
هێناوه. یان به واتایه‌کی تر به‌و مانا نییه هه‌موو
هه‌وڵه‌کان توانیویانه جیهانێکی تایبه‌تی شیعری
بخولقێنن که زایه‌ڵه یان ده‌نگدانه‌وه‌ی خه‌ون و
تراژیدی و ڕاستی و واقیعی ژیانی ئه‌مڕۆی ئینسانی کورد
بێت. چوونکه زۆرن ئه‌و که‌سانه‌ی به بێ ناسینی
جه‌وهه‌ره و کیانی شیعری کلاسیک و نوێی کوردی و به
بێ پرۆڤه کردن و به بێ ناسینی خه‌سارناسی
کۆمه‌ڵایه‌تی و به بێ هیچ هه‌وڵێکی جیدی، قوربانی
ئه‌و تئۆریانه بوون که به شاڵاو ئه‌ده‌بیاتی کوردیی
خستبووه ژێر ڕکێفی خۆیه‌وه. ئاکامی ئه‌و چه‌شنه
هه‌وڵانه‌ش له دایک بوونی شێوازێک له نووسینه که
به داخه‌وه ناتوانین ناوێکی تایبه‌تی له سه‌ر
دابنێین. ئه‌و نووسینانه‌ی که هیچ پێوه‌ندییه‌کی
بۆنیادی و ڕیشه‌یی و ساختاری نه به کۆمه‌ڵگای کوردی
و نه به شیعریه‌ت و جه‌وهه‌ره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی
ئه‌ده‌بییه‌وه نییه.به‌ڵام به خۆشییه‌وه ده‌بێ
بڵێم که شاعیرانی ڕاسته‌قینه‌ی شه‌پۆلی سێیه‌م، بێ
ئه‌وه‌ی فریوی زرق و برق و ناوی قه‌به قه‌به‌و تئۆری
زله زله‌ی ئه‌م تاقمه بخۆن، هه‌ر وا لێبڕاوانه
هه‌وڵیان داوه و هه‌نووکه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ پێناسه
کردن و کاناڵیزهکردنهوهی شیعری نوێی کوردی له
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ناوی هه‌موو ئه‌و شاعیرانه‌ی که
له‌و ئاقاره‌دا کار ده‌که‌ن، دیاری بکه‌ین ئه‌وا به
دوو هۆ به ئاکام ناگه‌ین. یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که
هه‌مووی ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌و بواره‌دا هه‌وڵ
ده‌ده‌ن هێشتا شیعره‌کانیان به شێوه‌یه‌کی ڕێک و پێک
بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه. دووه‌م ئه‌وه‌ی که به هۆی
نه‌بوونی ناوه‌ند یان سهنتهرهکی فه‌رهه‌نگی تایبه‌ت
بۆ شاعیران و بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانیان، ده‌س
پێڕاگه‌شتن به شیعری هه‌موو ئه‌و شاعیرانه تا
ڕاده‌یه‌ک مومکین نییه. به‌ڵام پێویسته لێره‌دا
ئاماژه به ناوی هه‌ندێکیان بکه‌ین. وه‌ک: کامبیز
کاریمی، موحه‌مه‌دی ئه‌حمه‌دی(ساماڵ)، بێهزاد ڕه‌حیمی،
ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی نیا، ئازاد رۆسته‌می، ره‌ئوف
مه‌حموود پوور، بێهزاد کوردستانی، ئه‌یاز خوون
سیاوه‌شان، عه‌زیز ناسری، جه‌میل مه‌فاخری ، ڕه‌سووڵ
سۆفی سۆڵتانی، یۆنس ڕه‌زایی، به‌یان مه‌جیدی،
عه‌بدۆلخالق فه‌رامه‌رزی، ناسر باباخانی، ساڵح
سووزه‌نی و........پێویسته ئاماژه بکه‌م که به‌ڕێز
ساڵحی سووزه‌نی، ئه‌گه‌رچی هاوکات له گه‌ل شاعیرانی
قۆناغی دووه‌م دا دێته گۆڕه‌پانی شیعری کوردییه‌وه.
به‌ڵام توانیویه‌تی شان به شانی شاعیرانی قۆناغی
سێیه‌م و بگره به گۆڕتریش، هه‌نگاو بنێت و ده‌نگی
شیعری خۆی له ئه‌ده‌بی کوردی دا تۆمار بکات.
توێژینه‌وه و باس کردن له سه‌ر شێواز، زمان، تکنیک و
جیهانبینی هه‌ر یه‌ک له‌و شاعیرانه زه‌رووری و
پێویسته. ده‌خوازێ وردتر و ڕه‌ک و پێک تر و هاوکات
له گه‌ل مێتۆدی عیلمی و به شێوه‌یه‌کی
زانستیانه،شیعره‌کانیان ڕاڤه و شرۆڤه بکرێت. به‌ڵام
لێره‌دا به گشتی و به کورتی ئاماژه به هه‌ندێ
خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندی شیعری ئه‌م قۆناغه (
سێیه‌م) ده‌که‌ین.
-
له باری نێوه‌رۆک و جیهانبینییه‌وه: هه‌روه‌ک پێشتر
ئاماژه‌م پێ کرد ئه‌گه‌رچی شاعیرانی ئه‌م نه‌سله
نه‌یانتوانیوه له جیهانبینی و خه‌سڵه‌ته‌کانی شیعری
به‌رگری (مقاومت) به ته‌واوه‌تی خۆیان ده‌رباز بکه‌ن
به‌ڵام کۆمه‌ڵێک تایبه‌تمه‌ندی و جیاوازی بنه‌ڕه‌تی
ده‌بینین که بریتین له: لادان له حه‌قیقه‌تی ته‌ک
ڕه‌هه‌ندی و ڕوانگه‌ی به‌رته‌سکی پاوانخوازی و
بڕواهێنان به حه‌قیقه‌تی چه‌ند ڕه‌هه‌ندی(چند بعدی)،
لادان له ئه‌ڤینی ئۆستووره‌یی و ئاسمانی و گرینگی دان
به ئه‌ڤینی زه‌مینی و له‌ش و لاری واقعی ژن و پیاو.
گرینگی دان به ناسنامه و (هویت) ی تاک وه‌ک
خولقێنه‌ر و سه‌نته‌ری ڕووداو، لادان له ڕوانگه‌ی
به‌رته‌سکی حیزبایه‌تی و گرینگی دان به گه‌شه‌سه‌ندن
و ڕۆحی نه‌ته‌وه‌یی. شکاندنی قه‌واعیدی ساختاری زمان و
گرینگی دان به باری هونه‌ری زمان، گواستنه‌وه‌ی
ئه‌زمونی ژیانی شار بۆ تێکست و هونراوه‌ی ئه‌ده‌بی
و......
-
له بواری ڕواڵه‌ت و ساختاریشهوه (فرم)، چه‌ن شێواز
یان سه‌بکی شیعری له حاڵی له دایک بوونه که ده‌کرێ
هه‌ندێک خه‌سڵه‌ت و پارامتری شیعری زمان، وتار
(گفتار)، تلهپیۆم (شیعری شانۆیی)، چرکانه و... به‌دی
بکه‌ین. لێره‌دا زۆر به کورتی چه‌ند نموونه
ده‌هێنمه‌وه:
·
شیعری گوتار:
هه‌ندێک له شاعیرانی ئه‌م قۆناغه به که‌ڵک وه‌رگرتن
له هه‌موو زه‌رفیه‌ت و تواناکانی زمانی رۆژانه و به
نزیک بوونه‌وه به زمانی ئاخاوتنی خه‌ڵکی و ئاخاوتن
له گه‌ل (مخاطب)ێکی هه‌میشه‌یی دا، ڕۆحێکی عاتیفی و
شاعیرانه‌ی وایان کردۆته به‌ر زمانی ئه‌ده‌بی که زۆر
نزیکه به زمانی ڕۆژانه‌وه. له‌و پێوه‌ندییه‌ش دا
ئه‌توانین ئاماژه به دیوانی مه‌داری زۆقمی ئیبراهیم
ئه‌حمه‌دی نیا و دیوانی هه‌ر هیچ ته‌نیای ساماڵ
بکه‌ین.
·
شیعری زمان:
هه‌ندێک له شاعیرانی نه‌سلی سێیه‌م به‌و پێناسه‌یه‌ی
که: زمان ئه‌و گه‌وهه‌ره‌یه که توانایی به شاعیر
ده‌دات ئه‌زموونه‌کانی خۆی بگوازێته‌وه بۆ خوێنه‌ر.
به واتایه‌کی تر زمان سیسته‌م یان کۆمه‌ڵێک
نیشانه‌یه به‌و مانایه‌ی که (دال) ه‌کان ده‌مرن و
(مدلوول) ه‌کان به نیسبه‌تی وه‌زعیه‌تی جۆگرافی،
فه‌لسه‌فی، مێژووی، کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆحی و ڕه‌وانی
خوێنه‌ره‌وه دیمانه ده‌کرێت. هه‌ر به‌و پێیه‌ش
خوێنه‌ر له دووباره نوسینه‌وه‌ی ده‌ق دا به‌شدار
ده‌بێت و ده‌قیش به نیسبه‌تی خوێنه‌ره‌وه هه‌مێشه
زیندوو ده‌مێنێته‌وه. له‌و بواره‌شدا ئه‌توانین
ئاماژه به ئه‌زموونه‌کانی ساڵحی سووزه‌نی و چه‌ن
که‌سی دیکه بکه‌ین.
·
شیعری تلهپیۆم (شیعری شانۆیی):
کۆمه‌ڵێکی دیکه له شاعیرانی ئه‌م قۆناغهیهش به
که‌ڵک وه‌رگرتن له فه‌زا سازی و بزووتنی ڕۆحی شانۆیی
و هه‌ر وه‌ها به که‌ڵک وه‌رگرتن له "کێشمه‌کێش" و
جه‌وهه‌ره‌ی دیالۆگ له شانۆدا وگواستنه‌وه‌ی ئه‌و
جیهانه تایبه‌ته بۆ جۆگرافیا و مه‌ڵبه‌ندی شیعر، به
چه‌شنێک که شیعر زۆربه‌ی تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی خۆی
وه‌ک خه‌یاڵ، زمان، موسیقی، عاتیفه و.... پاراستبێت.
خه‌ریکی ئه‌زموونی شێوازێکی دیکه‌ی شیعرین. له‌و
زه‌مینه‌یه‌ش دا ئه‌توانین ئاماژه به کتێبی "ئاخرین
چرکه‌کانی ژیانی چۆله‌که‌یه‌ک" له کامبیز که‌ریمی
بکه‌ین.
·
شیعری چرکانه:
تاقمێکی دیکه له شاعیرانی شه‌پۆلی سێیه‌م به که‌ڵک
وه‌رگرتن له فه‌لسه‌فه‌ی ڕۆحی
دوئالیستی(ئیزدواجییه‌ت)ی ژیان و به گرینگی‌دان به
خه‌یاڵ و وێنه‌ی گووشراوی شیعری و هه‌ر وه‌ها هه‌وڵدان
بۆ ده‌رچوون له کێشی بڕگه‌یی و گه‌یشتن به مۆسیقای
وشه، خه‌ریکی ئه‌زموونی شێوازێکی نوێی شیعرین به
ناوی چرکانه. له‌و پێوه‌ندییه‌ش دا ئه‌توانین ئاماژه
به بێهزاد کوردستانی و ئه‌یاز خوون سیاوه‌شان بکه‌ین.
*ئه‌م وتاره له سمیناری "شه‌ڤا کوردی" له شاری
ئۆسلۆ پێشکه‌ش کراوه.
|