|
وه‌رگێرانی له ئێنگلیزییه‌وه: حشمه‌ت خوسره‌وی
پێنی نێوده‌وڵه‌تی ساڵی 1921 له لایه‌ن خانمی س. ا.
داوسن سکات له له‌نده‌ن دامه‌زرا. یه‌که‌مین سه‌رۆکی
جان گالسۆرسی بووه.
پێنی
نیوده‌وڵه‌تی گه‌وره‌ترین سه‌نته‌ری نووسه‌رانه که
ئامانجه‌کانی بریتین له:
1 ـ دامه‌زراندن و گه‌شه‌پێدانی هاوکاری رۆشنبیری و
تێگه‌یشتن له به‌ینی نووسه‌راندا.
2 ـ خوڵقاندنی په‌یوه‌ندییه‌کی جیهانی له نێوان
نووسه‌راندا، که تێدا جه‌خت ده‌کرێت له سه‌ر رۆڵی
سه‌ره‌کی ئه‌ده‌بیات له به‌ره‌وپێش بردنی فه‌رهه‌نگی
جیهانیدا.
3 ـ داکۆکی له ئه‌ده‌بیات به دژی کۆمه‌ڵێک هه‌ڕه‌شه
بۆ سه‌ر مه‌وجوودییه‌تیک که ده‌ربڕی جیهانی مۆدێرنه.
له به‌رئه‌وه‌ی هاوکاری نێوده‌وڵه‌تی فه‌رهه‌نگی له
بواری ئه‌ده‌بیاتدا و هه‌روه‌ها پێشخستنی تێگه‌یشتن،
ناتوانێ به بێ
ئازادی به‌یان بوونی هه‌بێ، بۆیه پێن وه‌کو
ده‌نگێکی به‌هێز کاردانه‌وه له خۆی نیشان ده‌دات
به‌رانبه‌ر به سانسۆری سیاسی‌و ده‌پیڤێ له هه‌مبه‌ر
نووسه‌رانی زیندانی کراو، نووسه‌رانێک که هه‌ندێک جار
له به‌ر ده‌ربڕینی بۆچوونه‌کانیان گیانیان لێ
ئه‌ستێندراوه.
پێن به ته‌واوه‌تی ناسیاسی‌یه و له گه‌ڵ
کاتاگۆرییه‌کانی رێکخراوی یۆنسکۆ و
نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کاندا له پله‌ی ڕاوێژکاریدا کار
ده‌کات.
پێن له سه‌ره‌تاکانی دامه‌زراندنیدا ته‌نیا له
ئه‌ورۆپادا سه‌نته‌ری هه‌بوو، به‌ڵام دواتر نووسه‌رانی
نه‌ته‌وه‌کانی دیکه به شه‌وقێکی زۆره‌وه هاتنه
رێزی پێن و له ساڵی 1926 ئه‌ندامی 50 نه‌ته‌وه له
شاری به‌رلین چاویان به یه‌کتر که‌وت. ئه‌مرۆکه پێن
پێکهاتووه له 130 سه‌نته‌ر له 91 وڵات‌دا.
ده‌رگای به ئه‌ندام بوون بۆ ته‌واوی نووسه‌رانی
خاوه‌ن به‌رهه‌م به بێ له به‌ر چاوگرتنی ملیه‌ت،
زمان، نژاد، ڕه‌نگ و ئایین ئاوه‌ڵایه.
هه‌ر کام له سه‌نته‌ره‌کان وه‌کو رێکخراوێکی ئۆتۆنۆمی
فه‌رهه‌نگی و رۆشنبیری کار ده‌که‌ن له چوارچێو‌ی
وڵاته‌کانی خۆیاندا.
سه‌نته‌ره تایبه‌ته‌کان هه‌ڵده‌ستن به ئه‌نجامدانی
کۆنفرانس و سیمیناری ناوچه‌یی و ته‌واوی سه‌نته‌ره‌کان
له ڕه‌هه‌ندێکی په‌یوه‌ندی دان له گه‌ڵ ئیداره‌ی
مه‌رکه‌زیدا.
نووسه‌رانی ده‌ستپێکی پێن بریتی بوون له ژۆزێف کۆرنال
و جۆرج بێرنارد شا‌و.
سه‌نته‌ره‌کان به زوویی له ئه‌ورۆپادا به هیمه‌تی
نووسه‌رانێكی وه‌ک: ه. گ. وێڵز، ئاناتۆل فرانس، پاول
ڤالێری، توماس مان، و بێنێتۆ کروس ده‌ست به کار بوون
که ڕۆڵێکی چالاکیان گێڕاوه له ژیان و
به‌رهه‌مه‌کانی پێن‌دا.
له ماوه‌ی ساڵه‌کاندا گه‌لێک له ئه‌ندامان و
نووسه‌رانی به‌رجه‌سته‌ی دیکه‌ی جیهان بوون به
خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبێل. له ناو سه‌رۆکه‌کانی پێن‌دا
ده‌کرێ ئاماژه به که‌سانێک وه‌کو: کرێک پارک،
ئالبێرتۆ موراڤیا، هێنریک بۆڵ، ئارتور میله‌ر، پیه‌ر
ئیمانوئێل، ماریۆ ڤارگاس لیۆسا و گیۆرگی کورنارد بکرێ.
به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی پێن، مه‌جلیسی نوێنه‌رانه که
پێکهاتووه له نوێنه‌ری هه‌ر کام له سه‌نته‌ره‌کان.
ئه‌وان له کۆنگره‌ی ساڵانه‌ی پێن‌دا کۆده‌بنه‌وه‌و
تێشک ده‌خه‌نه سه‌ر کاره‌کانی مه‌جلیس و هه‌روه‌ها
فۆروم پێکده‌هێنن به مه‌به‌ستی دوان سه‌باره‌ت به
رووداوه فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بییه‌کان. له‌و به‌ینه‌دا
پێن هه‌وڵده‌دات که بواری هۆشیاری و ڕامانی
ئه‌ندامه‌کانی به مه‌به‌ستی پشتیوانی له
بۆچوونه‌کانی خۆی هان بدا. له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا،
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی پێن هه‌ڵگری پرسه
جۆراوجۆره‌کانی که‌سایه‌تی پێنی نێوده‌وڵه‌تی‌یه که
پێکهاتووه له سه‌رۆک، به‌رپرسی ماڵی و حه‌وت
ئه‌ندامی هه‌ڵبژێردراوی له ناو ئه‌ندامانی
سه‌رانسه‌ری پێن‌دا.
سه‌رچاوه:
www.internationalpen.org
|