|
ئاسۆ ساڵح
كۆمه‌ڵێ له زیندانیانی سیاسی و ئه‌منیه‌تی
به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی سنه له نامه‌یه‌كدا بۆ
مه‌حمود شاهرودی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوری له ئێران
باس له بارودۆخی دادگاكان و ناوه‌نده‌كانی دادوه‌ری
له كوردستان و هه‌لومه‌رجی به‌ندیان ده‌كه‌ن.
ده‌قی نامه‌كه:
سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری
بهرِێز سه‌ید مه‌حمود شاهرودی
سڵاو ورێز:
له‌م كاته‌دا هه‌رچه‌نده هه‌لێك ره‌خسا كه
بهرِێزتان سه‌ردانی پارێزگای كوردستان بكه‌ن و له
چوارچێوه‌ی كار و چالاكیهكانتاندا سه‌ردانی
ناوه‌نده‌كانی دادوری بكه‌ن، به‌ڵام هه‌روه‌ك
ئاگادارن راستیه‌كان هه‌موكات ئه‌وه نیه كه له
سه‌ر زاری به‌رێوه‌به‌ران و نۆینه‌رانی ده‌سه‌ڵاتدایه
به‌ڵكو پشت په‌رده‌یه‌كی هه‌میشه‌یی له‌و ماده و
یاسایانه‌ی كه پشت گۆی ده‌خرێن و به شاراوه‌یی
ده‌مێننه‌وه له ئارادایه كه هیچكات جه‌نابتان له
هیچ كانالًَێكی فه‌رمی و ناسراوه‌وه لێیان ئاگادار
ناكرێیتهوه.
به‌داخه‌وه بارودۆخی گشتی ناوه‌نده دادوه‌ریه‌كانی
كوردستان به تایبه‌ت دادگا و سه‌ردۆزگه‌ری شۆرِش(
ئینقلاب)، به ئاستێك بێ هیوایی پێوه ده‌بینرێ و له
سه‌ر ئه‌ساسی روانینی دڵخۆاز و
پۆلیسیه كه پێده‌چی وێناكردنی بۆ بهرِێزتان
مومكین نه‌بێت. تێرِامان و چاوكردن له‌م بارودۆخه زۆر
جار مرۆڤ تووشی گومان ده‌كات كه ئایا به راستی دادگا
و سهردۆزگهریهكان به‌شێكن له ناوه‌نده پۆلیسی و
هه‌واڵگریه‌كان یان به‌شێكن له ده‌سه‌ڵاتێكی
سه‌ربه‌خۆ به ناوی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری؟ ته‌نانه‌ت
زۆر جاران خودی دادوه‌ران و لێپرسراوانی دادوه‌ری به
راشكاوانه و یان ناراسته‌وخۆ گرێدراوی و پایبه‌ندی
خۆیان به ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵات له ده‌ره‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری راده‌گه‌یه‌نن و شانازیشی پێوه
ده‌كه‌ن!
ئێمه نوسه‌رانی ئه‌م نامه‌یه پێمان وایه كه
چاوپێكه‌وتنی ئێوه له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری كوردستان
هه‌لێكی زیرِین ده‌بوو بۆ ئێمه‌ی زیندانیانی سیاسی كه
چه‌ن خاڵێكتان پێ رابگه‌یه‌نین كه بێ گومان له به‌ر
چاوی وردبینی ئێوه به شاراوه‌یی نهماوهتهه و
چه‌ند ساڵ پێش ئێستا له راگه‌یه‌ندراوێكدا جهماورتان
لێ ئاگادار كرده‌وه و وه‌ك
رێنمایه‌ك فه‌رمانتان به سه‌رجه‌م دام وده‌زگا
دادوری و ناونده پێوه‌ندیداره‌كان كرد، به‌لام
به‌داخه‌وه وێرِای گرینگی ئه‌م بابه‌ته لای
به‌رێزتان و لێدوانه یاسایه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان
سه‌باره‌ت به‌م یه‌كه، نه‌ك هه‌ر هیچ هه‌نگاوێك له‌م
باره‌یه‌وه بۆ بهرِێوهچونی به‌شێك له دادپه‌روه‌ری
و له‌به‌رچاوگرتنی ماف و ئازادی ره‌وای زیندانیانی
سیاسی هه‌ڵنه‌گیرا به‌ڵكو هه‌میشه و به‌به‌رده‌وامی
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌وه كرده‌وه‌ی
له‌راده‌به‌ده‌ر و هه‌میشه‌یی پیَرِهو كراوه. به
داخه‌وه ئه‌م هه‌له به ئێمه ره‌وا نه‌بینرا و
نه‌كرا كه ئه‌م رونكردنهویه بخه‌ینه به‌رده‌ست
جه‌نابتان، له‌م روه‌وه برِیارماندا له‌م رێگایه‌وه
شیكاریه‌كی هه‌لومه‌رجه‌كه بكه‌ین و گازنده‌كانی
خۆمان بخه‌ینه رِو. ئه‌ساسی ئه‌م داخۆازینامهیه له
به‌ر رۆشنایی ماده یاسایه‌كانی یاسای بنه‌ره‌تی
كۆماری ئیسلامی و ئه‌ساسنامه‌ی تایبه‌ت به كاروباری
زیندانه‌كان و برِیار و فه‌رمانی بهرِیزتان ئاماده
كراوه كه به‌داخه‌وه ئه‌م یاسا و ده‌ستورانه
لهمهرِ زێندانیانی سیاسی پیَرِهو نه‌كراوه و یان
ئه‌گه‌ر له به‌رچاوگیرابێت به چه‌ن پله داشكاندن و
به شێوه‌یه‌كی زۆر كه‌م و پرِ له كه‌م و كورِی
كراوه. هه‌رچه‌نده بابه‌ته ئاماژه پێكراوه‌كان
هه‌موو داخۆازیه‌كانی ئێمه نیه به‌ڵام بهرِیوهچونی
یاسا له‌م پێوه‌ندیه‌دا كۆمه‌ڵێك له كێشه و
كه‌ڵكه‌ڵه‌كانی ئێمه یه‌كلا ده‌كاته‌وه.
1
پشت گۆی خستن و له‌به‌رچاونه‌گرتنی ناوه‌رۆكی ماده‌ی
32 له یاسای بنهرهِتی و راگرتنی درێژخایه‌نی
به‌ندكراو كه هیچ پاساوێكی یاسایی نیه. زۆر جار
تۆمه‌تباری سیاسی بۆ ماوه‌ی چه‌ندین مانگ و ته‌نانه‌ت
چه‌ند ساڵ له هه‌لومه‌رجێكی نادیار و
هه‌ڵپه‌سێردراودا راده‌گیرێت و دۆسیه‌كه‌ی تاوتۆی
ناكرێت.
2
راگرتنی درێژخایه‌ن له ژوری تاكه‌كه‌سی زیندانه
ئه‌منیه‌تیه‌كان و زه‌خت و گوشاری رۆحی و جه‌سته‌یی.
جگه له‌وه‌ی كه له یاسای ئێران‌دا بهرِێوهبردنی
هه‌رچه‌شنه ئه‌شكه‌نجه‌یه‌ك قه‌ده‌غه كراوه ده‌بێ
ئه‌م خاڵه‌ش له‌به‌رچاو بگیردرێ كه خودی راگرتنی
درێژخایه‌ن له شۆێنێك دابرِاو له دنیای ده‌روه‌و،
جۆرێك له گوشار و ئه‌شكه‌نجه دێته هه‌ژمار و
ده‌بێته هۆی تێكچونی باری ده‌رونی و رۆحی كه
قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی له سه‌ر بارd
ده‌رونی راگیرا‌و زه‌حمه‌ته.
3
زۆری و به‌رفره‌یی رێژه‌ی به‌رپرسان و ناوه‌ندی
برِیاردهر بۆ زیندانیانی سیاسی و یان سنورداربوون و
كه‌م بوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی لێپسراوانی دادوه‌ری له
لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منی و پۆلیسیهكانهوه لهمهرِ
زیندان كه به پێچه‌وانه‌ی ده‌قی ماده‌ی 156ی یاسای
بنهرِهتی دێت. ده‌ستێوه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی
ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری به ئاستێكه كه له
زۆربه‌ی دۆسیه سیاسیه‌كانی كوردستان برِیاری دادگا
هه‌ر پێشتر دیاریی كراوه و له گه‌ڵ هه‌موو
ورده‌كاریه‌كان به شێوه‌ی شه‌فایی یان نوسراوه‌یی به
داده‌وه‌ری تایبه‌ت به دۆسیه‌كه راده‌سپێردرێت. به
شێوه‌یه‌ك كه له بازنه‌ی كاری لێپرسراوه
ئه‌منیه‌كان ته‌نانه‌ت شۆین و شێوازی راگرتنی
تۆمه‌تبار دیاریی ده‌كرێت.
4
به كارهێنانی دادوه‌ری كه‌م ئه‌زمون و كه‌م
خۆێنده‌وار له دادگای گشتی و دادگای شۆرش و
راده‌ستكردنی دۆسیه هه‌ستیاره‌كان بۆ به‌رده‌ستی
ئه‌وان. زۆر جار بینراوه كه هه‌ندێ له دادوه‌ران
یان لێپرسراوانی دادوه‌ری بیره‌وه‌ری تاكه كه‌سی و
بنه‌ماڵه‌یی ناخۆشیان له كوردستان هه‌یه كه هه‌ر
ئه‌مه بۆته له‌مپه‌ر بۆ سه‌ربه‌خۆ بون له كاری
دادوه‌ریدا كه له ئه‌نجامدا به ئاشكرایی شێوازێك
له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له برِیاریی كۆتایی ئه‌م
دادورانه له دژی تۆمه‌تباران ده‌بینرێت.
له‌به‌رچاوبگرن دادوه‌رێك كه خاوه‌ن زهێنیهتێكی
خراپه و ده‌ستی داوه‌ته دادوری كردنێكی هه‌ستیار و
به‌زانا بوون یان به زانا نه‌بوون كۆمه‌ڵێ مه‌سه‌له‌ی
ناپێوه‌ندیدار به ره‌وتی دادوریهوه تێكه‌ڵ به
برِیاری خۆی
ده‌كات، ته‌سه‌ور بكه‌ن چی روده‌دات.
5
برِیاری تاونباركردنی به‌ندكراوانی سیاسی و دیاریی
كردن و ده‌ركردنی كردنی سزای قورس و قورسترین سزا له
یاسادا له زۆربه‌ی دۆسیه‌كاندا به بێ هیچ هۆیه‌ك.
له‌م پێوه‌ندیه‌دا هه‌لومه‌رجه‌كه به شێوازێكه كه
سه‌ردۆزگه‌ر و جێگری دادگای شۆرِش و دادوری دادگاكانی
كوردستان له ماوه‌ی دو ساڵی رابردودا به شێوه‌یه‌كی
بێ وینه و سه‌یر
به داوكاریی
به‌ر فراوانی " موحاریب و موفسیدی فی ارز" كه
له ئه‌ساسدا و به پێی به‌لگه یاسایه‌كان
نه‌سه‌لمێندراون. ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ كه له سه‌ر "
موحاریب داتاشین " و ده‌ركردنی بریاری نه‌گونجاوی وه‌ك
له‌داردان و زیندانی ده‌م درێژ له گه‌ڵ
دورخستنه‌وه‌دا كه‌وتونه‌ته كێبركێ و هه‌ركه‌س هه‌وڵی
سه‌ركه‌وتنی خۆی له‌م كێبركێیه‌دا ده‌دات!!
گومان و كۆمه‌ڵێ ده‌نگۆ له ئارادایه كه ئه‌م
كه‌سانه له‌م رێگایه‌وه بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی پێگه‌ی
كار و پێگه‌ی سیاسیان هه‌وڵ ده‌ده‌ن و به پێچه‌وانه‌ی
ئه‌و سۆز و به‌ڵێنه‌ی كه داویانه دادپه‌وره‌ی
ده‌كه‌نه قوربانی ئامانجی تاكه كه‌سی و گروپه كه‌ی
خۆیان.
پێنه‌دانی مۆلًَهتی ئازادی مه‌رجدار و لێبوردن بۆ
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه رابردویان نیه. هه‌رچه‌نده چه‌ن
نمونهیكی زۆر كه‌م له‌م باره‌یه‌وه
له‌به‌رچاوگیراوه به‌ڵام هه‌رچه‌شنه لێبوردن و كه‌م
كردنه‌وه‌ی سزا به پێی یاسا وه‌ك ئاماژه‌ی پێدرا بۆ
زیندانیانی سیاسی هه‌ر له بنهرِهتدا قه‌ده‌غه‌یه.
6
پێنه‌دانی مۆڵه‌تی چوونه ده‌ره‌وه‌ی زیندان به پێی
ماده‌ی 213 و 229 ی ئه‌ساسنامه‌ی كاروباری زیندانه‌كان
و برٍِیاری دابینكاری و په‌روه‌رده‌یی وڵات و
برِیارنامهی بهرِێزتان و هه‌روه‌ها پێنه‌دانی
مۆڵه‌تی كار. ئه‌گه‌ریش رچاوی ئه‌م بابه‌ته كرابێت
به شێوه‌یه‌كی ده‌گمه‌ن و هه‌ڵاوارده كراوه، به
تایبه‌ت سه‌ردۆزگه‌ریی و خودی "سه‌ردۆزگه‌ر"ی سنه كه
ته‌نانه‌ت هیچ حسابێك بۆ پێشنیار و رێنمایه‌كانی
زیندانی ناوه‌ندی سنه ناكات.
7
خۆ بواردن له پێدانی مۆڵه‌تی پێویست و زه‌روریی بۆ
ده‌رمانی به‌ندكراوانی سیاسی به مه‌به‌ستی سه‌ردانی
ناوه‌نده پزیشكی و ده‌رمانیه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی
زیندان ته‌نانه‌ت له كاتی زۆر پێویستیشدا.
8
رێگه‌نه‌دان به گۆاستنه‌وه‌ی به‌ندكراوان بۆ شاری
خۆیان و شۆێنی ژیانی بنه‌ماڵه‌كانیان كه كێشه‌ی زۆری
مادی و مه‌عنه‌وی بۆ بنه‌ماڵه‌ی به‌ندیه سیاسیه‌كان
ده‌خاته‌وه.
9.
قه‌ده‌غه كردنی دیاریكردن و بوونی پارێزه‌ری یاسایی
له قۆناغه سه‌ره‌تایه‌كانی لێپێچینه‌وه و
لێكۆڵینه‌وه له دادگا به پێچه‌وانه‌ی یاسا
پێوه‌ندیداره‌كان.
10
و چه‌ندین نمونه‌ی تر.
هه‌روه‌ك له سه‌ره‌تاوه ئاماژه‌ی پێكرا ئه‌مه
ته‌نها به‌شێكه له‌و كیشه هه‌میشه‌یی و بێ كۆتایانه
كه به‌ندكراوانی سیاسی له گه‌ڵیدا ده‌ست و په‌نجه
نه‌رم ده‌كه‌ن. ئێمه واژۆ كه‌رانی ئه‌م نامه‌یه،
وه‌ك هه‌ژمارێك له به‌ندكراوانی
سیاسی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی سنه، نه‌ك هه‌ر
وه‌ك خۆمان به‌ڵكو به نۆینه‌رایه‌تی زیندانیانی تری
سیاسی كوردستان _ كه دیاره زۆربه‌ی ئه‌وان به هۆی
ترس له ده‌رئه‌نجامی پێشبینی نه‌كراوی واژۆ كردنی
ئه‌م داخوازینامه‌یه و به له‌به‌رچاوگرتنی
هه‌لومه‌رجی تایبه‌تی خۆیان به پێچه‌وانه‌ی خواستی
خۆیان كه ناتوانن ئه‌م نامه‌یه واژۆ بكه‌ن _
داواكارین به به‌دواداچوونی جیدی و واقیعیانه و
گونجاو رێ له پێشێلكردنی له‌وه زیاتری مافی یاسایی و
بن پێكردنی دادپه‌روه‌ری بگرن. رون و ئاشكرایه كه
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ربه‌خۆیه و
ده‌بێ پشتیوانی مافی تاكه كه‌سی و كۆمه‌ڵایه‌تی و
به‌رپرسیاری پێگه‌یاندنی دادپه‌روه‌ری بێت كه وابوو
پێویسته جه‌نابتان دیاریی بكه‌ن كه ده بێ مافی
ئێمه زیندانیانی سیاسی كوردستان وه‌ك ئه‌وه‌ی له
یاسادا هاتووه له به‌رچاو بگیردرێ و پارێزراو بێت و
هاوكات پێویسته به‌مه‌به‌ستی كۆتایی هاتن به كه‌م و
كورِیهانهو بۆپێشگیری له دوباره بوونه‌وه‌ی
نادادپه‌روه‌ریه به‌ربڵاوه‌كان له‌م پێوه‌ندیه‌دا و
هه‌روه‌ها بۆ لێپێچینه‌وه له گه‌ڵ به‌رپرسان و هۆیه
حكومیه‌كانی پێشێلكاری یاسا، میكانیزمێكی زانستی و
گونجاو له سه‌ر ئه‌ساسی رێزگرتن له مافی یه‌كسانی
هاووڵاتی بوون دابرِێژرێت و بهرِیوهبچێت.
له گه‌ڵ رێزی بێ پایان دا
كۆمه‌ڵێ له به‌ندكراوانی سیاسی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی
سنه: سوهراب جه‌لالی، عه‌دنان حه‌سه‌نپوور، یاسر
گولی، حه‌بیب لوتفی، ساسان بابایی، فه‌ردین مورادی،
جه‌هاندار محه‌مه‌دی، ئه‌مین خاته‌م په‌نا، ئه‌میر
سوسوری، سه‌عید سه‌نگه‌ر، كاوه ته‌هماسبی و محه‌مه‌د
یار ئه‌حمه‌دی.
وێنه‌یه‌ك بۆ:
-
نوسینگه‌ی ره‌هبه‌ری
-
سه‌رۆكایه‌تی كۆمار
-
وه‌زاره‌تی ئیتلاعات
-
مجلیسی شورای ئیسلامی
-
ئه‌نجومه‌نی پاراستنی مافی زیندانیان
|