|
|
ئاماده‌کردن: کۆسار فه‌تاحی
له‌م
باسه‌ی مندا هه‌وڵ دراوه تا ئه‌و جێگه‌ی که له نرخی
وتاره‌که که‌م نه‌کاته‌وه به شیوه‌یه‌کی ساده و شه‌فاف
باسی زمانی کوردی و چۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م زمانه،
سه‌رزه‌وینی قسه‌پێکه‌رانی زمانه‌که و دیالیکته‌کانی
پێکهێنه‌ری زمانی کوردی بکه‌م. دیاره پێشه‌کی ئه‌وه‌تان عه‌رز
ئه‌که‌م که من هه‌وڵم داوه راو بۆچونی زمانناسانی کورد له
سه‌ر نه‌خشه‌ی زمانی کوردی و چۆنیه‌تی دابه‌شکردنی زمانه‌که
به سه‌ر زاراوه جۆراوجۆره‌کاندا له فۆرمێکی گشتیدا نیشان
بده‌م و واز له جیاوازی و ناکۆکییه‌کانیان له سه‌ر زمانی
کوردی بهێنم.
به‌ر
له‌وه‌ی راسته‌وخۆ بچمه سه‌ر باسکردنی زمانی کوردی، به
پێویستی ئه‌زانم زانیارییه‌کی کورت و پۆخت له سه‌ر وڵاتی
کوردستان و هه‌ڵکه‌وتی جوگرافیایی و ژماره‌ی دانیشتوان و هتد
پێشکه‌ش بکه‌م. زمانی کوردی، زمانی مرۆڤی کورده که له
سه‌رزه‌وینی کوردستاندا ده‌ژی. کوردستان به‌و سه‌رزه‌وینه
ده‌وترێ که ده‌که‌وێته به‌شی رۆژئاوای فه‌لاتی ئێران و به
یه‌کێک له نه‌ژاده کۆنه‌کانی ئێرانی ده‌ناسرێ که له
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا هه‌ڵکوتووه و ئێستا له نێوان چوار
ولاتی ئێران، تورکیه، عێراق و سوریه‌دایه. له سه‌ره‌وه
ناوچه‌یه‌کی به‌رینی به‌شی رۆژهه‌لات و رۆژهه‌ڵاتی تورکیه‌ی
گرتۆته‌وه، له به‌شی ئێراقدا، ده‌که‌وێته باکوور و باکووری
رۆژهه‌لاتی ئه‌و ولاته و له ئێران‌دا ده‌که‌وێته به‌شی
باکووری رۆژئاوای ئێران و له سوریه‌ش‌دا ناوچه‌کانی
رۆژهه‌لاتی ئه‌و ولاته‌ی پێک هێناوه. کوردستان له رووی
جوگرافیاییه‌وه ناوچه‌یه‌کی زۆرتر شاخاوییه که به گه‌لێک
کێوی بڵێند و زنجیره کێوی گه‌وه‌ره‌ی وه‌ک زاگرۆس
ده‌ناسرێته‌وه.
حه‌شیمه‌تی کورده‌کان له سه‌ر خاکی کوردستان له نێوان 30 تا
40 ملێون که‌س دایه که زۆرترینیان له به‌شی تورکیه و پاشان
ئێران‌دا ده‌ژین، دیاره تاکوو ئێستا ئامارێکی ره‌سمی و باوه‌ڕ
پێکراو له‌و باره‌وه نییه، به‌ڵام به پێی به‌راوردێکی سه‌ر
پێی کورده‌کان به گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بێ ده‌وڵه‌ت له
رۆژهه‌لاتی ناڤین و سه‌رانسه‌ری جیهاندا ده‌ژمێردرین.
زمانی
کوردی به پێی نه‌خشه‌ی زمانه‌کانی ئێرانی به یه‌کێک له
زمانه بنچینه‌ییه‌کانی سه‌ر به بنه‌ماله‌ی زمانه
ئێرانییه‌کان ده‌ژمێردێ." میژووی زمانی کوردی ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ هه‌زاره‌ی دووه‌می به‌ر له زایین. ئه‌م زمانه به درێژایی
میژووی چوار هه‌زار ساڵه‌ی خۆی که‌وتۆته ژێر کاریگه‌ری
زمانه‌کانی ماد، سه‌که‌س، کیمیری, ئالان و کولتوری یونانی سه‌رده‌می هیلینییه‌کان که بریتی
بووه له فه‌رمانڕه‌وایی سیاسی و مه‌زهه‌بی به سه‌ر ئاسیای
رۆژئاوا و (به‌م شێوه‌یه) ره‌وتی کامڵ‌بوونی خۆی بڕیوه .
ئه‌و زمانانه‌ی که کاریگه‌رییان کردۆته سه‌ر زمانی کوردی،
سه‌ر به کۆمه‌ڵه زمانی هیند و ئه‌رووپی بوون. زۆربه‌ی
زمانناسه‌کان له سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن که زمانی کوردی به‌و
جۆره‌ی که بکرێ وه‌ک زمانێکی تۆکمه و سه‌ربه‌خۆ ناوی ببه‌ین،
له هه‌زاره‌ی یه‌که‌می به‌ر له زایینه‌وه بووه‌ته زمانی
پێوه‌ندیگرتن و ئاڵوگۆڕی ئه‌ندێشه‌و(هه‌روه‌ها) زمانی کۆمه‌ڵه
مرۆڤێکی دانێشتووی ناوچه‌ی میزۆپۆتامیایه که به ناوی
نه‌ته‌وه‌ی کورد ناسراوه.*(زبان شناسی کرد و تاریخ کردستان/
بهزاد خۆشحالی)
زمانی
کوردی هه‌ر وه‌ک زۆربه‌ی میژونووسه‌کان له سه‌ری کۆکن، سه‌ر
به بنه‌ماڵه‌ی زمانه‌کانی هیند و ئێرانییه له ئه‌ویش خۆی
له چوارچیوه‌ی کۆمه‌ڵه زمانی هیند وئه‌ورووپی دا
ده‌بینیته‌وه. ئه‌م زمانه که زمانی قسه‌کردنی هۆز و تیره
ئاریاییه کۆچبه‌ره‌کانی ناوچه‌ی قه‌فقاز بووه، له
هه‌زاران ساڵ به‌ر له زایینه‌وه بۆ سه‌رزه‌وینی ئێران کۆچیان
کردووه و له ناوچه شاخاوییه‌کاندا گیرساونه‌ته‌وه.
لێکۆڵینه‌وه‌ی زمان‌ناس و رۆژهه‌ڵاتناسه ئۆرووپاییه‌کان کۆ
ده‌نگییه‌ک له سه‌ر هاور‌ێشه‌بوونی زمانی کوردی و زمانی
ماده‌کان ده‌دا به ده‌سته‌وه که ئه‌مه‌ش خۆی به‌ڵگه‌یه‌کی
حاشا هه‌ڵنه‌گره له سه‌ر ره‌سه‌نایه‌تی زمانی کوردی. تیۆدۆر
نۆلدکه(Tiodor Noldeke) ده‌ڵێ زمانی ماد و زمانی گشتی
ئێرانییه‌کان لێک نزیکترن تا ماد و زمانی کۆنی فارسی،
هه‌روه‌ها جیمز دار مستر بڕوای وایه که زمانی ماده‌کان و
زمانی ئاوێستا( کتێبی زه‌رده‌شتی پێغه‌مبه‌ر) یه‌ک زمان بووه
و ماده‌کان به زمانی ئاریاییه‌کان قسه‌یان کردووه. (ویکی
پیدیا
گرانتوفسکی ده‌ڵێ؛ مێژووی کورده‌کان بریتییه له کۆچی به
کۆمـه‌ڵی هۆزه ئێرانییه کان که له قه‌فقازه‌وه به‌ره‌و
باشوور هاتوون، ئه‌مانه سه‌ره‌تا له کوردستان و زۆر دواتر
له ئه‌رمه‌نستاندا گرساونه‌ته‌وه. ئه‌مانه دواتر ئیمپراتوری
ماده‌کان پێک ده‌هێنن. ماده‌کان له سه‌ر وێرانه‌کانی
ئیمپراتوری ئاشورییه‌کان ده‌سه‌لاتی سیاسی خۆیان بنیاد ده‌نێن.
" ده‌سه‌لاتی ئیمپراتوری ئاشور له سه‌رده‌می
ئاشوور بنیپاڵ (ئاخرین
پاشای ئاشوری)دا به‌ره‌و کزی رۆییوه و راپه‌رینی
رزگاریخوازانه‌ی گه‌لانی بن ده‌ست ده‌ستی پێکردوه. سستبوونی
ده‌سه‌لاتی ئاشوورییه‌کان بووه‌ته هۆی به‌هێزبوونی ده‌سه‌لاتی
سیاسی، مه‌زهه‌بی و کۆمه‌لایه‌تی ماده‌کان و سه‌ره‌نجام هه‌ر
ئه‌مانه بوون که ئیمپراتووری ئاشووریان تێکه‌وه پێچاوه و
بنیادی ده‌سه‌لاتی ماده‌کانیان له ناوچه‌ی ئاکپا‌تانه (
هه‌مه‌دان)ی ئه‌مرۆیی داڕشتووه که 150 ساڵ درێژه‌ی کێشاوه.
* ده‌سه‌لاتی ماده‌کان
ئه‌م ناوچانه‌ی له خۆ گرتبوو که بریتین له ئاسیای بچوک و
ناوجه‌کانی ئازه‌ربایجان و کوردستان و هه‌مه‌دان و ئه‌راک و و
ره‌ی و دامغان و فارس و و خۆراسان و به‌شێک له خۆزستان و
ته‌واوی مازه‌نده‌رانی ناو جۆگرافیای ئێران. به‌شی زۆرینه‌ی
ئه‌و ئاسه‌وارانه‌ی که له سه‌رده‌می مه‌ده‌نییه‌تی ماده‌کان
ماوه‌ته‌وه له ناوچه جۆراوجۆره‌کانی کوردستاندا هه‌ڵ
که‌وتوون. ( له میاندواوی باکووری کوردستانی ئێران تا کرماشان
و قه‌سر شێرینی باشووری کوردستانی ئێران).
ماده‌کان خاوه‌ن خه‌ت و رێنووسی خۆیان بوون. له هه‌زاره‌ی
یه‌که‌می به‌ر له زایین خه‌ت و نووسین له سه‌رزه‌وینی
ماده‌کاندا هه‌بووه. ماده‌کان به خه‌تێک ده‌یانووسی که له
ئۆرارتۆیی وه‌رگیرابوو و پێده‌چێ ئه‌م خه‌ته یه‌کێک له
جۆره‌کانی خه‌تی بزماری بووبێت. هه‌روه‌ها له ناوچه‌ی
ده‌ریاجه‌ی ورمێ (له باکوری کوردستانی ئێران)خه‌تی هیرۆگلیفی
باو بووه. ئه‌م خه‌ته له ناوجه‌ی زیوییه( نزیک شاری سه‌قزی
کوردستانی ئێران) په‌یدا بووه که له سه‌ر له‌وحێکی مسین
نه‌خشێنراوه. هخامه‌نشیییه‌کان که دوای ماده‌کان
ده‌سه‌ڵاتیان به ده‌سته‌وه گرتووه، له هه‌مان خه‌ت
که‌ڵکیان وه‌رگرتووه که ره‌سه‌نایه‌تیه‌که‌ی بۆ ماده‌کان
ده‌گه‌ڕیته‌وه. **
هیرۆدۆت سه‌باره‌ت به کولتوری ماده‌کان و چۆنیه‌تی
وردبوونه‌وه‌ی ئه‌وانه له به‌ڕیوه‌بردنی کاروباری وڵات و
کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌نانه‌ت جه‌لوبه‌رگ و پۆششی
ماده‌کان و به تایبه‌ت که‌ره‌سته‌کانی به‌رگری له خۆکردن و
جه‌ک و چؤلی شه‌ر ئه‌وه‌نده به وردی زانیارییه‌کان ده‌خاته
روو که خۆدی فارسه‌کانی هێناوه‌ته سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته که
به‌شێک له مه‌ده‌نییه‌تی ئه‌وان میراتی ماده‌کانه که بۆیان
به جێ ماوه. (ماده‌کان، سایتی پژوهشگران فلسفه و حکمت). بۆ
ناسینی باشتری زمانی ماده‌کان ده‌کرێ کتێبی ئا‌ڤێستا بکه‌ینه
بنه‌مای کاری خۆمان. بیهزاد خۆشحاڵی له کتێبی "زمان‌ناسی کورد‌و
مێژووی کوردستان"دا ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر نووسینه‌کانی ئاڤیستا له
باره‌ی ماده‌کانه‌وه به بنه‌ما دابنێین، ده‌توانین زمانی
ئاڤیستا(به تایبه‌ت گاتاکان) به زمانی ماد بزانین.
به‌رده‌نووسه‌کانی پاشاکانی ئاشور ده‌رباره‌ی هۆزه‌کانی ماد،
شوێنه‌کانی نیشته‌جێبوونیان و ناوی رێبه‌رانیان له ته‌نیشت
ئاڤێستادا، گه‌وره‌ترین سه‌رجاوه‌یه بۆ ناسینی زمانی
ماده‌کان. ... دیاره هه‌ر وه‌ک بیهزاد خۆشحالی ده‌ڵی، زمانی
ئاڤیستایی دواتر که‌وتۆته ژێر کارتێکه‌ری زمانه‌کانی پارتی و
په‌هله‌وی ساسانییه‌وه. به‌لام له ئاڤیستادا زۆر وشه‌مان
به‌رچاو ده‌که‌وێ که هه‌ر ئیستاش له زمانی کوردی دا به‌کار
ده‌برێن.
ئیگۆر
میخائیلوڤیچ دیاکۆنوف (1915-1999) یه‌کێک له رۆژهه‌لاتناس و
ئێرانناسه‌کانی سۆڤیه‌تی جارانه که گه‌لێک کتیبی ده‌رباره‌ی
ئیران نووسیوه. دیاکونوف ده‌ڵی که زمانی ئاڤیستایی گرنگترین
زمانی سه‌رده‌می ماده‌کان بووه و هیچ پێوه‌ندییه‌کی نه‌ژادی
له نێوان ماد و تورکه‌کاندا نییه و له رووی زمانیشه‌وه هیچ
پێوه‌ندییه‌کی به زمانی ئاڵتایی (کۆمه‌ڵه زمانی تورکه‌کان)
ه‌وه نه‌بووه. زمانی ئاڤیستایی به وته‌ی دیاکونوف زمانێکی
به‌هێز و توکمه بووه که ده‌چێته‌وه سه‌ر زمانه هیند و
ئۆرووپاییه‌کان. ناوبراو هه‌روه‌ها ده‌ڵێ که ناتوانین زمانی
ئاڤیستایی به زمانی پارسی، واته زمانی ره‌سمی ئێرانییه‌کان
بزانین.
ئه‌گه‌ر له راونگه‌ی میژوناسییه‌وه له زمانی دانیشتوانی
پێده‌شته‌کانی رشته‌کێوه‌کانی زاگرۆس و ئاسیای بچوک و باکوری
بیت النهرین ورد بینه‌وه، به‌رده‌نووسه‌کانی "سومه‌ری،
ئاکه‌دی، ئاشوری و میسری" ئه‌و راستییه‌مان پێ نیشان ده‌ده‌ن
که زمانه سه‌ره‌تاییه‌کانی خه‌ڵکی ئه‌م ناوجانه، له
زمانه‌کانی گرووپی هیند و ئۆرووپایی و سامییه‌کان جیا بوون.
ئه‌م زمانانه دواتر به‌ره‌به‌ره که‌وتونه‌ته ژێر کاریگه‌ری
زمانی ئاشورییه‌کان له رۆژئاوا، ره‌وه‌نده ئاریاییه‌کان
(میتانی) و ئێرانی (مادی، سه‌که‌سی و کیمیری)یه‌کان له باکور
و رۆژهه‌لاتدا گۆڕانیان
به سه‌ردا هاتووه و سه‌ره‌نجام بوون به به‌شیک له
زمانه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی هیند و ئۆرووپایی. که‌واته ئه‌مرؤ
ریشه‌ی زمانی کوردی، واته زمانی ناوجه‌یه‌کی به‌ربلاوی باشوری
قه‌فقاز (کوردستان وئه‌رمنستان) ده‌چێته‌وه سه‌ر زمانه هیند
وئۆرووپاییه‌کان. لێکۆڵینه‌وه مێژووییه‌کانی زمانی کوردی
ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که سه‌ره‌تاکانی هه‌زاره‌ی دووه‌می به‌ر
له زایین به سه‌ره‌تای دروستبوونی زمانی کوردی ده‌زانرێ،
چونکه به‌ر له‌و سه‌رده‌مه کۆمه‌له زمانێکی دیکه‌ی وه‌ک
(هۆری، کوتی، لولوبی و هتد) هه‌بوون که به نۆبه‌ی خۆیان له
رووی فۆنۆلۆژی، مۆرفۆلۆژی و سینتاکسه‌وه کاریان کردۆته سه‌ر
ئه‌و زمانه‌ی که ئه‌مڕۆ به زمانی کوردی ده‌زانرێ، به‌لام له
هه‌مانکاتدا جیاوازیی له بیر وباوه‌ڕی مه‌زهه‌بی کورده‌کان
ودانیشتوانی پێده‌شته‌کانی زاگرۆس ئه‌وانی لێک جیاکردۆته‌وه.
به‌لام له هه‌زاره‌ی دووه‌می به‌ر له زایین به هۆی هاتنی
ره‌وه‌نده هیند وئۆرووپاییه‌کان بۆ ئه‌م ناوجانه، ناوی
خواکان و ئه‌ندێشه مه‌زهه‌بییه‌کان تێکه‌ل بوونه و زمانێکی
هاوئاهه‌نگیان پێک هێناوه.
به‌مجۆره زمانی کوردی به یه‌کێک له زمانه سه‌ربه‌خۆه‌کانی
جیهان ده‌ژمێردرێ که ژماره‌ی قسه پێکه‌رانی له سنووری
ده‌یان ملیون که‌س تێ په‌ڕیوه. ئه‌م زمانه هه‌ر وه‌ک وترا
یه‌کێکه له دوو گرووپی زمانه هیند- ئێرانییه‌کانه که
ئه‌وانیش به‌شێکن له کۆمه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌تری زمانه هیندو
ئۆرووپییه‌کان. زمانه ئێرانییه‌کان بریتین له فارسی کۆن و
نوێ، کوردی، به‌لووچی، زمانه‌کانی ناوجه‌ی پامیر، سیتی له
ناوجه‌ی قه‌فقاز و زمانه ئه‌فگانییه‌کان.
دیاکۆنوف زمانه
ئێرانییه‌کان ده‌کا
به سێ ده‌سته‌وه:
زمانه
ئێرانییه‌کانی گرووپی سه‌که‌سی- رۆژهه‌لاتی ناڤین یان
زمانه‌کانی رۆژهه‌لاتی ئێران
زمانه‌کانی گرووپی باشووری رۆژهه‌لات که زمانی فارسی
گه‌وره‌ترین و تاقانه‌ترین زمانی سه‌ر به‌م گرووپه‌یه.
زمانه‌کانی گرووپی رۆژئاوای ئێران.
ئه‌م گرووپه خۆی ده‌بێ به دوو گرووپی جیاوازوه که
بریتین له
ئه‌لف-
گرووپی باکوری رۆژئاوایی: که کۆنترینیان زمانی ماده یان
زمانی ئاڤیستایه که زمانی کوردی به پاشماوه‌ی ئه‌و زمانه
ده‌زانرێ.
ب-
گرووپی باشووری رۆژئاوایی: خه‌تی بزماری سه‌رده‌می
هه‌خامه‌نشییه‌کان (دوای ماده‌کان هاوتوون) له ناوجه‌ی فارس
دا.
هه‌ر
وه‌ک وتمان زمانی کوردی زمانێکی ئێرانی و سه‌ربه‌خۆیه. به‌لام
ئه‌م زمانه زمانێکی یه‌کده‌ست و یه‌کجۆر نییه، به‌ڵکوو وه‌ک
زۆربه‌ی زمانه زیندووه‌کانی جیهان به درێژایی مێژوو له ژێر
کارتێکه‌ری باری سیاسی، ئایینی و جوگرافیایدا به سه‌ر چه‌ندین
دیالکتی جیاوازدا دابه‌ش بووه که هه‌رکام له‌و دیالیکتانه
له یه‌کێک له قۆناغه‌کانی ژیانی خۆیاندا بوونه‌ته زمانی
نووسین و په‌ره‌یان سه‌نده‌ووه و پاشان جێیان بۆ په‌ره
سه‌ندنی دیالیکتیتر خاڵی کردووه. پرۆفسۆر عیزه‌دین مسته‌فا
ره‌سوڵ له باره‌ی دیالێکته‌وه ده‌ڵێ: ئاشکرایه که دیالیکت
به‌شێکه له زمان و پێوه‌ندی دیالیکت و زمان وه‌ک پێوه‌ندی
(کل و جزء) وایه. پرۆفسۆر عێزه‌دین ده‌ڵێ که " ژیان و باری
جوگرافیایی و مێژوویی و سیاسی کۆمه‌ڵ دیالیکتی جیاجیا له
زماندا دروست ئه‌کا و چه‌ند به‌شه دیالیکت له یه‌کتر جیا
ئه‌کاته‌وه و دیالیکتی تریان لێ دروست ده‌کا. به‌مجۆره
دیالیکته‌کانی زمان له گۆڕانێکی به‌رده‌وامی بێ وه‌ستاندان.
تا زمان بمێنێ، دیالیکت و به‌شه دیالیکتی هه‌ر ده‌بێ، به‌لام
له پرۆسه‌یه‌کی درێژخایه‌ندا دێته دێ. *(عیزه‌دین مسته‌فا
ره‌سول/ بۆ زمان /ل. 145)
بێرنارد کۆ‌مریێ و دۆستانی له کتێبی (زمان) دا کاتێک باسی
دیالیکت ئه‌که‌ن ده‌ڵێن: دیالێکت شێوه زمانی ئاخاوتنی
گرووپێکی لاوه‌کیی جیاوازی خه‌ڵکه. وه‌ک نه‌ریتێکی باو
زاراوه‌ی دیالێکتیان بۆ جیاوازی زمانی ناوچه جوگرافییه
جیاوازه‌کان به‌کار هێناوه، به‌ڵام له به‌کارهێنانی ئێستایدا
ده‌کرێ ئه‌و زاراوه‌یه تایبه‌تمه‌ندیی جیاوازیی گوتاری
گرووپه کۆمه‌لایه‌تییه له یه‌ک نه‌چووه‌کانیش بگرێته‌وه.
(زمان/ بێرنارد کۆ‌مریێ و ... و. کامیل محه‌ممه‌د قه‌ره‌داخی).
له
پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ دروست بوونی دیالکته‌کانی زمانی کوردی‌دا
ناچار ده‌بێ ئاماژه به‌وه بکه‌ین که ده‌سه‌ڵاتی ماده‌کان
توانیبووی زمانی مه‌زهه‌بی و زمانی حکومه‌تی دانیشتوانی
ناوجه‌کانی ژێر فه‌رمانڕه‌وایی خۆی
یه‌ک بخا، به‌ڵام
رووخانی ئه‌و ئیمپراتورریه و هاتنه سه‌رکاری هخامنشییه‌کان
ئه‌و یه‌کیه‌تییه‌ی تێک دا و شێرازه‌ی زمانی یه‌کگرتووی
ماده‌کانی هه‌ڵوه‌شاند. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا هۆکاری جوگرافیایی،
وه‌ک شاخاویبوونی سروشتی کوردستان و بوونی رووبار و زێێ بچوک و
گه‌وره سه‌رباری نه‌بوونی سیستمێکی پێوه‌ندیگرتن و هات و چۆی
خه‌ڵکی ناوچه جۆراوجۆره‌کان بۆ لای یه‌کتر به دوای نه‌مانی
ماده‌کاندا، زمانی مه‌زهه‌بیی یه‌کگرتووی وه‌ک خۆی
نه‌هێشته‌وه. به‌مجۆره بوار بۆ گه‌شه‌کردنی شێوه‌زاره‌کانی
ناوچه جۆراوجۆره‌کانی کوردستان خۆش بوو. دواتر فه‌رمانڕه‌وایی
سیاسی و باڵاده‌ستی کولتوری و زمانی ره‌سمی هه‌رکام له
ده‌سه‌لاته فارسی، عه‌ره‌بی و تورکییه‌کان ناوجه
جۆراوجۆره‌کانی کوردستانیان خسته ژێر پاوانی خۆیان و
کاریگه‌رییه‌کی دریژخایه‌نیان کرده سه‌ر هه‌ر یه‌ک له
زاراوه‌کان، به جۆرێک که هه‌رکام له دیالکته‌کانی زمانی
کوردی کاریگه‌ری جیاوازیان له زمانه زاله‌کان وه‌رگرتووه.
هاتنی
ئیسلام بۆ ئێران سه‌رجه‌می زمانه‌کانی نێو ئه‌م جوگرافیایه‌ی
خسته ژێر کارتێکه‌ری خۆیه‌وه، به‌ڵام مێژوو پێمان ده‌ڵێ که
ئه‌م کاریگه‌رییه یه‌کسان نه‌بووه، چونکه زمانی فارسی وه‌ک
زمانی ره‌سمی سه‌رده‌می ساسانییه‌کان راسته‌وخۆ که‌وته
ململانێ له‌گه‌ڵ زمانی عه‌ره‌بی وسه‌رنجام تا راده‌یه‌کی زۆر
چۆکی دادا. له راستیدا ده‌توانین بڵێین که زمانی فارسی له
سه‌رده‌می هێرشی ئیسلامی عه‌ره‌بدا بوو به به‌ڵاگێره‌وه‌ی
زمانی کوردی، به‌و مانایه که له رووی جوگرافیاییه‌وه زمانی
کوردی که‌وتبووه پشت مه‌یدانی دوو زمان و دوو کولتوری فارسی و
عه‌ره‌بییه‌وه و باشتر و سالمتر له زمانی فارسی مایه‌وه،
به‌ڵام له راستیدا فارسی ناچار بوو به هه‌زاران پیت و وشه و
ئیستلاحی عه‌ره‌بی قبوڵ بکا و به‌کاری بهێنێ، به چه‌شنێک که
هه‌وڵی که‌سانی وه‌ک فردۆسی(شاعیری گه‌وره‌ی فارس) بۆ رزگار
کردنی زمانی فارسی بێ ئاکام مایه‌وه. له‌م لاشه‌وه زمانی
فارسی له‌به‌ر سه‌رقاڵی به زمانی عه‌ره‌بییه‌وه نه‌یتوانی
کاریگه‌ری زۆر له سه‌ر زمانی کوردی دابنێ، بۆیه زمانی کوردی
به زۆری وه‌ک خۆی مایه‌وه.
دوو
سه‌ده پاش هاتنی ئیسلام بۆ ئێران، ده‌وڵه‌تی یه‌کگرتووی
عه‌ره‌به‌کان نه‌یتوانی پته‌وبوونی ده‌سه‌لاته‌که‌ی بپارێزێ،
بۆیه ده‌رفه‌ت بۆ
گه‌شه‌کردنی سه‌رله نوێی زمان و کولتووره‌کانی دیکه هاته
کایه‌وه. ئه‌مجاره کورده‌کان له ناوچه‌کانی خۆیاندا دستیان
کرد به دروستکردنی حکومه‌تی لۆکا‌ڵی خۆیان که له میژووی
کورددا به (میرنشینی کوردی) ناو ده‌برێن. هه‌رکام له‌و
میرنشینانه له ناوچه‌ی خۆیاندا زمانی دانیشتوانی خۆیان وه‌ک
زمانی ره‌سمی هه‌ڵبژاردووه و به‌مجۆره له میژوی
دیالکته‌کانی زمانی کوردی‌دا به نۆبه هه‌رکام له‌وانه بۆ
ماوه‌یه‌ک بوونه‌ته زمانی نووسین وگه‌شه‌یان کردووه.
ئه‌مڕۆ
زمانی کوردی سه‌رباری هه‌ندی جیاوازی له راو بۆچونی
زمانناسانی کورد وغه‌یره کورددا به سه‌ر چوار دیالیکتدا
دابه‌ش ده‌بێ که ده‌توانین کۆی ئه‌و سه‌رنج و راو بۆچوونانه
له دابه‌شکردنه‌که‌ی پرۆفسۆر عێزه‌دیندا ببینین. ناوبراو
ده‌ڵێ ئه‌م دیالیکتانه بریتین له : .
1.دیالیکتی لۆڕی که له‌م به‌شانه پێک دێ: به‌ختیاری، له‌کی،
فه‌یلی، که‌لهوڕومه‌مه‌سه‌نی
2.دیالکتی گۆران (هه‌ورامی/ زازایی) : هه‌ورامی له کوردستانی
هه‌ر دوو دیوی ئێران و عێراق دا قسه‌ی پێ ده‌کرێ و زازایی له
ناوجه‌یه‌کی بچوکی کوردستانی تورکیه (ده‌رسیم)دا خه‌ڵک قسه‌ی
پێ ده‌که‌ن.
3.
کرمانجی ژووروو، که له‌م به‌شانه پێک هاتووه(بۆتانی،
هه‌کاری، بایه‌زیدی، ئاشتایی، بادینانی)
2.کرمانجی خواروو، که له‌م به‌شانه پێک هاتووه( سۆران،
سلێمانی، سنه، موکریان)، ناوبراو پێوایه که نابێ به
دیالکتی کرمانجی خواروو بڵێێن سۆرانی، چونکه سۆران ته‌نیا
ناوجه‌یه‌کی سه‌ر به‌م دیالکته‌یه.
پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێم که دیالیکته‌کان به دوو شیوه
ده‌سته‌به‌ندی کراون:
یه‌که‌م/ دابه‌شکردنی دیالکته‌کانی زمانی کوردی به هۆی
جیاوازییه‌کانیانه‌وه
دووه‌م/ دابه‌شکردنیان به هۆی ناوجه‌ی جوگرافیاییه‌وه
کۆنترین شاعیری کورد که تێکستی له‌به‌رده‌ستا هه‌بێ، به پێی
لێکۆلینه‌وه‌ی زمانناسانی کورد، بابا تاهیری هه‌مه‌دانییه که
به لۆڕی نووسیویه‌تی، میژووه‌که‌ی ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ
935-1010ی زایینی. ئه‌م شاعیره له ده‌وره‌ی میرنشینی
لۆڕستاندا ژیاوه که هه‌وڵ دراوه ببێته زمانیی یه‌کگرتووی
ئه‌ده‌بیاتی کوردی، واته زمانی فه‌رمی نووسین و خوێندن.
به
دوای ئه‌مه‌دا دیالیکتی کرمانی ژووروو سه‌ر هه‌ڵ ده‌دا که
زیاتر به شێوه‌زاری بۆتانی شێعر و به‌رهه‌می پێ ده‌نووسرێ و
شاعیره گه‌وره‌کانی بریتین له: مه‌لای جه‌زیری، فه‌قیی
ته‌یران، عه‌لی حه‌ریری له سه‌ده‌ی شانزه و ئه‌حمه‌دی خانی
وه‌ک باوکی ناسیونالیزمی کوردی له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌مدا
ژیاوه. یه‌که‌م رۆژنامه‌ی کوردی به ناوی (کوردستان) له
لایه‌ن بنه‌ماله‌ی به‌درخانه‌کانه‌وه له 22ی ئاپریلی 1898
له شاری قاهیره به‌م دیالیکته چاپ بووه.
سێهه‌مین دیالکتی کوردی، دیالیکتی هه‌ورامییه که هه‌ر له
سه‌ره‌تاوه تێکه‌ڵیک بووه له ئایین و ته‌ریقه‌ت و مه‌زهه‌ب
و وه‌ک عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سول ده‌لی، زمانی مه‌عنه‌وی
کوردانه که له رووی
فۆنه‌تیک و مۆرفۆلۆژی و کێشی شێعرییه‌وه له‌گه‌ڵ
گاتاکانی زه‌رده‌شت وه‌ک یه‌ک ده‌چن. گه‌وره‌ترین شاعێری ئه‌م
دیالیکته، مه‌وله‌وی تاوه‌گۆزییه که به شاعیری ناتورالیست
ناسراوه.
دوایین
دیالیکت، کرمانجی خوارووه که له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌مه‌وه،
واته له کاتی دروستبوونی شاری سلێمانییه‌وه له سه‌رده‌می
ده‌سه‌لاتی بابانه‌کاندا به هۆی گه‌وره شاعیرانی وه‌ک نالی و
مسته‌فا به‌گی کوردی و سالمه‌وه بووه‌ته زمانی شێعری کوردی و
له‌و کاته‌وه تا ئێستا له کوردستانی عێراقدا زمانی خوێندن و
نووسینی کوردییه.
ئه‌مڕۆ
هه‌ر دوو دیالکتی کرمانجی ژووروو وکرمانجی خواروو که به
سۆرانی ناسراوه، به گه‌وره‌ترین دیالکیته‌کانی زمانی کوردی
ده‌ناسرێن.
کورتکردنه‌وه‌ی ئه‌م مێژووه دوور
و درێژه له چه‌ند لاپه‌ڕه‌یکدا کارێکی سه‌خت بوو، به‌ڵکوو
بتوانم له داهاتوودا ره‌هه‌نده‌کانی دیکه‌ی زمانی کوردی وه‌ک
خه‌ت و رێنووسی کوردی و کێشه‌ی زمانی ستانداردی کوردی و هتد
دوایی روون بکه‌مه‌وه. به‌و ئاواته‌ی ئه‌م وتاره توانیبێتی
قسه‌ی خۆی بکا.
هه‌ر بژین. 28.ئاپریلی 2008/ ئۆسلۆ
*ئه‌م وتاره له راستیدا بۆ نۆروێژی زمانه‌کان
نووسراوه‌و له سمیناری "شه‌ڤا کوردی" له شاری ئۆسلۆ پێشکه‌ش
کراوه.
سه‌رچاوه‌کان:
-
زبان شناسی کرد وتاریخ کردستان/ بهزاد خۆشحالی
-
سایت ویکی پیدیا / بخش زبانهای زنده‌ء جهان
-
بۆ زمان / پرۆفیسۆر د. عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سووڵ
-
زمان / ن. بێرنارد کۆ‌مریێ و.. / و. له
ئینگلیزییه‌وه: کامیل محه‌مه‌د قه‌ره‌داخی
-
http://kurdishnet.blogfa.com/
|
|