|
به‌ندی
یه‌که‌م
ناوی رێکخراوه
پێناسه‌ی رێکخراو
به‌ندی
دووهه‌م
ئامانجه‌کانی ئه‌نجومه‌ن
-
ئه‌نجومه‌ن له پێناوی رێکخستن و کاری
هاوبه‌شی رۆشنبیراندا کارده‌کات به بێ
جیاوازی بیر‌و باوه‌ڕ.
-
ئه‌نجومه‌ن ناوه‌ندێکه بۆ ئه‌و
رۆشنبیرانه‌ی که
بڕوایان به بیری ئازاد و کۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نی هه‌یه. ئه‌نجومه‌ن بڕوای وایه
که ره‌خنه‌ی زانستی، کارامه‌ترین چه‌کی
رۆشنبیریه و رۆشنگه‌ری هێزی خۆی له
ره‌خنه و سه‌رله نوێ پێداچوونه‌وه‌ی
دیارده‌کان و چه‌مکه‌کانه‌وه وه‌رده‌گرێ،
كه‌واته هه‌وڵ ده‌دات به شێوازێکی
گونجاو و به که‌ڵک وه‌رگرتن له شێوازی
زانستی و عه‌قڵی هه‌موو پێکهاته‌و
دامه‌زراوه و روانگه‌کانی نێو کۆمه‌ڵ
به‌ره‌و دیالۆگ و ره‌خنه‌یه‌کی گونجاو
بانگهێشت بکات.
-
داکۆکی له ماف و خواسته پیشه‌ییه‌کانی
رۆشنبیران به
گشتی.
-
هه‌وڵدان بۆ گه‌شه پێدان و ده‌وڵه‌مه‌ند
کردنی زمان و که‌لتووری
کوردی.
-
ئه‌نجوومه‌ن پردێکی په‌یوه‌ندی رۆشنبیری
جیهانی و رۆشنبیری
کوردیه.
به‌ندی
سێهه‌م
بوون به ئه‌ندام له ئه‌نجوومه‌ندا
به گوێره‌ی ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه گشت
رۆشنبیرانی
کوردستان ده‌توانن ببن به ئه‌ندامی
ئه‌نجوومه‌ن:
-
نووسه‌ر بێت، یان له یه‌کێک له
بواره‌کانی رۆشنبیری و هونه‌ریدا کار
بکات.
-
به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وی ناوخۆیی
ئه‌نجوومه‌نی قه‌بوڵ بێت.
-
ئابوونه‌ی مانگانه بدات.
-
فۆڕمی ئه‌ندامه‌تی پڕبکاته‌وه‌و لێژنه‌ی
ئه‌نجومه‌ن په‌سه‌ندی
بکات.
-
هه‌موو رۆشنبیرانی کورد ده‌توانن ببن به
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی قه‌ڵه‌می کوردستای
ئێران.
به‌ندی
چواره‌م
ماف و ئه‌رکه‌کانی ئه‌ندام له
ئه‌نجوومه‌ندا
هه‌موو ئه‌ندامان له ماف و ئه‌رکه‌کاندا
یه‌کسانن
ئه‌لف -
مافه‌کانی ئه‌ندام
-
ئه‌ندامان ده‌توانن ره‌خنه و
داواکارییه‌کانیان ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌ن
بکه‌ن و له کۆبوونه‌وه‌کاندا باسی بکه‌ن.
-
هه‌ر ئه‌ندامێک مافی خۆ هه‌ڵبژاردنی
هه‌یه بۆ هه‌موو جۆره
لێپرسراوه‌تیه‌ک له ئه‌نجوومه‌ندا.
-
هه‌ر ئه‌ندامێک مافی ده‌ست کێشانه‌وه‌ی
له ئه‌نجوومه‌ن
هه‌یه.
ب -
ئه‌رکه‌کانی ئه‌ندام
ئه‌رکی گشت ئه‌ندامێکه که پابه‌ند بێ به
ئامانجه‌کانی ئه‌نجوومه‌ن و هه‌وڵی
به‌دیهێنانیان بدات.
-
له کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌نجوومه‌ندا
به‌شداری بکات.
-
هه‌وڵی جێ به جێ کردنی بڕیاره‌کان بدات.
-
پارێزه‌ری به‌ڵگه‌و که‌ل و په‌له‌کانی
ئه‌نجوومه‌ن بکات.
-
پابه‌ندی په‌یڕه‌و و پرۆگرامی ناوخۆ بێت.
به‌ندی
پێنجه‌م
سزادان
هه‌ر ئه‌ندامێک په‌یڕه‌وی ناوخۆ پێشێل بکا،
یان یه‌کێک له
مه‌رجه‌کانی ئه‌ندامێتی له ده‌ست بدات، به‌م
شێوه‌ی خواره‌وه هه‌ڵس و که‌وتی
له‌گه‌ڵ ده‌کرێت:
-
ئاگادار کردنه‌وه - تا دوو جار، جارێک
به پێگووتن، جارێک به
نووسین.
-
ئه‌ستاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامیه‌تی.
به‌ندی
شه‌شه‌م
ئۆرگانه‌کانی ئه‌نجوومه‌ن
ئه‌لف -
کۆنفڕانسی گشتی
شه‌ش مانگ جارێک ده‌به‌سترێ و به‌رزترین
ئۆرگانی ئه‌نجوومه‌نه و
ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی هه‌یه:
-
رێفۆڕم له به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وی ناوخۆی
ئه‌نجوومه‌ن که به پێی
زۆربه‌ی ده‌نگ ئه‌نجام ده‌درێ.
-
له راپۆڕتی لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری
ده‌کۆڵێته‌وه.
-
نه‌خشه‌ی کار و چالاکی داهاتووی
ئه‌نجوومه‌ن ده‌کێشی.
-
هه‌ڵبژاردنی لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری به
ده‌نگدانی نهێنی.
تێبینی
:
له کاتی نائاسایی
دا کۆنفڕانسی نائاسایی دابه‌سترێ، له‌سه‌ر
داوای 3/2 ئه‌ندامان.
ب -
لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجوومه‌ن
-
ئه‌ندامانی لیژنه له پێنج که‌س پێک دێت.
سێ ئه‌ندامی سه‌ره‌کی و
دوو جێگر.
-
باڵاترین ئۆرگانی جێبه‌جێ کردنی
بڕیاره‌کانی نێوان دوو کۆنفڕانسه و
به‌رپرسه له پێکهێنانی لیژنه‌کانی
ئه‌نجوومه‌ن و دانه‌وه‌ی راپۆرتی شه‌ش
مانگه به ئه‌نجوومه‌ن.
-
لێژنه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ری مانگی جارێک
کۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی
ده‌کا.
ج. لێژنه‌کانی ئه‌نجوومه‌ن
-
لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان.
-
لێژنه‌ی ماڵی.
-
لێژنه‌ی هونه‌ری و ته‌کنیکی.
-
لێژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن.
به‌ندی
حه‌وته‌م
دارایی
به‌ندی
هه‌شته‌م
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌ن
کۆنفڕانسی گشتی مافی بڕیاردانی
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی
هه‌یه که هه‌میشه 3/2 ی ئاماده‌بووان ده‌بێ
ده‌نگی بۆ بده‌ن.
تێبینی:
دوا پێداچوونه‌وه، به‌رواری 17.02.2007
|