پێناسه‌ی سایت
-
سایتی قه‌ڵه‌م بڵاوکراوه‌یه‌کی ئینته‌رنێتییه که له ژێر چاوه‌دێری ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می کوردستانی ئێران ده‌رده‌چێ.
-
مافی بڵاو کردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانی سایتی قه‌ڵه‌م پارێزراوه و، بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانی سایتی قه‌ڵه‌م پێویسته ئاماژه به سه‌رچاوه بکرێت.
-
سایتی قه‌ڵه‌م له درێژه‌ی کار و چالاکییه‌کانی ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می کوردستانی ئێران هه‌ڵده‌ستێ به هه‌وڵدان بۆ گه‌شه پێدان و ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی زمان و که‌لتوری کوردی و هه‌روه‌ها هه‌وڵده‌دا مه‌نبه‌رێک بێت بۆ ده‌ربڕینی بیری ئازاد و ناوه‌ندێک بێت بۆ خوێندنه‌وه‌یه‌کی تیۆریانه له‌مه‌ڕ پرسی تاک و کۆمه‌ڵگا. سایتی قه‌ڵه‌م داکۆکی ده‌کا له ماف و خواسته پیشه‌ییه‌کانی رۆشنبیران به‌گشتی و بڕاوای وایه که ره‌خنه‌ی زانستی کاریگه‌رترین میتۆدی عه‌قڵانییه بۆ ئه‌وه‌ی گشت روانگه و دیارده‌کانی کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و دیالۆگ بانگهێشتن بکات. هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سایتی قه‌ڵه‌م خۆ ده‌بوێرێ له بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی که پێوه‌ندیان هه‌یه به هه‌ڵوێستی سیاسی و په‌لاماردانی که‌سایه‌تیی تاکه‌کان.
-
سایتی قه‌ڵه‌م خاوه‌نی چه‌ندین لینکی تایبه‌ته (وتاره‌کان، ته‌وه‌ر، چیرۆک، وتووێژ و...) بۆ ئه‌رشیڤ کردنی بابه‌تی ئه‌و نووسه‌رانه‌ی که بابه‌ته‌کانیان له سایتی قه‌ڵه‌مدا بڵاو ده‌که‌نه‌وه، ئه‌م ئه‌رشیڤه پارێزراو ده‌مێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ک بێت بۆ گه‌ڕان به‌داوای بابه‌تی نووسه‌ران که هاوکاری ئه‌م سایته ده‌که‌ن.
سه‌رنج و هاوکاری
خوێنه‌ری ئازیز گه‌ر ده‌ته‌وێ له‌گه‌ڵ
سایتی قه‌ڵه‌م هاوکاری بکه‌ی، تکایه ئه‌م خاڵانه ره‌چاو بکه:
1. هه‌وڵ بدرێ بابه‌تی سیاسی یان هه‌ڵوێستی سیاسی به
نیسبه‌ت رووداوێکی دیاریکراوه‌وه له وتاره‌کاندا ره‌نگ نه‌داته‌وه، به‌ڵکو زیاتر
بابه‌تی فکری، ته‌حلیلی
بێت
له مه‌جاله جۆراوجۆره‌کاندا .
2. سه‌رچاوه‌و په‌راوێز با ئاماژه‌یان پێ‌بکرێ.
3. بابه‌ته‌که له سایتی دیکه‌دا بڵاونه‌کرابێته‌وه.
4. هه‌ر بابه‌تێک ته‌عبیر له رای نوسه‌ره‌که‌ی ده‌کات و،
سایتی قه‌ڵه‌م به‌رپرس نییه له ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی.
5. بۆ که‌ڵک وه‌رگرتن له بابه‌ته‌کانی قه‌ڵه‌م ئاماژه به
سایتی ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌م بکرێت.
6. وێنه‌یه‌کی خۆت له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌که‌ت بنێره.
7. وردبینی پێویست له رێنووس و رێزماندا به‌کار بێنه.
8. له پێناو مانا
و
زمانێکی روونتر، لێژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن به مافی خۆی ده‌زانێ که به گوێره‌ی
پێویست ده‌ستکاری بابه‌ته‌کان بکات.
9. بۆ نوسین له فۆنتی
Tahoma یان
Unikurd که‌ڵک وه‌ربگره.
10. بابه‌ته‌که‌ت به شێوه‌ی فایل و له رێگه‌ی
Attachment
بنێره.
11.
بۆ گۆڕینی هه‌ر
فۆنتێکی کوردی بۆ
unikurd
له‌م لینکه که‌ڵک وه‌ربگره.
12. بۆ ئه‌وه‌ی کێیبۆرده‌که‌تان بکه‌ن به کوردی و
فارسی ئه‌م پرۆگرامه دابه‌زێنه
كێیبۆردی
کوردی و فارسی.
13. ىۆ داگرتنی فۆنت سه‌ردانی ئه‌م ماڵپه‌ره بکه: